|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یه‌كی ئه‌یار
"شكۆدار
بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران"
پێش هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه، هاتنی
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران به سه‌رجه‌م كرێكاران
و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و كوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێین‌و به هیوای
ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی هه‌روه‌ك رابردوو، ببێته ره‌مزی
یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران له هه‌ر شوێنێك كه سه‌رقاڵی كار‌و
خه‌باتی رۆژانه‌ی خۆیانن. ئه‌مساڵ له كاتێكدا رێز له رۆژی
جیهانی كرێكاران ده‌گرین كه ژیان و بارودۆخی كرێكاران له ئێران و
كوردستان وه‌ك زۆر ناوچه‌ی قه‌یران لێدراوی دیكه‌ی جیهان، ئاویته
به هه‌ژاری و مه‌ینه‌تی زیاتر له رابردووه به چه‌شنێك كه
ئاستی خه‌سار لێدراویی به‌رچاوی ئه‌م بارودۆخه له ژیانی رۆژانه‌ی
كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی روخێنه‌ری به‌رچاوی
هه‌بووه.
ئابووری قه‌یران لێدراوی جیهانی له ساڵی رابردوودا، زیاتر له
هه‌موو كاتێك له ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلی گه‌وره‌ی قه‌یران له
ولاته گه‌وره‌كانی سه‌رمایه‌داری، په‌ره‌پێده‌ری هه‌ره‌سهێنان و
خه‌ساری به‌رچاو له بواره جیاوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، له
دروستكردنی ماشینه‌وه هه‌تا كۆمپانیا گه‌وره تیجارییه‌كان،
كاردانه‌وه‌یه‌كی قووڵی نێگه‌تیڤی له په‌ره‌پێدانی بێكاری،
دابه‌زینی توانایی كڕینی خه‌ڵك‌و به‌رچاوتر له هه‌مووی، خه‌ساری
له ژیانی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان به‌جێهێشتووه. دیارده
لێكدژه‌كانی هه‌ناوی ئه‌م نیزامه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه له
ئاستێكدا بنه‌چه‌ی قه‌یرانخولقاندن‌و هه‌ڵته‌كاندنی نۆرمی ژیانێكی
ئاسایی و ئینسانی به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێناوه‌ته‌وه، و به‌ها
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئینسانییه‌كان، رۆژ به‌رۆژ زیاتر له ژێر ته‌وژمی
قورسی ئه‌م بارودۆخه جیهانییه، توانایی پاراستنیان
داده‌به‌زیوه‌و زایه‌ڵه مه‌ترسیداره‌كانی، تان‌وپۆی ژیانی
كۆمه‌لایه‌تی ته‌نیوه‌ته‌وه. بێكار بوونی هه‌زاران و به میلیۆن
كرێكار و ئاستی به‌ربلاوی هه‌ژاری و برسیه‌تی، سه‌رهه‌ڵدانی
خه‌ساری كۆمه‌لاَیه‌تی‌و
ره‌وانی، به‌شێك له كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌م قه‌یرانه
ئابوورییه له ئاستی جیهاندایه.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه تێیدا زیاتر له هه‌موو
چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ژیان و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان له ژێر كاردانه‌وه‌ی خه‌ساری دوو فاكتۆری سه‌ره‌كی،
قه‌یرانی ئابووری و بێ‌مافی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، كه‌وتۆته
ژیر گوشارێكی كه‌مه‌رشكێنه‌وه. قه‌یرانی ئابووری ناوخۆ چه‌ندین
ساڵه له ژێر پریشكه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهانی ساڵی رابردوو و
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زیاتر له هه‌ر كاتێك مه‌ودای نێوان هه‌ژاری
و ده‌وڵه‌مه‌ندی و كه‌لێنی چینایه‌تی په‌ره‌پێداوه. بێ
به‌رنامه‌یی‌و گه‌نده‌ڵیی ئابووریی دیكتاتۆری ئیسلامی زاڵیش
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، به چه‌ند قات بۆته پاڵپشتی ئه‌م
بارودۆخه‌ناله‌باره به دژی هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی كرێكاران له
ناوه‌نده‌كانی كار‌و كۆمه‌ڵگا.
له هه‌مان كاتدا یاسا‌و رێسا دژه كرێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی
به درێژایی سی ساڵی رابردوو له هه‌وڵی بێ مافكردنی كرێكاران‌و
خستنه په‌ڕاوێزی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگا‌و سه‌ركوتی جموجۆڵه
كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌رهه‌ڵستكارانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له
شوێنه جیاوازه‌كانی ئێران بووه. بێ‌مافی كریكاران له خۆ
رێكخستن و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی و نه‌بوونی
هیچ ئامرازێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گوشار خستنه سه‌ر
بریارده‌رانی سیاسی و پلان دارێژه‌رانی سیاسه‌تی ئابووری له
وڵات و هه‌روه‌ها له ئاستی ناوه‌نده‌كانی گه‌وره و بچووكی
به‌رهه‌م هێنان، ئاستی چینی كرێكاری ئێرانی تا راده‌ی كۆیله
هێناوه‌ته خوارێ كه ته‌نانه‌ت حه‌قده‌ستی كاره‌كه‌شیان لێ
ده‌ریغ ده‌كرێ. ئه‌و دۆزه‌خه‌ی ژیانێكی پڕ له مه‌ینه‌تی بۆ
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و كوردستانی خوڵقاندووه،
راسته‌وخۆ ئاكامی ناوه‌رۆكی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دژه
دێمۆكراتیكی رژیمی ئیسلامی زاڵه به درێژایی حه‌یاتی
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م رژیمه. هه‌ڵاوسانی
31
ده‌رسه‌دی، له‌شكری گه‌وره‌ی بێكاران و هه‌ژاران، لێكهه‌ڵته‌كانی
پێكهاته‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌و بێ چاره‌نووسی هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگا،
كوشتنی هیواو ئاواتی چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، گۆشه‌یه‌كی
پچووك له ده‌ریای بێ عه‌داڵه‌تی و خه‌ساری سیاسه‌ته‌كانی كۆماری
ئیسلامییه به دژی زه‌حمه‌تكێشان. سه‌رمایه‌داری "رانت خوار" له
ئێران له ده‌ست مافیای هه‌وسارپساوی سوپای پاسداران و
خه‌ره‌مانه‌ی ده‌وری ده‌سه‌لات كۆكراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو داهاتی وڵات
و سه‌رمایه‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك، له ده‌ست چه‌ند تاقمێكی جیاواز
قۆرغ كراوه كه به‌شیكی به‌رچاوی ئه‌م داهاته، سه‌رفی
ئاژاوه‌گێڕی ناوچه‌یی و له‌وانه پشتیوانی له تێرۆریزمی ئیسلامی
ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ئێستا‌و له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له مانگه‌كانی
رابردوودا له شوێنه جیاوازه‌كانی كاركردن، له سه‌ندیكای
ئوتوبوسڕانانی تاران و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، هه‌تا
كرێكارانی شیركه‌تی نه‌ساجی كرماشان‌و سنه، به پانایی هه‌موو شار
و ناوچه‌كان -ئه‌گه‌رچی پڕژ و بلاو - به‌لام په‌رچه‌كرداری
به‌رده‌وامیان به دژی چه‌وسانه‌وه‌و بێ عه‌داڵه‌تی حاكم و
هه‌لومه‌رجی ژیانی سه‌خت له‌خۆ پیشان داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه
هه‌لاواردنی چه‌ند قاتی ده‌یان ساڵه‌ی سیاسی و ئابووری
به‌ئه‌نقه‌ستی هه‌ندێك له ناوچه‌كان و له‌وانه كوردستان، به
ئاشكرا پێشی به دامه‌زراندنی ناوه‌نده گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنان
و به‌م پێیه، نه‌بوونی كار وته‌نانه‌ت شوێنی چه‌وسانه‌وه بۆ
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گرتووه. هه‌ر بۆیه سالاَنێكی
زۆره كه هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری كوردستان، بۆ به ده‌ست
هێنانی بژیوی ژیانی خۆیان ئاواره‌ی شاروناوچه جیاوازه‌كان و
ناوه‌ندكانی كار له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن. نه‌بوونی مافی مانگرتن،
مافی دروستكردنی یه‌كییه‌تی‌و سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ و سه‌رجه‌م
مافه كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابوورییه‌كان، وه‌ك باقی كرێكارانی
سه‌رانسه‌ری ئێران، بێ به‌ش بوون و مه‌حرومیه‌تی زیاتری
زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگای له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی خۆیان
ده‌رخستووه.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م راستییه تالانه، رزگاری له ده‌ست
چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاری و نادادپه‌روه‌ریی، سالانێكی زۆره كه
ئاواتی میلیۆنها ئینسانی به‌ش مه‌ینه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران و
كوردستانی پێكهێناوه. لایه‌نگری له به‌ها به‌نرخه
كۆمه‌ڵاه‌تییه‌كان‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و گۆڕان بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌شی
ژیانی شیاوی ئینسانی، زیاتر له هه‌ركاتێك له‌م سه‌رده‌مه‌ی
ئێستادا، ده‌خوازێ كه بزاڤی عه‌داڵه‌تخوازانه‌و رادیكاڵ له‌م
پانتایه‌دا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بزاوتی دێمۆكراسیخوازانه‌و
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران، قایمتر له رابردوو له‌ئاراسته‌ی
گه‌یشتن به ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و وێناكردنی ئاسۆی
سۆسیالیزم، قورسایی خۆی بسه‌لمێنێت. هه‌وێنی بوون به دینامیزمی
گۆڕان له ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی جیهانی كرێكاران، وه‌ك ره‌مز و هێمای
یه‌كگرتوویی و هاوپشتی سه‌رجه‌م زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا، ده‌توانێ
مژده‌ده‌ری هه‌نگاونان به‌ره‌و ژیانی شیاوی ئینسانی ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه بێت بۆ وه‌دیهێنانی هیوا مێژووییه‌كانی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش.
پیرۆزبێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران
سه‌ره‌كه‌وێ بزاڤی عه‌داڵه‌تخوازانه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
2009-4-26
|