کۆمه‌ڵه‌ی شؤڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
 

Komala Party - Iranian Kurdistan
Central Committee

به‌رێز جه‌نابی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

 

له‌ لایه‌ن خۆم و ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ‌ پیرۆزبایی‌تان پێده‌ڵێم به‌ بۆنه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌كه‌تان كه‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ سیاسی له‌ سه‌ر پێكهێنانی‌ حكوومه‌تێكی‌ دیمواكراتیكی‌ له‌ عێراق شكاندو بوو به‌ هۆی‌ ته‌وافوقی‌ كۆتله‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بۆ پیكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ ته‌وافوقی‌، فره‌یی‌، دیموكراتی‌ و فێدرالی‌.

ده‌ستپێشخه‌ری‌ جه‌نابتان جێگه‌ و پێگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌ هاوكێشه‌كانی‌ عێراق و ئه‌و ده‌وره‌ گرینگه‌ی‌ كه‌ ده‌توانێ‌ بیگێڕێ‌ له‌ به‌رچاوی‌ رای گشتی عێراق و ناوچه‌كه‌ و بگره‌ جیهانیش نیشاندا و بو به‌ مایه‌ی‌ شانازی‌ هه‌موو گه‌لی‌ كورد له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌.

جارێكی‌ دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنتان به‌ ئاوات ده‌خوازم.

 

له‌ گه‌ڵ‌ رێزمدا

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌

سكرتێری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران

١٤/١١/٢٠١٠

 
Web: www.komala.org
E-mail:
 

© Komala 2005