|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی:
یه‌كی مه‌ی(ئه‌یار) رۆژی جیهانی كرێكار
ئه‌مساڵ له بارودۆخێكدا به‌ره‌و پیری رۆژی جیهانی كرێكار
ده‌چین كه پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به ساڵێك له بزووتنه‌وه‌ی
گه‌وره‌ی ئیعترازی له دژی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا چاویان بڕیوه‌ته كرێكاران و بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
ته‌نانه‌ت كۆنه‌پارێزترین به‌شی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیش ئێستا ئه‌و
راستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه به بێ هێزی گه‌وره‌ی
ره‌نجده‌ران به پێشاهه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ته‌نانه‌ت
پاشه‌كشه‌یه‌كیش به كۆماری ئیسلامی نامومكین‌و لانیكه‌م زۆر
دژوار‌و سه‌خت ده‌بێ.
ده‌سه‌ڵاتی ئائینی له مه‌ترسی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ست بوونی
كرێكاران به بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی، وه‌ك ساڵانی رابردوو
له به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران به بۆنه‌ی رۆژی
كرێكار به‌رگری ده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به
پڕوپاگه‌نده‌ی پڕوپووچ، خۆی وه‌ك دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكێش و كرێكار نیشانده‌دا. كرێكارانی به ته‌مه‌نتر
به‌ڵێنه‌كانی خومه‌ینیان به‌ر له به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری
ئیسلامی له بیر نه‌چۆته‌وه كه ئاسۆی دروست كردنی به‌هه‌شتی
زه‌حمه‌تكێشانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام ده‌دا، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی هاته‌دی جه‌هه‌نه‌مێك بوو كه تێیدا هه‌ژاری، بێ‌مافی
بێوێنه و بی ده‌ره‌تانی بوو به به‌شی كرێكاران و رانت خواری
و كۆشك و ته‌لار و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌فسانه‌ییش به
ده‌سه‌ڵاتداران بڕا. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش دۆخی ژیانی
كرێكاران به درێژایی حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رده‌وام
به‌ره‌و خه‌راپتر بوون چووه. داخراوبوونی هه‌رچی زیاتری
كه‌ش‌وهه‌وای سیاسی ئێران نه ته‌نیا جموجۆڵه‌كانی
رۆژنامه‌گه‌ری و بواری میدیایی له ئێران به‌رته‌سكتر كردوه،
به‌ڵكوو زۆرتر له هه‌ر كه‌سی دیكه، كرێكارانی خسته ژێر گوشار
و مه‌جالی هه‌ر چه‌شنه ئیعتراز و به‌رگرییه‌ك له مافه‌كانیانی
لێستاندنه‌وه. حوكمی زیندان و له سه‌ر كار ده‌ركردن و شه‌لاق،
وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه به داواكارییه‌كانی
كرێكاران. ئاشكرایه به‌و پێشینه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌تی
و به‌و ئه‌زموونه‌ی كرێكاران له‌م ده‌سه‌ڵاته به ده‌ستیان
هێناوه، هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ فریودان و به
لارێدابردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران بێ سوود ده‌مێنێته‌وه.
هاوده‌نگی گشتی بۆ پشتیوانی له خواسته‌كانی كرێكاران له ناو
بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی هه‌لێكی زێرینی بۆ كرێكارانی ئێران
ره‌خساندووه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێكخستن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ
خه‌بات له دژی بێ‌مافی و هه‌ر وه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی
داخوازییه ره‌واكانیان چڕتر كه‌نه‌وه. خواستی ئازادی سیاسی و
دیموكراسی وه‌ك خواستێكی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی ئیعترازی له
گه‌ڵ خواستی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران و هه‌روه‌ها
ئازادبوون له پێكهێنانی سندیكا و ئیتحادیه كریكارییه‌كان تین و
ته‌وژمێكی گه‌وره ده‌دا به خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران له دژی
كۆماری ئیسلامی. كرێكارانی ئێران له‌به‌رامبه‌ر داوای په‌یوه‌ست
بوون به بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی، خوازیاری لێكهه‌ڵپێكانی
هه‌ر دوو بزووتنه‌وه‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رۆژی جیهانی
كرێكار به كرێكارانی ئێران به گشتی و كرێكارانی كوردستان
به‌تایبه‌تی پیرۆزبایی ده‌ڵێت و بۆجارێكیتر پشتیوانی خۆی له
داخوازییه ره‌واكانی ئه‌وان دووپات ده‌كاته‌وه.
بژی رۆژی جیهانی كرێكار
سه‌ركه‌وتو بێ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٣٠/٠٤/٢٠١٠
|