|
پارته
كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و زه‌رووره‌تی
پێكهێنانی
به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو
ن: مادێح
ئه‌حمه‌دی
بێگومان بار‌و
دۆخێك كه ئه‌مڕۆ، ئێمه‌ی كورد تیادا ده‌ژین زیاتر له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكیتر شیاوی
سه‌ره‌نجه‌و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت لێبكۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌و
پێشنیاره‌كانی خۆمان ئاراسته بكه‌ین. هه‌مووان باش ده‌زانن مێژووی پڕ هه‌وراز‌و
نشێوی كورد كه له‌خوێندا گه‌وزاوه‌و هه‌زاران تاڵی‌و سوێری چێشتوه، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن نه‌یاران‌و دوژمنانیه‌وه كه‌وتۆته
به‌رسڕینه‌وه‌و ڕاماڵین بۆ ئه‌وه‌ی به‌مافی ڕه‌وای خۆی نه‌گات، خۆمانیش
تاڕاده‌یه‌ك تاوانبارین‌و له‌وپێناوه‌دا به‌رده‌وام به‌خۆ سه‌رقاڵ كردن به‌كێشه
ناوخۆییه‌كان‌و دوور بوونه‌وه له‌ڕاستیه‌كانی رۆژ‌و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر
پرۆسه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمانمان به‌دوا خستوه‌و
به‌جۆرێك ده‌كرێت بڵێین چاوه‌ڕێی موعجیزه‌و كار ئاسانیه‌كیتر‌و... بووین.
لێره‌دایه كه ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ش بده‌ین به‌خه‌ڵك له‌هه‌مبه‌ر كاره
كوردییه‌كان‌و خه‌بات نه‌ته‌وایه‌تیدا گومان په‌یدا بكه‌ن‌و داهاتوویه‌كی بێ
چاره‌نووس بۆ خۆیان چاوه‌ڕی بكه‌ن. چونكه هه‌ر ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق
رۆژانه بینه‌ری سه‌دان دژایه‌تی‌و روبه‌روو بوونه‌وه‌ین كه پارته كوردیه‌كان
خولقێنه‌ر‌و ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن.
"ئانتۆنی گیدێنز" بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی بریتانیایی له‌كتێبی
"سیاسه‌ت‌و كۆمه‌ڵناسی له‌ئه‌ندێشه‌ی ماركس وێبر"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
له‌سه‌رده‌مێكدا ته‌واوی شاره‌ستانییه‌ته‌كان كێشه‌یان هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه چلۆن "عه‌قڵانیه‌ت"ی جیهان پێناسه بكه‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێت:"روانگه‌ی وێبر
هیچ كاتێ رێگا چاره‌یه‌كی ئه‌قڵانی بۆ پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كانی ئه‌و ره‌قیبه‌ی كه
هه‌مانه ناتوانێ ببێت". لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی كه بڵێم ئێمه‌ش ئێستا
له‌سه‌رده‌مێكداین‌و توشی ئه‌وه هاتووین‌و به‌گشتی كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه
كه چلۆن "سیاسه‌ت" به‌پێی رۆژ بۆ خۆمان پێناسه بكه‌ین، تاكوو دانووستانه‌كانمان
له‌گه‌ڵ پێوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆمان، به‌رینه پێشه‌وه‌و سه‌ره‌نجێكی هه‌مه
لایه‌نه له‌بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ره‌و لای خۆمان ڕابكێشین. بۆ وێنه
ده‌توانین ئاماژه به‌و به‌یاننامانه بكه‌ین كه رۆژانه به‌پێویست‌و بۆنه‌گه‌لێكی
جیاوازه‌وه له‌لایه‌ن پارت‌و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی رۆژهه‌لاته‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و جیا ـ جیا ده‌رده‌چێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه لێره‌دا ئه‌م
پرسیاره دێته ئاراوه كه ئێوه وا خۆتان به‌خاوه‌ن ده‌نگی خه‌ڵك‌و مێژووییه‌كی
قوڵ ده‌زانن پێتان وایه ده‌شێ وڵاتانی تر،یا بۆ وێنه له‌هه‌موویان گرنگتر
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قسه كامتان ببیسێ‌و روو له‌كامتان بكات؟ گه‌ر
لێره‌دا به‌ڕاستی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له‌ئارادایه‌و ده‌ردی خه‌ڵك به‌ده‌ردی خۆتان
ده‌زانن به‌بێ هیچ دره‌نگ كردنێك به‌زووترین كات ده‌بێت یه‌كبگرن‌و به‌ره‌یه‌كی
كوردستانی له‌نێوانتاندا پێك بێت. هه‌ر بۆیه به‌پێویست ده‌زانم له‌م پێناوه‌دا
به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ش ئاماژه بكه‌م:
1.
به‌كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ریفۆرمخوازان له‌ئێران‌و ئاگادار بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك
له‌به‌ڵێنه بێ ئه‌نجامه‌كانی "خاته‌می"وله ئاكامدا یه‌كده‌ست بوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و هاتنه سه‌ر كاری ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ئێران ئێستا كه‌ش‌و هه‌وایه‌ك ساز
بووه كه گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ته بۆ رێكخستنی هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌ك تا
ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی له‌و وڵاته كۆتایی بێت. چونكو گه‌ر بین
له‌روانگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسانه‌وه، یان له‌باری ده‌روون ناسیه‌وه بار‌و دۆخی
ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له‌یه‌ك بده‌ینه‌وه به‌وه ده‌گه‌ین كه به‌ئاماژه
به‌دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌نێوان خه‌ڵكدا
له‌شاره گه‌وره‌كانی ئێران وه‌ك:( تاران، ئیسفه‌هان،و...) حاڵه‌تێكی نائۆمێدی‌و
پاشه‌گه‌ز بوونه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و خه‌ڵك نیگه‌رانی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن له‌وه‌ی
كه پێشتر ده‌نگیان به‌یاسای ئه‌و رژێمه داوه‌و...كه به‌جۆرێك له‌چوار چێوه‌ی
تایبه‌تی خۆیدا شیاوی سه‌رنجه‌و ده‌بێت ئاوڕی لێبدرێته‌وه. له‌لایه‌كیتره‌وه
گه‌رسه‌رنج بده‌ین ئه‌م بار‌و دۆخه له‌نێوان گه‌لانیتر له‌ئێران وه‌ك: (كورد،
عه‌ره‌ب، تورك‌و...)حاڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی دژ به‌و رژێمه گرتۆته
خۆی و بۆ چه‌ندین جاریش بینه‌ری ئه‌م بابه‌ته بووین كه خه‌ڵك له‌شاره
جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌كۆبوونه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دژ به‌و رژێمه دروشم‌و
ته‌نانه‌ت شه‌هیدیشیاندا. بۆ وێنه بزوتنه‌وه‌ی پێشووی شاره كورد نشینه‌كانی
رۆژهه‌ڵات‌و عه‌ره‌به‌كان له‌ئه‌هواز‌و...
لێره‌دا به‌وه
ده‌گه‌ین كه ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر چی له‌م باره‌شه‌ه‌وه تووشی نائۆمێدی
هاتوون به‌ڵام هه‌ر دیسان چاوه‌ڕێن‌و پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌لایه‌ن
ئۆپۆزیسیۆنێكی یه‌كگرتوه‌وه بۆ دابرێژرێت.
2.
پێكهێنانی "به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد!!" و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌ره‌یه له‌لایه‌ن
تاقمێكه‌وه كه بڕوایان به‌كار كردن له‌چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتر‌و
فاشیستدا هه‌یه،له‌م بار‌ودۆخه‌ی ئه‌مڕۆدا خه‌ڵك ئه‌مه به‌ئاكامی كه‌مته‌ر
خه‌می‌و لاواز بوونی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ده‌زانن.هه‌ر بۆیه به‌جۆرێك خۆیانیان
داوه‌ته ده‌ستی ڕه‌شه‌با‌و چاره‌نووسی خۆیان نادیار ده‌زانن. چونكه ئێمه
ره‌خنه‌یه‌كی بنه‌مایی‌و ساختاریمان له‌پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌و ده‌بێت
به‌ده‌سه‌ڵاتی ئایینی‌و ئاخوندی له‌و وڵاته‌دا كۆتایی بێت. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه ئه‌و به‌ره‌یانه پێك هیناوه، كه‌سانێكن كه به‌دوای ناوبانگ‌و
ده‌سه‌لاته‌وه‌ن‌و هیچ خه‌می خه‌ڵكیان له‌دڵَدا نییه‌و بڕوایان به‌كار
كردن له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی یه‌كگرتوودا له‌ژێر چه‌تری كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌و دژ
به‌وانه‌ش ده‌وه‌ستنه‌وه كه تێك ده‌رن‌و كۆماری ئیسلامی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. بۆ
ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌توانین سه‌یرێكی ڕابردووی ئه‌م كه‌سانه بكه‌ین كه بزانین كێن؟ چ
چالاكی گه‌لێكیان هه‌بووه؟ و....و هه‌م ده‌توانین سه‌یری یه‌كه‌مین
ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه به‌ره‌یه بكه‌ین كه گله‌یی ده‌كه‌ن‌و بۆیان شانازییه كه
كوردێك له ماوه‌ی ئه‌م 28ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، له‌چوار چێوه‌ی
نزامێكی دیكتاتۆردا فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیزامی بووایه‌ت. كێشه‌ی ئێمه،
كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه. كێشه‌ی پۆست‌و مه‌قام‌و وه‌زیر‌و فه‌رمانده نییه. بۆ
وێنه: له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا له عێراق، سه‌دام به‌و هه‌موو
دیكتاتۆرییه‌وه له‌زانكۆكان ئیزنی به‌فێر بوونی زمانی كوردی داه‌دا، به‌ڵام تۆ
له‌ئێراندا كه هێشتا زمانه‌كه‌ت ره‌سمیه‌تی نییه‌و هیچ مافێكت ناده‌نێ، ئه‌ته‌وێ
له‌چوار چێوه‌ی یاسایه‌كدا برۆیته پێشه‌وه كه بۆ داڕشتنی ئه‌و یاسایه هیچ پرسێك
به‌تۆ (وه‌كو نه‌ته‌وه) نه‌كراوه.
به‌داخه‌وه
زه‌یینیه‌تی مێژوویی ئێمه‌ی كورد زۆر لاوازه و قه‌ت بۆهیچ كارێكمان نه‌هاتووین
ئاوڕێك له مێژوو بدینه‌وه‌و به‌پشتیوانی ئه‌و مێژوه‌وه پرۆژه‌كانمان جێبه‌جێ
بكه‌ین. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام دوژمن چۆكی پێداهێناوین‌و توانیویه‌تی به‌ئامانجه
شوومه‌كانی خۆی بگات.
دیسان بۆ وێنه
ده‌توانین سه‌یری تیرۆری رێبه‌رانی كورد بكه‌ین كه‌ویستیان به‌پێی دیالۆگ‌و ئاخاوتن
بڕۆنه پێشه‌وه‌و... كه چی له‌ئاكامدا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه تیرۆر
كران‌و وڵامی وشه ئاشتیخوازانه‌كانیان به‌گولله درایه‌وه.
باسه‌كه
لێره‌دایه‌كه ده‌بێت پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ست به‌و زه‌روره‌ته
بكه‌ن‌و به‌له‌به‌رچاو گرتنی دا‌وخوازییه‌كانی خه‌ڵك، هاو هه‌ڵوێستی خۆیان
ڕابگه‌یه‌نن‌و چاوه‌رێی كاردانه‌وه‌ی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد!! له‌تاران نه‌بن.
چونكوو ئه‌وان نه‌هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه بۆ كایه كردنێكی جیدی‌و
گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ڕابردووشیان بۆ ئێمه ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یه.
3- پاش
هێرشی ئه‌مریكا‌و بریتانیا بۆ سه‌ر عێراق وله‌ئاكامدا روخاندنی رژێمی به‌عس
له‌ووڵاته‌دا بینه‌ری بار‌و دۆخێك بووین كه دواتر تیرۆری لێكه‌وته‌وه‌و
ئاسه‌واره كه‌وناره‌كانی به‌تاڵان بران‌و زۆربه‌ی دام‌و ده‌زگاكان به‌سه‌رێكدا
شێوان‌و به‌دوای ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وام بینه‌ری ته‌قینه‌وه‌و ئاژاوه نانه‌وه
له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامییه رادیكاڵه‌كانه‌وه‌و هه‌زاران كرده‌وه‌یتر بووین كه
بێگومان ده‌ستی وڵاتانی دراوسێی عێراقی له‌پشت بوو‌و یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانیشی
ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بار‌ودۆخی یه‌كرێزی‌و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی
عێراقدا. ئه‌م هۆكاره ئه‌وه‌ی خولقاند كه تا ئه‌مڕۆ بار‌ودۆخی عێراق دوور
له‌ئاسایش بێت‌و وڵاتانی دراوسێی به‌سانایی بتوانین بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌و تێكدانی
ژیان‌و ئاسایشی خه‌ڵكی‌و پیشاندانی به‌ڵگه‌یه‌ك دژ به‌ئه‌مریكا له‌بورای جیهانیدا
ده‌ستێوه‌ردانی بار‌و دۆخی ناوخۆیی عێراق بكه‌ن. بۆیه‌پێویست ده‌كات كه پارته
كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌م قه‌یرانه له‌بیری داهاتووی
رۆژهه‌ڵاتدا بن‌و هه‌رچی زووتر به‌رنامه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. چوونكوو ئه‌مڕۆ
ئێران، به‌هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد‌و كێشه‌ی دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌بواری
نێونه‌ته‌وه‌ییدا تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره هاتووه كه چاره‌سه‌ر بوونی
موعجیزه‌یه.و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌سه‌لمێنێت كه بار‌و دۆخی كورده‌كان له‌وێ
زۆر جیاوازتر‌و ده‌بێت به‌جیدی له‌سه‌ری بیر بكه‌ینه‌وه.
4-
به‌ره پێكهاته‌ێكی جیاوازه له‌چه‌ند حیزب‌و لایه‌نی سیاسی جۆرا‌و جۆر، كه
هه‌موویان بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌ستێكی هاوبه‌ش به‌بیر‌و باوه‌ڕێكی جیاوازوه
هه‌وڵده‌ده‌ن. لێره‌دا مه‌به‌ست له به‌ره ئه‌وه نییه كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان
ببن به‌یه‌ك حیزب، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئامانجێكی هاوبه‌ش هه‌موویانی له‌ده‌وری
یه‌ك كۆ بكاته‌وه‌و پێویسته هه‌مووشیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵویست ساغ ببنه‌وه‌و
له‌چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته هه‌وڵ بده‌ن. هه‌ر بۆیه
پێویست ده‌كات كه ئه‌وه بڵێم كه ئیتر ده‌بێت پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات
مێژووی كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان ڕابگرن‌و له‌مه‌به‌سته‌كه‌یان نزیكتر ببنه‌وه‌و
خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكه‌نه پێوه‌ری سه‌ره‌كی له‌و پێناوه‌دا. خاڵێكیتر كه لێره‌دا
گرنگه‌و ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بكرێت، ئه‌وه‌یه كه من بۆ خۆم هۆكاری پێك نه‌هاتنی
به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له‌نێوان حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
له‌كێشه‌یه‌كی قووڵی تیۆرێك، بنه‌مایی، سیاسی‌و ئایدۆلۆژیكدا نابینم‌و پێموایه‌كه
كێشه‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات‌و شه‌رعیه‌ت به‌خۆدان گه‌وره‌ترین گرێیه له‌رێگای
پێكهاتنی به‌ره‌دا‌و به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن چه‌ند
حیزبێكیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌له‌پشت خستنی دا‌وخوازییه‌كانی خه‌ڵك
گرنگی پێ ده‌درێت.
لێره‌دا پێویست
ده‌كات كه ئیدی به‌گشتی ماڵئاوایی له‌و ره‌وته سوننه‌تی‌و كلاسیكه بكه‌ین‌و
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌میتۆدێكی كارامه له‌ئاست كێشه‌كانی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵگه‌ی
خۆماندا برۆینه پێشه‌وه‌و بوونی خۆمان له‌ناو گه‌لانی جیهاندا ڕابگه‌یه‌نین‌و
ره‌سمیه‌تی پێ بده‌ین.
|