|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
مانگرتنی شكۆدارو یه‌كگرتووانه‌ی
خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان
خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له رۆژی دووشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به
داخستنی سنووره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووكه‌وتی دژه مرۆیی هێزه
ئه‌منییه‌تی و ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای خۆپیشاندانێكی
هێمنانه، ده‌ستیان دایه مانگرتنێكی گشتی و به نیشانه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی، دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست. كاسبكارانی مه‌ریوان
له توێی راگه‌یاندنێكدا داواكاری و خواسته‌كانیان راگه‌یاند كه
بریتین له: - ئاسایی كردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی خاڵه سنوورییه‌كانی
باشماخ - دادگایی كردنی تاوانبارانی كوشتنی خه‌ڵكی سه‌رسنوور -
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماڵی كوژراوان - دادگایی كردنی تاوانبارانی
كوشتن و سووتاندنی چوارپێ و باربه‌ره‌كان - چاكسازی له
رێگه‌وبانی نێو كوردستان و ئه‌و رێگایانه‌ی كه كوردستان به
شوێنه‌كانی تری ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌كان له شاری مه‌ریوانه‌وه،
مانگرتنی گشتی له‌شاری مه‌ریوان، دوێنێ پێنجه‌مین رۆژی خۆی
تێپه‌ڕاند. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆماری ئیسلامی له ترسی
ئاخێزێكی جه‌ماوه‌ری به‌رینتر له شاری مه‌ریوان و له ترسی وره و
یه‌ك ده‌نگی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، هێزێكی زۆری له سپای
پاسداران به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵك رژاندووه‌ته ئه‌و شاره.
به پێی ئه‌و زانیارانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه "ئیسماییل
نه‌جار" ئۆستانداری ئۆستانی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی شۆرای
دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ئوستان، بڕیاری ناردنی هێزه‌كانی
سپای پاسدارانی بۆ شاری مه‌ریوان داوه. له پێنجه‌مین رۆژی
مانگرتن دوێنی رۆژی جومعه خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به بایكۆت كردنی
نوێژی هه‌ینی له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعه كۆبوونه‌وه.
فه‌رمانداری شاری مه‌ریوان له شوێنه‌كه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك
حازربوو و به‌دانی هێندێك به‌ڵێن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ویستی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان دابنێ، به‌لام خه‌ڵكی مه‌ریوان
جارێكی دیكه پێداگری خۆیان له خواسته‌كانیان دووپات كرده‌وه.
پێگه‌و شوێنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هێمنانه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
مه‌ریوان و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ده‌مێك ساڵه له هه‌ورازو
نشێوه‌كانی ره‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازانه له كوردستان به دژی
كۆماری ئیسلامی هه‌تا هاتووه، له‌م سالانه‌ی دواییدا بۆته به‌شێك
له كولتووری سیاسی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان. جێگه‌ی خۆیه‌تی
كه ئه‌م شێوازه له خه‌باتی مه‌ده‌نیش هه‌رچی زیاتر ببێته
فاكته‌رێك بۆ به‌هێز كردنی سه‌نگه‌ری به‌رنگاری‌و هێرش بۆ سه‌ر
سته‌مكاری‌و پێشێلكارییه‌كانی رژیمی ئیسلامی له كوردستان و
پاشه‌كشه كردن به ده‌سه‌لاَتدارانی
ئه‌م رژیمه. له راستیدا دۆخی پر له قه‌یرانی كۆمه‌ڵگاو
فه‌لاكه‌تی زاڵ به سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تكێش، سه‌رباری سه‌ركوتی سیاسی كه ژیانی گه‌لانی ئێران و
له‌وانه گه‌لی كوردی كردۆته جه‌هه‌نه‌مێك، به فۆرمه
جیاوازه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی و هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك،
ده‌توانێ پۆتانسیه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و دینامیزمه‌كانی گۆڕان له نێو
بزووتنه‌وه‌كه زیاتر له رابردوو مسۆگه‌ر بكات.
كۆمه‌ڵه وێڕای به‌رز نرخاندنی وره‌و هێزی خه‌باتكارانه‌و مه‌ده‌نی
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی شاری مه‌ریوان له مانگرتن و به‌رخۆدانی ئه‌م
چه‌ند رۆژی خۆیداو وێڕای پشتیوانی له سه‌رجه‌م خواسته
به‌رحه‌قه‌كانیان، هه‌وڵی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ده‌سه‌لاتدرانی رژیم
و پێشێلكردنی مافه‌كانیان جارێكی دیكه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و دروشمی
"نان، ژیان، ئازادی" خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش به یه‌كێك له هێماكانی
واقیعی ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ده‌زانین.
جێگای خۆیه‌تی كه خه‌ڵكی سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
به پیر ئه‌م چه‌شنه حه‌ره‌كه‌تانه‌وه بچن و له‌گه‌ڵ پشتیوانی
پڕاوپڕ له خواسته‌كانی خه‌ڵكی مه‌ریوان، ده‌نگی حه‌حقوازانه‌ی
خۆیان بخه‌نه پاڵ یه‌كترو بۆ له‌قاودانی سته‌مكارییه‌كانی كۆماری
ئیسلامی، به گوێی دونیای بگه‌یه‌نن.
سه‌ركه‌وێ بزاڤی رزگاریخوازانه‌و عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی گه‌لی كورد
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
15-12-1387
|