|
هه‌ڤاڵی به‌رێز و هێژا ئه‌حمه‌د تورك!
سكرتێری گشتی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك
هه‌ڤالانی به‌رێزی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی!
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی حیزبه‌كه‌تان له هه‌ڵبژاردنی
شاره‌وانییه‌كانی دیار به‌كر و باقی شاره‌كانی كوردستانی
توركییه، گه‌رم و گوڕترین پیرۆز بایی خۆمان تان پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین. ئێمه به ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ
پاڵێوراوانی حیزبی
DTP
به سه‌ركه‌وتنێكی پیرۆزی بزووتنه‌وه‌ی
ره‌وای گه‌ڵی كورد له كوردستانی باكوور ده‌زانین و هێوادارین
كه ئه‌م شاره‌وانییانه‌ی له خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك و گه‌شه
پێدان به دیموكراسی هه‌نگاوی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووانه به
ده‌ست بێنن.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیشانی دا كه هه‌ر كات
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی كورد له هه‌ركام له پارچه‌كانی
كوردستان ده‌رفه‌تی چالاكی مه‌ده‌نی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی
دیموكراتیكی بۆ بره‌خسێ ده‌توانی هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و
سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ. ئێمه دڵنیاین كه حیزبه‌كه‌تان
به‌رده‌وام ده‌بێ له په‌ره پێدان به خه‌باتی مه‌ده‌نی و
سه‌ركه‌وتنی زۆرتر له‌وه‌ش بۆ گه‌لی كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كا.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
04/04/2009
|