|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه بۆ رێز گرتن له ساڵرۆژی
16ی
سه‌رماوه‌ز
مێژووی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران، پڕاوپڕه له هه‌وراز و نشێوی
زۆر له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران به‌رامبه‌ر به
دیكتاتۆری و ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌ڕۆی مێژوویی له كۆمه‌ڵگای
ئێران.
16ی
سه‌رماوه‌ز به یه‌كێك له زێڕینترین رۆژه‌كانی مێژووی خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌ژمێردێ دژ به ده‌سه‌لاتی ره‌ها و
سه‌ره‌ڕۆ. هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی نوێی خوێندكاران له
زانكۆكاندا به ریزی ئه‌م بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووخوازه په‌یوه‌ست
ده‌بن و وه‌ك مێژووی سه‌ربه‌رزی خه‌باتی رابردوویان، رێز له
16ی
سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار ده‌گرن.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران له مێژوو و ژیانی سی ساڵه‌ی
دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی كۆماری ئیسلامییدا وه‌ك رابردوو، به‌رده‌وام
زانكۆی كردوه به سه‌نگه‌ری ئازادی و پۆله‌كانی وانه
وتنه‌وه‌ی كردوه به لانكه‌ی گه‌شه‌ی مه‌عریفه و بیركردنه‌وه
دژ به ده‌سه‌لاتی زاڵی دواكه‌وتوو. نه شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و
سه‌ركوتی بێ ره‌حمانه‌ی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی
60
و نه به لارێ‌دا بردن و پرۆژی سیستماتیكی لیباس شه‌خسییه
حیزبولاهییه‌كان، هیچ كامه‌یان نه‌یانتوانی بونیاده‌كانی
بیكردنه‌وه‌ی پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و زانكۆ له
ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی خاڵی بكه‌نه‌وه.
ده‌نگی ئازادیخوازانه و یه‌كسانی خوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له ساڵه‌كانی رابردوودا و به تایبه‌ت دوای شكه‌ستی
ره‌وتی ناسراو به ریفۆرم خوازی ده‌وڵه‌تی له كۆمه‌ڵگا و
چوارچێوه‌ی هێزی سیاسی‌دا، زیاتر له رابردوو ماهییه‌تی
راسته‌قینه و فاشیستی سه‌كوتی بێ شه‌رمانه‌ی ده‌سه‌لاتی ده‌رك
كردوه‌و وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی جیدی له پانتای كۆمه‌ڵگادا، له
هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و به‌وه‌ی بونیاده‌كانی
سیسته‌می مه‌زهه‌بی زاڵ بباته ژێر پرسیاره‌وه.
خه‌باتی ئه‌م دواییانه‌ی خوێندكارانی ئازادیخواز، بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری دژ هه‌ر به لارێ‌دا بردن و پاشه‌كشه كردن ئاماده
كردوه‌و هێناوه‌ته مه‌یدان. له چه‌ند ساڵی رابردوودا
خوێندكارانی كورد و خواست و داخوازییه سیاسی و شوناس
خوازیه‌كانیان، دژ به نكۆڵی كردن له مێژووی نه‌ته‌وه‌ییان كه
به درێژایی مێژوو ئه‌م كاره كراوه، زیاتر له رابردوو ته‌واو
كه‌ری خه‌بات و داخوازییه پیشه‌ییه‌كانی خوێندكارانی
ئازادیخوازی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان بوو و له‌وه‌دایه كه
تابۆی درووشمه قه‌ده‌غه كراوه‌كان دژ به داوكه‌وتووی زاڵ
بشكێنی، به ناو جه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا.
هاوكات فاشیزمی ئیسلامی به تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی
نژاددا، توانای ته‌حه‌موڵی چكۆله‌ترین ناڕه‌زایه‌تی نه‌بووه‌و
به توندترین شێوه هه‌وڵی داوه به‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری و جووڵه خوێندكارییه‌كان سه‌ركوت بكات و ده‌ستی داوه
به ده‌ستگیری و ئه‌زیه‌ت و ئازاری خوێندكاران، دواكه‌وتووترین
مه‌لاكانی كردووه به به‌رپرسی زانكۆكان و مامۆستایان به‌رپرس و
وشیاری له زانكۆ ده‌ركردوه. رژیم له چه‌ند ساڵی رابردوودا به
بیانووی قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گوشاره جیهانییه‌كان،
كه ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتنی چالاكه ناوه‌كییه‌كانی رژیم و پێشێل
كردنی مافی مرۆڤ و هه‌نارده كردنی تیرۆریسم، شه‌پۆلێكی
فه‌راوانی سه‌ركوتی ناوخۆیی ده‌ست پێكردووه به بیانووی سه‌ر
به بیگانه بوون و دوژمنی ئیسلام بوون. له‌م ناوه‌دا خوێندكاران
و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران بووه به ئامانجی
دواكه‌وتووترین سه‌ركوت و سووكایه‌تی پێكردنه‌كان. وه‌رزاره‌تی
ئیتلاعات و كۆمیته‌ی ئینزباتی زانكۆكان له هاوئاهه‌نگی له
گه‌ڵ ده‌ستگای قه‌زایی رژیم، له هیچ كارێك درێغیان نه‌كردووه بۆ
په‌روه‌نده دروست كردن بۆ خوێندكاران و ده‌ركردنیان و گوشار هێنان
بۆیان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له په‌نجا و پێنجه‌مین ساڵرۆژی 16ی
سه‌رماوه‌زدا، پێویسته بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی له سه‌ریه‌تی و سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیر
كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و
راگرتنیان له سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی، جارێكی‌تر وه‌ك
مێژووی پڕاوپڕ له خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌یان، هاوكات له گه‌ڵ
بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كرێكاران، ژنان، مامۆستایان،
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و... یه‌كێكه له دێنامیزمه‌كانی
وه‌ستانه‌وه دژ به دواكه‌وتوویی زاڵ و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی و كاریگه‌ر له سه‌ر چاره‌نووسی سیاسی خۆیان
بن.
له حاڵێكدا قه‌یرانی بێ وێنه‌ی ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی و به
په‌راوێز كوتنی جیهانی، ناكۆكی بانده مافیاییه‌كانی كابینه‌ی
ده‌وڵه‌ت و سپای پاسداران و هاوكات، ناڕه‌زاییه‌تییه به‌ربڵاوه
كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی له‌شكه‌ری بێ به‌شان و بێكارانی كۆمه‌ڵگا
به توندی به‌رۆكی ده‌سه‌لاتدارانی كۆشك نشینه‌كانی گرتووه،
پێویستی نه‌مانی په‌رته‌وازه بوون و پته‌و كردنه‌وه‌ی
یه‌كگرتووی رێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، پێویستی
رێكخراو بوونی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران زانكۆكانی ئێران
به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ستراتیژییه‌كی دیاری كرا‌و و
هه‌ڵبژاردنی دروشمی له‌بار به‌رامبه‌ر به سه‌ره رۆیی
ده‌سه‌لاتداران، پێویستی راكێشانی پشتیوانی بزووتنه‌وه
كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی تری و هاوئاهه‌نگی راسته‌قینه‌یان،
پێویستی چالاكی راگه‌یاندنی و مافی مرۆڤی به مه‌به‌ستی به
هێز كردنی گوتاری پشتیوانی جیهانی له بزووتنه‌وه
كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئێران و له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری،
به پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و گرینگ‌ترین به‌شی چالاكی و
خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێرانه له ئێستا و داهاتووی
سیاسی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا. كۆمه‌ڵه جارێكی تر وێڕای رێز
گرتن له
55
ه‌مین ساڵرۆژی
16ی
سه‌رماوه، رێز ده‌گرێ له یاد و بیره‌وه‌ری قوربانییه‌كانی
مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كه له به‌رامبه‌ر
سه‌ره‌ڕیی مێژییدا وه‌ستانه‌وه‌و به ناڕه‌وا خوێنیان رژا و به
سه‌ربه‌رزییه‌وه په‌یوه‌ست بوون به كاروانی هه‌زاران گیانبه‌خت
كردووی رێگای ئازادییه‌وه. كۆمه‌ڵه خۆی به پشتیوانی
راسته‌قینه‌ی خواست و داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری
ده‌زانێ و خۆی به هاوچاره‌نووسی خه‌باتی ئازادی خوازانه و
پێشه‌نگیان ده‌زانی و هه‌روه‌ها به پێی هه‌ل و مه‌رج هه‌نگاوی
عه‌مه‌لی هه‌ڵده‌گرێ به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگ بوون له گه‌ڵ ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
16ی
سه‌رماوه‌زی
1387ی
هه‌تاوی- 6-12-2009
|