|
14ی
سه ماوه‌ز یادی سه‌روه‌ری سه‌رده‌شت
هاشم عه‌بدی
سه‌رده‌شت شاری همیشه سه‌ر سه‌وزو قه‌لای شۆرشگێری هه‌موو شۆرشه‌کانی
کوردستان که‌چیا سه‌ربه‌رزه کانی قه‌لای له‌بن نه هاتوی شۆرشگێرانی
هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و خه‌لکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی هه‌میشه
هه‌ولیان‌داه پێشه‌نگ و یاری ده‌ری شۆرشه‌کان بن. له سالی
57
تیش هه‌ر به لێدانی تروسکه خه‌بات دژی رژیمی پادشایه‌تی له چه‌ند
شارێکی ئیران روناکبیرانی سه‌رده شتیش به‌تایبه‌ت مامۆستایان وقوتابیان
ده‌ستیان دا هه‌وڵ وتێکۆشان بو خۆ رێک خستن و هوشیارکردن و ئاماده کاری
هاوخه‌باتی گه‌لانی ئیران. به‌م مه‌بسته‌ش به ده‌رکردنی چه‌ند
نامیلکه‌یه‌ک وه‌ک (به یادی ئاواره) (دارێنه)و (ده‌نگ) بانگه‌وازی
خه‌لکی تێکۆشه‌ری شاری سه‌رده‌شتیان کرد بو خۆرێکخستن وتێکۆشان بو
روخاندنی رژیمی پاشایه‌تی و خه‌بات بو وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی
کورد خه‌لکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌شت به‌شار ولادێوه به روناکبیروکریکار،
به‌زه حمه‌تکێش وکاسبکار به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه هاتن وله ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا شۆراکانی مامۆستایان وقوتابیان، کریکاران، دوکان داران و به
به‌شداری هه‌موو لاێک شورای شار پێک‌هات هه‌رچهه‌ند (ساواک). هه‌ووڵیدا
هێندێک جار به هه‌ره‌شه وبه خستنی ناکۆکی له نێوان مامۆستایان وخه‌لک
که "ئه‌مانه بو زیاد کردنی موچه‌ی خۆیان واده‌که‌ن" هێندێک جاریش به
هاندانی سیخوره‌کانی پێش به یه‌کیتی و هوشیاری کومه‌لانی خه‌لک بگرن.
به‌ڵام به هوشیاری خه‌لک وبه تایبه‌ت روناکبیران نه‌ی توانی شۆرای
مامۆستایان که به حه‌ق توانی ده‌وری مێژوێی خۆی به بیبینێت ره‌هبه‌ری
جولانه‌وکه به ده‌ست گرێت وبه‌زحمه‌ت و تێکۆشانی زۆر توانی
پیلانه‌کانی ساواک وسیخوره‌کانی بو خه‌ڵک روون که‌نه‌وه‌و یه‌ک گرتویی
خه‌لک بپارێزن. خه‌لکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌شت به وه‌ری خستنی یه‌که‌مین
خۆپیشاندان له یه‌کێک له ئیواره‌کان هاتنه ناو شه‌قامه‌کان به دروشمی
(ئازادی، ئازادی) میله‌ت وه‌رن تیکه‌ل بن ده‌ردی مه ده‌ردی ئێوه‌یه
(زندانی سیاسی آزاد باید گردد) محمد شافعی،ا‌حمد،کریم نستانی آزاد باید
گردد) له‌رزه‌یان خسته ناو دام‌و ده‌ستگای سیخۆری (ساواک) ژاندارمری و
کاربه‌ده‌ستانی‌تری رژیمی پاشایه‌تی. هر ئه‌مه‌ش قین‌و وتوڕه‌ییکێ زوری
خه‌لکی شاری سه‌رده‌شتی خسته ناو دڵی جه‌لاده‌کانی رژیم بو هه‌لێک
ده‌گه‌ران که زه‌هری چاوی خۆیانیان پێبرێژن. به‌لام خه‌لکی تێکۆشه‌ری
سه‌رده‌شت بریاری خۆیان دابوو "نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن" بویه هه‌ر
چه‌ند کاربه‌ده‌ستانی رژیم، رئیس ساواک وفه‌رماندار و فه‌رمانده‌ی
ژاندارمری له چه‌ند کۆبونه‌وه که له گه‌ل شۆرای مامۆستایان، ده‌مێک به
وه‌به‌رده‌م دانانی ته‌ماح وزمانی شیرین ده‌یان ویست جیایی بخه‌نه
ناویه‌ک گرتوویی خه‌لک، به‌لام چون نه‌یان ده‌توانی قه‌له‌شت بخه‌نه
ناو ریزی یه‌ک گرتوی مامۆستایان و خه‌لکی شار، ده‌ستیان ده‌کرد به
هه‌ره‌شه و گوره‌شه و گرتن وکوشتن، (وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خویان)
بویه دوای ئه‌وی بینیان خه‌لکی باوه‌ر به خۆی سه‌رده‌شت له‌ویستی خۆیان
کۆل ناده‌ن، خۆپیشاندانه‌کان رۆژ به رۆژ به گورتر ده‌بیت و ده‌ست به
مانگرتن، داخستنی قوتابخانه، ئیدارات و دوکانه‌کان کرا، ساواک بریاری
گرتنی شورای مامۆستایان که
9
که‌س بوون ده‌دا، به و مه‌به‌سته‌ش روژی14ی
سه‌رماوه‌ز کاتژمێر ده‌ورو به‌ری10ی
به‌یانی سیخوره‌کانی ساواک دێنه ناو شار و له ییکێک له دوکانه‌کان
ده‌ورو به‌ری سه‌رچاوه دوکه‌س له شورای مامۆستایان به ناوه‌کانی
1-
ماجد تاهیری و
2-
ئه‌فشار بو چاوو ترساندنی خه‌لک ده‌گرن وده‌یان به‌ن بو پادگانی شار.
به‌لام خه‌لک به بیستنی هه‌والی گیرانی ماجد وئه‌فشار یه‌کگرتوانه ژن و
پیاو گه‌وره وبچوک به داخستنی دوکان وبازاربه خوپیشاندان به ره‌و
پادگان وه‌رێ که‌وتن و داواکاری هه‌رچی زوتر ئازاد کردنی ماجد و
ئه‌فشاریان کرد به‌لام جه‌نایه‌تکاره‌کانی رژیمی پاشایه‌تی که له ترسی
لافاوی یه‌ک گرتویی خه‌ڵک کونه مشکیان لێ ببوو به قه‌یسه‌ری به ناردنی
4-5
نه‌فه‌ر به‌ری زرێپۆش بو ناو شار زۆر بێره‌حمانه وشه لم کوێرم
ناپارێزم، ته‌قه‌یان له دار‌و به‌ردی ناو شاره‌که‌یان ده‌کرد که له
ئه‌نجامدا
9
که‌سیان له خه‌لکی شۆرشگێری سه‌رده‌شت شه‌هید کرد‌و چه‌ند کسی دیکه‌شیان
بریندار کرد. ناوی شه‌هیده سه‌ر به‌رزه‌کان.
1-
محمد محمدی مام وه‌ستینه شا
2-
براهیم محمودی فرمانه‌بری فێرکردن وبارهێنان
3-
مسته‌فای عه‌بدی بنا
4-
محمد محمدیانی دوکاندار
5-
عزیزعزیزی فرمانبه‌ری دارائی
6-
مسته‌فا کریمیان کریکار
7-
خدر عزیزی کاسبکار
8-
عه‌بدولا ره‌سولی، له گه‌ڵ داوای لێبوردن له که س و کاری نه فه‌ری
9
ناوه کم له بیر نه‌ماوه هه‌ر چه‌ند هیزه‌کانی رژیم به هۆی ماشینه
شه‌راویه‌کان توانیان ئه و شه‌هید و بریندارانه له خه‌لکی سه‌رده شت
وه‌رگرن به‌لام هیچ نه‌یان توانی وره‌ی خه‌ڵکی شۆرشگێری سه‌رده‌شت
بروخێنن به‌ڵکو؛ له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانێ یه‌ک پارچه‌ی خه‌ڵک رووبه‌روو
بون، مه‌جبورکران بخزێنه ناو کولانه کانیان.
وهیرشی کۆمه‌لانی یه‌کگرتوی خه‌ڵک به مشتی داخراوه وه به رو پاده گانو
شاره‌بانی و به گۆرینی دروشمه‌کان له ئازادی وبه‌رهه لدانی گرتوی سیاسی
بو یه‌که‌م جارله ئیران دا بو بروخی پاشایه‌تی ومردن بوشاه، نه
سره‌وتن تاسه رکه‌و تن ته‌نگیان به کاربه ده ستانی رژیم هه لچنیبووله
لایه‌کی ترخه‌لکی شۆرشگێری سه‌رده‌شت بو ماوه‌ی
40
رۆژبوون به میوانداروهانده ری هه زاران شۆرشگێری شاره‌کانی تری
کوردستان وشاره‌کان تر که بو هاوده ردی وهاو خه‌باتی رویان کرده
سه‌رده شت وتا روخانی رژیمی پاشایه‌تی بوساتێکیش کۆلیان نه دا‌و کۆل
ناده‌ن ئیستاشی له گه‌ل بێت تا به‌گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد
و روخانی رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ست وجه‌نایه‌تکاری ئیسلامی ده‌ست له خه‌بات
هه‌ل ناگرن.
بژی یادی شه‌هیدانی
14ی
سه‌رماوه‌ز
بژی خه باتی شۆرشگێرانه‌ی کوردستان
-----
تیبینی
محمد شافعی ئه‌ندامی نهێنی کۆمه‌ڵه زندانی سیاسی له‌و کاته‌دا
وئه‌ندامی ده‌فتری سیاسی ئیستا، ئه‌حمه‌د وکریم نستانی دو کادری حیزبی
دیموکرات وزندانی سیاسی ئه‌وکات؛
|