|
راگه‌یاندنی ژماره دووی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
كۆتایی هاتنی مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
خه‌ڵكی مه‌ریوان
پاش تێپه‌ر بوونی پێنج رۆژ له مانگرتنه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان
كه به هۆی داخستنی سنووره‌كان و پێشێلكردنی مافی شارۆمه‌ندانی
مه‌ریوانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیم وه‌ك
دژكرده‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هاتبووه ئاراوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه
هه‌روه‌كوو خه‌ڵك بۆخۆیان دیاری‌یان كردبوو، كۆتاییان به مانگرتنه
پێنج رۆژه‌كه‌ی خۆیان هێناو دوكان و بازاره‌كانیان كرده‌وه.
خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری مه‌ریوان وه‌ك دوێكه هه‌ینی له به‌رانبه‌ر فه‌رماندار
رایانگه‌یاندبوو، سوورن له سه‌ر خواسته‌كانی خۆیان و دژی
هه‌رچه‌شنه پێشێلكارییه‌كی مافی شارۆمه‌ندانن له لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانی رژیمه‌وه. ئێمه جارێكی دیكه به جه‌خت
كردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵكی
مه‌ریوان و گرنگی دان به‌م بواره له خه‌بات، پشتیوانی خۆمان له
خواسته به‌رحه‌قانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و
پێمان وایه پچووكترین ده‌رفه‌ت بۆ پاشه‌كشه كردن به سیاسه‌تی
هه‌ڵاوردنی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی، ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی
گه‌رم راگرتنی خه‌باتی ئێستا‌و داهاتووی بزووتنه‌وی رزگاریخوازانه‌ی
كوردستانه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17-12-1387
|