|
مه‌ترسییه‌كی
جیدی بۆ كۆمه‌ڵگا
ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی
له ئێران گه‌یشته 10 ساڵ
فه‌ریبا
محه‌مه‌دی
له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌كه كه
ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر بوونی هه‌یه و ئه‌مه
بووته یه‌كێك له ئامرازه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان. ئه‌مڕۆ له زۆرێك له وڵاتانی
جیهان به‌داخه‌وه له‌شفرۆشی یاسایی كراوه‌ته‌وه‌و به شێوه‌ی ره‌سمی، ژنان بۆ له‌شفرۆشی
به كار ده‌هێندرێن و وه‌ك كار و پیشه‌یه‌ك بۆ ژنان ره‌سمیه‌تی هه‌یه و له هه‌ندێك
له وڵاتانیش به شێوه‌ی نایاسایی وجودی هه‌یه. لێره‌دا چاوێك ده‌خشێنین به سه‌ر
یاسای له‌شفرۆشی له چه‌ند وڵات‌دا. هه‌ر له ده‌ورانی كۆنه‌وه نه‌زم دان به
موناسبات و پێوه‌ندی جینسی، یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م یاسادانه‌ران بووه.
به هاتنی ئائین و مه‌زهه‌ب، پێوه‌ندی جینسی، رواڵه‌ت و شكڵێكی تایبه‌تی به خۆ
گرت و تێكشكاندنی ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن كه‌سانی تاوانباره‌وه، تاوانی قورسی
به دواوه‌وه بووه.
به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی
و زاڵبوونی بیری جیایی دین له سیاسه‌ت له رۆژئاوا، ئاڵ و گۆڕێكی به‌رفراوان له
بواری پێوه‌ندی جینسی پێك هات و بوو به ئه‌مری تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی و ده‌وڵه‌ت
ئه‌ومافه‌ی له ده‌ست دا كه ده‌خاله‌ت له ژیانی تاكه‌كه‌سی خه‌ڵكدا بكا به مه‌رجێك
كه نه‌بێته هۆی پێشێل كردنی ئازادی كه‌سانی دیكه.
ئێستاكه له زۆربه‌ی وڵاتانی
جیهان، به قه‌ده‌غه كردنی روسپیگه‌ری یان له‌شفرۆشی، هه‌ندێك باند و تۆڕیی
مافیایی ساز كراون و به? شێوه‌ی بازرگانی كردن به‌م كاره واته بازرگانی سێكس،
داهاتێكی به‌رچاو بۆ خۆیان ره‌چاو ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه له هه‌ندێك له وڵاتان به
به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسینی له‌شفرۆشی، یاسا و رێسایه‌كیان داناوه‌و به وه‌رگرتنی ماڵیات
له‌م كه‌سانه، قازانجی ماڵی ده‌به‌ن و به‌مجۆره بازرگانی جینسی كونترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دژی به
تاوان زانینی له‌شفرۆشین، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه تا كاتێك كێشه‌ی ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتاندا هه‌یه و ژنان بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان ناچارن له‌شفرۆشی
بكه‌ن، به تاوان زانینی ئه‌وه، روسپیگه‌ری ده‌كێشرێته شۆێنه گشتییه‌كان و ئه‌منییه‌تی
ژنان و پیاوان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له هه‌ندێك وڵاتان بۆ روسپیگه‌ری یاسا
و شۆێنی تایبه‌ت دانراوه‌و له شۆێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه کراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س له
سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه به تاوان زانینی له‌شفرۆشی، ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
نه‌خۆشییه جینسییه‌كان. زۆرێك له ده‌وڵه‌تان بۆ پاراستنی سڵامه‌تی كۆمه‌ڵگا،
له‌شفرۆشی به تاوان نازانن و به چاودێریكردنی ورد به سه‌ر بنكه‌كانی له‌شفرۆشی
ژنانی له‌شفرۆش و دانی كارتی سڵامه‌تی به‌و كه‌سانه، به‌ر به زیاد بوونی نه‌خۆشی
جینسی ده‌گرن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به
تاوان زانینی له‌شفرۆشی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نیهاده یاساییه‌كان
وپشتیوانانی مافه‌كانی مرۆڤ نه‌توانن ئه‌و ژنانه بخه‌نه ژێر چاودێریه‌وه‌و ئه‌و
كه‌سانه كه له بنه‌ڕه‌تدا به هۆی پێكهاته‌ی نادروستی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵگا، روویان كردوه‌ته له‌شفرۆشی، رووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌و ز‌وڵم و زۆر بنه‌وه.
له وڵاتی برزیل، روسپیگه‌ری
قه‌ده‌غه نییه، به‌ڵام دانانی خانه و كێشانی منداڵان بۆ نێو ئه‌م كاره تاوانه.
له ئاڵمان روسپیگه‌ری یاساییه و ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه كارتی سڵامه‌تیان هه‌بێت.
له ئینگلیس و ئیرله‌ندی باكوور، روسپیگه‌ری ئازاده و ته‌نیا له شوێنه گشتییه‌كاندا
قه‌ده‌غه‌یه.
له وڵاتی میسر له‌شفرۆشی بڤه‌یه
و تاوانه‌كه‌شی زیندانی كردنه و ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنێكی له‌شفرۆش بگرن، نه
ته‌نیا پیاوه‌كه زیندانی ناكرێ، به‌ڵكوو بۆ شاهیدی دان له دژی ژنه‌كه و بۆ مه‌حكووم
كردنی ژنه‌كه به كار ده‌هێندرێت. له توركیه له‌شفرۆشی یاساییه و شوێنی تایبه‌ت
به خۆیان هه‌یه و ژنانی له‌شفرۆش ده‌بێ كارتی پێناسیان هه‌بێت و له هه‌فته،
دوو جار ئازمایش ده‌كرێن. له وڵاتی پرۆ له‌شفرۆشی ئازاده و ژنانی روسپی ده‌بێ هه‌ر
دوو هه‌فته جارێك كارتی پێناسه‌كانیان تازه بكه‌نه‌وه. له یاسای سزادانی
ئێرانیش پێش راپه‌ڕینی ساڵی 57، له‌شفرۆشی وه‌كوو تاك
تاوان نه‌ده‌هاته ئه‌ژمار، به‌ڵام دانانی شوێنی له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه بوو و ده‌بوایه
له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تدا ئه‌و كاره‌یان بكردایه. سه‌باره‌ت
به هێنانی منداڵان بۆ نێو ئه‌م كاره، یاسایه‌ك هه‌بوو كه به تاوان ده‌ژمێردرا.
به هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، له ئێران به پێی یاسا له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه
كراوه، به‌ڵام دوور له راستی نییه كه بڵێین هیچ وڵاتێك له جیهان به راده‌ی
ئێران له‌شفرۆشی تێیدا نییه و نه ته‌نیا ژنان، منداڵانیش قوربانی ئه‌م دیارده
ناحه‌زن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه جۆرێكی دیكه له له‌شفرۆشی له
ئێران یاساییه كه ئه‌ویش سیغه‌یه. ئه‌مه‌ش جۆرێكی زۆر ناحه‌ز له له‌شفرۆشییه
كه له لایه‌ن ئاخووندكانه‌وه یاسایی كراوه‌ته‌وه.
به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه به داخه‌وه له هیچ وڵاتێك بۆ چارسه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، رێگه چاره‌یه‌كی
گونجاو كه بتوانێ ریشه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه بدۆزیته‌وه و چاره‌سه‌ری
بكا نییه و به‌مجۆره هه‌ندێكیان به یاسایی كردنی ئه‌م كاره و هه‌ندێكی دیكه‌یان
به بڤه كردنی، كه‌رامه‌ت و مافی ئینسانیی ژنیان پێشێل كردووه.
بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ده‌بێ هۆكاره‌كانی روو هێنانی ژنان به له‌شفرۆشی
باس بكه‌ین. مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه له هه‌ر وڵاتێك فه‌قیری و هه‌ژاری،
تووندوتیژی له دژی ژنان و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه زاڵ بێت، به هه‌مان راده
كچانی هه‌ڵاتوو له ماڵ و له‌شفرۆشی له نێو ژناندا زیادی كردووه. یه‌كێك له
هۆكاره‌كانی زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی و فه‌حشا، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان
پێدا فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهاته. ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره
كه به هاتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، ئاڵوگۆڕێكی جیدی به سه‌ر ژیانی ژناندا
پێك هاتووه. ژنان له‌م سه‌رده‌مه توانیان له سووچی ماڵان بێنه ده‌رێ وله به‌شی
به‌رهه‌مهێناندا به‌شداربن، به‌ڵام راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه نیزامی
سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌ڕای ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، ژنان وه‌ك ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌ك
بۆ ریكلام و فرۆشتنی شمه‌كه‌كانی كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه‌و له
هه‌مان كاتدا كه‌ڵك ئاوه‌ژوو وه‌رگتنی جینسی و ره‌گه‌زی لێیان كردووه. یان به
واتایه‌كی دیكه هێزی هه‌رزانی ژنانی كڕی‌و ئه‌وانی له هه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر له
گه‌ڵ پیاواندا بێ?به‌ش كردووه‌و، له
هه‌مان كاتدا كه ژنان له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا گه‌شه‌یان كردووه، به هه‌مان
راده‌ش كۆسپ و ته‌گه‌ره خراوه‌ته به‌رده‌میان بۆ گه‌یشتن به مافه ئینسانییه‌كانیان.
ژنان هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی بواره‌كاندا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا فه‌قیرترین و
هه‌ژارترین كه‌سانی نێو كۆمه‌ڵگان.? بۆ نموونه له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده ته‌نیا
له شاری پاریسی فه‌رانسه زیاتر له 70 هه‌زار ژنی له‌شفرۆش هه‌بووه. "لیلی
براون" له‌م بواره‌دا ده‌ڵێ: یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی له‌شفرۆشی
له پاریس، هه‌ژاری و فه‌قیری بووه و هه‌ر بۆیه ئه‌وان هاواریان به‌رز كرده‌وه
كه‌ژیانی ئینسانیمان ده‌وێ. ئه‌وكات له فه‌رانسه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر
هه‌ژاری په‌ره‌ی سه‌ندبوو، و ئه‌م بۆ خۆی بووه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی زۆر دیارده‌ی
ناحه‌ز له فه‌رانسه.
ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌كه‌مان
دوور نه‌كه‌وینه‌وه ده‌بێ بڵێم كه سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ژنان له باری ئابوورییه‌وه
و رێگه‌نه‌دانیان بۆ نێو گوڕه‌پانی كار، یه‌كێكی? دیكه له هۆكاره‌كانی له‌شفرۆشییه. دوكتور
"ئه‌مان الله قرایی موقه‌دم" خه‌سارناس له‌بواری مێژووی له‌شفرۆشی ده‌ڵێ:
فه‌حشا و له‌شفرۆشی له ده‌ورانی باستانه‌وه وجودی هه‌بووه‌و كه‌سانێك له پێناو
ئه‌م كاره‌دا، پاره‌یان وه‌رئه‌گرت كه پێیان ده‌وترا روسپی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: له
ئورووپای كۆندا به هۆی ئه‌وه‌ی كه كچان و ژنان چینی بێ?ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا
واته ژنانی فێئودال كه ئیزنی زه‌ماوند كردنیان نه‌بوو، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ئیزدواج، پێوه‌ندی جنسیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كه‌یاندا ئاماژه به
ئه‌وه ده‌كا كه ئێستا له ئێران له‌شفرۆشی بێداد ده‌كا و هه‌ر رۆژه له زیاد
بوون دایه و ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی گه‌یشتووته 10 ساڵ.
ئه‌مه بۆ خۆی مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ژنانی ئێران ده‌كات. به داخه‌وه له‌شفرۆشی له
ئێران‌دا رۆژ له گه‌ڵ رۆژ روو له زیاد بووندایه و هه‌ر ساڵه ته‌مه‌نی له‌شفرۆشیش
دێته خواره‌وه‌و ئێستاكه به پێی ئاماره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، گه‌یشتووه‌ته
10 ساڵ.
ئه‌مه بۆ خۆی ویژدانی هه‌ر
مرۆڤێكی ئازادیخواز ده‌هه‌ژێنێ كه چۆن منداڵی 10 ساڵه ده‌بێ له‌شفرۆشی بكا.? سه‌رچاوه‌ی
ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی؟ بێ‌گومان هه‌موومان ده‌زانین كه به هاتنه سه‌ركاری
ئه‌م رژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته، كۆمه‌ڵگای ئێران تووشی چ قه‌یران و گیر و گرفتێك بوو
و چه‌ندین دیارده و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ری هه‌ڵدا كه به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
ئاخوونده‌كانه. ژنان وه‌ك توێژی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگای
ئێران هه‌میشه له ژێر گوشاردا بوون و دۆخێكی ناڵه‌بار به سه‌ریاندا سه‌پاوه.
گوشار و توندوتیژی له دژی ژنان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
ئه‌م رژیمه شتێكی روون و ئاشكرایه. په‌ره‌پێدان به فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه و
پیاوسالاری بۆ خۆی كۆسپێكه له به‌رده‌م ژنانی ئێران.
گشت ئه‌مانه كاریگه‌ریان ده‌بێ
له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كچێك به‌ره‌و فه‌ساد و فه‌حشا هه‌نگاو بڕوات، ئه‌وان بۆ هه‌ڵاتن
به ده‌ست ئه‌و چه‌شنه ژیانه‌وه په‌نا بۆهه‌ر شتێك ده‌به‌ن تاكوو خۆیان رزگار بكه‌ن.
بۆ نموونه ئێستا له ئێران بانده قاچاخی ئینسان بۆ له داوخستنی كچان و ژنانی
لاو و كه‌م ته‌مه‌ن و فرۆشتنیان به وڵاتانی كه‌نداوی فارس، بووه‌ته دیارده‌یه‌كی
ناحه‌ز و دزێو كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی تووشی نیگه‌رانی كردووه.
ساڵ به ساڵ ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی
له ئێران دێته خواره‌وه‌و ئه‌مه شتێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌موو خانه‌واده‌كان
به تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگای ئێران به گه‌شتی. بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه كچێكی ته‌مه‌ن
10 ساڵان بۆ ده‌بێ بیر له خۆفرۆشتن و پێوه‌ندی جینسی بگرێ، ویژدانی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێ.
ئه‌مه به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ هانمان ده‌دا كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و
كوێ ده‌چێ كه منداڵانیشمان تووشی قه‌یران و فه‌ساد بوون. ڕه‌نگه ئه‌مانه ته‌نیا
ده‌ربڕینی هه‌ستێك بێ، به‌ڵام له كۆتاییدا جارێكی تر له سه‌ر چه‌ند هۆكاری گرینگ
له سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها دیارده‌یه‌كی ناحه‌ز پێداگری ده‌كه‌م كه فه‌قیری، نه‌بوونی
سه‌رچاوه‌ی داهات، فه‌رهه‌نگی پیاومه‌زنی و تووندوتیژی له دژی ژنان و به جینسی
دووهه‌م ناوبردنی ژنان، له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌یه.
|