|
په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زحمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به
بۆنه‌ی:
26ی
رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی سی‌ویه‌كه‌مین
ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێكردنی چالاكی ئاشكرای كۆمه‌ڵه، پڕ به دڵ
پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێ. جێگای خۆیه‌تی به ره‌سمی هه‌موو ساڵێك
له پێشدا رێز بگرین له یادی هاوڕێی تێكۆشه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌ر
كاك محه‌مه‌د حوسێنی كه‌ریمی و گشت هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی
كۆمه‌ڵه كه به پێشكه‌ش كردنی گیانی خۆیان مه‌شغه‌ڵی خه‌باتی
چه‌وساوه‌كانیان له دژی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆر رۆشن و به‌رز
راگرتووه.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
اوڕێیانی پێشمه‌رگه و چالاكانی نهێنی و گشت ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه!
دوای
نزیك به سێ ده‌یه خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كورد هاوڕێ
له گه‌ڵ هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێران، له ژێر زه‌بری
زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و داپڵۆسین له گه‌مارۆی بێده‌نگیی
داسه‌پاو و ترس‌و تۆقاندن له باقی شوێنه‌كانی ئێران، ئه‌وه
ماوه‌ی نیزیك به هه‌شت مانگه خه‌ڵكی ئێران به دوای ئه‌و
ساخته‌كارییه گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌ك
كۆماری ئێران كرا، له جم و جۆڵێكی بێ‌وچانی ئێعتراز و
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ته‌نگیان به حكوومه‌تی كوشتار و
كۆنه‌په‌رست و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی هه‌ڵچنیوه‌و به ره‌چاو
كردنی شێوه‌گه‌لی ئیبتكاریی و به تایبه‌ت مه‌ده‌نیانه له
خه‌باتی خۆیان، پشتیوانی و هاوده‌ردی بێوێنه‌ی
رای گشتی، ده‌وڵه‌تان و سیاسه‌تمه‌داران و دامه‌زراوه‌كانی
مافی مرۆڤیان به‌ره‌وخۆ راكێشاوه.
كۆمه‌ڵه به لێكدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆك و به تایبه‌ت
دینامیزمی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، هه‌ر
له له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌كه، پشتیوانی خۆی له‌و
حه‌ره‌كه‌ته ده‌ربڕی‌و بانگه‌وازی بۆ گشت خه‌ڵكی كورد چ له
كوردستان و یان باقی شوێنه‌كانی ئێران ئه‌وه بوو كه به بێ
ڕاڕایی، به به‌شداری خۆیان له‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌و هه‌له
گه‌وره مێژوویه بقۆزنه‌وه‌و دروشم و داخوازییه ره‌واكانی
خۆیانی تێدا به‌رز كه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكی ئه‌و بزووتنه‌وه، كۆمه‌ڵه له
چه‌ندین مه‌جال و بواری جیاجیادا له زمانی وته‌بێژه
ره‌سمییه‌كانیدا قسه‌ی كردوه و ڕا و بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه‌و
به ئاگاداریی خه‌ڵكی گه‌یاندوه. ئه‌وه‌ی كه لێره‌و له‌و
ده‌رفه‌ته‌دا به پێویستی ده‌زانین جارێكی دیكه دووپاتی
كه‌ینه‌وه، وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و واقعییه‌ته‌یه كه ئه‌م
بزووتنه‌وه، ئه‌گه‌رچی نه‌ك به ته‌واوی به‌ڵام به راده‌یه‌كی
یه‌كجار زۆر خۆی له نێو دایره‌ی به‌ستراوی ئیسلاحخوازی
ده‌وڵه‌تی هێناوه‌ته ده‌رێ و بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر دیكتاتۆری
و ده‌ستبه‌ر كردنی دێمۆكراسی، پشتی به هێزی خۆی واته هێزی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌ستووه. ئه‌مه ئیتر شه‌ڕ و كێشه‌ی
باڵه‌كانی حكوومه‌ت نیه و ئێعتراز به ساخته‌كارییه
گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش و دروشمی "ده‌نگی من
كوا"، ته‌نیا ئه‌و بزوێنه‌ره بوو كه بۆشكه‌ی بارووتی رق و
تووڕه‌یی په‌نگ خواردووی سی سال زۆڵم و زۆری ته‌قانده‌وه.
له بیرمان نه‌چێ كه ئێران واته وڵاتێك كه خه‌ڵكان و نه‌ته‌وه
و فه‌رهه‌نگ و ئایینی جیاوازی تێدایه، به ئه‌زموونی جیاوازدا
تێپه‌ر بوون تا بڕیاری نه‌هێشتنی كۆماری ئیسلامی بده‌ن و خۆیان
له‌و بابه‌ته‌وه ساغ كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستانی ئێران
به هۆكارگه‌لێكی مێژوویی و سیاسی له سه‌ر به‌ستێنی
ئه‌زموونی مێژوویی خه‌بات له دژی زوڵم و زۆری نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌ر دوا به دوای دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی له
ریفراندۆمه‌كه‌یدا نه‌چوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌عنه‌ویی ئیسلامی
سیاسی و له به‌رامبه‌ر هێرشی نیزامی كۆماری ئیسلامی به
مه‌به‌ستی خۆ سه‌پاندنی به سه‌ر خه‌ڵكی كورد،
بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگریی شكۆداریان سازكرد، ئه‌وه ئێستا و
دوای نیزیك به سێ ده‌یه، گه‌لانی دیكه‌ی ئێرانیش‌و به
تایبه‌ت دانیشتوانی شاره گه‌وره‌كان و له تاران، دروشمی نه‌مان
بۆ دیكتاتۆری و ویلایه‌تی فه‌قیه‌یان به‌رز كردۆته‌وه. هه‌ر له
ئاخرین بۆنه‌ی ره‌سمی واته
22ی
رێبه‌ندان‌و ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی دژه پاشایه‌تی ئێران،
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ركوت و ده‌سبه‌سه‌ركردنی چالاكانی
سیاسی و فه‌رهه‌نگی له ئێران و به تاق هێشتنه‌وه‌ی رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه‌كه و ئاماده‌كاریی بێ‌وچانی حكوومه‌ت وه‌ك پساندنی
هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی و به‌ستن و تێكدانی تۆڕی
ئینتێرنێتی به مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له پێوه‌ندی خه‌ڵك له
گه‌ڵ یه‌كتر و خۆ سازدانیان، خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و
دروشمی دژی ویلایه‌تی فه‌قیه‌یان جارێكی‌تر دووپات كرده‌وه.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و لاوانی كوردستان!
كوردستان و هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵكی كورد، نێگه‌رانیه‌كی گه‌وره
و بگره مۆته‌كه‌یه‌كی هه‌موو شه‌وانی كوماری ئیسلامی‌یه.
ئیعدامی لاوانی كورد و هه‌ڕه‌شه‌ی به كرده‌وه ده‌رهێنانی
چه‌ندین حوكمی ئێعدامی دیكه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و دروست كردنی
كه‌ش و هه‌وای حكوومه‌تی نیزامی له كوردستان، ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌و دڵه خورپه‌یه‌ی حكوومه‌ته. كۆمه‌ڵه باش ده‌زانێ و
ئاگایه له‌وه كه حكوومه‌تی دیكتاتۆری ئیسلامی، له هیچ
جنایه‌تێك له دژی خه‌ڵكی كورد ده‌ست ناپارێزێ. ئه‌وان ئه‌وه
باش ده‌زانن كه به‌شداریی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به ئه‌زموون و
ته‌جروبه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد له خه‌باتی سه‌راسه‌ری،
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی به هێز ده‌كا، له هه‌مان كاتیش‌دا
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی ئێرانیش كه به بزووتنه‌وه‌ی
سه‌وز ناسراوه، به تایبه‌ت كه لاوانی خوێندكاری ئێران، تێیدا
ده‌ورێكی چالاك و گه‌وره‌یان هه‌یه، زۆر شتیان هه‌یه كه
ده‌توانێ ئه‌زمونه‌كانی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد ده‌وڵه‌مه‌ندتر
بكات و كه‌ڵكی گه‌وره‌ی بۆ داهاتووی خه‌باتی ئێمه هه‌بێت.
بێگومان
خه‌ڵك له كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌و كات وساته له باره‌ن تا
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه گه‌وره‌كه‌ی خۆیان به ئاشكرا رێكخه‌ن
و به ده‌ریای خرۆشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری په‌یوه‌ست بن.
كۆمه‌ڵه به‌شێكی زۆر له تێكۆشانی خۆی له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ
ئه‌وه ته‌رخان كردوه تا ببێته ده‌نگی ره‌سای گه‌لی كورد له
ناو خه‌ڵكی ئێران. ده‌زانین كه خه‌ڵكی ئێران به گشتی و
لاوانی ئازادیخواز به تایبه‌ت تا ئێستا له لایه‌ك له ژێر
بۆمبارانی در‌و و چه‌واشه‌كاری له سه‌ر كورد و كوردستان و
داخوازییه‌كانی له لایه‌ن دام و ده‌زگای درۆ و ده‌له‌سه‌ی رژیم
دابوون كه هه‌وڵی داوه رواڵه‌تێكی ناحه‌ز له نه‌ته‌وه‌ی كورد
و داخوازییه‌كانی له به‌ر چاوی ئه‌وان دروست بكات، له هه‌مان
كاتدا به هۆكاری سانسۆری به‌ربڵاو و داخراویی سیاسی له
ئێران، مه‌جالی ئه‌وه‌یان په‌یدا نه‌كردوه تا ئاشنا بن به ویست
و داخوازییه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد. هه‌ر بۆیه‌ش كه‌ڵك
وه‌رگرتن له كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئێستا كه گوێ گرتن بۆ
داخوازییه‌كانی ئێمه‌ی به نیسبه‌ت جاران له ناو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران یه‌كجار زۆرتر كردووه، ریساله‌تێكی مێژووییه كه
كۆمه‌ڵه وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرتووه.
كۆمه‌ڵه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا و به له به‌رچاو گرتنی كه‌ش
و هه‌وای سیاسی بزووتنه‌وه‌كه له قۆناغی ئێستایدا، لانی
كه‌می داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد به‌م جۆره راده‌گه‌یه‌نێ.
-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه ئێعدامانه‌ی
له كوردستان ده‌ركراوه و به گشتی نه‌هێشتنی حوكمی ئێعدامی
سیاسی له كوردستان
-
ئازادی گشت زیندانییه سیاسییه‌كان له ئێران
و له كوردستان
-
كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی له كوردستان و
سه‌كوتگه‌ری و سیاسه‌تی تووندوتیژی له دژی خه‌ڵك له لایه‌ن
هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌بێ كۆتاییان پێ بێت.
-
ده‌سبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خه‌ڵك و
ئه‌شكه‌نجه كردن له به‌ندیخانه‌كان و سه‌رجه‌م
خۆتێهه‌ڵقورتاندنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی مه‌ئمورانی حكومه‌تی له
ژیانی خسوسی خه‌ڵك ده‌بێ قه‌ده‌غه بكرێ.
-
ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، ئازادی چاپه‌مه‌نی و
بڵاوكراوه و ئازادی كۆبوونه‌وه ده‌بێ به ته‌واوی مسۆگه‌ر بێت.
-
پێكهێنانی رێكخراوه سنفی‌و مه‌ده‌نییه‌كان
ده‌بێ به ته‌واوی ئازاد بكرێ. له‌وانه كرێكاران له كارگه و
ناوه‌نده‌كانی كار، مافی پێكهێنانی رێكخراو و سندیكای خۆیان
هه‌یه و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگاش وه‌ك ماموستایان، خوێندكاران
و كارمه‌ندان بتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ به‌رگری له
مافی سنفییه‌كانیان خۆیان ریكخه‌ن.
-
چالاكی سیاسی له كوردستان ده‌بێ ئازاد بێت
و حیزبه سیاسییه‌كانی كورد چالاكی ئازاد و سه‌ر به‌ستانه‌ی
خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن.
سروشتییه كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك
خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێكی ناموته‌مه‌ركیز له ئێران به به‌شداری
خه‌ڵكی كورد و دامه‌زراندنی كیانێكی كوردی له چوارچێوه‌ی
ئێرانیكی فێدرال ئه‌و ئاسۆیه‌یه كه ئێمه پێمان وایه به
مسۆگه‌ر كردنی لانی كه‌می داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد
واته ئه‌و خاڵانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد، رێگای بۆ خۆش
ده‌كرێ و خێراییه‌كی زۆر ده‌دات به سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه پێرۆزبایی
له هه‌مو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
كوردستان ده‌كه‌ین و داوای سه‌ركه‌وتن به ئامانجه‌كانمان و
خه‌باتمان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
12/02/2010
|