|
ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی هاواره به‌ره
ئه‌حه‌د
ئه‌حمه‌دزاده
ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی هاواری ده‌نگی کپ کراوی نیشتمانێکه که سه‌دان ساڵه هه‌ڵوه‌دای
بێده‌ره‌تانی خۆیه‌تی. هاواری چڵه نێرگسی ئۆخه نه‌دیت‌و له خاکی نیشتمان که
به هه‌وه‌ڵین شه‌خته‌ی پاییزێ ده‌چێته‌وه بادی فه‌نایه. ئاله‌م سه‌رده‌مانه‌دا
پۆلێک له کچان و کوڕانی به ئه‌مه‌ک بۆ نیشتمان له خه‌م ڕه‌خساو مه‌چه‌ک ڕاساو
به هێزی خه‌ڵک به بیری نوێوه وه‌ک جوان‌و ئه‌سپێکی خۆش ئاژۆ به‌ره‌و نیشتمان و
به‌ره‌و بیره‌وه‌ری ساڵانێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ژیان هه‌نگاویان‌نا. ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی
به‌رو بومی ئه‌م سه‌رو به‌نده‌یه، هاواری ئاواتی یه‌ک له‌دوای یه‌ک خنکاوی
میلله‌تێکه له گوێن جه‌لله‌ی ته‌سبیحی پیره سۆفیه‌کی به‌ر مزگه‌وتی ناهومێدی
ئه‌و‌سه‌راوسه‌ری پێ ده‌کرێت. هاواری ده‌نگی تاساوی نوساوه که سه‌دان ساڵه له
ناخی خۆیدا کپ کراو. هاوار و زریکه‌ی ژنانێکه که به ئاگری قین ده‌بنه قاقناسی
ڕه‌ش. هاواری ده‌نگی مناڵانی شلک و ڕه‌زا سوکی کۆڵانی شار‌و دێی نیشتمانه که
شیله‌ی ته مه‌نیان هه‌رزان فرۆش کردوه که‌س کڕیاری نیه. قین و توڕه‌یی پونک
خواردوه که له‌گه‌روی زوڵاڵی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤیه‌وه هاوار ده‌کرێ. ده‌نگی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگی ڕۆژهه‌ڵات کۆلکه زێڕینه‌ی بارانی به‌ر هه‌تاوه، هه‌ر دێت و نه‌خشینتر
ده‌بێ. هاواری قه‌ڵه‌می ئه‌م کێژ و کوڕه قوتابی ناو به‌ندی خانه‌یه که به بێ
وازی چه‌ن دێڕێک له‌سه‌ر دیواری به‌رده‌میان ده‌نوسنه‌وه، سه‌ر به خۆیی.
سه‌ربه‌ستانه بیر و ڕا ده‌ربڕین. مافی هه‌ر مرۆڤێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. ئیتر
بۆیه ده‌بێ بروسکه ئاسا دڕ به شه‌وه زه‌نگ بدرێ. که‌شکۆڵ له شان به شوێن ئه‌م
ده‌نگانه‌ی که وا له سینگا قه‌تیس ماون، ئه‌م وشانه‌ی که تا ئێستا ده‌ره‌تانێک
نه‌بوه بۆ ده‌ربڕینیان ڕازی ده‌رونی ئه‌م ڕوناک بێژانه و پرێچکه‌ی دڵی ڕوناک
بیران بکرێته‌وه. بێن له ڕۆژهه‌ڵات تی ڤیه‌وه بوێرانه ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبرڕن.
به هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌وا هه‌ڵ دێ. |