ئه‌م په‌خشانه به‌بۆنه‌ی 18ساڵه‌ی گیان له‌دستدانی{گوردانی}شوانه‌وه
نووسراوه.{گوردانی} شوان به‌شێك له سیمای ناسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
بوون. له كاتی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه كرا، كه مقه‌ڕی‌ئه‌م گوردانه له
ئاوای{بیاره}بوو كه‌وتنه به‌ر ئه‌م هێرشه. ئه‌م تێكۆشه‌رانه له شه‌رێكی نابه‌رابه‌ردا،
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی 58 كه‌سیان له {دوجه‌یله} گیانیان له ده‌ست‌دا
و 12كه‌سیان كه به‌هۆی‌گازی شیمیای بیناییان كه‌م ببۆه‌و بریندار‌و نیوه بێ هۆش
بوون به دیلی كه‌وتنه ده‌ست ڕژیمی ئیسلامی ئێران و تیره‌بارانكران و له گۆڕستانی
نه‌حله‌تاوای قوروه‌دا هه‌ر به‌لیباسه‌كانی خۆیانه‌وه نێژران. كۆمه‌ڵه زۆری هه‌وڵدا
بۆ ڕزگار كردنیان و قوربانیشی دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی هێرشی قورسی دوژمنه‌وه
و شه‌ڕی دوو هێزی ئێراق و ئێران له‌و كاته‌دا ئه‌م هه‌وڵه سه‌ر كه‌وتوو نه‌بوو.
-----------------------------------
مه‌شخه‌ڵانی سه‌ر ئارێز
نووسینی: ئه‌حمه‌د به‌هرامی (تورجان)
سه‌ر باڵه‌كانمان بكه‌ن و پێبه‌ست بمان خه‌نه
قه‌فه‌زه‌وه،
به‌د‌ه‌ندووك داو‌ی پێمان ده‌بڕین و ده‌فڕینه‌وه.
ساڵ
وعه‌یامێك ئاله‌م ساته وه‌خته‌دا.
ئا له‌م
مانگی ڕه‌شه‌مه‌یه‌دا بوو پۆلێك ئه‌ستێره كۆچیان كرد!!
له‌و
كاته‌دا
خه‌رمان شه‌قڵی كۆی شكا و مانگیش ئه‌سرین له چاوه‌كانی
هاته خوار.
سه‌وزه‌ڵانی
گه‌ڵای باڵای دارستانی شۆڕشێكه بێ واده زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و ده‌وه‌رن.
بارانی
چاوی مه‌ته‌رێزی ئێوه توێشوه به‌ره‌ی شوانه‌كانی چه‌م شار ئاوپڕژێن ده‌كاته‌وه.
هه‌ڤاڵینه
كوا واده‌ی ئه‌م كۆچه بوو.
به‌هاریش
ئاودامانی كراسی سه‌وز ده‌پۆشێ و تاڵه قژه‌خاوه‌كانی گه‌نمه به‌هارووی به‌ر ده‌لاقه‌ی
په‌نجه‌ره‌كانی شانه ده‌كات.
وه‌رز
به‌په‌له‌یه و زه‌ویش هێدی هێدی چاوه‌ڕیێ پڕشه‌نگی چاوه‌كانی هه‌تاوه.
ئه‌مجاره لێره‌و له ده‌مه‌و هه‌ڵدێرێكدا، له
چاو تروكانێكدا،
سه‌نگه‌ر
و مه‌شخه‌ڵ و ده‌سته‌گوڵی ده‌ستی كچانی شاری سنه
ناسۆر
ده‌كه‌وێته دڵیانه‌وه!
هه‌ڤاڵینه
كوا واده‌ی ئه‌م كۆچه بوو.
كۆڕی
سه‌ر كانیاوی ژاوه‌رۆ و دار عه‌ڕ عه‌ڕی گه‌ڵا نارنجی و
ئاوه‌نیای
جوتیارانی بێساران و چه‌خماخه‌ی ته‌نیا تفه‌گێكی گوێی ڕووباری نه‌وه‌ڕه‌و كێله‌كانی
ئه‌یوبی نه‌به‌ویی، یه‌ك له ئامێز ده‌گرن و گۆرانی خه‌م ده‌چڕن!!
سه‌وزای
خۆی بۆ پشتێنی هه‌تاوی به ترووسكه كه‌وتووی به‌ر كزه شه‌ماڵی ده‌مه‌و نه‌ورۆز ڕایه‌ڵ
ده‌كات.
ڕۆحی
منیش وه‌ك ڕ‌ۆشنای كزی فانۆسێكی گڕ سه‌رمابردووی ناو ده‌ستی له‌رزۆكی
ئه‌و
ڕێبواره‌یه، كه خووساوی به‌ر له‌نگێزه بارانی خه‌مه.
حه‌فتا
ده‌سته گوڵی ناو باوه‌شی هه‌ڵپه‌ڕینی ئازادی شاری سنه،
ئه‌و
ده‌سته گوڵه‌ی له ملی چه‌می قشڵاخی ده‌كه‌ن تا به‌ره‌و ڕووباری سیروانی به‌رێ.
ئاسمانی
ئێوار‌ه‌ی سه‌ر كوڕه‌ی مریه‌م، ماتتر له جاران ده‌ڕوانێته ده‌وری شار‌و هه‌رچی ده‌كات،
سروه بای باڵی هه‌ڵۆكانی خۆی له سه‌رو كاكۆڵی نادات؟
ئارێز
گوێ شل ده‌كات تا خشپه‌ی پێی په‌یكێك ببیستێ كه بۆ ڕێكخستنی شار ده‌چێ.
شه‌و
گوێی له ده‌می هه‌موو كێوه‌كانی گرتووه تا ناوی خۆی له شۆكێ گوێ لێبێت.
هه‌ڤاڵینه
ناوتان ئاوه‌دانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه وا چۆڵی ناوێ.
ئێوه
ده‌سته گوڵه سووره چه‌پكراوه‌كه‌ی، ده‌ستی كچانێ ده‌نگ هه‌ڵبڕاونوو
كۆ گه‌نمی
شقڵ كراوی ده‌ستی قڵشیوی ئه‌و دروێنه‌وانه‌ن، وا شه‌ریكی سه‌ر خوانیان بوون.
كوا
واده‌ی ئه‌م ماڵ ئاوای‌یه بوو هیشتا زوو بوو،
سریوه‌ی
ئه‌ستێره‌كانی تاریكای شه‌وه لێنگێزه بارانی سامناكی چل چه‌مه.
خۆ
به‌سته‌ڵه‌كی زستان زه‌وی داده‌گرێ و
گه‌ڵای
دره‌خته‌كانی باوه‌رێز خشه‌خش ده‌وه‌رن و
ده‌ستی
منداڵه‌كانی وا نوردوه نانی كۆڵی خۆیان ده‌كرده هاوڕێ‌تان ئه‌گه‌ر له گۆ بچن.
ناوتان:
گه‌ڵای ئه‌و داریه نه ڕه‌شه‌باو نه تاوه ته‌رزه و نه به‌سته‌ڵه‌كی زستان
ناتوانێ بیوه‌رێنێ.
له
دووره‌وه ڕوانیم پۆلێك ئه‌ستێره‌ی ناو كه‌وانه‌ی خه‌رمانه مانگی ده‌مه‌و په‌ڵه‌ی
پایزم هاته به‌ر چاو.
قادر
ده‌سته‌كانی كردبووه ساباتی باوه‌شی شه‌هلا؟
كه
دیم له ناو جامانه‌یه‌كه‌دا منداڵێكی هه‌موو گیان گژنیژه ده‌ركردوو ئارام خه‌وی
لێ كه‌وتبوو!!
ڕه‌حمه‌ت
به ده‌سته گیایه‌كی زه‌ردو وشكهه‌ڵاتووی پێپه‌ستووكراوی سه‌ر گۆڕه بێكێله‌كانی
قوروه باوه‌شێنی ده‌كات.
مامۆش
قوم قمۆكه‌یه‌كی ئاوی ناو قه‌وزه گرتووی گه‌رمی به ده‌سته‌وه‌یه و له ته‌نیشتیان
وه‌ستاوه.
- كوتم
ئه‌وه بۆ لێره ئاپۆره‌تان به‌ستووه؟
- كوتیان
تازه ناو نووسكراوینه‌وه وه‌ك ئێرانی؟
- كوتم
چۆن؟
-
مه‌گه‌ر نازانی له‌م وڵاته‌ی كه لێی بووراوین تا ئێستا بێگانه بووین؟
هه‌ر
كه‌س ده‌نگی هه‌ڵبڕێ، هه‌ر كه‌س بیسمیلای نه‌كات، وه‌ك ئێمه ده‌بێ و به نه‌حله‌ت
ده‌كرێت؟
ئاویه‌ر ئاڵایه‌كی سووری له‌ملی ئاڵاندوه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی
به یانزه مه‌شخڵ له سه‌ر داگیرساوی به ده‌سته‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ شاری سنه ده‌دوێ
و
باسی
ئێوه ده‌كه‌ن و ده‌ڕواننه مه‌نزڵگه‌ی چۆڵتان و
ده‌یانكوت
دار ئه‌رخه‌وانه‌كانی وا ڕه‌نگی ئاڵامان بوون
ئه‌مڕۆ
چۆڵ و هۆڵه پێ ده‌شته‌كانی ساڕاڵ!
بۆ
ئێمه‌ش ترافیه یاران بۆ "كۆمه‌ڵه‌ش" كۆست بوو.
كوا
واده‌ی ئه‌م كۆچه ناواده‌یه بوو.
ده‌نگی
ئازادی وه‌ك جوانوویه‌كی ڕامنه‌كراوی شێت به ناو شێوه‌ردی به‌هارادا ده‌حیلێنی و
دوژمن له خه‌و ڕاده‌چڵه‌كێنی،
ئه‌و
سه‌نگه‌ره‌ی ئێوه سێره‌تان تیاگرت،
ئه‌مڕۆ
پۆل پۆل سێره لێه‌وه، به‌ره‌و دوژمن ڕاده‌وه‌ستن.
ئه‌و
داره‌ی ئێوه ڕیشه‌كه‌یتان نایه دێراوی بوورانه‌وه،
غه‌ڵفه‌كانی
له "مانگی گه‌لاوێژدا" به‌قه‌ت به‌رزی باڵای ئێوه بوون.
هه‌ڤاڵینه،
ده‌رگای هه‌موو ماڵه‌كان ده‌یانناسین و سێبه‌ری خانه باخه‌كانیش بێ ئێوه كاڵ
بوونه‌وه.
ئه‌و
كاته‌ی ژه‌قنه‌مووتی زۆر جه‌سته‌ی كوردستانی داده‌ڕزاند.
ئاره‌قه‌ی
ناو چاوان و ده‌ست و تفه‌نگی ئێوه، دایده‌شۆری و بزه‌ی مانگی گوڵانی خسته‌وه سه‌ر
لێوی هه‌مووان.
ئه‌وكاته‌ی
خه‌باتی ره‌نجده‌رانم، خه‌ریك بوو وه‌ك ده‌سته فه‌ریكه گه‌نمی وشكه ساڵ سیس هه‌لده‌گه‌ڕان؟
ناوتان: خوورپه‌ی دڵی شه‌وه‌زه‌نگی دوژمنان بوو.
ئه‌وكاته‌ی
سرته سرتی ڕاگوێزانی باره‌گای شۆڕش و زمزمه‌ی دانانی تفه‌نگ ده‌بووه پیشه.
ناوتان:
سروودی هه‌موو منداڵه مه‌دره‌سه‌یه‌كان بوو.
ئه‌وكاته‌ی
ده‌نگی به‌رزی كوردستان ده‌كه‌وته به‌ر لۆمه!
ناوتان:
به‌سته و گۆرانی ڕێگای بێری مه‌ڕ دۆشه‌كان بوو.
ئه‌وكاته‌ی
ئه‌ژنۆكانی ڕووبه ڕوو بوونه‌وه له‌ر‌زین،
ناوتان:
ده‌نگی ژنانی سه‌ر كێش بوو،
به‌یتی
بن دیواری پیره‌كان و داستانئ كۆری سه‌یرانچیانی ئاویه‌ر و گویی گۆماویی قشڵاخ بوون.
دارستانی
چری شلێر و سه‌رمای ده‌مه‌و پایزو، وركه نانی ناو گیرفانتان و مێوژه كه‌ڕو هه‌ڵاتوه‌كه‌ی
ناو
توره‌كه خۆڵاوی كۆڵتان و
كه‌وشه
هه‌ڵدڕاوه‌كانی بۆنگرتووی پێتان شاهیدن.
شۆكێ
و سه‌باح و قادر و هه‌ر هه‌موو‌تان: له هه‌موو چه‌مشاردا و له پاڵ ئه‌وێهه‌نگدا،
تا لوتكه به‌رزه‌كان و دۆڵ به‌دۆڵ و پنچك به پنجك، نه‌خشه‌ی به‌ری ده‌ستان بوو.
حه‌فتا
مه‌شخه‌ڵی گه‌شی ڕه‌نگ هه‌ناری ناو تاریكای شه‌وی ساردی زستانی به‌رپله، له ره‌فن
به‌ره‌و ده‌نگی ڕاساو.
ناوی"گوردانی
شوان" پیتی سه‌ر ته‌خته‌ی ڕه‌شی قوتابخانه‌كان بوو!
هێمای
هه‌ژارانی بێساران و چه‌رداخ به چه‌رداخی باینچۆ بوو.
گه‌شانه‌وه‌ی
تریفه‌ی چاوی كۆڕی لاوه‌كان بوو، له كاتی گفتوگۆی هه‌ڵمه‌تی ئێوه‌دا.
كوا
واده‌ی بوو هه‌ڤاڵینه، خۆ كاتی ره‌شیشی خاكه لێوه‌ی شه‌وی به‌هار بوو،
ساتی
كه‌وتنی كڕێوه به‌فری سه‌ر به‌ره دروێنه نه‌بوو!!
ڕچه‌شكێنانی
شه‌وی پێش كاراونی ماندووی كاپانی رچ وڕژدی قافڵه‌ی سنه‌م،
كوا
واده‌ی بوو.
ئێوه
گزنگی خۆری به‌ره به‌یانی پشت هه‌وری به‌هار
و
تریشقه‌ی
ڕه‌واندنه‌وه‌ی تارمای ترسوو، قرینجانی په‌یكه‌ری مۆته‌كه ئاسای بێگانه به ژین.
ناوتان:
هێمای هێزه و سمكۆڵی فرتینه بۆ شۆڕش بوو.
ئه‌گه‌ر
جه‌رگاوس بم زیاتر، كاتێك هه‌ڵم مژی ئاوی
كانیاوی جه‌مینی ئێوه.
هێدی
هێدی مل ده‌نێین و واگل ده‌بین، هه‌موو ده‌ست له ملی دایكانی دڵ كۆلا ده‌كه‌ین.
كوا
واده‌ی ئه‌م خه‌زانه به كۆمه‌ڵه بوو.
هێشتا
كاروانی سوورمان هه‌ر له كاژه و ساوایه.
باوه‌شی
"بیاره" هه‌ڵگری ئه‌م كۆرپه‌یه نه‌بوو،
"دوجه‌یله"ش
كڕێوه‌ی ژه‌هر دایگرت و له لاوانه‌وه كه‌وت.
دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگ و تووڕه‌ی سیروان و ڕه‌شپۆشی كوردستان هه‌ر
هه‌موو
له ناكاو بوونه گڕ و به‌گژ به‌هارا چوون!!
ئێوه‌ش
بوونه هاوده‌می ژینی ده‌سته گوڵه خنكاوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه.
ناوتان:
مه‌شخه‌ڵێكی لرفه كردووی ناو لێڕه‌واری شلێره و
حیله‌ی
جوانووی به‌ر بووی به‌هاری چه‌مشاره.
هه‌ڤاڵینه:
تێكۆشان بوون و كاروانی ئێوه، بریسكه‌ی ئاورێك بوو به قوڵای نائومێدیدا چوونه‌وه.
هه‌ڵه
سوونی ناو كۆته‌ڵه جێماوی سه‌ر خه‌رمانی پایز بوون ئێوه.
تفه‌نگه‌كانتان
مه‌شخه‌ڵی سه‌ر گۆڕی یارانی تاڵه سوار و
مناره‌ی
هیوای سنه‌یه.
ناوتان:
بزه‌ی ئاوری سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره مۆم له سه‌ر داگیرساوه‌یه، وا هه‌موو ساڵێك له
سه‌ر دووندی ئاویه‌ر و له كاتی ڕۆژی "کۆمه‌ڵه" و "یه‌كی ئه‌یار"و
"نه‌ورۆزدا" داده‌گیرسێت.
تاجه
گوڵی خه‌ڵاتكراوتان له باوه‌شی ڕووباری قشڵاخه‌وه له ده‌ربه‌نده‌كانی هه‌ورامانه‌وه
دێت
و سیروان لێیی وه‌رده‌گرێت.
ڕووباری
قشڵاخ به‌ره‌و قامیشه‌ڵانه‌كه‌ی دوجه‌یله هه‌ر مل ده‌نێی و دێ، تا
پاڵ
به دیاری خۆیه‌وه بنێی.
ده‌یه‌وێت
دیاری خۆی بكاته ملوانكه‌ی داره سه‌وڵه‌كه‌ی ده‌ستی مه‌حمودی سه‌جادی!!
شه‌پۆلی
ژه‌هرو سه‌مای خوێناوی سیروان و قریشكه‌ی باڕووتی دوژمن و چه‌خماخه‌ی ئاسمان؛
مانگ
به شه‌واره كه‌وتبوو، تاجه گوڵینه ئاو به چاوه‌كانیدا ده‌هاته خوار!!
ده‌ستی
فه‌تێ و په‌نجه‌كانی مه‌حمودی سه‌جادیش له به‌ر لێزمه باران و
كێشانی
گێلان گێلان له گۆ كه‌وتبوون.
ئینجا
تاجه گۆڵ ڕێگای لێ ون ده‌بێ و له‌گه‌ل كاروانی به شه‌واره كه‌وتووی
ژن
و منداڵه به ژه‌هر خنكاوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه‌وت!!
له
عه‌زره‌تدا باوه‌شی به‌ملی منداڵێكی دایك لێ ون بوودا گرتوو
چووه
سه‌ر قه‌ڵاندۆشكانی شه‌پۆلی سیروان و به‌گریانه‌وه ئاوڕیدایه‌وه‌و
كوتی
ماڵ ئاوا ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی قڕ كرا‌و، ماڵ ئاوا!
من
ده‌ڕۆم تا وه‌كوو له‌گه‌ڵ ئاو ببمه‌وه هه‌ڵموو ده‌بمه‌وه باران بۆ گیا خنكاوه‌كان.
هاڤاڵینه
ناوتان: په‌ڕه‌ی ئه‌و په‌رچه‌مه‌یه هه‌موو ڕۆژێك ده‌نگمانی له سه‌ری ده‌نووسرێ و
ئه‌و
سه‌مبوله‌یه وا هیوای به‌رزی له پشته.
26/
ڕێبه‌ندانی 1384 سوێد