|
حیزبی کۆمۆنیستی ئیران و داخوازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان! سه‌لاح ڕه‌حیمی به‌ڕێز حه‌سه‌نی شه‌مسی نوێنه‌ری حیزبی کۆمونیستی ئێران
(حکا) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا، که
ڕێکه‌وتی 17- 19ی مانگی مارس له واشینگتۆن له ئه‌مریکا به‌ڕێوه چوو، بۆچوونه‌کانی
حیزبه‌که‌ی خۆی و سازمانی کوردستانی ئه‌م حیزبه‌ی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات شی کردۆته‌وه. سه‌رنج ڕاکێشه‌ربوونی ووته‌کانی
ئه‌و به‌ڕێزه، له‌و به‌شه له نه‌زه‌راتی حکا دا نیه که ناوبراو باسیان ده‌کا،
به‌ڵکو له‌و به‌شه دایه که ناوبراا خۆی له قه‌ره‌ی باسه‌که‌یان نه‌داوه. یانی نوێنه‌ری حکا له‌و کۆنگره‌یه‌دا هه‌موو
بۆچوونه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆی باس نه‌کردووه. به‌ڵکو ته‌نیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و به‌شه
له بۆچوونه‌کانی حیزبه‌که‌ی ده‌کا که له کۆنگره‌یه‌کی کوردی دا ده‌تووانی جێگای
بێته‌وه. به‌شه‌که‌ی دیکه که له هێندێک نووسراوه و به‌ڵگه‌نامه و له شوێنی
وه‌کو کونفرانسی حیزبه‌کانی ئێرانی دا کوتراوه، ڕووی مه‌جلیسیان له کونگره‌یه‌کی
کوردی دا نیه. هه‌ربۆیه‌ش به‌ڕێز حه‌سه‌نی شه‌مسی بێده‌نگه‌ی لێکردوون. بۆ وه‌بیرهیناوه‌ی
کاک حه‌سه‌ن خۆی و خۆێنه‌رانی ئه‌م دێڕانه، لێره‌دا هێندێک له ووته‌کانی کاک حه‌سه‌ن
له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌گێرمه‌وه و هێندێک له نووسراوه و ووته‌کانی خۆی و هاوڕێ
حیزبیه‌کانی و بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی خۆیان نه‌قڵ ده‌که‌مه‌وه. من له‌م کورته
نووسراوه دا هه‌ڵویست ولێکدانه‌وه‌ی خۆم به کورتی ده‌ربڕیوه و هه‌وڵم ئه‌وه‌یه
که خوێنه‌ر خۆی لێکدانه‌وه‌ی خۆی بکا و به قه‌ولی فارس کوته‌نی، لێکی داته‌وه
که به "قه‌سه‌می حه‌زره‌تی عه‌باس باوه‌ڕ بکا یان به کلکی که‌ڵه‌شێر!" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێندێک له نووسراوه‌کان به زمانی
فارسی بوون، وه‌رم گێڕاونه‌ته‌وه سه‌ر کوردی، به پاراستنی ئه‌مانه‌ت و له‌به‌رچاو
گرتنی ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که. مافی چاره‌ی خۆ نووسین و پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی کاک حه‌سه‌ن له کۆنگره‌ی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا دا
ده‌لێ: "ئێمه خوازیاری مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به
مانای مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستانین. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجێک پێک بێت که تێی دا خه‌ڵکی کوردستان بتوانن به بێ ترس و
دڵه‌راوکێ له هه‌ڕه‌شه و سه‌پاندنی توند‌و تیژی نیزامی، پۆلیسی، سیاسی و ئابووری،
به ئازادی له‌و مافه‌ی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن." کاک حه‌سه‌ن وا ده‌نوێنێ که حکا له هه‌موو
ناسیۆنالیستێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی توندتره و به هیچ شتێک که‌متر
له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕازی نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حکا له دریژه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ره‌وه‌دا
ده‌یڵێ و به‌ڕێز شه‌مسی باسی لێوه ناکا له بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی ده‌ی کۆمه‌ڵه،
سازمانی کوردستانی حکا دا هاتووه که ده‌ڵێ: (وه‌رگێڕاو له فارسیه‌وه)"... به‌ڵام به له‌به‌ر
چاو گرتنی ئه‌وزاعی جیهانی و فاکته‌رگه‌لێکی محه‌للی و مه‌نته‌قه‌یی و هه‌ل ومه‌رجی به‌شه‌کانی تری کوردستان، ئێـمه
مانه‌وه ده چوارچێوه‌ی ئێران و به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له حکومه‌تی کرێکاران
و زه‌حمه‌تکێشان (له ئێران دا)[1] ته‌وسیه
ده‌که‌ین."[2] کاک حه‌سه‌ن باسی ئه‌وه ناکا که هه‌ر خۆی له
کۆنفرانسێک دا له بیرلین[3] ده‌ڵێ: "ئێمه وه‌کو
پره‌نسیپ لایه‌نگری مافی جوێ بوونه‌وه‌ین. به‌ڵام وه‌کو سیاسه‌ت، ته‌نیا ئه‌و کاته
جوێ بوونه‌وه ته‌وسیه ده‌که‌ین یان بۆ وه‌دیهاتنی خه‌بات ده‌که‌ین که به شێوه‌ی
کۆنکرێت هه‌ڵیسه‌نگێنین که ئه‌و جیایی یه هه‌ل و مه‌رجێکی له‌بارتر بۆ ڕزگاری
چینی کرێکار وه‌دی ده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه ببێته هۆی ته‌فره‌قه له ڕیزی
عه‌ینی و ئێستای چینی کرێکار دا، ئه‌گه‌ر چینی کرێکاری کوردستان له په‌یوه‌ست
بوون به خه‌باتێکی پێشڕه‌و و سه‌راسه‌ری بگیڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه له ته‌وازونی
هێزه‌کان له‌گه‌ل بۆرژوازی ناوخۆ دا بخاته هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌بارتره‌وه، له‌و
حاڵه‌دا بۆ ده‌بێ پشتیوانی له جیایی بکه‌ین؟" جێی سه‌رسورمانه که چۆن ده‌کرێ خووازیاری پێک هێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی بی، له هه‌مان کاتیش دا جوێ بوونه‌وه ته‌وسیه نه‌که‌ی!
یان بیبه‌ستیه‌وه به ئه‌مما و ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی کرێکارانی ئێران و کوردستان.
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه کامانه‌ن، دیاره ئه‌وکاتیش حکا دیاری ده‌کا!! زوڵم لێکراوی، بێ به‌شی و قه‌ڵت و بڕی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی
کورد به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستان و خه‌باتی ده‌یان ساڵه بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،
له ڕووانگه‌ی حکا وه، ئه‌و گه‌له ناکاته شیاوی ڕزگار بوون له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی.
کورد له ڕووانگه‌ی ئه‌وانه‌وه کاتێک بۆی هه‌یه ڕزگار بێ، که ئه‌و ڕزگاریه هه‌ل
و مه‌رجێکی له‌بارتر بۆ ڕزگاری چینی کرێکار وه‌دی بهێنێ! له ڕاستی حکا و حیزبه
کۆمۆنیستیه‌کانی دیکه‌ش کاتێک به بۆچوونی خۆیان پێیان وا‌بێ جیایی کورد به
قازانجی کرێکاران نیه، به‌ڵام گه‌لی کورد بیهه‌وی جیا بێته‌وه، ده به‌رانبه‌ری
دا ڕاده‌وه‌ستن. مێتۆدی باسی حکا، هه‌ر ئه‌و مێتۆده‌یه که ده‌یان ساڵه کوردی
پێ سه‌رکوت ده‌کرێ. جیاوازیه‌که‌ی ته‌نیا ووشه‌ی کرێکاره که له بۆچوونی حکا دا
جێگای "مام میهن" و "تمامیت ارضی" گرتۆته‌وه! پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران ڕێگا له کاک حه‌سه‌ن
ده‌گرێ ڕێگا به ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد بدا. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی چینی
کرێکار، که دژ به ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردن، ده‌بی چه‌نده فاشیستی بن
که له‌گه‌ڵ درێژه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی کورده‌کان به ده‌ستی حاکمانی میلله‌تی باڵاده‌ست،
گرفتیان نه‌بێ! ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار له‌گه‌ڵ وه‌دیهاتنی ئازادی و
دێموکراسی بۆ هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگایه، بۆ ده‌بێ ڕزگاری گه‌لی کورد،
شامیلی ئه‌و ئه‌سله نه‌بێت؟ کورد میلله‌تێکی زوڵم لێکراوه هه‌ر وه‌کو چۆن ژنان
زوڵم لێکراون. ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییش مافێکی دێموکراتیکه، هه‌ر وه‌کو ئازادی ژن،
ئازادی قه‌ڵه‌م و به‌یان و ڕۆژنامه‌گه‌ری مافی دێموکراتیکه. مۆته‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی
دژی به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران، به‌هانه گرتنه به شۆڕشی کوردستان. ئه‌و چینه
کرێکاره‌ی که ده‌تووانێ داپڵۆسانی گه‌لێک ته‌حه‌ممول بکا و ڕزگاریه‌کی به دژی
خۆی بزانێ، به‌شێکه له دوواکه‌وتووترین و دژی دێموکراتیک ترین به‌شه‌کانی
شۆوینیزمی میلله‌تی باڵاده‌ست. به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش هیچ پێوه‌ندیه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندی
چینی کرێکاره‌وه نیه. به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاری ئێران و کوردستان گرێدراوی
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێرانه. ده‌نگ هه‌ڵبڕین بۆ شتێکی دیکه غه‌یری ئه‌وه،
نۆکه‌ری چه‌وسێنه‌ران و شۆوینیسته‌کانه و دژایه‌تیشه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
کرێکاران. حکا و ئاڵترناتیوه‌کانی دیکه‌ی حه‌للی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کاک حه‌سه‌ن له‌کۆنگره کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا دا
ده‌ڵێ: "له بواری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش دا ئیمکانی کرانه‌وه‌ی
ڕێگا و وه‌ده‌ست هێنانی گه‌لێک ده‌سکه‌وتی دیاریکراو وجوودی هه‌یه. ئێمه به‌رده‌وام
له هه‌موو ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ین و بۆ سه‌قامگیر کردنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه
هه‌وڵ ده‌ده‌ین. ته‌نانه‌ت له هاوسه‌نگی دیاریکراوی هێزه‌کاندا خودموختاری و یان
هه‌ر شێوه‌یه‌کی تری حاکمیه‌تی مه‌حه‌للی که ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سه‌رکوتگه‌ر و دژ
به ئازادی و مافه‌کانی خه‌ڵک به‌رته‌سک کاته‌وه و …. له کاتی خۆی دا لێی ده‌کۆڵینه‌وه و ده‌توانین په‌سندی بکه‌ین."[4] کاک حه‌سه‌ن باس له‌وه ناکا که هه‌ر خۆی چه‌ند ساڵ له‌وه‌ی
پێش ڕێک دژی ئه‌و بۆچوونه دێنێته گۆڕێ و ده‌ڵێ: "مومکینه ڕیگا چاره‌یه‌کی
تایبه‌تی ببێته حه‌للی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له وڵاتێک. به‌ڵام ناوه‌رۆکی ئه‌و
ڕێگا چاره‌یه به زیانی چینی کرێكار بێ. ڕوونه که له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌ها دا،
ئێمه ڕێگا حه‌للی وا په‌سند ناکه‌ین."[5] هه‌روه‌ها ڕه‌فیقی هاوکۆمیته‌یی کاک حه‌سه‌ن، به‌ڕێز
محمد نبوی ده‌ڵێ: "فدرالیسمی دێموکراتیک (که ئه‌ویش شێوه‌یه‌کی تری حاکمیه‌ته)
ئاو به ئاشی قه‌ومیه‌ت و میللیه‌ت داده‌کا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی فیدرال
له ڕێگه‌ی حکومه‌ت گه‌لێک له سه‌ر بنه‌مای پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومی بۆ خه‌ڵکی
ئاماده ده‌کا. له حاڵێکدا که کۆمۆنیسته‌کان به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یکه
له باری نفووزی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له چ پله‌یه‌ک دان، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن سیسته‌مێکی
سیاسی و ئیداری سێکۆلار، غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بی دابمه‌زرێ که له‌و
دا به‌رابه‌ری حقوقی خه‌ڵک به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی قه‌ومیه‌ت و جینسیه‌ت و نه‌ته‌وه
و مه‌زهه‌ب و عه‌قیده دابین بکرێ".[6] حکا یان به خشکه نه‌زه‌ری گۆڕیوه، یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کورد سه‌رلێشێواوه و نه‌زه‌راتیشیان به پێی که‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕن. کاک محمد نبوی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێ: "....
ئێمه‌ی سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران (کۆمه‌ڵه) داخووازی مافی دیاری
کردنی چاره‌نووسی خۆین. به‌و مانایه که ئێمه نامانهه‌وێ هه‌ر له ئێستاوه شکڵی
ئیداری، ئیداره‌ی کوردستان ده قالبی نه‌ته‌وه‌یی وقه‌ومی و به ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبی خۆمان به سه‌ر خه‌ڵک دا داسه‌پێنین. ئه‌گه‌رچی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی
خۆ، مافی جیا بوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ، به‌ڵام
کرێکارانی کۆمۆنیستی کوردستان هه‌رده‌م تێکۆشاون که مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی
خۆ، به مانای مه‌فهوومی به‌رابه‌ری و مافی یه‌کسانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
که‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ته‌عبیر و ته‌فسیر بکه‌ن. شیعاری فدراسیۆن
مادام له ده‌می کرێکاری کورد بێته ده‌ره‌وه، مانا و مه‌فهوومی نه‌ته‌وه‌یی په‌یدا
ده‌کا و ئیداره‌ی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کوردبوون
ته‌داعی ده‌کاته‌وه." وا دیاره که مافی چاره‌ی خۆ نووسین بۆ ئه‌م به‌ڕێزه و
حیزبه‌که‌ی، نه به مانای هه‌بوونی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌ڵکو به مانای به‌رابه‌ری
یه له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کانی تر. هه‌مو گرفتی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو دونیا بریتیه
و بریتی بووه له سه‌لماندنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. جێی پرسیاره که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و حه‌للی ئه‌و کێشه‌یه ده قامووسی فیکری ئه‌واندا چ شوێنێکی هه‌یه؟ ئه‌گه‌رمافی
چاره‌ی خۆ نووسین بۆ حکا شتێکی غه‌یری سه‌لماندنی پێناسه‌ی به‌ته‌وه‌یی یه، وا
دیاره یان هه‌ر له مه‌سه‌له‌که حاڵی نین، یان ده‌یانهه‌وێ کیشه‌ی کورد له
کوردستان چه‌واشه بکه‌ن! هاوکاری نێوان ئه‌حزاب و باسی به‌ره له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له کۆنگره‌ی کورده‌کانی باکوری
ئه‌مریکا، کاک حه‌سه‌نی شه‌مسی باسی هاوکاری نێوان هێزه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
ده‌کا و ده‌ڵێ: "پێشنیاری کۆنکرێتی ئێمه بۆ نزیک بوونه‌وه له وه‌ها
مه‌به‌ستێک (واته یه‌کگرتوویی هێزه‌کان) ئه‌وه‌یه که بانگه‌وازێک بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی
که هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ڵسوڕاو له کوردستان به بێ له‌به‌رچاو گرتنی
جیاوازیه‌کانی سیاسی و ستراتێژیکیان(بڵێی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش مه‌به‌ست بێ؟)
له کۆنفرانسێکدا کۆ ببنه‌وه. له‌و کۆنفرانسه‌دا بابه‌تی هاوکاری، هاوئاهه‌نگی
یان پێکهێنانی به‌ره ته‌رح بکرێ وه باسه‌کانی پێوه‌ندی دار به‌م مه‌وزوعه له
که‌ش و هه‌وایه‌کی مه‌سئولانه و شارستانیانه‌دا بێته گۆڕێ و ... هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌وێدا ڕایده‌گه‌یێنین
که پێک هاتنی هه‌رجۆره به‌ره‌یێک، گرێ دراوه به پابه‌ند بوون به بنه‌مای
ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی له لایه‌ن هه‌مو به‌شداربووانه‌وه ..." کاک حه‌سه‌ن هیچ
باس له‌وه ناکا که هه‌ر چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش بوو که نوێنه‌رانی حکا مه‌سئوولانه!
و شارستانیانه! وبه پابه‌ندی به ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی! له هه‌ر
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که بۆ یه‌کده‌نگ کردنی هێزه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت
به خه‌باتی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان ده‌گیرا و‌کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان
تێیاندا به‌شدار بوو، خۆی ده‌پاراست و شه‌رتی گۆڕینی نێوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری بۆ
به‌شداریکردن ده‌هێنایه گۆڕێ. چۆنه ئێستا ئاوا له نا‌کاو دڵیان گه‌وره بۆته‌وه
و نه‌ک هه‌ر باسی نێو گۆڕین ناکه‌ن، به‌ڵکو
هاوکاری و بگره پێکهێنانی به‌ره‌ش ده‌هێننه گۆڕێ. بڵێی شه‌رتی نێو گۆڕین، خۆی نه‌گۆڕابێ؟
یان له‌وانه‌شه حکا بۆنی ئه‌گه‌ری لێدانی ئه‌مریکا له ئێرانی بۆ چووبێ و به په‌ڕاندنی
کلک و گوێی هه‌ڵوێستی کۆمۆنیستی له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، بیهه‌وێ به‌خشکه
بێته‌وه نێو کۆڕی هێزه کوردیه‌کان! یان بڵێی مه‌به‌ستی حکا له باسی "هه‌مو
هێزه سیاسیه‌کانی هه‌ڵسووڕاو له کۆردستان" و "ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی
سیاسی" بۆیه نه‌بێ که ده‌یهه‌وێ ڕێگا بۆ هێنانه‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری بۆ کوردستان بکاته‌وه! جوواب هه‌ر چی
بێ، هه‌ڵوێست گۆڕینی حکا، ئه‌گه‌ر به قازانجی شۆڕشی کوردستان ته‌واو بێ شتێکی
باشه، هه‌تتا ئه‌گه‌ر تاکتیکی و بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی ڕۆژیش بێ! 2006-05-10 [1] نووسراه‌وی
ناو بازنه‌کان هی من واته سه‌لاح ره‌حیمین [2]، سیاست و تاکتیکهای ما در قبال
مسآله ملی در کردستان قطعنامه
کنگره ده‌م کۆمه‌له (سازمان کردستان حکا) درباره استراتژی [3] مه‌تنی قسه‌کانی حه‌سه‌نی
شه‌مسی له "سمینار سخنرانی و تبادل نظر"، برلین 8 و 9 ی دیسامبری 2001 [4] پێشروه
ژماره 219، خاکه‌لێوه‌ی 1384 ، ئاوریل 2006 [5] مه‌تنی قسه‌کانی حه‌سه‌نی شه‌مسی
له سمیناری برلین 8 و 9 ی دیسامبری 2001 [6] زنده
باد کمونیسم، به‌شی پێنجه‌م، نووسراوه‌که فارسیه‌و هه‌ڵمگێراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی |
|