|
په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نده‌ی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
27ی
ره‌شه‌ممه رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه
هاوڕێیانی كادر‌و پێشمه‌رگه
گه‌رمترین سڵاوتان پێشكه‌ش
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی
27ی
ره‌شه‌مه رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه سه‌ری رێز‌و حورمه‌ت له
به‌رابه‌ر هه‌مووشه‌هیدانی كۆمه‌ڵه وبنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان
داده‌نوێنیین و رێز له خه‌بات و فیداكاری و له خۆبوردوویان
ده‌گرین له به‌رابه‌ر هه‌موو سه‌ختیه‌كانی خه‌بات و ژیان له ژێر
ده‌سهڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی دا.
هه‌روه‌ك ده‌زانن
22
سال به سه‌ر كاره‌ساتی دڵته‌زێنی كیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه‌دا
تێده‌په‌رێ. له‌م كاره‌ساته‌دا
5000
كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و شاره له‌وانه ژن و پیاو، گه‌وره‌و
بچوك، ته‌نانه‌ت گیانله‌به‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه به تێكڕایی
كه‌وتنه به‌ر رقی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان و له
ماوه‌یه‌كی كورتدا بوون به قوربانی شه‌ڕێكی جه‌نایه‌تكارانه‌ی
نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارو ملهوڕی وه‌ك ئێران و عێراق، كه
رۆژانه‌و به درێژایی سنوره‌كانیان خه‌ڵكیان ده‌كرده قوربانی و
ئه‌م جاره‌ش ئه‌م ناوچه‌یه بوو به شۆینی تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌ها
چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و پژاندنی تۆزی مه‌رگ به سه‌ر خه‌ڵكی
بێتاوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا. پاش
22
ساڵ ئێستاش دیمه‌نه‌كان و وێنه‌كانی ئه‌م روداوه دڕنده‌یی و
وه‌حشیگه‌ری ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆیه به باشی پیشان
ده‌داو مێژووی ره‌شی ئه‌وان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووش ده‌گێڕێته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ش به داخه‌وه له‌م رووداوه‌دا تووشی كاره‌ساتێكی قورس و
له بیرنه‌كراو هات. گوردانی شوان كه یه‌كێك له گوردانه
چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو وه له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربوون له
رێگای گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ خۆ په‌ڕاندنه‌وه‌و خۆ ده‌ربازكردن،
به شێوه‌یه‌كی نه‌خوازراو ده‌كه‌ونه ناو مه‌یدانی ئه‌م شه‌ڕه
ماڵ وێرانكه‌ره‌و پاش شه‌ڕێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر، پاش نواندنی
قاره‌مانێتی و ئازایه‌تێكی بێ وێنه كه له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
و گوردانی شوان چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به داخه‌وه به‌هۆی مه‌سمومیت
توانای ده‌رباز بوون له گه‌مارۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی یان
لێبڕاو ژماره‌یه‌كیان گیانیان به‌خت كردوو ژماره‌یه‌كیشان به دیل
گیران كه پاش ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆر له به‌ندیخانه‌كانی
رژیمدا ئیعدام كران. شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نه‌بوو خوێنی
تێكۆشه‌ران وپێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه تێكه‌ڵ به خۆێنی خه‌ڵكی
خه‌باتگێڕی كوردستانی باشوور ده‌بوو، گه‌لێك جاری دیكه‌و به
شێوه‌ی دیكه ئه‌م رووداوانه هاتوونه پێش. راسته ئێمه
هاوڕێیانی گوردانی شوان مان له ده‌س دا، تێكۆشه‌رانێكی وه‌ك
ئه‌وان ساڵانێكه رۆژانه به جه‌سته له په‌نا خۆمان نابینین و
كۆمه‌ڵه له ئه‌زموون و لێهاتووی ئه‌وان بێبه‌ش بووه، به‌ڵام
ئه‌وان و هه‌زاران گیانبه‌ختكردووی دیكه له دڵی ئێمه‌و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان و له رێبازی كۆمه‌ڵه‌دا زیندوون.
فیداكاریه‌كانیان، دڵسۆزیه‌كانیان، له خۆبوردوییان و ئیمانی
پته‌ویان به رێبازی كۆمه‌ڵه، ئه‌و ده‌رسانه‌ن كه فێر بوین‌و
هه‌ربۆیه درێژه‌دانی ریگاكه‌یان ره‌مزی زیندووبوونی ئه‌وانه.
جارێكی‌تر پێویسته ئه‌وه بلێین دیاریكردنی
27ی
ره‌شه‌مه وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه كه رۆژی گیانبه‌ختكردنی
هاوڕێیانی گوردانی شوانه له لایه‌ك رێز‌و وفایه بۆ ئه‌و
هاوڕێیانه، له لایه‌كی دیكه‌ش به راستی نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و
كاره‌ساته‌یه كه به سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا هات كه ده‌توانێ ببێ به
رۆژێك بۆ رێزگرتن له هه‌موو شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه.
مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی دیاریكردنی ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی
كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌یه، تا له ئاستی هه‌موو كوردستان چ ئێستا و چ له
داهاتوودا رۆژێكی دیاریكراومان هه‌بێ بۆ په‌یمان نۆیكردنه‌وه، بۆ
رێزگرتن له خه‌بات وفیداكاری و خۆنه‌ویستی و ژیان ویستی هه‌موو
شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه، كه گیانیان به سه‌خاوه‌ته‌وه له پێناو
رێبازه‌كه‌یاندا به‌خشی. هه‌روه‌ك پێشتریش وتوومانه ئه‌م رۆژه
رۆژی گریان وشیوه‌ن و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتن نیه، به‌ڵكو رۆژی
په‌یمان نوێكردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه‌و شه‌هیدانی،
رۆژی دووپات كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدان كه ئازیزترین رۆڵه‌كانی خۆیان له پێناو خه‌باتێكی
ره‌واو به‌رحه‌قدا له ده‌س داوه، تا پێیان بڵێین دڵنیابن
سه‌نگه‌ری رۆڵه‌كانتان قایم راگیراوه، سه‌دان و هه‌زاران
تێكۆشه‌ری نه‌به‌زیوو نه‌ته‌زیوی دیكه چه‌ك و رێبازی ئه‌وانیان
به ده‌سته‌وه‌یه‌و رێگاكه‌یان درێژه ده‌ده‌ن.
روداوه دڵته‌زینه‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵه هه‌ر چه‌ند گه‌وره‌و گران
بووبێتن، به‌ڵام به شاهیدی هه‌مووان به پشت ئه‌ستووری جه‌ماوه‌ر و
پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستان،
كۆمه‌ڵه چۆكی دانه‌داوه‌و وهه‌ر جار هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و جێگا‌و
مه‌وقعیه‌تی خۆی به ده‌سهێناوه‌ته‌وه. بۆیه جێی خۆیه‌تی
جارێكی‌تر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی
گیانبه‌ختكردوان دڵنیابكه‌ینه‌وه حیزبه‌كه‌یان سه‌ربه‌رزانه له
مه‌یدانی خه‌باتدا رچه‌شكێن وهیوابه‌رزه.
شایانی باسه ئه‌م سال كه
22ساڵ
به سه‌ر كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی
گوردانی شوان دا تێده‌په‌ڕی ساڵانێكه یه‌كیك له‌و ده‌سهڵاتانه‌ی
كه خولقینه‌ری كاره‌ساتی مه‌رگباری هه‌ڵه‌بجه‌یه له گۆڕنراوه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی به‌عس كه راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌و جنایه‌ته
هه‌بووچوونه‌ته پای مێزی موحاكه‌مه و به‌سزای خۆیان گه‌یشتوون.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆه‌ته هۆی سارێژبوونه‌وه‌ی به‌شێك له برینی خه‌ڵكی
ئازار دیتووی ئه‌م ناوچه‌یه.
بێگومان ته‌مه‌نی نگریسی كۆماری ئیسلامیش كه راسته‌وخۆ به‌شدارو
خولقێنه‌ری ئه‌م جه‌نایه‌ته بوو روو له كۆتاییه. بزوتنه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی و بیزاری خه‌ڵك له‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌می گومانی
خستوه‌ته سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م رژیمه سه‌ركوتگه‌ره. هه‌ر وه‌ك
ده‌زانین قه‌یرانی ئابووری، سیاسیی ونێونه‌ته‌وه‌یی،هه‌روه‌ها
كه‌لێنه‌كانی نێوخۆی ده‌سه‌ڵات تا هاتووه گه‌وره‌تر بووه‌ته‌وه،
ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی هیوایه‌كی
ئه‌وتۆیان به ده‌ربازبوون له‌م وه‌زعه‌ی خۆیان نیه. له
به‌رابه‌ردا شاهیدی وره‌ی به‌رزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هیوا به
داهاتووێكی روون بۆ له گۆڕنانی ئه‌م رژیمه، به نیسبه‌ت پێشوو
زۆر گه‌شترو به‌رچاوتره.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی له ناوچوونی ئه‌م رژیمه خێراتر بكه‌ین
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌ك واته بزوتنه‌وه
جۆراوجۆره‌كان له ناوخۆی وڵات، تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازانی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و حیزبه‌كان خه‌باتمان له هه‌موو ئاستێكدا زیاتر
بكه‌ین و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین، تا ئامانج و ئاره‌زوی هه‌موو
گیانبه‌حتكردوان و به میلیون ئینسانی تینووی ئازادی له ئێران به
دی بێ.
به‌رزو به‌ڕێزبێ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه
سه‌ركه‌وتو بێت خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
27ی
ره‌شه‌ممه‌ی
1388ی
هه‌تاوی
|