|
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
مانگرتنی گشتی و سه‌ركه‌وتوانه‌ی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
سڵاو له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازی كوردستان كه ئه‌مرۆ
پێنجشه‌ممه ٢٣ی گۆڵانی ١٣٨٩ بوێرانه و یه‌كگرتوانه هاتن به
ده‌نگ بانگه‌وازی ئیعتراز و مانگرتنی گشتی و به‌و حه‌ره‌كه‌ته
شكۆداره‌یان، سه‌لماندیان كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ركوتگه‌ر و
ئازادیكوژ ناتوانن هه‌ركات بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك په‌تی
سێداره بخه‌نه گه‌ردنی تێكۆشه‌ران و چالاكانی ئه‌و خه‌ڵكه و
به‌و شێوه‌یه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بتۆقێنن و چاوترسێنیان بكه‌ن.
خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان!
ئه‌و شانۆ شكۆداره له یه‌كگرتوویی كه ئیمرۆ نیشانتاندا، ئه‌و
خۆراگرییه و بوێرییه كه له به‌رامبه‌ر تووندوتیژی
به‌كرێگیراوانی رژیم بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر ناچارتان بكه‌ن
مانگرتنه‌كه بشكێنن، نواندتان لاپه‌ره‌یه‌كی زێرینی له خه‌بات
و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵداوه كه به بێ‌گۆمان رێگای
سه‌ركه‌وتنمان هه‌موارتر ده‌كات. كۆمه‌ڵه هه‌ر به‌مجۆره‌ی له
چه‌ندین مه‌جالدا رایگه‌یاندوه، دیسانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه
له سێداره‌دانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌ك نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
زۆرداران نیه به‌ڵكو نیشانه‌ی بێده‌ره‌تانی و دڵه‌ڕاوكیی
دیكتاتۆری ئائینییه. حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به نیزیك
بوونه‌وه‌ی ساڵۆگه‌ری راپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی خه‌ڵكی ئێران له
ئیعتراز به ساخته‌كارییه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك
كۆماری كه‌وتۆته ترس و خۆفێكی گه‌وره له هه‌ستانێكی دیكه‌ی
جه‌ماوه‌ری و به ئیعدامی ئه‌و پێنج كه‌سه خه‌یاڵی بوو ئه‌و
ده‌نگه كپ كات. به‌ڵام ئێوه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر پیلانی دزێو و
ناجوامێرانه‌ی كۆماری ئیسلامیتان به خۆڕاگری و مانگرتن و
ئیعترازی ئیمرۆ پوچه‌ڵ كرده‌وه. له هه‌مان كاتدا ئه‌و
حه‌ره‌كه‌ته شكۆداره باشترین رێز گرتن بوو له گیانی پاكی
فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر، شیرین علم هولی و هاورێكانیان كه به
به‌خت كردنی گیانی ئازیزی خۆیان تۆی یه‌كگرتووی و
یه‌كده‌نگیان له ناو ئێمه‌دا بڵاو كرده‌وه.
سه‌ركه‌وتو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی كۆنه‌په‌رستی
كۆماری ئیسلامی
به‌رێز بێت یادی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاورێیانی ئیعدامكراوی
.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٢٣
گۆڵانی ١٣٨٩
١٣/٠٥/٢٠١٠
|