|
په‌یامی پیرۆزبایی بۆ به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال
به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی،
سه‌ركۆماری عێراقی فێدراڵ و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پارله‌مان له هه‌رێمی كوردستان و
هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی له هه‌لبژاردنه‌كانی
پارله‌مانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا، له‌لایه‌ن خۆم و سه‌ركردایه‌تیی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه
گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جه‌نابتان، لیستی كوردستانی،
هه‌موو پێكهاته‌كانی پارله‌مان و گه‌لی كورد له كوردستان عێراق
ده‌كه‌م.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كه تێیدا خه‌ڵكی ئه‌م
هه‌رێمه به رێژیه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی
هێمن و ئازادانه‌دا به‌شدارییان تێدا كرد، بێگومان وه‌كوو
ده‌سكه‌وتێكی بایه‌خدار و شانازییه‌كی گه‌وره بۆ گه‌لی كورد
تۆمار ده‌كرێت. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆر له
میدیای جیهانی و چاودێرانی بیانی‌دا سه‌ركه‌وتوو هاته‌ده‌ر و
به‌م جۆره ئیسباتی كرد كه گه‌لی كورد وه‌كوو میلله‌تێكی
پێگه‌یشتوو و خاوه‌ن توانا شیاوی ئه‌وه‌یه له ریزی پێشه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا حیسابی بۆ بكرێت.
له‌راستیدا هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م
جاره‌دا قۆناغێكی به‌ره‌و پێش بڕی و ئه‌زموونی كوردستانی
باشووری پته‌وتر و له‌به‌ر چاوی هه‌موو جیهان رێزدارتر كرد.
هه‌وڵ و تێكۆشانی ماندوویی‌نه‌ناسانه‌ی
جه‌نابتان له ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌دا بۆ
هه‌مووان روونه.
پڕبه‌دڵ بۆ جه‌نابتان، بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی كاك
مه‌سعوود، بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ لیستی
كوردستانی، بۆ حكوومه‌ت و پارله‌مانی هه‌رێم و بۆ هه‌موو گه‌لی
كورد له كوردستانی عێراق ئاواتی سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
4ی
ژوئیه‌ی 2009
|