|
به دڵی خۆش و وره‌ی به‌رز به‌ره‌وپیری رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ بچین.
عبدالله مهتدی
25/07/2009
3ی
گه‌لاوێژ
1388
بیست و هه‌شتی مانگی گه‌لاوێژ له مێژووی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران‌دا رۆژێكی دیاره، رۆژێكی سه‌خت و پڕئه‌زموون،
رۆژێكی جێی سه‌رنج و ده‌رس لێوه‌رگرتن و، به‌گشتی رۆژێكی جێی
یادكردنه‌وه‌یه. له بیشت و هه‌شتی گه‌لاوێژی ساڵی
1358ی
هه‌تاویدا بوو كه فه‌رمانی هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه و
سه‌ركوتگه‌رانه له‌لایه‌ن رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرا.
28ی
گه‌لاوێژ رۆژی هێرشێكی بێ‌پاساو بوو، هێرشێك كه ئاوره‌كه‌ی به
هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی چه‌واشه‌كراوی جه‌ماوه‌ری بێ‌ئاگا خۆش كرا،
هێرشێكی بێ‌به‌زه‌ییانه كه تێیدا په‌لاماری داگیركارانه
له‌گه‌ڵ ئیعدامی به‌كۆمه‌ڵی كوڕ و كچ و پیرو لاو و سووتاندنی
ته‌ڕ و وشك تێكه‌ڵ كرا، هێرشێك كه ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی، ئاغای مێهدی بازرگان، به
هێرشێكی بێ‌پاساو چه‌واشه‌كارانه و نایاسایی ناوزه‌دی ده‌كات.
28ی
گه‌لاوێژ بۆ گه‌لی كورد و بۆ ئه‌و نه‌سله‌ی كه له سه‌رده‌می
دوای شۆڕشی ئێران‌دا ده‌ژیا رۆژێكی سه‌خت و دژوار بوو، رۆژێك بوو
كه به وته‌ی كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی، رابه‌ڕی ناسراوی
جه‌ماوه‌ری و سیمای گه‌شی موقاوه‌مه‌تی خه‌ڵكی كوردستان،
گه‌لی كورد كه‌وته بۆته‌ی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌وه.
خۆشبه‌ختانه گه‌لی كورد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هێرشكاری و په‌لامار
و توندوتیژییه‌ك، له‌و ئه‌زموونه سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو هاته
ده‌ر.
28ی
گه‌لاوێژ رۆژێكی تاڵ بوو، به‌ڵام رۆژی تاسان و چۆكدادان نه‌بوو،
رۆژی ترسان نه‌بوو، رۆژی راسان بوو، رۆژی به‌رخۆدان بوو، رۆژی
وه‌ستانه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه بوو.
28ی
گه‌لاوێژ رۆژێك بوو كه گه‌لی كورد، بێجگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م
چڵكاوخۆر و به‌كرێگیراوی رژیم، هه‌موو یه‌كی گرت، هه‌مووان
له‌سه‌ر بناغه‌ی دیفاع له مافی ژیان و مانه‌وه‌ی خۆیان، دیفاع
له ئازادی و كه‌رامه‌تیان، دیفاع له باوه‌ر و پێناسیان ده‌ستیان
دایه ده‌ست یه‌كتر و به‌ڵێنی ته‌سلیم نه‌بوونیان دا. رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ رۆژی یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتیی له‌شكان نه‌هاتووی
گه‌لی كورده.
28ی
گه‌لاوێژی ساڵی1358ی
هه‌تاوی، وێڕای فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر كوردستان، هه‌موو
ئاسه‌واره‌كانی ئازادی له تاران و شاره‌كانی تریش كه‌وتنه
به‌ر په‌لامار و به‌كرده‌وه نیشان درا كه رژیمی كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر دوژمنی گه‌لی كورد به‌ڵكوو دوژمنی
هه‌موو ئازادی و هه‌موو مافێكی ئینسانیی خه‌ڵكی ئێرانیشه و
هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان به‌خه‌یاڵی خۆی بۆ تێكشكاندن و
فه‌وتاندنی كوردستان وه‌كوو قه‌ڵای ئازادیخوازی و
دێمۆكراسیخوازی و پێكشه‌وتنخوازی له هه‌موو ئێرانه. رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ رۆژی ده‌ربڕینی هاوپشتی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و
نیشاندانی پشتگیری له ماف و داخوازییه‌كانی ئه‌و گه‌له‌شه.
هه‌ر بۆیه‌ش
28ی
گه‌لاوێژ رۆژێكه بۆ یاد كردنه‌وه و رێز گرتن له هه‌موو
قوربانیانی ئه‌م هێرشه، رۆژێكه بۆ پته‌وتر كردن یه‌كیه‌تی
ریزه‌كانی گه‌لی كورد، بۆ نیشاندانی یه‌كڕیزی و هاوخه‌باتیمان،
رۆژی وه‌ستانه‌وه و خۆڕاگرییه، رۆژی ده‌ربڕینی هاوپشتی
له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و داخوازییه ره‌واكانیه‌تی. با
به‌هه‌موومان به دڵی خۆش و وره‌ی به‌رز به‌ره‌وپیری رۆژی
28ی
گه‌لاوێژ بچین.
|