|
پیرۆز بێت رۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان
په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌نديی به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی
قۆناغێكی دیاریكراوی مێژویی و سیاسی له مێژووی هاوچه‌رخی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، دژ به داگیركاری
و میلیتاریزمی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه نه‌سڵێك له
پاكترین و ئازاترین كچان و كوڕانی كوردستان، به وره‌ی به‌رزی
ئازادیخوازانه و باوه‌ڕی قاییم به ئارمانه به‌رزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌و به سه‌رخستنی راپه‌ڕێنێك، به هیوای گه‌یشتن به رزگاری
یه‌كجاری و وه‌دیهێنانی هیوا و خواسته مۆدیرنه
وه‌دینه‌هاتوه‌كانی گه‌لێكی چه‌وساوه، له هیچ تێكۆشانێك، درێغیان
نه‌كرد. ئه‌م رۆژه له مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی خه‌باتی
كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستاندا، تێكه‌ڵاو بووه له‌گه‌ڵ ناوی هاوڕێی
گیانبه‌ختكردوو، شه‌هید سه‌عیدی موعینی ناسراو به كاك خانه و
یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه، كه په‌روه‌رده كراوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری
مهاباد بوو.
هاوڕێ خانه‌ی موعینی له‌سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی كۆمه‌ڵه له
ده‌روه‌ی پاشایه‌تیشدا، وه‌ك سیمایه‌كی خۆڕاگر و پارێزه‌ری
نهێنیه‌كانی كۆمه‌ڵه له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و زوڵمی ساواكی
رژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا دێته ئه‌ژمار. له‌م مێژووه‌دا گیانبه‌ختكردنی
هاوڕێ خانه‌ی موعینی له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نێشتمانی
كوردستان له سی و یه‌كی جۆزه‌ردانی ساڵی ٥٧، هێمای تێكه‌ڵ
بوونه‌وه‌ی خوێنی خه‌باتكارانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان، واته
كوردستانی باشوو و كوردستانی رۆژهەڵات و هاوخه‌باتییانه. كه‌واته
سی ویه‌كی جۆزه‌ردان، ده‌كرێ وه‌ك خاڵی گرێده‌ره‌وه‌ی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه و رزگاریخوازانه‌ی دوو پارچه‌ی كوردستان دژ به
داگیركه‌ران له‌م مێژووه‌دا تۆمار و یادی لێ بكرێته‌وه.
له مێژووی نوێی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هێمای گۆڕانێكی گه‌وره و پڕناوه‌رۆك و
كاریگه‌ر بووه له رووداوه گرنگه‌كانی زه‌مه‌نێكی دیار.
ئارمانخوازی، باوه‌ر به به‌رابه‌ری ژن و پیاو، به‌گژداچوونه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنی و كۆنه‌په‌ره‌ستی و پاشه‌كشه پێكردنی،
عه‌داڵتخوازی و باوه‌ر به مافی یه‌كسانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان،
ماندوویی نه‌ناس بوون له تێكۆشان و خه‌بات، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ
به‌رگرییه‌كی چه‌كدارانه له كه‌رامه‌ت و سه‌ره‌وه‌ری میلله‌تێك
كه به بێره‌حمانه‌ترین شێواز و به زه‌بری ئاگر و ئاسنی كۆماری
ئیسلامی، هه‌وڵی داگیر كردنی سه‌رزه‌مینی درا و به‌كرده‌وه ئه‌م
شێوه له خه‌باتیان به‌سه‌ر تێكۆشه‌ران و هێزه سیاسییه‌كانی
كوردستاندا سه‌پاندبوو.
به‌م پێیه هێزێك كه پێش هه‌موو شتێك مێشك و زه‌ینی ته‌یار ببوو
به باوه‌ر و عه‌قڵییه‌تێكی مۆدێرن، توانی به داهێنانی روانین و
كولتورێكی نوێ، به پێناسه‌و شوناسێكی نوێخوازانه، فاكتۆرێكی
به‌هێز و ته‌عین كونه‌نده بێ له هاوكێشه سیاسی و رووداوه‌كانی
ئه‌و قۆناغه له خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستاندا و به‌م جۆره، تازه بابه‌ت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. له
راستیدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ره‌گریی ره‌واو چه‌كدارانه‌ی
كرد له گوتار و شوناس‌و كۆمه‌ڵه خواستێكی دێمۆكراتێك و عادڵانه
كه حكومه‌تی ئیسلامی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو، به ناحه‌ق
خڵتانی خوێنی كرد و هه‌زاران هه‌زار رۆڵه‌ی بێتاوانی خه‌ڵكی كرد
به قوربانی پیلانگێڕیی و كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان.
ئێستا له بارودۆخێكدا
رێز له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌گرین، كه هه‌لومه‌رجی سیاسی
ئێران زیاتر له هه‌ركاتێك هه‌ڵگری قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌گه‌رچی مافیای سپای پاسداران و
خه‌رمانه‌ی ده‌وری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خامنه‌یی، به هه‌موو هێزی
خۆیان و به كوشت و بڕ و ئه‌شكه‌نجه و گرتن و ئیعترافاتی نمایشی،
توانیویه‌تی شه‌قامه‌كان له ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و
به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی سه‌رانسه‌ری بستێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه
چاونه‌ترسی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر، وره‌به‌رزی و ره‌وتی عه‌قڵانی
بوونه‌وه‌ی خه‌باته‌كه و هه‌روه‌ها، لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و
به‌رینتر له نێوان گه‌لانی دانیشتوی ئێران به تایبه‌ت به‌نیسبه‌ت
ئه‌زموونی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان و دووباره‌خوێندنه‌وه‌ی
مێژووه‌كه‌ی و هێزه سیاسییه‌كانی، له پێناو به‌هێزكردنی
هاوته‌ریبی و نزیكبوونه‌وه‌ی زۆرتر، پاشه‌كشه پێبكات. بزوتنه‌وه‌ی
دێمۆكراسی خوازانه‌ی ئێران له‌م قۆناغه‌دا، به ته‌واوی
توانیویه‌تی سه‌رنج و پشتیوانی بیروڕای جیهانی به‌لای خۆیدا
راكێشێت. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی كوردستان و هێزه
سیاسییه‌كانی به وه‌ڕێخستنی مانگرتنه شكۆداره‌كه‌ی ٢٣ی گوڵان دژ
به سیاسه‌تی ئێعدام و كوشتاری تێكۆشه‌رانی كورد، توانی ببێته
نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له به كرده‌وه ده‌رهێنانی شێوازی
خه‌باتی مه‌ده‌نی و یه‌كگرتووانه بۆ سه‌رانسه‌ری ئێران.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه، ره‌وتی ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی و رژیمه‌كه‌یان له ئاستی جیهانی،
هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. ده‌رچوونی بڕیارنامه‌ی چواره‌می رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بایكۆتی زیاتری ئابووری رژیمی ئێران
به‌تایبه‌ت به فوكوس كردن له سه‌ر مافیای سپای پاسداران،
بایكۆته ئابووری و یه‌ك لایه‌نه‌كانی ئا‌مریكا و یه‌كییه‌تی ئوروپا
و ئوستورالیا دژ به كۆمپانی و بازرگانی كردنه‌كانی فه‌رمانده‌كانی
سپای پاسداران له سه‌رانسه‌ری دنیا، به روونی سه‌لماندی كه
ئاكامی سیاسه‌تی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی و ماجه‌راجویی جیهانی به
دریژه‌دان به پیتاندنی ئۆران‌یۆم بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی،
ده‌توانێ زیاتر له‌وه به دژی رژیم، ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی جیهانی
لێبكه‌وێته‌وه و به‌م پێیه، ببێته هۆی گوشارێكی ئابووری قورس‌تر
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. بێ گومان ئه‌مه‌ش جگه له ساتوسه‌ودا
كردن به سه‌رمایه‌كان و به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خه‌ڵكی ئێران له
پێناو
مانه‌وه‌ی رژیمه‌كه‌یان، هه‌ڵگری ناوه‌رۆكێكی دیكه نیه. وێ ده‌چێ
ئه‌م ده‌ركه‌وتانه نیشانده‌ری گۆڕانێك بن بۆ هاوته‌ریبی و هاوپشتی
زیاتری كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی
خه‌ڵك ئێران له پێناو سیاسه‌تی به چۆك داهێنانی دیكتاتۆری دینی
له ئێران و تێپه‌ڕاندنی سیاسه‌تی گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌وتی رژیم كه
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دونیا دژ به كۆماری
ئیسلامی ره‌چاو كرابوو. ریسوایی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران
به‌مانه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و له بابه‌ت پێشێلكاری مافی مرۆڤیش،
ره‌وتی مه‌حكوم كردنی ئێران له لایه‌ن زیاتر له ٥٤ وڵاتی جیهان
له‌م رۆژانه‌ی ئه‌خیردا، په‌روه‌نده‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی خه‌ڵك
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ بیرواڕی جیهانی،
زیاتر خسته روو.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی كۆمه‌لگای
جیهانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه دژ به سیاسه‌تی سه‌ركوتی
كۆماری ئیسلامی، له ناوخۆی وڵاتیش پێویستی به هێزكردنی خه‌باتی
مه‌ده‌نی و سیاسی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ر له
كرێكارانه‌وه هه‌تا ژنان و خوێندكاران و لاوان و موعه‌لیمان و
به‌هێز كردنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، فاكتۆرێكی گرینگ و
ته‌عیین كونه‌ننده‌یه له داهاتووی چاره‌نووسی سیاسی خه‌ڵكی ئێران
و
كوردستان و ره‌وتی دێمۆكراتیزه كردنی.
كۆمه‌ڵه له سی و یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ری رۆژی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه، جارێكی دیكه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر
راگرتنی ئه‌م هێزه وه‌ك پشتیوان و به‌شێك له هێزی رزگاریبه‌خشی
خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی له
هه‌لومه‌رجی دیاریكراو و گونجاوی سیاسی، وه‌ك رابردووی ئه‌م
مێژووه، پشتیوانی به‌هێزكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریی و
رێكخستنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانه له سه‌رده‌می ئێستادا.
هه‌ر لێره‌شدا جێگای خۆیه‌تی به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری سی و یه‌كی
جۆزه‌ردان، سه‌ری رێز و حورمه‌ت دانه‌وێنین له ئاست سه‌رجه‌م
گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه‌و بنه‌ماڵه‌كانیان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
به‌نرخترین ساته‌كانی ژیانیان به شانازییه‌وه له ریزی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا دانا‌و سه‌ره‌نجام، به خوێنی سور و گه‌شی
خۆیان، مانه‌وه‌و به‌رگرتنی داری خه‌بات له پێناو ئازادییان
ئاودێر كرد. هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌دا پێویسته رێز بگرین له هه‌موو
ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه رۆژێك له رۆژان ساته‌كانی ته‌مه‌نی پڕباری
خۆیان سه‌رفی خه‌بات له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
كردووه و ته‌نانه‌ت تووشی كه‌م ئه‌ندامی هاتوون. ئه‌وانه‌ی وا له
سه‌رماو گه‌رماو شه‌ونخونی و برسیه‌تیدا، راوه‌ستاوتر له
هه‌ركاتێك، ئاڵای خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌یان شه‌كاوه راگرت. بێ گومان
قۆناغی به‌ره‌نگاری پڕ له سه‌ره‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، مۆركی
فیداكاری و گیانبازی و ئازایه‌تی و تێكۆشانی ئه‌م هاوڕێیانه‌ی
پێیوه دیاره و وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له‌م مێژووه‌دا تۆمار
كراوه.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
٢٠١٠-٠٦-٢٢
|