|
سیاسه‌تی سه‌قت یان سه‌قه‌ت بوون له سیاسه‌تدا
به‌شی دووه‌م و كۆتایی
فارووق وه‌كیلی
(پاش ماوه‌ی زه‌بر له سیاسه‌تدا)
به شێوه‌یه‌كی گشتی ژیانی سیاسی له فه‌زایه‌كی پڕ له زه‌بردا تێپه‌ڕ
ده‌بێت، به بێ زه‌بر (كه خشته‌ی تایبه‌ت به زه‌بر گشتییه) نه
نه‌زم ده‌توانێت بوونی هه‌بێت و نه ده‌وڵه‌ت وحیزبیش. هه‌ر بۆیه
هه‌موو ده‌وڵه‌تێك یان له ئاستێكی بچووكتردا حیزبی سیاسی به‌و هۆیه‌ی
له سه‌ر پێش فه‌ڕزی فه‌رمانده‌یی و فه‌رمان وه‌رگرتن بنیات نراون كه
له راستیدا جۆرێك له زه‌بر و گوشار به ئه‌ژمار دێن، ناچاره‌ن زه‌بر
ئامرازی ئه‌مری سیاسییه و زاده‌ی سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وته‌یه به‌و مانا نییه كه هه‌موو یه‌كه‌ی سیاسی له
زه‌بر پێك دێت و زه‌بر ته‌نیا ئامرازی به هێزبوونیه‌تی، به‌ڵكوو به‌و
مانایه‌یه كه سیاسه‌ت و ئه‌مری سیاسی بوارێكی فراوانه و زه‌بر
ده‌توانێت وه‌ك یه‌كێك له ره‌گه‌زه‌كانی سیاسه‌ت به مه‌به‌ستی
پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت یان حیزب به گشتی، دابین كردنی نه‌زم،
یاسامه‌ند كردن و هتد، رۆڵی هه‌بێت. هه‌ر بۆیه ئه‌و روانگه‌ی كه له
چاویلكه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه زه‌بر مه‌حكووم ده‌كات، زیاتر له هه‌وڵی
پاساوی كرده‌وه‌گه‌لێكی پیلان ئامێزدایه كه كه‌مینه‌ی پێشووی نێو
كۆمه‌ڵه و ئه‌م دواییانه‌ش عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی، له كۆمه‌ڵه‌دا
كردیان. ئه‌م روانگه له حاڵێكدا ده‌بینرێت كه له واقعی دنیای
سیاسه‌ته‌دا ئه‌خلاق هیچكات ئه‌و ده‌زگایه نه‌بوه بتوانێت كۆمه‌ڵێك
چه‌مكی پێ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. له‌م رووه‌وه ناتوانێت ئامرازێك بێت بۆ
پاساویش. هه‌ر بۆیه كه‌سێك كه ئاوا بڕوانێته سیاسه‌ت به قه‌ولی
ماكس وێبه‌ر: خۆی له سیاسه‌ت دوور خاته‌وه تا نه‌كه‌وێته به‌ر
په‌ڕه‌ی تیژی سیاسه‌ت و واباشتره ناوی خۆی له مێژووی سیاسه‌تدا
بسڕێته‌وه.
- به‌رپرسایه‌تی سیاسی
له‌و نوسینانه‌دا كه له به‌شی یه‌كه‌م دا ئاماژه‌م پێكردبوو
هه‌ڵكوتان و هێرش كردنی ناڕه‌وا به‌ڵام ئاگاهانه بۆ سه‌ر كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه
ئه‌وه‌نده‌ی رق و نه‌فه‌رتی شه‌خسی به‌م نووسراوانه‌وه دیاره، به
هه‌مان ئه‌ندازه‌ش دوور بوونی ئه‌م چه‌شنه نووسراوانه‌یه له مه‌نتیق
و بورهانی سیاسی.
كاتێك كه كێشه‌یه‌ك تووشی حیزبێكی سیاسی ده‌بێت یه‌كسه‌ر هێرش
ده‌كرێته سه‌ر سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كه و ده‌وترێت سه‌رۆكی حیزب
به‌رپرسه له‌و رووداوه و تۆمه‌ت بار كردنی رێبه‌ر ده‌چێته ناوه‌ندی
باسه‌كانه‌وه. ئه‌م روانینه ناتوانێت دروست و عه‌قڵانی بێت، چونكوو
ده‌بێت سرنج بده‌ین كه له پانتای ئامانجی ئه‌مری سیاسی‌دا
به‌رپرسایه‌تی بۆ ته‌نیا یه‌ك كه‌س وجوودی نییه، چونكوو هه‌وڵ دان بۆ
پاراستنی حیزب و بزووتنه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و
نێوخۆیی‌دا، و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ به‌هێز كردنی زیاتر و به‌رگری له
خود، ئه‌ركێكی گشتی فره‌كه‌سییه. له نه‌تیجه‌دا شتێكی
گاڵته‌جاڕانه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی، چ له روانگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له روانگه‌ی سیاسییه‌وه، سه‌رزه‌نشت بكرێت كه بۆچی
ته‌نیا بۆ عه‌زه‌مه‌تی حیزبه‌كه‌ی كه به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆدایه
تێدكۆشێت. له‌م سه‌ری چه‌په‌وه بگره بۆ ئه‌و سه‌ری راست هیچكامیان
ئاماده نیین له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك كه مه‌ترسیان بۆ درووست ده‌كات
موساڵحه و سازش بكه‌ن.
به هه‌مان شێوه كه به‌دیهێنانی یه‌كسانی ته‌واو و بێ‌گرێ و گۆڵ بۆ
مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی واقع بیندا ناگونجێت، به هه‌مان
ئه‌ندازه‌ش چاوه‌ڕوانی له ته‌نیا سه‌ركرده و رێبه‌ری حیزبێك بۆ به‌دی
هێنانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و ئاشتی و دیمۆكراسی و هتد، له نێوان
ئه‌ندامانی حیزبێكدا، روانینێكی ناعه‌قڵانی و نه‌گونجاوه. هه‌ر چه‌ن
رێبه‌ر ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ده‌وروبه‌ری و رای گشتی
بگۆڕێت له بوارگه‌لێكدا، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكیتر تووشی هه‌ڵه‌ش
ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌ش كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشی ده‌توانن كاریگه‌ری
له سه‌ر ئه‌و دانێن به هه‌ر دوو دیوی باش و خراپ‌دا. ئه‌و روانگه‌ی
كه پێی وایه رێبه‌ر خودایه و تووشی هه‌ڵه نابێت و داهاتوو و
چاره‌نووسی مرۆڤ، حیزب و كۆمه‌ڵگا له ده‌ستی ئه‌ودایه، خۆی له‌خۆیدا
روانینێكی زه‌ینی و ئایدیالیستانه‌یه. یان وا باشتره بڵێم ئه‌م
روانینه زیاتر خه‌ڵكی عه‌وام و ناسیاسی هه‌یانه كه پێیان وایه
سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها و خودایی هه‌یه و به ئیشاره‌یه‌كی ئه‌و
هه‌موو شتێك دوگۆڕێت.
زۆر جار له میدیاكانه‌وه ده‌بیستین و ده‌بینین كه ژن یان پیاوێكی
به ساڵاچووی كورد كه سیاسه‌تیان نه‌كردوه، هه‌موو داوا و
ره‌خنه‌یه‌كیان روو له كه‌سی یه‌كه‌می حكوومه‌ت یان حیزبه. بۆ
نموونه: ده‌وترێت داوا ده‌كه‌ین له كاك مه‌سعود و مام جه‌لال
كۆڵانه‌كه‌مان بۆ قیرتاو بكات و كاره‌بامان پێ بدات و هتد. هه‌روه‌ها
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كان جێ به جێ نه‌كریت ئیتر
واوه‌یلا. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی عاددی ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌مه بڵێت زۆر عادییه
چونكوو سیاسه‌تی نه‌كردوه و پێی وایه سه‌ركرده‌یه‌ك به تاقی ته‌نیا
هه‌موو شتێك ده‌بڕێته‌وه و توانای چاره‌سه‌ری كۆی كێشه و گرفته‌كانی
هه‌یه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م روانگه له لایه‌ن كه‌سێكی سیاسییه‌وه
ئه‌ویش كه بۆ ساڵانێك حیزبایه‌تی كردبێت له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه
یان خۆی گێل ئه‌كات و به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو ئه‌و قسه‌یه ده‌كات
یان هه‌ر به‌ڕاستی تێی ناگات.
ئایا ده‌كرێت هه‌ژاری له وڵاتێكدا ته‌نیا خه‌تای سه‌رۆك وه‌زیر یان
سه‌رۆك كۆمار بێت؟ ئایا راگه‌یاندنی شه‌ڕ و ئاشتی له نێوان دوو وڵات‌دا
ته نیا به پێی بڕیارێكی سه‌رۆكی وڵاته‌كانه و به‌س ؟ ئایا ده‌كرێت
ئه‌ندامی حیزبێك ده‌ست بداته راووڕووت، به‌ڵام سكرتێر به‌رپرسی بێت
لێی؟ ئایا ده‌كرێت كه‌سێك یان كه‌سانێك ده‌ست بده‌نه ناوچه گه‌ری،
كوتله و ده‌سته درووست كردن، بێ نه‌زمی و كار شكێنی، به‌ڵام سكرتێری
حیزبه‌كه به‌رپرس بێت له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی خه‌ڵكی دیكه‌دا؟
مه‌به‌ستم له‌و پرسیارانه ئه‌وه بوو بڵێم سه‌ركرده‌ی سیاسی ئه‌گه‌رچی
زۆر لێهاتوو و كارامه‌ش بێت و به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵبژێردرابێت بۆ وه‌ها
پۆستێك، وه‌ك تاك نه ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌یه حیزب بكاته مه‌نزڵگای
دادپه‌روه‌ری و نه ئیمكانی ئه‌وه‌شی هه‌یه ده‌ست بداته راونانی
دیمۆكراسی. چونكه له راستیدا كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به چاره‌نوسی حیزبه‌كه‌وه
هه‌یه و ئه‌م كۆده‌نگ بوون و ته‌سمیمه جه‌معیه نه‌ریتی باوی
كۆمه‌ڵه بووه به درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسی خۆی. ئه‌گه‌ر به
پێی ئه‌و روانگه سه‌قه‌ته بێت كه پێی وایه له كۆمه‌ڵه‌دا ته‌نیا
تاكێك بڕیادره و هه‌موو تاوانێك ده‌خاته ئه‌ستۆی، ده‌بوو هه‌ر پاش
جیایی كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیست كه‌مینه به‌ره‌و ئاقارێكی تر
رۆیشتبا و نه‌یتوانیبا تا حه‌وت ساڵ ده‌وام بێنێت. بێشك ئێستا بۆ زۆر
كه‌س ئاشكرایه كه ئه‌م چه‌شنه له نه‌فه‌رت پژێنی ئه‌وه‌نده‌ی
مه‌به‌ستی زه‌ربه لێدانه له سكرتێری كۆمه‌ڵه، به هه‌مان
ئه‌ندازه‌ش هه‌وڵ دانه بۆ لاواز كردنی كۆمه‌ڵه. به‌شێك له خاوه‌نانی
ئه‌و روانگه بۆ خۆیان ساڵه‌ها به‌شێك بوون له رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه
و ئه‌وه ده‌زانن كه كۆمه‌ڵه یه‌كێك له‌و حیزبانه بووه چ له نێو
خۆدا و چه روو به دره‌وه بڕوای به دیمۆكراسی و پلۆرالیزم به مانای
راسته‌قینه‌ی وشه هه‌بوه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كاك عه‌بدوڵڵا له‌و
ساڵانه‌دا سكرتێری كۆمه‌ڵه بووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه دوای
زیاتر له 3 ده‌یه خه‌بات له كۆمه‌ڵه‌دا و پاش رۆیشتن له كۆمه‌ڵه
وه‌بیر ئه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه كه ته‌عریفێكی نوێ له دیمۆكراسی
نێوخۆیی بكه‌ن و بیر له دادگایی كردنی كۆمه‌ڵه و رێبه‌ره‌كه‌ی
بكه‌نه‌وه. ئه‌و سیستمه‌ی كه دوای ئاشكرا بوونی كۆمه‌ڵه كاك
عه‌بدوڵای وه‌ك سكرتێر هه‌ڵبژارد هه‌ر هه‌مان سیستمه كه پاش جیایی
كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیست كاك عه‌بدوڵای بۆ سكرتێر هه‌ڵبژارده‌وه.
ئه‌و كات ره‌خنه نه‌بوو له‌و سیسته‌مه و دیمۆكراسیانه‌بوو بوو و
هه‌موو كه‌س كاك عه‌بدوڵای وه‌ك رێبه‌ری كۆمه‌ڵه قه‌بووڵ بوو و
شانازیان پێوه ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا و به نه‌مانی خۆیان له
كۆمه‌ڵه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شفێكی نوێیان كردبێت ته‌نانه‌ت ره‌حم به‌و
مێژوو رابردوه‌ش ناكه‌ن كه خۆشیانی تێدا بوون. له راستیدا ئه‌و
بۆچوونه‌ی كه ئاماده نیه له‌گه‌ڵ خۆیشدا راستگۆ بێت، چۆن ده‌توانێت
به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك راستگۆ بێت؟ بۆیه به راستی ده‌زانم ئه‌گه‌ر
بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵ ده‌درێت بۆ دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی
كۆمه‌ڵه و پێوه‌ی سه‌رقاڵن، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش هه‌وڵ ده‌درێت بۆ
فه‌رامۆش كردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه سیمبول و ره‌مزی تێكۆشان و خه‌بات
بووه له كوردستان.
هه‌ر بۆیه ئێستا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی لای ئه‌م ره‌وته
بابه‌تی سه‌ره‌كی نییه، ئه‌وه كۆمه‌ڵه و سكرتێری كۆمه‌ڵه‌یه
كه‌وتۆته ناوه‌ندی هه‌ر هێرش و په‌لامارێكه‌وه. رازی ئه‌وه له
چییدایه كه كاتێك كۆمه‌ڵێك كه‌س (ئه‌ویش به بێ هیچ جیاوازیه‌یكی
فیكری و نه‌زه‌ری) حیزبه‌كه‌یان به‌جێ دێڵن ئاماده‌ن بۆ دۆستایه‌تی و
پێك هاتن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س جگه له هاوسه‌نگه‌رانی پێشوویان؟
ئه‌وه چ كولتوورێكی داڕماوه هاوسه‌نگه‌رانی پێشووی خۆی لێ ده‌بێته
دوژمن و نادۆستانی لێ ده‌بێته هاوسه‌نگه‌ر؟ ئه‌مه چ شێوازێك له
خه‌باته له تریبوونی ئه‌وی دیكه‌وه بڕشێیته‌وه به سه‌ر خۆتدا؟
له كۆتاییدا ئه‌توانم ئه‌وه بڵیم ئه‌م كولتووره له ناخی خۆیدا به
سه‌قه‌تی له دایك بوو و ئاوه‌ڵدوانه‌ی شكسته، كولتوورێك كه
سه‌ركه‌وتنی خۆی له نه‌مانی نزیكترین هاوسه‌نگه‌رانی پێشووی خۆیدا
ده‌بینێت به دڵنییاییه‌وه هیچ كات ناتوانێت دۆستی خه‌ڵكی تریش بێت.
-----
سه‌رچاوه‌كان:
1-
سیاسه‌ت چییه - ژوولین فروند
2-
بنه‌ماكانی زانستی سیاسه‌ت - مووریس دووێرژێ
3-
عه‌قڵ
له سیاسه‌تدا - دوكتور حسه‌ین به‌شیرییه
-----
به‌شی یه‌که‌م‌ی ئه‌م بابه‌ته
http://www.komala.org/kurdi/mqalat/2008/080501_FaroqW.htm
|