|
برای گه‌وره و به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی
وێڕای گه‌رمترین سڵاو و رێز.
هه‌وڵی دڵسۆزانه و هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتووانه‌ی جه‌نابتان له پێناو
پێهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی شێركۆ مه‌عارفی و حه‌بیبوڵڵا
له‌تیفی، دوان له زیندانیانی سیاسیی كورد له كۆماری ئیسلامیی
ئیران، شه‌پۆلێكی له شایی و خۆشی هێناوه‌ته ناو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
به‌ندكراوانه و به‌گشتی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران. ئه‌و هه‌وڵه
مرۆڤدۆستانه و كوردپه‌روه‌رانه‌یه جارێكی دیكه‌ش په‌رۆشی و دڵسۆزی
دێرینی جه‌نابتانی له‌حاست گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران نیشان
دایه‌وه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین سپاس و پێزانینی خۆم و هه‌موو
سه‌ركردایه‌تی و رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش به جه‌نابتان ده‌كه‌م و
سه‌لامه‌تی و ته‌مه‌ندرێژیتان به‌ئاوات ده‌خوازم.
له‌گه‌ڵ رێزی دووباره‌مدا،
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
24ی
نۆڤامبری
2009
|