E-Mail

ميديای ئازاد، ئه‌وه‌ی به‌و نێوه‌وه‌ ده‌کرێ و مه‌ترسییه‌کانی

(به‌شی یه‌که‌م)

به‌همه‌ن عه‌لی‌یار

مرۆڤ به‌ درێژایی مێژوو هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی له‌ هه‌ر بوارێکدا بوویه‌تی - چ زانست، چ هونه‌ر، چ تێکنیک، چ ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری و چ هه‌ر بوارێکی دیکه‌ - هه‌م به‌چاک و هه‌م به‌خراپ که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه‌. ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ هه‌م خزمه‌تیان به‌ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری کردووه‌ و هه‌م له‌ جێگای خۆیدا زه‌ره‌ر و زیانیشیان پێگه‌یاندووه‌. دۆزینه‌وه‌(کشف)ی ئاسن کاری ئینسانی زۆر ئاسان کرده‌وه‌ و ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی له ژیانیدا پێکهێنا، به‌ڵام شمشیر و خه‌نجه‌ریشی لێ دروست‌‌کرا. گه‌شه‌ کردنی زانست له‌ بواری شیمی و پزشکیدا ژیانی نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وهی ئینسانی له‌ چه‌ند سه‌د سالی ڕابردوودا له‌ زۆر مه‌‌ترسیی گه‌وره‌‌‌ ڕزگار کردووه، به‌ڵام بۆمبی میکڕۆبی و شیمیاییش هه‌ر له‌و عیلمانه‌ که‌وتوونه‌ته‌وه‌. شیعر که‌ جوانترین هه‌سته‌کانی ئینسانی پێ به‌یان ده‌کرێ، وایان لێکردووه‌ بۆ پێدا هه‌ڵکوتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی خوێنڕێژیش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. وێنه‌کێشان ئه‌و هونه‌ره‌ی ده‌کرێ ژیانی پێبڕازێنیه‌وه‌، وێنه‌ی صدام حوسێن و خومه‌ینی پێ له‌سه‌ر دیواری شاران ده‌کێشنه‌وه‌. نموونه‌ی دیکه‌ش زۆره‌ و پێویست ناکا بچینه‌ سه‌ر هه‌موویان.

ڕۆژنامهگهری و ميدياش یهکێک له‌وانه‌یه‌. گومان له‌وه‌دا نیيه‌ که‌ ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕۆژنامه‌ و له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ئینترنێت و سایته‌ ئینترنێتییه‌کان، خزمه‌تی گه‌وره‌یان به‌ وشیارکردنه‌وه‌ و بردنه‌سه‌ری ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵک و گه‌شه‌ پێدانی فه‌رهه‌نگ و زانست و پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری کردووه‌ و ده‌یکه‌ن، به‌ڵام واش نيیه‌ هه‌رچیی له‌و ده‌زگایانه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ یا ده‌بێته‌وه‌ هه‌مووی هه‌ر باش بێ و قازانج بگه‌یه‌نێ. زۆر به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌یه‌ ئیجازه‌ی پێنادرێ سه‌ری شه‌و بڵاو کرێته‌وه‌. بازرگانی به‌ جه‌سته‌ و له‌شی ئینسان له‌ رێگای پۆڕنۆگڕافییه‌وه‌ به‌شێکی به‌رچاوی ميديای داگرتووه‌. زۆر ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و بڵاوکراوه‌ هه‌یه‌ که‌ پووڵی ئه‌فسانه‌ییان تێدا خهرج ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارییان پێبکه‌ن و ڕاستییه‌کانیان پێ له‌خه‌ڵک بشارنه‌وه‌ و هتد.

سه‌لماندنی ئه‌و ئیدیعایه‌ له‌ وڵاتانی پێشکه‌وتووی ئه‌وڕۆ که‌ ته‌جرهبهیهکی زۆری بواری ڕاگهیاندن و ڕۆژنامهگهری و شێوه‌ جۆراوجۆرهکانی ڕادهربڕین و مهبهستگهیاندنیان ههیه، زۆر ئاسانه. تهنانهت له وڵاتانی دنیای دواکهوتووشدا که ساڵهایه حکوومهتیان ههیه و دهمودهزگا و دهسهڵاتێک کۆمهڵگا به‌ڕێوه‌ ده‌با، سهلماندنی ئهوه زهحمهت نیه. یهک دوو ڕۆژنامهی وهک "کیهان" و سێ چوار بهرنامهی وهک ئهو بهرنامانهی جمهووری ئیسلامی له تهلهڤیزیۆنهکانیهوه بڵاویان دهکاتهوه له ههر وڵاتێک به نموونه بێنیهوه، ههموو کهس لێت تێدهگا مهبهستت چیه. بهڵام له کۆمهڵگای خۆمان له کوردستاندا بهو ئاسانییه پاک و پیس لێک جیا ناکرێتهوه. ئهوهش لهبهر ئهوه نیه که خهڵکی کورد له خهڵکانی دیکه ناحاڵیتره، بهڵکوو دهگهڕێتهوه سهر ئهو هه‌لومه‌رجه مێژووییهی که تێیدا بووه.

ڕێژیمه دیکتاتۆڕهکان و ئهو حکوومهته سهرکوتگهرانهی تا ئێستا دهسهڵاتیان بهسهر میللهتی کورددا بووه هیچکات مهودای ئه‌وهیان نهداوه ئهو خهڵکه بتوانێ لهو ئامرازانه کهڵک وهرگرێ و قسهی خۆی تێدا بکا. ڕادیۆ، تهلهڤیزیۆن، ڕۆژنامه، چاپ، ... هه‌موو له بهردهستی حکوومهتدا بووه و سانسۆڕ و بهرتهسکبوونی فهزای سیاسی نهیهێشتووه کۆمهڵانی خهڵک بتوانن لهو ئیمکاناته‌ کهڵک وهرگرن. لهبهر ئهوه ئاساییه ئهگهر خهڵکی ئێمه له‌ ورده‌کارییهکان و یاساوڕێساکانی ميديای ئهوڕۆ بهتهواوی ئاگادار نهبێ و بنهما و پڕهنسیپهکانی ئهو بواره بۆی نامۆ و نهناسیاو بێ.

بهخۆشییهوه لهو ساڵانهی دواییدا ژمارهیهک تهلهڤیزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤار و ئیمکاناتی دیکهی لهو بابهته له دهرهوهی سنووری دهسهڵاتی ڕێژیمه سهرکوتگهرهکان پێیان گرتووه و ئینترنێت و سایته ئینترنێتییهکان تا ڕادهیهک بازنهی کۆنتڕۆڵی ئهوانیان پچڕاندووه و ههلی ئهوه ههڵکهوتووه که کۆمهڵانی خه‌ڵکی زۆرلێکراو قسهی دڵی خۆیان لهو ڕێگایانهوه بکهن و ببیستن.

گومان لهوهدا نيیه که ئهوه دهسکهوتێکی زۆر بهنرخه و بۆ پاراستن و بههێز کردنی له هیچ حهول و کۆششێک نابێ درێغ بکرێ. ئهوهش ڕاسته که لهبهر ساوابوونی ئهو ئهزموونه دهبێ زۆر کاڵوکرچی و کهموکووڕییان له بهرچاو نهگیرێ و پێیان ببه‌خشرێ. بهڵام ههموو ئهو ڕاستییانه نابێ تووشی خۆشباوهڕی و ساویلکهیی سیاسیمان کا و ئهگهری خراپه و پیلانی دوژمنانمان لهو ڕێگایهوه له بیر بهرێتهوه. زهمینه بۆ دهستتێوهردان و چه‌ واشهکاریی نهیاران و دوژمنانی گهلی کورد له ڕێگای تهنانهت ئهو بهشهش له ميديای کوردیهوه زۆر ئامادهیه. ئێمه دهبێ لایهنه لاوازهکانی کاری خۆمان بناسین و چارهسهری بۆ بدۆزینهوه نهک ئهوهی گوێی لێبخهوێنین و خۆی لێ ببوێرین. دوژمنانی ژیر و به‌ ئهزموونی ئێمه ئهو لایهنه لاوازانه بهباشی تهشخیس دهدهن و که‌ڵکی لێوهردهگرن.

ئهگهر به چاوی واقیعبینی سهرنج بدهینه سهر ميديای کوردی و پوختهیی و چۆنیهتیی کاری ئهو کهسانهی لهو بوارهدا کار دهکهن، ههڵسهنگێنین، بۆمان دهردهکهوێ:

له خۆشبینانهترین حاڵهتدا زۆر زیاتر له نیوهی ئهو کهسانهی لهو بوارهدا کار دهکهن، زۆر زیاتر له نیوهی یاسا و ڕێسا و بنهما و پڕهنسیپ و وردهکارییهکانی ژورنالیزم و کاری ميديا ههر نازانن تا بهڕێوهی بهرن.

ژورنالیزم له دنیای ئهمڕۆدا وهک دهرس له زانستگاکاندا ده‌خوێندرێ و له هه