|
پیرۆز بێ
8ی
مارس روژی هاوپشتی جیهانی ژنان
8ی
مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی زیاتر له
یه‌ك سه‌ده تێكۆشان و خه‌باتی ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی
تاكه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی ژنانی كرێكاری شیكاگۆیه، كه نزیك به یه‌ك
سه‌ده له مه‌و پێش، هێزی یه‌كگرتوویان بۆ ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی به بێ‌مافی ئابووری و هه‌ڵاواردنی جنسی وه‌گه‌ڕ
خست و له‌و كاته‌وه خه‌باتی ژنانیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به
یه‌كه‌وه جوش دایه‌وه و لێكیان هه‌ڵپێكا.
بۆ ژنانی ئێران،
8ی
مارس وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سێ ده‌یه خه‌باتی پڕ هه‌وراز و نشێو و
خوڕاگرییه له ئاست سه‌ركوت و هه‌ڵاواردن. له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ماڵه تا بێ‌به‌شیی به‌ربڵاوی
كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه كه‌سی، تا داسه‌پاندن و په‌سه‌ندكردنی
یاسای ره‌شی "حیجابی زۆره‌ملی" و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كان له
سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵاواردنی جنسی. ده‌ره‌نجامه‌كانی داسه‌پاندنی
یاسای ئایینی هاوشان له گه‌ڵ هه‌ژاری ئابووری و فه‌رهه‌نگی
بێ‌سنوور، تان و پۆی ژیانێكی ئاسایی له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاند،
تا ئه‌و جیگایه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار به‌رینترین هێزی ژنانی ناچار
به ژیان له تاراوگه كرد. ئه‌و جار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات تێكۆشان بۆ وشیاری ژنان تێكه‌ڵاو له گه‌ڵ خه‌باتێكی
بێ‌وچان، هه‌ر له ده‌ركردنی یاسای حیجابی زۆره ملی ده‌ستی
پێكرده‌وه و تا ئێستاش دانه‌مركاوه‌ته‌وه. له سێ ده‌یه‌ی
رابردودا ژنان زیاتر له هه‌ر سه‌رده‌مێكیتر بنه‌ماكانی پیاو
سالارانه‌یان بردۆته ژێر پرسیار، سه‌دان بابه‌ت و نامیلكه و
كتێبیان له ئاراسته‌ی لێكدانه‌وه‌و ره‌خنه له ده‌سه‌لاتی
ئایینی و به گشتی تیوه‌ره‌كانی دینی و غه‌یره دینی نووسیوه.
ئه‌و ره‌خنه و نوسراوانه‌ی ئاراسته‌ی بۆچوون و فه‌رهه‌نگی
پیاوسالارانه ولاینگرانی هه‌ڵاواردنی جینسی كراوه،
هه‌وڵیانداوه نیشانی بده‌ن كه مه‌سه‌له‌ی ژنان، مه‌سه‌له‌یه‌كی
سیاسییه و ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی حقوقی نیه، كه ئازادی ژنان
به‌رینتره له به‌رابه‌ری حقوقی ژن و پیاو‌و ده‌ستیاندایه
باسكردن له كۆمه‌ڵێك پرسی وه‌ك دابه‌ش كردنی كاری جنسی، كاری
ناو ماڵ و نا عادلانه بوونی پێوه‌ندی و بنه‌ماكانی سه‌ر
به‌خۆیی ژنان. بناغه‌ی ته‌شكیلاتی سه‌ر به‌خۆی ژنانیان
دامه‌زراند و له‌م په‌یوه‌نده‌دا به رێكخستنی كه‌مپه‌ینی یه‌ك
میلیون ئیمزا، بناغه‌ی شێوه‌یه‌كی باشیان به مه‌به‌ستی په‌ره
پێدانی په‌یوه‌ندی نیوان ژنانی خوێنده‌وار و رووناكبیر له گه‌ڵ
ژنانی زه‌حمه‌تكێش دامه‌زراند. شێوه‌یه‌كی نوێ له ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی هاوبه‌ش كه توانی ژنان له هه‌موو شوینه جۆرا و
جۆره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و یه‌كگرتنێكی به‌ر
بڵاو به‌رێ. بێگومان ژنانی ئێران و به تایبه‌تی ژنانی كورد له
كوردستان، یه‌كێك له ناخۆشترین و له هه‌مانكاتدا پڕله
ئه‌زموونترین ده‌وره‌كانی مێژووی ژیان و خه‌باتی خویان
تێپه‌ڕكرد، ئه‌وان راپه‌ڕین و، گیانیان به‌خت كرد و مۆركی بوونی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان له ره‌وتی رووداوه‌كانی سی ساڵی
رابردوو دا، له یه‌ك كه‌لامدا له‌و رێگایه‌وه تابۆی په‌یوندیدار
به چه‌مكه‌كانی فێمینیستی یان شكاند و به حه‌ق له سه‌ر
دیموكراتیزه كردنی كه‌ش و هه‌وای سیاسی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی ئینسانی، كاریگه‌ریی حاشا هه‌ڵنه‌گریان دانا.
به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و پێشینه‌و ئه‌زموونه به‌نرخانه، به
دڵنیاییه‌وه ژنانی كورد له گه‌ڵ سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی رێگای
ئازادی و دیموكراسی، ئه‌مساڵ له هه‌ل و مه‌رجێكدا به‌ره‌و پیری
رۆژی جیهانی ژنان ده‌چن كه كۆمه‌ڵگای ئێران زیاتر له جاران
له ژێر گوشاری به‌ربه‌ره‌كانێی ناره‌زایه‌تی و سه‌ركوت دایه.
هه‌ل و مه‌رجی رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له
ئێران، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كرده یه‌كێك له گرینگ‌ترین و
شێلگیرترین به‌شه‌كانی خه‌باتی سیاسی له ئیران. ئیتر ژنان
بێ‌ده‌نگ نین و له ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌شدا زۆر
هه‌ڵسوڕانو
ئاكتیڤ بوون و دیسان كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان.
ژنانی ئیران له به‌رامبه‌ر هاندان و پێزانینی جیهانی له
لایه‌ك و له لایه‌كیتر له به‌رامبه‌ر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی رژیمی
كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ره‌و پیری به‌ڕێوه بردنی رۆژی جیهانی
ژنان ده‌چن. له‌م رۆژه‌دا داخوازیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی
ئیعدامی چه‌ند ژنی كورد و هه‌ر وه‌ها ئازادیی هه‌موو
زیندانیانی سیاسی به ژن و پیاوه‌وه به دڵنیایی یه‌كێكه له
خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی داخوازیی ئازادیخوازانی بزووتنه‌وه‌ی
به‌رینی ناره‌زایه‌تی و دیموكراسیخوازی له ئێران.
ئێمه هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
8ی
مارسی ئه‌مساڵ، جارێكی‌تر رێز ده‌گرین له بوێری و له خۆ
بردوویی ژنانی ئازادیخواز ، رێزده‌گرین له‌و ژنانه‌ی له پێناو
وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی و رزگاربوون له سته‌م و چه‌وسانه‌وه
گیانیان له ده‌ست دا، ئافه‌رین ده‌نێرین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
رێبواران و درێژه پێده‌رانی ماندوویی نه‌ناسی رێگای ئه‌و
تێكۆشه‌رانه‌ن كه گیانیان به‌خت كردوه. جارێكی‌تر له رێ‌وڕه‌سمی
8ی
مارسی ئه‌مساڵدا یه‌كگرتوویی و پشتیوانی خۆمان له
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی و هه‌لپێچانی داموده‌زگای
هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری جینسیی و له دژی سیاسه‌ته
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی
ده‌رده‌بڕین.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
8ی
مارسی
2010
|