|
برای به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی،
سه‌رۆكی پارتی دێمۆكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌بۆنه‌ی شه‌ست و چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بنیاتنانی پارتی
دێمۆكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن خۆم و ده‌فته‌ری سیاسی و هه‌موو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێرانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جه‌نابتان و
سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو ریزه‌كانی پارتیتان ده‌كه‌ین و سه‌لامه‌تی و
ته‌مه‌نی درێژ بۆ جه‌نابتان و سه‌ركه‌وتنی هه‌رچی زیاتر بۆ پارتی
دێمۆكراتی كوردستان به‌ئاوات ده‌خوازین. هیوادارین له سه‌رۆكایه‌تیی
جه‌نابتاندا كوردستانی باشوور به‌ره‌و ئاسایش و گه‌شه و پێشكه‌وتنی
هه‌رچی زیاتر هه‌نگاو بنێ و دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتیی نێوان دوو
حیزبه‌كه‌مان پته‌وتر بێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا،
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی
١٦ی ئاگوستی ٢٠١٠
|