|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی:
سیهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری گیانبه‌ختكردنی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی،
رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مۆدێڕنی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له قۆناغگه‌لی پڕ
هه‌وراز و نشێوی خۆیدا گه‌لێك رێبه‌ڕ و كه‌سایه‌تی سیاسی ناوداری
له هه‌ناوی خۆیدا په‌روه‌رده كردووه‌و هه‌رجاره‌ش ناوی ئه‌م
رێبه‌ڕانه، بۆته هێمای پێناسه كردنی ده‌وره‌یه‌كی مێژوویی
تایبه‌ت له خه‌بات و شێواز و ناوه‌ڕۆكێكی جیاواز له رێبه‌ری‌و
هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهاتنی گوتارێكی دیكه. له نیوسه‌ده‌ی
رابردوودا‌و له نێو سه‌رجه‌م رێبه‌رانی ناسراوی كورد له بزاڤی
رزگاریخوازانه‌دا، ناوی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی یه‌كێك له
ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی ئه‌م مه‌یدانه له خه‌باته كه
ئاوێته‌ی گه‌لێك به‌هاو چه‌مك و داب و نه‌ریتی جێكه‌وتووی
شۆڕشگێرانه‌یه كه جیا كردنه‌وه‌ی نه ته‌نیا له كۆمه‌ڵه وه‌ك
حیزبێك و مه‌یلێكی سیاسی تایبه‌ت به‌ڵكوله مێژووی هاوچه‌رخی
كوردستان وبزووتنه‌وه‌ی كوردستانیش محاڵ‌و ئاسته‌مه.
فوئاد مسته‌فا سوڵتانی له هه‌ناوی شۆڕشێك و له سه‌رده‌مێكی
دیاریكراوی مێژویی قامه‌تی هه‌ڵدا كه میراتگری فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی
سوننه‌ته‌كانی ده‌یه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م له
رۆژهه‌ڵات بوو، سوننه‌ت گه‌لێك كه تینووی ئاڵوگۆڕ له ناوه‌ڕۆك و
فۆرمی خه‌باتدا بوون، شه‌پۆڵێك له خواستی مۆدێرن كه وه‌ك
پێویستییه‌كی مێژویی بۆ بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد و بۆ
هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان له قووڵایی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، پۆنگی
ده‌خواردو بڵێسه‌ی ئاگری خه‌باتی تا ده‌هات له هه‌ڵچووندا بوو.
فوئادی مسته‌فا سوڵتانی وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌و
رێبه‌رانی سه‌ره‌كی ئه‌م حیزبه، بوو به هێمای ئیراده‌یه‌كی
گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه له پێناو به‌خشینی ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی كه
هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك به‌های مودێرن و تێپه‌ر كردنی سوننه‌ته كۆنه‌كان
بوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو به به‌شێكی به‌رچاو له‌و
دینامیزمه گه‌وره ئینسانییه‌ی كه بیرۆكه‌ی داهێنانی فۆڕمی نوێی
خه‌بات و پێوه‌ندنی به‌رین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگای برده قۆناغی ئه‌زموونی عه‌مه‌لییه‌وه.
زێده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵیین فوئاد مسته‌فا سوڵتانی وه‌ك كاریزمای
مۆدێڕنی بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات ئه‌و كاته‌ی بڕیاری مێژویی
پێویستی گۆڕینی فۆڕمی خه‌باتی جوتیاران و هێنانه ئارای
به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی كوردستانی له
هه‌ستیارترین دۆخی مێژوییدا ده‌ركرد، ئه‌مه بوو به خاڵی
وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا. ره‌نگه له
سه‌رجه‌م مێژووی هاوچه‌رخی بزاڤی رزگاریخوازنه له هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستاندا، هیچ رێبه‌رێك به‌قه‌ده‌ر فوئاد مسته‌فا
سوڵتانی ئاوا بوێرانه و به‌خێرایی، توانای گۆڕینی فۆڕمی خه‌بات و
گرنگی دان به به‌ها مۆدێرنه‌كانی له كاته هه‌ستیاره
مێژووییه‌كان نه‌بووبێت. زه‌حمه‌تكێشانی كۆمه‌ڵگا، ژنان و
خوێندكاران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، دیتیان كه چۆن قامه‌تی
به‌رز و وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كاك فۆئاد، به خێرایی بوو به به‌شێكی
به‌هێز له رێبه‌ری كردنی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌كه و
سه‌ركه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵه له پانتای خه‌باته‌كه‌دا.
پاش تێپه‌ر بوونی سی ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی ناواده‌ی كاك فوئاد
مسته‌فا سوڵتانی، ئه‌ورۆكه هێشتا ئه‌و به‌ها مودێڕنانه‌ی خه‌بات
له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر رێچكه‌كانی درێژه‌ی هه‌یه‌و
هه‌زاران رێبواری رێگه‌ی رزگاری، درێژه‌ده‌ری رێگای كاك فوئادن.
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه وێڕای رێزگرتنێكی تایبه‌ت له ساڵیادی
گیانبه‌ختكردنی كاك فوئاد، ناساندنی كه‌سایه‌تی و رێباز و پێگه‌ی
به‌رزی رێبه‌ریی ئوستووره‌یی ئه‌و، ببێته ئه‌ركێكی گشتی له‌ناو
بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا. ئه‌زموونه به نرخه‌كانی كاك فوئاد تا
ئێستاكه‌ش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شانازییه‌كانی مێژوی كۆمه‌ڵه‌یه
وه‌ك چرایه‌كی رووناكیبه‌خشی خه‌بات دژی چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م له
تێكۆشانی ئێستا و داهاتووماندا.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
9ی
خه‌رمانانی
1388
|