|
په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
به بۆنه‌ی
26ی
رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه
پێشه‌كی به بۆنه‌ی
26ی
رێبه‌ندانه‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ یادی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو كاك
حه‌مه حوسینی كه‌ریمی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه كه
له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان له كاتی
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌دژی رژیمی پاشایه‌تی، گیانی خۆی
به‌خت كرد و كۆمه‌ڵه، به‌دوای نزیك به ده ساڵ خه‌باتی
نهێنی، ئه‌و بۆنه‌یه‌ی كرد به رۆژی راگه‌یاندنی تێكۆشانی
ئاشكرای خۆی و به‌مجۆره فه‌سڵێكی تازه‌ی له خه‌باتی خۆی و
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌ست پێكرد. هه‌روه‌ها سه‌ری رێز
داده‌نه‌وێنین بۆ گشت گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه كه له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی پێشمه‌رگانه، له خه‌بات و تێكۆشانی
نهێنی و له خۆڕاگری له زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی
بوێرانه وه‌ستانه‌وه‌و مه‌شخه‌ڵی گه‌رم و پڕسۆزی رێگای
پیرۆزی كۆمه‌ڵه، رێگه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی، بۆ مافی ره‌وای
گه‌لی كورد و خه‌بات بۆ دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییان گه‌شاوه
راگرت. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌و
ئازیزانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردوو و له‌م شاڵاوه
نوێیه‌دا به‌ده‌ستی جه‌للادانی رژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری
ئیسلامی ئیعدام كران یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌كان
گیانیان له ده‌ست دا یان به ره‌شه‌كوژی و به رفاندن
بێ‌سه‌روشوێن كران، پرسه و رێزی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و
هاوڕێیانیان و هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها
لێره‌وه گه‌رمترین سڵاوی خۆمان بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و
هه‌موو گیراوانی چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستان و ئێران
ده‌نێرین، ده‌ستیان به‌گه‌رمی ده‌گوشین و په‌یوه‌ندی
خه‌باتكارانه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مساڵ له كاتێكدا ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی كۆمه‌ڵه ده‌گرین كه
سیاسه‌تی سه‌ركوت و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له ئێران رۆژ
له‌گه‌ڵ رۆژ له په‌ره سه‌ندن دایه و رژیمی كۆماری ئیسلامی
هێرشێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر تێكۆشه‌رانی سیاسی، نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان، كرێكاران، ژنان، لاوان، رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان
و چالاكانی مه‌ده‌نی خستۆته رێ. ئیعدامی مێردمنداڵان،
سه‌نگه‌ساری ژنان، خستنه‌خواره له به‌رزایی، كوشتن له ژێر
ئه‌شكه‌نجه، بڕینه‌وه‌ی ده‌ست و پێی تێكۆشه‌ران، رفاندن و
بێ‌سه‌روشوێن كردن و باقی جینایه‌ته‌كانی رژیمی ئێران
شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی بێزاری و مه‌حكووم كردنی له هه‌موو دنیا
خستۆته رێ.
له كه‌س شاراوه نییه كه ئه‌و كرداره دڕندانه‌یه له‌لایه‌ن
مافیای ده‌سه‌ڵاتداری ئێران بۆ تۆقاندن و چاوترسێن كردنی خه‌ڵك
و به‌خه‌یاڵی خۆیان بۆ پێش گرتن به‌و هه‌ستانه جه‌ماوه‌ریه‌یه
كه دره‌نگ یا زوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌هه‌ق چاوه‌ڕوانی
ده‌كه‌ن. له‌راستیدا یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به
ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه بوو كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له
ئێران كپ ده‌كا و ئه‌و بوواره چكۆڵانه‌ش بۆ نه‌فه‌س كێشان كه له
ساڵانی رابوردوو به خه‌باتی سه‌خت و قۆناغ به قۆناغ
ده‌سته‌به‌ر كرابوو ده‌ستێنێته‌وه و له‌رێگه‌ی ترس و تۆقاندنن
خه‌ڵك به‌كوندا ده‌كاته‌وه تا به‌ته‌مای خۆی به‌و شێوه‌یه
رێگه له گۆڕانكاری رژیمی دیكتاتۆری له ئێران بگرێ و
مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كار مسۆگه‌رتر
بكا. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له
راستیدا له‌و بوواره‌شدا تووشی ناكامییه‌كی گه‌وره هاتووه.
بۆ نموونه گه‌رچی ده‌وله‌ت توانیویه‌تی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری
به‌راده‌یه‌كی زۆر به‌رته‌سك كاته‌وه و زۆرێك له رۆژنامه و
گۆڤاره‌كان دابخا، به‌ڵام نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و
تێكۆشه‌رانی بوواری فه‌ره‌هه‌نگی له نووسین و ده‌نگ هه‌ڵبڕین
نه‌كه‌وتوون. كرێكارانی ئۆتۆبوسی تاران سه‌ره‌رای سه‌ركوتی
به‌رده‌وامی جووڵانه‌وه‌كه‌یان، ده‌ستیان له داخوازه ره‌واكانی
خۆیان هه‌ڵنه‌گرتووه و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییان
بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر كردووه و به‌گشتی، ئیعتیرازه كرێكارییه‌كان
هه‌روا له زیاد بوونن. نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران په‌ره به
خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌مساڵ له هه‌میشه زیاتر باسی
ئه‌وان و سته‌مكارییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق
به‌وان و هه‌روه‌ها باسی خه‌بات و تێكۆشانیان هاتۆته سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان و لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان. هه‌روه‌ها
ژنان سه‌ره‌ڕای گرتن و فشاری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیش ده‌ستیان
له خه‌باتی خۆیان هه‌ڵنه‌گرتووه و دلێرانه درێژه به
خواسته‌كانیان ده‌ده‌ن. خوێندكارانی ئێران به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ
قۆناغێكی زۆر سه‌خت و پڕله ئه‌زموون و جه‌سوورانه‌یان برده سه‌ر
و چه‌ندین شانۆی خه‌باتی بوێرانه‌یان تۆمار كرد و به‌و جۆره
شكستی سیاسه‌تی تۆقاندنی خه‌ڵكیان له به‌رچاوی هه‌موو دنیادا
نیشان دا. جێگه‌ی شانازییه كه خوێندكارانی تێكۆشه‌ری كورد له
ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی خوێندكارانی ئێران دان و زۆرێكیان
ئێستا له به‌ندیخانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له ژێر فشار
و ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ڵده‌كه‌ن ... ته‌نانه‌ت زیندانیانی سیاسی له
تێكۆشان نه‌كه‌وتوون‌و نه‌ك ته‌نیا سیاسه‌تی "ته‌واب سازی"
ده‌مێكه وه‌كوو چه‌كی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌كه‌ڵك
كه‌وتووه، به‌ڵكوو له‌ودیوی دیواری زیندانه‌كانیشه‌وه ده‌نگ
هه‌ڵده‌بڕن‌و راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌م جۆره شكستی
سیاسه‌تی ترساندن‌و تۆقاندن له‌هه‌موو دنیا جاڕ ده‌ده‌ن.
به‌واتایه‌كی تر، ئه‌گه‌رچی هێشتا شه‌پۆلی بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه گه‌وره‌و بڕیارده‌ره‌كان له‌ئێران هه‌ڵنه‌ستاوه،
به‌ڵام شك له‌وه‌دا نییه كه سیاسه‌تی ملكه‌چ كردنی جه‌ماوه‌ر و
گێڕانه‌وه‌یان بۆ دۆخی دوو ده‌هه‌ی پێشوو نه‌یتوانیوه‌و
ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له هه‌مان كاتدا به هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و رانت خۆری و گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌ربڵاو، به
وته‌ی لێكۆڵه‌رانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆش، ئێران له بوواری
ئابووریدا به‌ره‌و ئیفلاس‌و به‌رشكست بوونێكی گه‌وره ده‌چێت و
ته‌نیا به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری نرخی نه‌وت له
بازاڕی جیهانیدا خۆی راگرتووه. شیعاری ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شكردنی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت‌و
سامان و به تایبه‌تی داهاتی نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی
فه‌قیر و هه‌ژاری ئێران‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بوو. كارنامه‌ی
ئابووریی ئه‌و ده‌وره‌یه و ئاكامه‌كانی رێك به پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی فه‌قیر و هه‌ژار كه‌وتۆته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌چاو هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی پێش خۆی
له ئێران، نه‌زانترین ده‌وڵه‌ت له به‌رنامه‌داڕشتنی ئابووری
بووه و خه‌ساری گه‌وره‌ی له بنه‌ماكان و ژێرخانی ئابووری
ئێران داوه تا راده‌یه‌ك كه ده‌نگی ئیعتیرازی هه‌مووانی به‌رز
كردۆته‌وه. ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان یه‌ك له دوای یه‌ك
داده‌خرێن، سه‌رمایه‌كان له ئێران راده‌كه‌ن، شكانی بوورس
به‌خێرایی درێژه‌ی هه‌یه، زه‌خیره‌ی ئه‌رزی كه له ساڵانی
رابوردوودا له‌سایه‌ی چوونه‌سه‌ری نرخی نه‌وت كۆ ببۆوه،
خه‌ریكه چۆڕی لێده‌بڕێ، به‌گوێره‌ی دركاندنی كه‌سانێك له
مه‌جلیس و له خودی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌یان میلیارد دۆلار له
داهاتی نه‌وت نادیار و بێ‌سه‌روشوێنه، به‌گشتی ئابووری ئێران
له‌هه‌میشه كه‌ساستر و شپرزتر و بێ‌ئاسۆتره. سوپای پاسداران و
به‌تازه‌یی به‌سیجیش ده‌ستیان بۆ تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی
خه‌ڵكی ئێران و هه‌ڵلووشینی بوودجه‌ی گشتی به‌ته‌واوی ئاواڵه
كراوه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له حاڵێكدایه كه حقووقی كرێكاران له
زۆر شوێن بۆ مانگه‌ها دوا كه‌وتووه و نه‌دراوه و شه‌پۆلێكی
تازه و ترسێنه‌ری گرانی و چوونه‌سه‌ری نرخی پێداویستییه‌كانی
رۆژانه‌ی خه‌ڵك پشتی كرێكاران و كارمه‌ندان و چینی هه‌ژار و
ته‌نانه‌ت ناونجیشی هێنده‌ی دیكه چه‌ماندۆته‌وه.
قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیش كه له‌سه‌ر
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و رژیمه وه‌كوو سیاسه‌تی ئه‌تۆمی، سیاسه‌تی
داڵده‌دان و رێكخستنی تێرۆریزم و سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی له
ناوچه‌كه‌دا هاتۆته ئاراوه، هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه. گه‌رچی
هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی سه‌ربازی له دوو مانگی رابوردوودا كه‌می
كردۆته‌وه و خاو بوونه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه به‌رچاو
ده‌كه‌وێ، به‌ڵام فشاری جیهانی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی رژیم له
پیتاندنی ئوران‌یۆم و هه‌روه‌ها ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ڕه‌شه و
تێرۆریزم و ئاژاوه‌گێڕی وه‌كوو خۆی به‌رده‌وامه و
بڕیارنامه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سزای ئابووری
به‌ڕێوه‌یه. به‌تایبه‌ت جێگه‌ی سه‌رنجه كه هه‌تا دێت كێشه‌ی
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمه‌وه له‌چاو
كێشه‌كانی دیكه جێگه‌یه‌كی به‌رچاوتر له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی و له بیروڕای گشتیی جیهاندا په‌یدا ده‌كا كه
هه‌ر ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێراندایه.
كه‌وابوو به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه رژیمی جمهووری
ئیسلامی ئێران چ له بوواری كیشه ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوخۆ و چ له ئاست مه‌وقیعییه‌تی
نیونه‌ته‌وه‌یی هه‌روا تووشی قووڵترین قه‌یران و گیروگرفته.
به‌رهه‌می ئه‌و وه‌زعه‌ش بێگومان به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی
ره‌خنه و ئیعتیراز به‌رامبه‌ر به ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌لایه‌ن خه‌ڵك
و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی پێشووی و له هه‌مان كاتدا
قووڵتر بوونه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كایه‌تی و چه‌ندبه‌ره‌كایه‌تی له
ناو ده‌سه‌ڵاتدا بووه و ده‌بێت. وه‌لانانی به‌كۆمه‌ڵی
كاندیداكانی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی هه‌شته‌م له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شورای نیگابانه‌وه نیشانده‌ری هه‌وڵی
ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ تۆختركردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری
ناوه‌رۆكی دیكتاتۆری و كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆی و له هه‌مان
حاڵ‌دا به‌مانای به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و رژیمه‌یه.
له بارودۆخێكی ئاوا هه‌ستیار و ئاسته‌مدا و له به‌رامبه‌ر
ده‌رفه‌تگه‌لێكیش كه ئه‌م وه‌زعه به قازانجی خه‌ڵك و
خه‌باته‌كه‌یان به تایبه‌ت له حاست بزووتنه‌وه‌ی كورد له
رۆژهه‌ڵات ده‌توانێ بیخۆلقێنێ، كۆمه‌ڵه وه‌ك هه‌میشه له سه‌ر
مه‌یدانه ئه‌سڵییه‌كانی خه‌بات له كوردستان پێداده‌گرێ و
هه‌موو توانای خۆی بۆ بردنه‌پێشیان ده‌خاته گه‌ڕ. كۆمه‌ڵه
ئاڵاهه‌ڵگری رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و به‌ده‌ست هێنانی مافی
دیاری كردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورده و وه‌ك حیزبی مه‌سئوول
و به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد، له
سه‌ر سیاسه‌تی به‌هێزتر كردنی هه‌رچی زۆرتری ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌و بردنه‌پێش و رێبه‌ری كردنی له‌قۆناغه
جۆرواجۆره‌كان و مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و خه‌باته
تێده‌كۆشی. راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی بزووتنه‌وه‌كه، پشت به‌ستن به
هێزی جه‌ماوه‌ر و خۆ ئاماده كردن بۆ سه‌ختی‌و دژوارییه‌كانی
خه‌بات، له هه‌مان حاڵ‌دا ئاماده بوون بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له
هه‌لومه‌رجه له‌باره‌كان، شێوازی كار و رێبازی سه‌ره‌كیی
كۆمه‌ڵه‌یه.
له هه‌مان كاتدا، كۆمه‌ڵه وه‌ك حیزبیكی پێشڕه‌وی نوێخواز و
عه‌داڵه‌تخواز خۆی به خاوه‌نی گشت كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌زانێ و له‌و بوواره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی
چینه بنده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌پارێزێ و له رێگه‌ی به ئاگا
كردنه‌وه و رێكخستنی كرێكاران، ژنان، لاوان، خوێندكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی لادێ بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی ژیانیان و
ده‌سته‌به‌ر كردنی جێگه‌ی شیاوی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا
تێده‌كۆشێ.
كۆمه‌ڵه له‌پێناو خۆش كردنی زه‌مینه بۆ یه‌كسانی
بێ‌ئه‌ملاولای مافی ژنان له گه‌ڵ پیاوان و سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه خه‌بات ده‌كا. كۆمه‌ڵه
هه‌روه‌ها په‌ره‌پێده‌ری فه‌رهه‌نگی فره‌چه‌شنی و پلۆرالیزمی
سیاسییه و له په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه سیاسییه‌كان له كوردستان
بێ‌وچان بۆ مه‌ده‌نی كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه و ره‌خساندنی
بوواری هاوكاری تێده‌كۆشێ.
بووارێكی گرینگی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه له ساڵانی رابوردوودا،
هه‌وڵ دان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له كوردستانی
ئێران بووه، به‌ره‌یه‌ك كه بتوانێ هه‌موو حیزب و رێكخراو و
كه‌سایه‌تییه‌كان و تێكۆشه‌رانی كوردستان له خۆیدا جێبكاته‌وه.
سه‌ختیی ئه‌و رێگایه و گران بوونی ئه‌و ئه‌ركه و به‌تایبه‌ت
هاتنه سه‌رڕێی كه‌ندوكۆسپی تازه له‌م بوواره‌دا، ئێمه ناهومێد
ناكا چونكه ئه‌م سیاسه‌ته پشتیوانیی بێ‌ئه‌ملاولای جه‌ماوه‌ری
كوردستانی له‌گه‌ڵه و له گه‌ڵ ئاره‌زوو و ویستی ئه‌وان و
له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كورد و هه‌موو
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران دێته‌وه.
هاوكاری كردن و هاوئاهه‌نگ كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران له‌پێناو ئێرانێكی دێمۆكراتی سێكولاری
فێدراڵ یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌یه.
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له ئێران به خێرایی بۆته
هۆی وه‌خه‌به‌ر هاتنی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان. پتر له دوو ساڵه
كه كۆمه‌ڵه له كۆنگره‌یه‌كی پێكهاتوو له رێكخراوه‌كانی ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌دا چالاكانه كار ده‌كا و پێویسته هه‌موو لایه‌ك
هه‌وڵی خۆمان بۆ پته‌وتر كردنی هاوخه‌باتیی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان و به‌هێزتر كردنی ئه‌و بزووتنه‌وانه زیاتر كه‌ین.
هه‌روه‌ها كاركردن له پێناوی پێكهاتنی به‌ره‌یه‌كی
به‌رفراوانی دێمۆكراسیخوازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران
پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. له‌و مه‌یدانه‌شدا كۆمه‌ڵه
ده‌مێكه بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كی فراوان و به‌كه‌ڵك له
گه‌ڵ لایه‌نه جۆرواجۆره‌كانی ئوپۆزیسیۆنی ئێران هه‌وڵ ده‌دا.
پرژوبڵاویی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، پاشماوه‌ی كۆمه‌ڵێك دۆگمی كۆن
و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و هه‌ر وه‌ها
مانه‌وه‌ی بیری نادێمۆكراتیكی مه‌زنخوازانه، كاری له‌و
مه‌یدانه‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر دژوار و ئاڵۆز كردووه. به‌ڵام له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌چاو رابردوو پێشره‌فته‌كان ده‌بیندرێن و
پێویستیی هاوكاری و كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆكراسیخواز
له هه‌میشه زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێ و هه‌ره‌وها گرینگیی
كێشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتووی
ئێران و بیرۆكه‌ی ئێرانێكی فێدراڵ خه‌ریكه ورده ورده جێی
خۆی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كاته‌وه. هه‌وڵدان بۆ
كۆتایی هێنان به پرژوبڵاویی ئۆپۆزیسیۆنی پێشكه‌وتنخواز و
دێمۆكراسیخواز له ئێران‌دا، كۆسپێكی گه‌وره له به‌رپێی
بزووتنه‌وه‌ی رووخاندنی كۆماری ئیسلامی لا ده‌با و له
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو به‌ره‌ی ئازادیخوازی له ئێران و
هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران‌و گه‌لی كورد دایه.
ئێمه جارێكی دیكه‌ش پشتیوانیی خۆمان له هه‌موو بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه ره‌واكان، له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، خوێندكاران
و ژنان و به‌گشتی هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌قخوازانه و
ئازادیخوازانه‌ی ره‌سه‌ن له ئێران ده‌رده‌بڕین. هه‌روه‌ها
پشتیوانیی خۆمان له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران ده‌رده‌بڕین و
سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان
مه‌حكووم ده‌كه‌ین. له هه‌مان كاتیش‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه
كوردستان وه‌كوو هه‌میشه قه‌ڵای قایمی موقاوه‌مه‌ت و
ئازادیخوازییه و پشتیوانی له مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و
له بزووتنه‌وه‌كه‌ی به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئازادیخوازانی
راسته‌قینه ده‌زانین.
له بوواری سیاسه‌تی كوردستانیدا، ئێمه پشتیوانیی گه‌رم و
گوڕی خۆمان له ماف و له خه‌باتی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان
دووپات دكه‌ینه‌وه و جارێكی دی له‌سه‌ر پێویستیی هاوكاری و
هاوخه‌باتیی هه‌رچی به‌رینتر له نێوان هه‌موو پارچه‌كانی
كوردستان و حیزب و لایه‌نه‌كان له‌پێناو مافی هاوبه‌ش و
به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش پێداگری ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه داین
ئه‌و هاوكارییه له هه‌موو كاتێك پێویستتره. له هه‌مان كاتدا
بڕوامان وایه كه هه‌ركام له‌و پارچانه له هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌ت
و شێوه‌ی خه‌باتدا سه‌ربه‌خۆن و خۆ تێهه‌ڵقورتاندن و ده‌خاله‌تی
بێجێگه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت جگه له پێكهێنانی گرفت و
ئاڵۆزی و قووڵتر كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان ئاكامێكی دیكه‌ی
نییه، هه‌ر وه‌كوو ئه‌زموونی تا ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌ی نیشان
داوه.
به‌ڕێزان، تێكۆشان بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و بۆ بنیات نانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و پێشكه‌وتوو و دادپه‌ره‌وه‌ر، خه‌باتێكی پڕ
له دژواری و له هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆز و پڕ له‌شانازییه. ئێمه
وه‌ك كۆمه‌ڵه به زانینی دژواریی ئه‌و رێگایه‌وه ده‌ستمان
داوه‌تێ و به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وه‌ڵی بۆ ده‌ده‌ین و
ئاسۆی سه‌ركه‌وتنیش به روون ده‌بینین. شاراوه نییه كه ساڵی
رابوردوو كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی هه‌ندێك ره‌فتاری نامه‌سئوولانه و
تێكده‌رانه‌وه تووشی گیروگرفتێكی نه‌خوازراو هات و ئه‌مه
زه‌ربه‌ی له هه‌موو كار و چالاكیمان دا، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه
به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و به هه‌موو دڵسۆزانی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ راده‌گه‌یه‌نین كه كۆمه‌ڵه له هه‌میشه
سوورتر و گه‌رم و گوڕتر له‌پێناو ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌دا كه
هه‌زاران كه‌س گیانیان بۆ به‌خت كردووه درێژه به خه‌باتی خۆی
ده‌دا و به ئیراده‌یه‌كی پته‌و و هیوایه‌كی قووڵه‌وه ئاڵای
ئازادی تا سه‌ركه‌وتن شه‌كاوه راده‌گرێ و بانگه‌وازی هاوكاری
و په‌یوه‌ست بوونه‌وه‌ش به هه‌موو تێكۆشه‌رانی دێرین و هه‌روه‌ها
به هه‌موو نه‌سلی تازه‌ی خه‌باتكار ده‌دا. ئه‌وه‌ش كه دڵخۆشمان
ده‌كا و وره و وزه‌مان پێده‌به‌خشێ پشتیوانی بێده‌رێغی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و ئێوه رۆشنبیران و تێكۆشه‌رانی
پێشكه‌وتنخوازه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
رێبه‌ندانی
1386ی
هه‌تاوی، فێبرواری
2008ی
زایینی
|