|
به‌رێز جه‌نابی مام جه‌لال تاله‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان
به‌رێز به‌شدار بووانی سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
پڕ به دل پیروزبایی به ستنی سێهه‌مین كۆنگره‌كه‌تان، كه له سی
وپێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كێتی نیشمتانیدا به‌ڕێوه ده‌چێت،
لێده‌كه‌ین.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌تان له بارودۆخێكی زۆر گرنك و هه‌سیار بۆ كوردستانی
باشور، بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، بۆ عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه
به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌مبارودۆخه‌دا هه‌موو گه‌ڵی كورد و هه‌موو دۆستان
ودڵسۆزان به‌په‌رۆشه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و كۆنگه‌ریه‌و ئاواتی
سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن.
ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وه‌كو دۆست
و هاوپه‌یمانی دێرین و به وه‌فای یه‌كێتی، وێرای پیرۆزبایی ساڵیادی
دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی پر به دڵ ئاواتی سه‌ركه‌وتنی
كۆنگره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌ك ڕیزیه‌كی
له‌هه میشه زیاتر و پته‌وتر بۆ حیزبه‌كه‌تان ده‌ستبه‌ر بكات و له
هه‌مان كاتدا ببێته كۆڵه‌كه‌ی چاكسازیه‌كی سه‌رده‌میانه كه خێر
وبێری بۆ یه‌كێتی نیشتمانی و بۆ هه‌موو كوردستان له ئه‌ژمار نایه‌ت و
هه‌ر ئه‌وه‌شتان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
جارێكی
دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنتان به ئاوات ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا،
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
١/٦/٢٠١٠
|