|
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ "زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشان"
به‌خۆشییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه له دریژه‌ی گفتوگۆیه‌كی
دۆستانه و هاوڕێیانه كه له نێوانماندا به‌ڕێوه چوو،
"زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" به‌تێكڕایی و
به بڕیاری دڵخوازانه و دڵسۆزانه‌ی خۆیان تێكه‌ڵ به
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بوونه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه چوار ساڵ پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك له
هاوڕێیان (كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵه) لێمان جیا بوونه‌وه و
له‌ژێر ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" درێژه‌یان
به‌كاری خۆیاندا. ئێمه هه‌ر ئه‌و كاتیش رامانگه‌یاند كه ئه‌و
جیابوونه‌وه‌یه هیچ پاساوێكی سیاسی و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی
حیزبی نییه و هیچ ئاكامێكی موسبه‌ت و به‌كه‌ڵكیشی
لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد ده‌دا. به له‌به‌ر چاو
گرتنی سه‌رجه‌می بارودۆخه‌كه‌ش پێشبینیمان ده‌كرد كه ئه‌و
ئینشیعابه داهاتوویه‌كی گه‌شی نابێت و دره‌نگ یا زوو له‌گه‌ڵ
قه‌یرانگه‌لی جۆراوجۆر به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئێمه هه‌ر له سه‌ر پێویستیی
یه‌كگرتنه‌وه پیداگریمان كرد و له‌و پێناوه‌دا ماندوویی‌نه‌ناسانه
هه‌وڵمان دا و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه نه‌مانهێشت قین و دوژمنایه‌تی
له‌نێوانمدا بڵاو بێته‌وه و ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی داهاتوومان
لێ كوێر كاته‌وه.
هه‌ستیشمان به‌وه ده‌كرد كه بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌ناویاندا زۆرتر په‌ره
ده‌ستێنێت و به‌هێزتر ده‌بێ و هیودار بووین ببێته هه‌ڵوێستێكی
گشتگیر و هه‌مووان بگرێته‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵمان دا و
له‌و پێناوه‌شدا باره‌ها كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و
كادره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه كرد و هه‌وڵماندا هه‌موویان
به‌گشتی به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ن كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و
قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی جیابوونه‌وه ته‌نیا رێگه‌ی
دروسته.
له‌راستیشدا نه‌ك هه‌ر زۆرایه‌تی به‌ده‌نه، به‌ڵكوو به‌شێكی
دیار له سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش له ماوه‌یه‌كی
به‌رچاو پێش ئێستاوه هه‌ر خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه بوون و
هه‌وڵیشیان بۆ ده‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مینه‌یه‌كی بچووكی
ناویان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆسپی ده‌خسته سه‌ر ئه‌و رێگایه و
هه‌موو هه‌وڵێكی دڵسۆزانه‌ی له‌بار ده‌برد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له درێژه‌ی قه‌یران و ناكۆكییه‌كانی ناو
ئه‌و رێكخراوه‌دا، سه‌ره‌نجام مانگێك پێش ئێستا زۆرینه‌ی هه‌ره
زۆری ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانیان له ژێر ناوی "زۆرینه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" له شه‌خسی یه‌كه‌م و چه‌ند
كه‌سێكی ده‌وروبه‌ری ئه‌و جیا بوونه‌وه. پێویسته ته‌ئكید
بكه‌ینه‌وه كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناكۆكی
ئه‌و هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی ناوخۆیان و خاڵێكی گرینگی
داخوازییه‌كانیان بریتی بوو له یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه. هه‌ر
بۆیه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی دۆستانه له نێوانماندا ده‌ستی
پێكرد و زۆر زوو و له‌وپه‌ڕی ته‌فاهوم و لێكتێگه‌یشتنه‌وه به‌و
ئه‌نجامه گه‌یشتین كه ئه‌و هاوڕێیانه خه‌باتی خۆیان له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران‌دا دریژه بده‌ن. ئێمه پیرۆزبایی له‌و بڕیاره به‌رپرسانه
و دڵسۆزانه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌ین و دڵنیاین كه هه‌ر
ئه‌و هه‌ڵوێسته خزمه‌ت به ئاوات و ئامانجه به‌رزه‌كانی
كۆمه‌ڵه و به ره‌وتی پێشكه‌وتنخوازی كۆمه‌ڵگای كوردستان و به
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌كا و باشترین
وه‌ڵامیشه به ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانی
كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه ساڵه‌هایه داوای
ئه‌و یه‌كبوون و یه‌كگرتنه‌وه‌مان لێده‌كه‌ن.
ئێمه به‌و یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی لێكدابڕاومان
دڵخۆشین و به هه‌نگاوێكی گونجاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌زانین،
هه‌ر لێره‌شدا جارێكی دیكه بانگه‌وازی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و
تێكۆشه‌رانه‌ی كه ساڵانێك له ته‌مه‌نی خۆیان له ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا به‌خت كردووه و به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه دابڕاون یان
به‌هۆی جیاییه‌كانه‌وه دڵ‌سارد و كه‌ناره‌گیر بوون، دووپات
ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆمه‌ڵه باوه‌شی بۆ هه‌مووان ئاواڵه‌یه و
جێگه‌ی هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه كه دڵیان بۆ ئه‌و ئاواته
به‌رزانه لێده‌دا، سه‌ربه‌رزانه خه‌باتیان بۆ كردووه و هیوایان
به داهاتووه‌كه‌یه‌تی.
له كۆتاییدا، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین كه قۆناغی لێكدابڕان و
پارچه پارچه بوون كه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش وه‌ك په‌تایه‌ك
حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه، كۆتایی پێهاتووه و سه‌رده‌می
ئێستا ته‌بایی و یه‌كبوون و یه‌كگرتنه‌وه‌مان لێده‌خوازێ و
هیوادارین ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئێمه رچه‌شكێنی وه‌ها ره‌وتێك
بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٠ی هه‌تاوی
رێكه‌وتی ٥ی نۆڤامبری ٢٠١١ی زایینی
|