|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی
مه‌حكوم كردنی ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحییان
له رۆژانی رابردوودا هه‌وڵی دژه‌ی ئینسانی دادستانی دادگای گشتی
كامیاران بۆ سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر زیندانی كورد ئیحسان
فه‌تاحیان و هه‌روه‌ها جێ به جێكردنی حوكمه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
سه‌ره‌ای هه‌وڵدانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئیحسان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ
و رێكخراوه‌و نه‌هاده نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی
مرۆڤ، به‌داخه‌وه ئه‌م حوكمه به‌ره‌به‌یانی ئه‌ۆرو له زیندانی
شاری سنه به‌رێوه چوو. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی و ته‌نانه‌ت مانگرتنی زیندانیانی سیاسی ناو
هه‌ندێ له زیندانه‌كان و له‌وانه زیندانی شاری سنه به دژی
حوكمی ئیعدامی ئیحسان فه‌تتاحیان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
به‌رده‌وام بوو به چه‌شنێك كه هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانی كۆماری
ئیسلامی و به‌رپرسانی زیندانی شاری سنه، دۆخێكی ئه‌منی و
نیزامی‌یان به‌سه‌ر شاری سنه‌دا سه‌پاندووه.
كۆمه‌ڵه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هید
ئیحسان فه‌تاحیان، ئیعدامی ئیحسان به توندی مه‌حكوم ده‌كات و
ئه‌مه‌ش وه‌ك خاڵێكی ره‌شی دیكه ده‌چێته كارنامه‌ی جه‌نایه‌تی
به‌رپرسانی رژیمه‌وه. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌مێك ساڵه به
ئه‌ستاندنی گیانی رۆڵه‌كانی خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌یانهه‌وێ ده‌نگه نه‌یاره‌كانی خۆیان
بسرنه‌وه و ئارامشی قه‌برستانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن. بێ
شك ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته ئاكامێكی جگه له شكست بۆ رژیمه‌كه‌یان
نه‌بووه و له‌وه به‌دواش نایبێت. پێویسته رێكخراوه‌كانی دیفاع
له مافی مرۆڤ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌رین كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینی
له‌قاودانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی
له ئاستی جیهانیدا.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
20
ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
1388
|