|
بانگه‌وازی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
یه‌كده‌نگ و یه‌گگرتوو بۆ به‌رگری له منداڵه‌كانی خۆمان
راپه‌رین
خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان كرێكاران، لاوان، ژنان
و پیاوانی ئازادیخواز
پێنچ شه‌ممه ٢٣ی گوڵان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣ی مانگی مه‌ی
٢٠١٠ی زاینی، رۆژی ناره‌زایه‌تی به ئێعدامی ٥ كه‌س له
چالاكانی سیاسییه، كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان
ناجوانمێرانه له لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆر و سه‌ره‌رۆی كۆماری
ئیسلامیه‌وه له‌سێداره‌دران. ناره‌زایه‌تی به رژیمی كوشتار و
جینایه‌تی كۆماری ئیسلامییه كه كوردستانی كردۆته گۆره‌پانی
كرده‌وه وه‌حشیانه و دڕندانه‌كانی خۆی و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی
ئه‌م ئاو و خاكه وه‌كوو دیلی شه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه
هه‌ركات بیهه‌وێت به مه‌به‌ستی چاوترسێن كردن و پێكهێنانی
كه‌شی پڕ له ترس و تۆقاندن له نێوان ئازادیخوازانی ئێران و
به‌تایبه‌تی بۆ بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دانیشتوانی
كوردستان، به بیانووی بێ بنه‌ما و نارۆشن ژماره‌یه‌ك
له‌سێداره‌ده‌دات.
پێنچ شه‌ممه رۆژی ماته‌مینی گشتی بۆ رێزگرتن له‌م ٥
گیانبه‌ختكردووه، رۆڵە‌كانی ئه‌م میله‌ته‌یه، رۆژی رێزگرتن له
یادی ئه‌و ئازیزانه‌یه كه به خوێنی خۆیان تۆی یه‌كگرتوویی و
یه‌كده‌نگییان له نێوان دانیشتوانی سته‌م لێكراودا چاندووه.
ئه‌م رۆژه بكه‌ین به رۆژیی یه‌كگرتووی له ناره‌زایه‌تییه‌كی
سه‌رانسه‌ری دانیشتوانی كوردستان به بێ مافی، به هاوده‌ردی
و هاخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌م ئازیزانه.
ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مرۆ له تاران ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه
به‌له‌سێداره‌دانی ٥ كه‌سی بێ تاوان رق و توره‌یی دانیشتوانی
كوردستان و ئێرانیان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌مه یه‌كه‌م جار
نییه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی دیكتاتۆر و كۆنه‌په‌ره‌ستی
كۆماری ئیسلامی به ناهه‌ق خوێنی لاوانی دانیشتوانی كوردستان
ده‌كه‌نه وه‌سیقه‌ی مانه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام
شایه‌ت یه‌كه‌م جار بێت كه جینایه‌تی رژیم له كوردستان له
ئاستێكی به‌ربڵاودا رق و توریی دانیشتوانی سه‌رانسه‌ری ئێران
له دژی رژیم هه‌ڵخراندبێت. ئه‌گه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی
ده‌یهه‌وێت به ئێعدامی منداڵانی ئێمه، خه‌ڵكانی دیكه
چاوترسێن بكات، ئێمه ده‌بێت به هه‌مووان نیشان بده‌ین كه ته‌نیا
رێگای رزگاربوون له ده‌ست رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری
ئیسلامی و نه‌هامه‌تییه‌كانی، خه‌بات و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له
دژی ئه‌و رژیمه‌یه.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران
كوردستان هه‌میشه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی له ئێران بووه، ئه‌م
سه‌رزه‌وینه له ماوه‌ی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدارێتی رژیمی
كۆماری ئیسلامی‌دا، لانكه‌ی خه‌بات له دژی رژیمی
كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادیی و دێمۆكراسی بووه. جێگای خۆیه‌تی كه
دانیشتوانی كوردستان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی داغداری ئه‌م
گیانبه‌ختكردوانه له وه‌ها رۆژێكی سه‌خت و دژوار‌دا به‌ته‌نیا
نه‌هێڵینه‌وه. رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه ته‌پڵی
سه‌ركوتی به‌ربڵاو و سه‌رانسه‌ری له كوردستان لێدواوه. نابێت
ده‌رفه‌تی پێبدرێت تا ئه‌مجاره‌ش شه‌پۆلێكی دیكه له سه‌ركوت و
قه‌تڵ عام له ئێران وه‌گه‌ربخاته‌وه. رۆژی پێنچ شه‌ممه بێنه
پاڵ دانیشتوانی كوردستان و له دژی له‌سێداره‌دانی ٥ كه‌س له
شارۆمه‌ندانی ئێرانی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆتان هاوكات له‌گه‌ڵ
دانیشتوانی كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له
هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا و حزبه سیاسییه‌كان، رۆژی پێنچ شه‌ممه ٢٣ی گوڵان
ده‌كاته رۆژی ناره‌زایه‌تی گشتی و داوا له هه‌مووان ده‌كات
چالاكانه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی مومكینی وه‌ك، داخستنی
ناوه‌نده‌كانی كار، ئیداره‌كان و بازار و قوتابخانه‌كان و
زانستگاكان و هه‌ڵكردنی مۆم له سه‌ر درگاكان و له سه‌ر كوچه‌كان
له‌م ناره‌زایه‌تییه گشتییه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
٢١ی گوڵانی ٨٩ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ی مه‌ی ٢٠١٠ی زاینی.
|