|
په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و
ساڵی تازه‌وه
كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
دایكان و باوكان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
بنه‌ماڵه‌ی خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی!
پێشمه‌رگه‌كان و چالاكانی كۆمه‌ڵه!
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌وه، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی
خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌ین و هیوادارین هاتنی
نه‌ورۆز و ساڵی نوێ، مژده‌به‌خشی درێژه پێدان به خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له پێناو گه‌یشتن به رزگاری یه‌كجاری
و وه‌دیهاتنی خواسته مێژوویی و به‌رحه‌قه‌كانی گه‌لی كورد بێت.
به‌م بۆنه‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
كه ساڵانێكی زۆره یادی گیانبه‌ختكردنی رۆڵه ئازیز‌و جگه‌ر
گۆشه‌كانیان، بۆته هێمای به‌رده‌وامی خه‌باتی رزگاریخوازانه له
كوردستان به دژی داگیركه‌ران.
سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌كانیان كه
له سه‌ختترین رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری، خۆڕاگرانه سه‌نگری
به‌رخۆدانیان گه‌رم راگرتووه‌و قایمتر له هه‌ر كاتێك به
مانگرتن‌و خۆڕاگری، بێ سنووریی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری دیكتاتۆرییان
به چۆك داهێناوه‌و بوون به هه‌وێنی به‌هێزی به‌رده‌وامیی خه‌باتی
سیاسی و شۆڕشگێڕانه له دڵی سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و
وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌ركی قورسی خه‌باتگێڕانه بۆ به‌ره‌ی نوێ.
هه‌روه‌ك چۆن نه‌ورۆز و هاتنی به‌هاری نوێ، ره‌مزی زیندوو
بوونه‌وه‌ی سروشته، هیوادارین كه به‌هاری نوێیش، خوێنجمانی
گه‌وره‌تری ده‌ماره‌كانی بزاڤی رزگاریخوازانه‌و چالاكی سه‌رجه‌م
چالاكانی بواری مه‌ده‌نی، ژنان، كرێكاران، لاوان، خوێندكاران و
مۆستایانی ئازادیخواز بێت بۆ گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانیان‌و
قایمكردنی سه‌نگه‌ری خه‌بات به دژی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه پێرۆزبایی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه
له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌هیوای گه‌یشتن به
به‌خته‌وه‌ری و رزگاری یه‌كجاری، ئاواته‌خوازی شادترین ساته‌كانی
ژیانین بۆ هه‌موو لایه‌كتان.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
1/1/ 1388
|