|
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
٨ی
مارس رۆژی جیهانی ژن
رۆژی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه‌یه. به‌م بۆنه‌وه،
پیرۆزبایی گه‌رم و هاوڕێیانه‌ی خۆمان پێشكه‌ش به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵە به تایبه‌ت هاوڕێیانی ژن، به ژنانی ئازادیخواز و
خه‌باتگێری ئێران و كوردستان ده‌كه‌ین‌و ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین له
چالاكانی بواری مافی ژنان كه سه‌ره‌ڕای گشت ته‌نگه‌ژه و
هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر رێگایان، كۆڵنه‌ده‌رانه دژ به هه‌ڵاواردنی
جینسی خه‌باتیان كردووه‌و مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و تێكۆشانیان رۆشن
راگرتووه.
كۆڵه‌كه‌ی ئه‌سڵی ئیستبداد و دیكتاتۆری ئایینی له كۆماری
ئیسلامی ئێران، هه‌ڵاواردنی ژنان و پێشێل كردنی مافی یه‌كسانی
ئه‌وانه كه له پله‌ی یه‌كه‌م به سه‌ركوت و به زه‌بری
سه‌رنێزه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به كه‌ڵك وه‌رگرتن له باوه‌ری
ئایینی و به هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی پیاومه‌زنانه له كۆمه‌ڵگا و
ره‌خساندنی بوار بۆ دواكه‌وتوویی و به یاساكردنی ژێرده‌سته‌یی
ژنان تا ئێستا درێژه‌ی به ژیانی نیگریسیی خۆی داوه. ئاگایی
له ده‌ور‌و رۆڵێكی كه ژێر ده‌سته‌یی ژن له به‌رده‌وام بوونی
دیكتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌یگێڕێ به‌شێكی به‌رچاوی
پیاوانی نێو كۆمه‌ڵگای وه‌خه‌به‌ر هێناوه‌و شێلگیرانه
په‌یوه‌ستی كردون به ریزی خه‌بات بۆ ئازادی ژنان و پشتگیری
له مافی یه‌كسانی ئه‌وان. له هه‌مان كاتدا ئه‌وشمان له بیر
نه‌چێته‌وه كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ژنان به هه‌موو ته‌نگه‌ژه و
له‌مپه‌ره یاساییه‌كانی به‌رده‌میان له بواره جیاجیاكانی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر و چالاكی سیاسی،
په‌رچه‌كردارێكی به هێز بووه له دژی خورافات‌و كۆنه‌په‌رستی
و كولتوری پیاومه‌زنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ویلایه‌تی فه‌قیه.
ئێمڕو ئێمه شاهیدی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی دیموكراسیخوازی
له ئێرانین كه بۆ ماوه‌ی نیزیك به دووساڵ سه‌ره‌ڕای
ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئیعدام و سه‌ركووت به‌رده‌وام به‌ره‌و
پێشچوونه كه له زۆر بواردا ره‌چه‌شكێن‌و پێشه‌نگه‌كه‌ی
چالاكانی ژن بوون.
بریاردراوه ٨ی مارسی ئیمساڵ، واته رۆژی سێ شه‌ممه، خه‌ڵكی
به‌رهه‌ڵستكار‌و ئازادیخواز بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به
دروشمی نه‌مان بۆ دیكتاتۆرییه‌ت، جارێكی دیكه داموده‌زگای
ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران بخه‌نه له‌رزه، بێگومان داخوازی
مافی یه‌كسان و نه‌مان بۆ هه‌لاواردنی جینسی له‌م رۆژه‌دا جێی
خۆیه‌تی له سه‌روی هه‌موو دروشمه‌كان پشتی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی
و كۆڵه‌كه‌ی دیكتاتۆری ویلایه‌تی فه‌قیه بخاته له‌رزه. به
بێ مافی یه‌كسانی ژن و پیاو و لابردنی یاساكانی سه‌ده‌ی
ناوه‌راست له دژی ژن، ناتوانین له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و
سه‌ربه‌ست بدوێین. راسته هیوای یه‌كسانی و مافی به‌رابه‌ر بۆ
ژنان ته‌نیا له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك و سێكۆلار دابین
ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا پێوه‌ندییه‌كی یه‌ك لایه‌نه نیه
و بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنان و خۆ ریكخستنیان و تێكۆشانیان بۆ
ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌م مافه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به
وه‌دیهاتنی دیموكراسی و ئازادی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی كوردستان‌و له پێشه‌وه‌ی ئه‌و،
كۆمه‌ڵه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی و به پشتگیری له
ده‌سه‌ڵاتێكی سێكولار و فێدرال، له سه‌ر مافی یه‌كسان بۆ ژنان
به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه به شانازێكی گه‌وره بۆ مێژووی خۆی‌و
بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی ده‌زانێ.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
٠٥/٠٣/٢٠١١
|