|
سیاسه‌تی سه‌قه‌ت یان سه‌قه‌ت بوون له سیاسه‌تدا
(به‌شی یه‌كه‌م)
فارووق وه‌كیلی
ده‌سپێك
هه‌ندێك جارله ماڵپه‌ڕ یان رۆژنامه‌كاندا نووسراوه گه‌لێك ده‌بینرێت
كه كاتێك چاویان لێ ده‌كه‌یت و به وردی ده‌یخوێنیته‌وه، چه‌شنێك
له ناتێگه‌یشتن له سیاسه‌تی پێوه دیاره. نووسه‌رانی ئه‌م
بابه‌تانه چه‌شنێك له ئێۆری ده‌ستكرد داده‌تاشن و زیاتر زه‌ینیات و
روانگه‌ی شه‌خسی خۆیان ده‌كه‌نه بنه‌ما بۆ چه‌مكی سیاسه‌ت. له‌م
نووسراوه‌نه‌دا به بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بوونێكی پێوه دیار بێت و لانی
كه‌م روانگه‌ی چه‌ن بیرمه‌ندی ئه‌م بواره‌یان وه‌رگرتبێت، به په‌له
بابه‌ته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كان ده‌كه‌ن.
له بابه‌تێكی ئاوا كورتدا بێشك مه‌جالی ئه‌وه نابێت بپه‌رژێمه سه‌ر
هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسه‌ت به گشتی و هه‌ر بۆیه دوو بوارم
هه‌ڵبژاردووه كه به بڕوای خۆم ماوه‌یه‌كه قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌و نوسینانه‌دا جێی سرنج بووه بۆ من ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كام
له‌و نووسینانه جیا له‌وه‌ی كه‌متر ره‌نگ و بۆی بابه‌تێكی سیاسیان
پێوه دیاره، هه‌ر كامه‌یان به چه‌شنێكی جیاواز نیه‌تێكیان له
پشته‌وه‌یه. له‌م نێو ئه‌م نووسینانه‌دا كه به‌شێكیان سه‌ر به
كه‌مینه‌ی پێشووی نێو كۆمه‌ڵه‌ن زیاتر به نیه‌تی بێڕێزی كردن به
كۆمه‌ڵه و رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ن و هه‌ر له سه‌ره‌تای
نوسراوه‌كانه‌وه خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات كه زیاتر نه‌فره‌تێكی
په‌نگ خورادوو نووسه‌ری خستۆته ژێر گوشاره‌وه تاوه‌كوو روانگه‌یه‌كی
وه‌ها عه‌وامانه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت ده‌ربڕێت.
بۆ نموونه: له به‌شی زۆری ئه‌و نووسراوه‌كاندا كۆمه‌ڵێك چه‌مك
به‌رده‌وام دووپات ده‌بنه‌وه، وه‌ك: پاوانخوازی، نه‌بوونی دیمۆكراسی
حیزبی، دیكتاتۆر و هتد. ئه‌م چه‌مكانه زیاتر وه‌ك جنێو له‌و
نووسینانه‌دا به‌كار ده‌برێت نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵێك چه‌مكی سیاسی كه قابیلی
باس و جه‌ده‌ل بێت. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هێرشی بێ‌بنه‌ما ده‌كرێته سه‌ر
سكرتێری كۆمه‌ڵه كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا
دوور بوونی ئه‌و روانگانه‌یه له هه‌ر چه‌شنه لۆژیك و مه‌نتقێك،
چونكوو تاكه كه‌سێك ئه‌گه‌رچی به له‌حازی مه‌وقعیه‌تی حیزبیشه‌وه
له سه‌رو هه‌مووانه‌وه وه‌ستابێت ، به‌ڵام ناعه‌قڵانیه وابیر
بكرێته‌وه كه هه‌موو بڕیار و فه‌رمانێكی حیزبی له لای ئه‌وه‌وه
ده‌رده‌چێت. هه‌ر بۆیه نووسراوه‌كانی سه‌ر به كه‌مینه ته‌نیا و
ته‌نیا رۆحێكی نه‌فره‌ت خوازی و شه‌ڕئه‌نگێزی و له پاڵیشیدا
بێ‌ئاگاییه كه وایان لێ ده‌كات وا به په‌له ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م
به‌رن. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد به بێ راڤه‌یه‌كی مه‌عه‌ریفیانه و
زانستی خۆیان بخه‌نه ئه‌و دیو باوه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه وشانازی كۆمه‌ڵه
بوون له سه‌ر شانیان قورسایی بكات و تووڕی بده‌ن.
به‌شێكی (ئه‌گه‌ر چی كه‌م) له كه‌سانی كه‌مینه كه به‌و چه‌شنه
ده‌نووسن بۆ ساڵه‌ها كاری سیاسی و پێشمه‌رگانه‌یان كردووه و لانی كه‌م
عه‌مه‌له‌ن و له مه‌یدانی خه‌باتدا سرشت و ته‌بیعه‌تی سیاسه‌تیان له
زۆر بواردا ناسیوه و ده‌زانن سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه هه‌ڵگری
كۆمه‌ڵێك دروشمی ته‌فسیر هه‌ڵگری وه‌ك دیمۆكراسییه، له هه‌مان
حاڵیش‌دا و به دیوه‌كه‌ی تری‌دا زه‌بریشی تێدایه و به درێژایی مێژووی
به‌شه‌ری هه‌بووه و ده‌شیبێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وانییه، داوا ده‌كه‌م چاوێك به مێژوودا بخشێنن تا
راستی و ناڕاستی ئه‌م بواره‌یان باشتر بۆ ده‌ر بكه‌وێت. چ له مێژووی
میلله‌تانی دیكه‌دا و چ له مێژووی ئێمه‌ی كوردا كه‌م نین ئه‌و
نموونانه‌ی كه به هۆكاری سیاسیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان و یان باشتر
وایه بڵیم كاره‌ساتی زۆر تراژیكی لێ كه‌وتووته‌وه. ئه‌وانه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی دێرینن بۆ خۆیان به‌شێك له‌و مێژووه‌یان له خه‌باتی
كوردستان له به‌رانبه‌ر دوژمنانی كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا
تۆمار كردووه.
كۆمه‌ڵه بۆ چه‌كی هه‌ڵگرت؟ چونكوو دوژمن زه‌بری به‌كار ده‌برد و هه‌ر
بۆیه‌ش نه‌ك ئێمه، حیزبه‌كانی دیكه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌م زه‌بر و
فشاره‌ی دوژمن‌دا به زه‌بر وه‌ڵامیان ده‌داوه. جا ره‌نگه كه‌سێك بڵێ
ئه‌وه كۆماری ئیسلامی بوو و دوژمنی كۆمه‌ڵه بوو، خۆ كێشه‌ی نێو خۆییی
جیاوازه و ده‌كرا وای لێ نه‌یه‌ت. راسته كۆماری ئیسلامی دوژمن بوو،
به‌ڵام كاتێك له نێوخۆی حیزبێكیشدا كێشه‌یه‌ك دێته ئاراوه و
لایه‌نێك به بێ هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی جیددی ئاماده نابێت بچێته ژێر
بڕیاره‌كانی حیزبه‌كه‌وه و سه‌ره‌ڕۆیی و كارشكێنی ده‌گرێته به‌ر و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار رۆڵی نه‌یار ده‌بینێت، چ رێگایه‌كی تر
ده‌مێنێته‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه
نییه شه‌رعیه‌ت بده‌م به زه‌بر، به‌ڵام حیزبی سیاسی بێشك بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویستی به مانه‌وه و به‌قای خۆی هه‌یه و بۆ
ئه‌م مانه‌وه و به‌قایه‌ش ده‌بێت ئاماده بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به
هه‌ر هێرش و پیلانگێڕیه‌ك كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات. جا ئه‌م
مه‌ترسییه چ له تارانه‌وه بێت یان له نێوخۆی حیزبه‌كه‌دا فه‌رق
ناكات و گرینگ پاراستنی حیزبه له به‌رانبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕیه‌كی
ده‌ره‌كی و نێوخۆیی‌دا. كاتێك ده‌وڵه‌تێك هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات بێشك
یه‌كه‌مین كارێك كه ده‌یكات ئه‌رته‌شه‌كه‌ی له هه‌موو بوارێكه‌وه
ئاماده ده‌كات به مه‌به‌ستی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی و له پاڵیشیدا
ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌ت. حیزبی سیاسیش به هه‌مان شێوه بۆ
پاراستنی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی زۆر سروشتییه كه دژكرده‌وه نیشان
بات له به‌رانبه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداردا كه ده‌بێته
هه‌ڕه‌شه له سه‌ری. هه‌ر چه‌ن ئه‌م ئاماده سازییه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ناڕه‌زایه‌تی كه‌سانێك كه له به‌رانبه‌ر حیزب‌دا
راوه‌ستاون هه‌ڵده‌خرێنێت، به‌ڵام ژیرانه نییه كه حیزبێك تووشی
دڵه‌ڕاوكێ بێت له وه‌ڵام دانه‌وه به هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌ك.
ــــ
زه‌بر له سیاسه‌تدا
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه به قه‌ڵه‌می ناسری حیسامییه له وه‌ڵام به
چه‌ن كه‌سێكدا (ناسر فاتحی و هیوا.م) و منیش به‌ش به حاڵی خۆم و بێ
ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر قسه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه ناسری حیسامی وه‌ڵامی
داونه‌ته‌وه، ویستم له سه‌ر قسه‌كانی كاك ناسر شتێكم وتبێت. ئه‌و
نووسینانه‌ی كاك ناسر به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵگری روانگه و میتۆدێكی
دیاریكراو بێت، چه‌شنێك له سه‌له‌فییه‌تی پێوه دیاره و ئه‌مه له
حاڵێكدایه هه‌ر زۆر زوو هه‌ستم به‌وه كرد ناسری حیسامی پاش ساڵانێكی
زۆر كاری سیاسی له باری فیكرییه‌وه یه‌كجار ده‌سكورت و هه‌ژاره.
قسه‌كانی كاك ناسری حیسامی دووپات كردنه‌وه و سه‌ر له نوێ به‌رهه‌م
هێنانه‌وه‌ی (بازتولید) بنه‌مای هه‌مان روانگه‌یه كه كه‌مینه پێشووی
نێو كۆمه‌ڵه‌ی درووست كرد، به‌ڵام به گشتی و كۆی ئه‌م نووسینانه
ئه‌گه‌ر چی به ده‌م وچاوی جیاوازه‌وه، به‌ڵام زاده‌ی یه‌ك بونیادن
كه له‌سه‌ر غه‌یب كردنی عه‌قڵ و مه‌عریفه شكڵیان گرتووه. به
داخه‌وه كاك ناسر له لایه‌كه‌وه تووشی ون كردنی سه‌رچاوه‌ی خۆی
بووه(كۆمه‌ڵه) و له لایه‌كیشه‌وه ئه‌و به نوێنه‌رایه‌تی كه‌سانێك
ده‌نووسێت كه له هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه دابڕاون.
(بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له باسه‌كه دوور نه‌كه‌ومه‌وه به‌و كورته‌یه‌ی
سه‌ره‌وه واز دێنم).
به‌ر له‌وه‌ی شتێك بوترێت له سه‌ر راڤه‌ی زه‌بر له سیاسه‌تدا (زور
در سیاست)، جێی خۆیه‌تی سه‌ره‌تا له پرسیارێك رزگارمان بێت كه زۆر
جار به‌ر له هه‌ر جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌مكی گشتی زه‌بر،
گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و دێته ئاراوه: ئایا له سیاسه‌تدا كه‌ڵك له زه‌بر
وه‌رده‌گیرێت یان نا؟ ئه‌م پرسیاره له بنه‌ڕه‌تدا بێهووده و
بێ‌بنه‌مایه، چونكوو مرۆڤ زۆر جار ده‌ست ده‌بات بۆ زه‌بر و فشار و
سیاسه‌تیش به هۆی ته‌بیعه‌ت و سروشتی خۆی ناتوانێت چاوپۆشی لێ بكات.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا له سیاسه‌تدا كه‌ڵك له زه‌بر وه‌رده‌گیرێت
یان نا، به هه‌مان راده كه ئایا له زانست‌دا هۆش مه‌ندی و زیره‌كی
كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت، بێناوهرۆكه. به‌ڵێ، مرۆڤ زه‌بری (زور) له
ئیختیاردایه و وه‌كوو مرۆڤ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت. دروست به هه‌مان
شێوه كه مێشكی هه‌یه و جاری وایه باش كه‌ڵك لێ وه‌رده‌گرێت و جاری
واش هه‌یه خراپ. له‌م رووه‌وه زه‌بر نه عونسورێكه له ده‌ره‌وه‌ی
مرۆڤ و ته‌مه‌دون و فه‌رهه‌نگ و نه شتێكی رێكه‌وت(اتفاقی) یان
دانراوه (انتسابی) كه مرۆڤ بتوانێت لێی جیا بێته‌وه یان لێی رزگار
بێت.
مرۆڤ به حوكمی مرۆڤ بوونی خۆی و وه‌كوو زینده‌وه‌رێك كه خاوه‌نی
عه‌قڵه بۆته خاوه‌نی زه‌بریش. به‌م پێیه، هه‌وڵدان بۆ پاساو یان
مه‌حكووم كردنی زه‌بر به راده‌ی ئه‌م پرسیاره كه ئایا هه‌بوونی
عه‌قڵ، چاو، گوێ، ده‌ست یان هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی له‌ش بۆ مرۆڤ
رێگه پێدراو یان ته‌نانه‌ت عادڵانه‌یه یان نا، بێهووده و
بێناوهرۆكه. له ئاكامدا، تێگه‌یشتن له گه‌شه و پێگه‌یشتووی
مێژوویی به‌شه‌رییه‌ت، به بێ له به‌رچاو گرتنی زه‌بر، به راده‌ی له
به‌رچاو نه‌گرتنی هۆش سه‌فسه‌ته ئامێزه. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی،
راست بێت یان چه‌پ، لیبراڵ بێت یان سۆسیالیست، كۆمۆنیست یان فاشیست، و
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رایشگه‌یه‌نێت كه ته‌نیا به یاسا حكومه‌ت ده‌كات،
به شێوه‌ی باو و ناچاره‌ن كه‌ڵك له زه‌بر وه‌رده‌گرێت، چونكوو به
بێ ئۆرگان، به بێ دادگا و به بێ پۆلیس، ده‌وڵه‌تیش ناتوانێت بوونی
هه‌بێت. ئه‌م پرسیاره به راده‌یه‌كی به‌رچاو شاردنه‌وه‌ی زیره‌كانه‌ی
هه‌ڵوێست گرتنێكی زه‌ینیه و زیاتر لایه‌نی باس و جه‌ده‌ل له خۆ
ده‌گرێت تاوه‌كوو لایه‌نی له راستیدا فه‌لسه‌فی.
هه‌ر بۆیه به درێژایی مێژووی مروڤایه‌تی زه‌بر كه‌ڵكی لێ
وه‌رگیراوه جاری وا هه‌بووه ئه‌م كه‌ڵك وه‌رگرتنه ناحه‌ق بووه و
چه‌شنیك له سه‌ركوتی لایه‌نی به‌رانبه‌ری پێوه بووه واته له‌م
ئاراسته‌وه به‌ره‌و تۆتالیتاریزم رۆیشتوه(ئه‌م شێوازه له به‌كار
هێنانی زه‌بر زیاتر ده‌وڵه‌تان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتوه).
جاری واش هه‌بووه به پێچه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندی حیزب یان
بزووتنه‌وه‌یه‌كی تێدا بووه و هه‌ڕشه‌ی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی، ده‌سه‌ڵات
یان ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری خستۆته دۆخێكه‌وه كه ناچار به
كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌بر ده‌بێت. بێهووده‌یه به پێی روانگه‌و و
بۆچوونێكی ئه‌خلاقیانه و به بێ راڤه و ئه‌ندێشه‌یه‌كی عه‌قڵانیانه
ده‌ست بدرێته تاوانبار كردنی زه‌بر. به مه‌به‌ستی زیاتر روون
كردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌م پرسیارێك گه‌ڵاڵه ده‌كه‌م وه‌ك نموونه.
ئه‌گه‌ر زه‌بر نه‌بێت ره‌وت گه‌لی ئیسلامی توندڕه‌و و سه‌له‌فی
به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كوردی له عێراق چی ده‌كه‌ن؟
یان به مانایه‌كی تر له به‌رانبه‌ر به‌كار هێنانی تیرۆریزمی
ئیسلامی‌دا كه‌ڵك وه‌رگرتن له زه‌بر ده‌توانێت یه‌كێك له‌و
كه‌ره‌ستانه بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه یان نا؟ واته لێره‌دا دو هێز
هه‌یه كه یه‌كیان (ره‌وت گه‌لی ئیسلامی توندڕه‌و) فه‌لسه‌فه‌ی
وجودییه‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا له سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی دامه‌زراوه.
له به‌رانبه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك هێزێك له به‌رانبه‌ریدا
خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی و نیزامییه كه بۆ ئاسایش
و ئارامی وڵات كار ده‌كه‌ن به هه‌مان چه‌شن كه له هه‌مو وڵاتێكی
دنیاش ئه‌م دام و ده‌زگایانه بوونیان هه‌یه. ئه‌م دو هێزه (عیلمانی
و ئایینی) به‌رده‌وام له حاڵی كێشه‌دان و به‌رده‌وام هه‌وڵی لاواز
كردنی یه‌كتر ده‌ده‌ن.
ده‌مهه‌وێت بڵێم له ململانێی نێوان دو زه‌برداردا كام لایه‌ن به
هۆشمه‌ندیه‌وه كه‌ڵك له زه‌بر وه‌ربگرێت ئه‌وه‌یان ده‌توانێت ئه‌و
لایه‌نه‌ی دیكه له بواری ماددی و چه‌ندایه‌تییه‌وه شكست بدات. ئه‌م
راستییه نه ته‌نیا له سیاسه‌تدا، به‌ڵكوو له هه‌ر شوێنێكدا كه
زه‌بر و ده‌سه‌ڵاته‌كان له ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كدا بن، شتێكی باوه،
وه‌كوو وه‌رزش، سروشت ناسی و هتد. واته بۆ به هێز بوون له سیاسه‌تدا
زه‌بر پێویسته و هێز به بێ زه‌بر بێ‌مانایه. بێ به‌ش كردنی
سیاسه‌ت له زه‌بر وه‌ك بێ‌به‌ش كردنی مرۆڤه له ئه‌ندامێكی له‌شی یان
واباشتره بڵێم بێ‌به‌ش كردنیه‌تی له عه‌قڵی خۆی، چونكوو وه‌ها
بێ‌به‌ش كردنێكی ئه‌و مروڤه‌ی كه عه‌قڵی لێ بستێندرێته‌وه، كار
ده‌كاته سه‌ر باقی ئه‌ندامانی له‌شی و بێ‌توانا و لاوازی ده‌كات.
|