|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
سه‌باره‌ت به بانگه‌واز بۆ مانگرتنی گشتی له كوردستان
ستوونه‌كانی ئیستبدادی ویلایه‌تی فه‌قیه له به‌رامبه‌ر
شه‌پۆلی خرۆشانی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌گیانهاتوو له سێ
ده‌یه سه‌ركوت، بێ‌عه‌داڵه‌تی، ده‌غه‌لبازی و درۆ كه له به‌ر
چاوی به‌تاڵانبه‌رانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك و گۆپاڵ
به‌ده‌ستانی حیزبوڵڵا، له شه‌قامه‌كانی تاران و شاره
گه‌وره‌كان به خێرایه‌كی سه‌رسوورهێنه‌ر به‌رێوه‌یه، كه‌وتۆته
له‌رزین.
كودتای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی به مه‌به‌ستی بنیاتنانی
ملهوڕی ویڵایه‌تی فه‌قیه به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تێكی پادگانی،
له رێگای ته‌قلوبی به‌ربڵاو و سه‌رسوڕهێنه‌ر و ده‌ستێوه‌ردان
له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌ویش له هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو
نادیموكراتیك كه تێیدا سه‌رجه‌می پاڵێوراوان له تاقیكردنه‌كانی
وه‌فاداری به نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه تێپه‌ربوون، وه‌ها
هه‌ستێكی تاڵی سوكایه‌تی پێكردنی خسته ناو جه‌سته‌ی
ده‌نگده‌ران كه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌نگه
دزراوه‌كانیان كرد. له‌م ماوه كورته‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان
شه‌پۆله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری په‌یتا په‌یتا به‌هێزتر و
رادیكاڵتر بۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ر رێژه‌ی له راده‌به‌ده‌ری هیزه‌كانی پۆلیس،
گاردی دژه شۆڕش، به‌سیجی چه‌كدار و هیزه‌كانی ئه‌منییه‌تی و
لیباس شه‌خسی كه به شێوه‌یه‌كی بێبه‌زه‌یانه كه‌وتونه گیانی
خه‌ڵك، شانۆگه‌رێكی شكۆدار له جه‌ساره‌ت و له خۆبردوویی
خه‌ڵكێكی بێ‌چه‌ك ده‌بینین كه له به‌ر چاوی جیهان
به‌رێوه‌ده‌چێ. تا ئیستا ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران
گیانیان له رێگای خه‌بات بۆ ئازادی به‌خت كردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاو
هه‌ڵبژاردنی نادیموكراتیكیان بایكۆت كرد و حازر نه‌بوون به‌شداری
تێدا بكه‌ن، له گه‌ڵ گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له
شه‌قامه‌كانی تاران و شاره‌گه‌وره‌كانی دیكه به دروشمی
ده‌نگی من كوا و ده‌نگی منیان دزی، كۆمه‌ڵه له پشتیوانی كردن
له‌م بزووتنه‌وه‌یه تووشی هیچ جۆره رارایه‌ك نه‌بوو.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری،
كۆمه‌ڵه له په‌یامی سكرتێری گشتی خۆی دا روو له خه‌ڵكی
كوردستان و له په‌یامێكی دیكه دا روو له خه‌ڵكی نارازی
ئێران، داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد تا به به‌شداری له
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌ك خه‌ڵكێكی خه‌باتكاری به
ئه‌زموون و به پاڵپشتی سێ ده‌یه خه‌بات له دژی كۆماری
ئیسلامی له‌م بزووتنه‌وه شكۆداره پشتیوانی بكه‌ن.
ئه‌م په‌یامه ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه و گه‌رم و گووڕی رۆحی
ئازادیخوازانه و وشیاریی سیاسی خه‌ڵكێك بوو كه هیچ كات
ره‌وایی به ده‌سه‌ڵاتی ئاینی نه‌داوه.
ئیستا كه به‌شێك له خوێندكاران، رووناكبیران و لاوانی كورد
رۆژی سێ‌شه‌ممه‌یان وه‌ك رۆژی مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ری
له كوردستان راگه‌یاندوه، كۆمه‌ڵه به گه‌رم و گوڕی له‌م
حه‌ره‌كه‌ته پشتیوانی ده‌كا و داوا له كرێكاران، لاوان، ژنان و
هه‌مووخه‌ڵكی خه‌باتكار و ئازادیخواز ده‌كات تا له‌و بانگه‌وازه
پشتیوانی بكه‌ن و به داخستنی دوكان، نه‌چوونه‌وه بۆ ئیداره و
سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كار و خوێندن به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵكی ئێران په‌یوه‌ست بن.
كوردستان به‌رده‌وام سه‌نگه‌ری قایمی پشتگیری له ئازادی و
دیموكراسی بووه و له‌م قۆناغه مێژووییه گرینگه‌ش هه‌روا
قه‌ڵای خه‌بات له دژی ئیستبداد و دیكتاتۆری ده‌مێنێته‌وه.
بژی ئازادی
پیرۆزبێ خه‌بات له دژی دیكتاتوری
پیرۆز بێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ لابردنی
سته‌می نه‌ته‌وه‌یی
22/06/2009
1/04/1388
|