|
ميديای
ئازاد، ئه‌وه‌ی
به‌و نێوه‌وه
ده‌کرێ
و مه‌ترسییه‌کانی
(به‌شی دوهه‌م)
به‌همه‌ن
عه‌لییار
دوای ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه
کورته
له
باسه‌که
بێمه‌وه
سه‌ر
قسه‌کانی
پێشوو:
ئه‌و
سایته
ئینترنێتییانه‌ی
که به‌مه‌به‌ست
و بیرلێکراو ده‌یانه‌وێ
حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه
سیاسییه‌کان
له
به‌رچاوی
خه‌ڵک
بخه‌ن
و بۆ بێئیعتیبارکردنیان
تێده‌کۆشن، له‌ڕووی
هه‌ڵسه‌نگاندنی
کرده‌وه‌کانی خۆیان به‌ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی خۆمم باشتر گه‌یاندبێ چه‌ند به‌ڵگه
له
بڵاوکراوه‌کانی
دوو سایت له‌و
چه‌شنه‌سایتانه
ده‌خه‌مه
به‌رچاو.
یه‌که‌م: سایتی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات"
www.4rojhelat.org
الف: سایتی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات"
پاره‌که
وتووێژ
له‌گه‌ڵ
یه‌کێک
له به‌کرێگیراوانی جمهووریی ئیسلامی به
نێوی
سید هاشم هدایتی ده‌کا. سید هاشم هدایتی بۆخۆی خۆی ده‌ناسێنێ
و له‌و
وتووێژه‌دا
ده‌ڵێ: "به
یارمه‌تیی
سوپای پاسداران ڕێکخراوه‌ی پێشمه‌رگانی
موسڵمانی کورد (مه‌به‌ستی
ئه‌و
به‌کرێگیراوه
کوردانه‌یه
که چه‌کیان
بۆ ڕێژیم هه‌ڵگرتووه)مان
پێکهێنا
و منیش چوومه
ڕیزی
ئه‌وان".
ئه‌و ذاته
که ساڵها وه‌ک چه‌کداری ڕێژیم شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی
کردووه
هه‌ر
له‌و وتووێژه‌دا دیفاع له‌و
کاره‌ی
خۆی ده‌کا و ده‌ڵێ:
"شه‌ڕی
نێوان هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی
ئێران و حیزبه
چه‌کداره‌کانی
کورد پاش شۆڕشی ئیسلامی ناکرێ به
شه‌ڕی
کورد و ده‌وڵه‌تی ئێران ناوببرێت."
ب: یه‌کێک له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌ره‌کیی
سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات كه به تازه‌يى ئه‌و سايته‌ى به‌جێهيشتووه
بۆخۆی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ "اطلاعات"ی جمهووریی ئیسلامی و
جه‌ماعه‌تی ئیڕشادی ئیسلامی هاوکاریی کردووه
و
چه‌كدارى ڕێژيم بووه و له
گورووهی زه‌ربه‌ت
(گروه ضربت)ی سه‌قزدا
بووه.
ج: چه‌ند هه‌فته
له‌وه‌پێش
هه‌ر ئه‌و
جه‌نابی سید هاشم هدایتییه
به
بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ست
به
کارکردنی
سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات نامه‌یان
بۆ ده‌نووسێ و پێرۆزباییان پێده‌ڵێ
و ده‌ستخۆشییان لێ
ده‌کا که چالاکانه توانیویانه گیروگرفتی نێو حیزبه‌کان ئاشکرا که‌ن.
ئه‌و نامه‌یه
له‌سه‌ر
سایته‌که‌یان بڵاو بووه‌ته‌وه.
د: یه‌کێک له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و
سایته به
نووسراوه
له‌سه‌ر
سایته که‌یان شانازی به‌وه
ده‌کا
که
تریبونێکیان
دامه‌زراندووه
که هه‌ر که‌س
توانیویه‌تی قسه‌ی خۆی لێیه‌وه
بکا،
وه
خه‌ریکه
تێئۆریی بۆ داده تاشێ که
ميديای
ئازاد ئه‌و ميديایه‌یه که هه‌رکه‌س
به
هه‌ر
بیر و بۆچوون و ڕوانگه
و مه‌به‌ستێکهوه،
به‌بێ
هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێک
ده‌توانێ ڕا و بۆچوونی خۆی تێدا باس بکا.
کاتیک ئه‌وانه له
پاڵ
یه‌ک
داده‌نێی،
مه‌به‌ست
له‌و
هه‌موو ته‌بلیغاته
ژه‌هراوییه
که به دژی حیزبه
سیاسییه‌کان له‌و
سایته‌وه
بڵاو ده‌کرێته‌وه، زیاتر ڕوونده‌بێته‌وه.
ئایا نابینرێ که
ده‌ستتێوه‌ردان و حوزووری دوژمنانی خه‌ڵکی کورد و به‌کرێگیراوانی
جمهووریی ئیسلامی له
ميديای
ئازادی کوردی‌دا خه‌ریکه
ڕه‌سمییه‌ت و شه‌رعییه‌تی پێده‌درێ
و تێئۆریزه
ده‌کرێ؟
خالید محمدزاده
یه‌کێک
له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌سڵیی
ئه‌و
سایته (به تازه‌یی
ئه‌و
سایته‌ی به‌جێهێشتووه)
به
بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ست
به کاربوونی سایته‌که
نووسراوه‌یه‌کی
له
ژێر
سه‌ردێڕی "ميديای ئازاد و چاوه‌ڕوانییه
ئایدئۆلۆژییه‌کان"
بڵاو کردووهته‌وه
و
تێیدا شانازی به‌وه ده‌کا
که تریبونێکی پێک‌هێناوه که
هه‌موو
که‌س ده‌توانێ
له‌وێوه
قسه‌ی
خۆی بکا.
کاک ناصر ایرانپور که
له
یاساوڕێساکانی ميديا و ڕۆژنامه-گه‌ری
شاره‌زایی هه‌یه
و
له
ئاڵمان
به
ده‌رس
خوێندوویه‌تی، له نووسراوه‌یه‌کدا له
ژێر سه‌ردێڕی "ميديای ئازاد، ميديای هه‌موو
که‌س؟" جوابی ده‌داته‌وه
و
ده‌ڵێ:
"پێم‌وانيیه
له
جیهاندا ميديایه‌ک
هه‌بێ که
هه‌موو
بیر و بۆچوونێک بڵاوکاته‌وه.
هه‌ر ميديایه‌ک
چوارچێوه‌یه‌کی
هه‌یه. ... ئه‌م چوارچێوه‌یه
له
هه‌موو
وڵاتانی دنیادا هه‌یه،
به‌ڵام به‌رینایی له
وڵاتانی دێموکڕاتیک و نادێموکڕاتیکدا جیاوازه. که‌وایه
له
وڵاتانی
پێشکه‌وتووش
سنوورێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان
هه‌یه".
وه
هه‌ر
له
درێژه‌ی
ئه‌و
نووسراوه‌یه‌یدا
ده‌ڵێ:
"هیچ بیروباوه‌ڕێکی
نادێموکڕاتیک له ميديایه‌کی دێموکڕاتیک بڵاو نابێته‌وه.
له‌م
وڵاته‌ی
که
من لێیده‌ژیم
(ئاڵمان) چه‌ند حیزبی فاشیستیی تێدایه
که
له چه‌ند هه‌زار ميديا و ڕۆژنامه و گۆڤاری چاپی و ئێلێکتڕۆنیی ئازاد
و دێموکڕاتیکه‌وه
به زه‌ڕڕه‌بینیش
نایانبینیه‌وه.
له‌م وڵاته‌دا
هه‌ر
که‌س
بڵێ که جێنایه‌تی هۆلۆکاست نه‌کراوه
و ئه‌وه
سازکراوی یه‌هوودییه‌کانه
سزای هه‌یه،
چ بگا به‌وه‌ی
تریبونیشی له
ئیختیار
بنێن".
ئه‌وه‌ی
کاک ناصر ده‌یڵێ
و ئه‌وه‌ی
کاک خالید نووسیویه‌تی
دوو بۆچوونی جیاوازه
له‌سه‌ر
کاری ميديا. کاک ناصر یاسا و ڕێسا و پڕه‌نسیپه‌کانی ميديای دێموکڕاتیک
و سه‌ربه‌ست
ده‌زانێ
و پێی پابه‌نده، کاک خالید ئه‌گه‌ر بیشیزانێ
بڕوای پێی نیه. کاک ناصر ده‌نووسێ "مار"، کاک خالید وێنه‌ی مار
ده‌کێشێته‌وه(1).
کاک ناصر پاراستنی که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی
که‌سه‌کانی
لا مه‌به‌سته
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
به
نه‌یاریشیان
بزانێ، کاک خالید بۆی دیاری ده‌کهن
چۆن له سه‌ر
که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی
که‌سه‌کان
بدوێ و بنووسێ. کاک ناصر پێی
وایه
ميديای ئازاد و دێموکڕاتیک ناتوانێ و نابێ تریبونی دوژمنانی ئازادی و
سه‌رکوتگه‌رانی
خه‌ڵکی
زۆرلێکراو بێ، کاک خالید زیاتر پێیخۆشه
خه‌ڵک
بزانن سید هاشم هدایتییه‌کان
ده‌ڵێن چی.
ڕۆشنبیران و هه‌ڵسووڕاوانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردى ئه‌گه‌ر ميديایه‌کی
سه‌ربه‌ست
و دێموکڕاتیکی ڕاسته‌قینه
و
ڕه‌سه‌نیان
ده‌وێ،
ده‌بێ هه‌ر دوو بۆچوون به‌باشی
بناسن. ئه‌وه‌ی
کاک ناصر بۆ ئه‌وه‌ی
بیکه‌نه
پڕه‌نسیپ
و بناغه‌ی
کاری خۆیانی له‌سه‌ر
دامه‌زرێنن
و پێی پابه‌ند
بن، ئه‌وه‌ی
کاک خالید بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌هێڵن
ڕۆژنامه‌گه‌ریی ڕه‌سه‌ن و دێموکڕاتیک گه‌نده‌ڵ
بێ.
نموونه‌ی دووه‌م: سایتی "ڕێنێسانس"
www.renesans.info
پاراستنی مافه‌کانی تاکه‌که‌س
و که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی که‌سه‌کان، هه‌روه‌ها
ڕاستگۆیی و بێلایه‌نبوون
له‌گێڕانه‌وه‌ی
خه‌به‌ردا
به‌شێک
له
پڕه‌نسیپه‌کانی
ميديای ئازادن. با نموونه‌یه‌ک
له
پڕه‌نسیپ
پارێزیی ئه‌و نۆبه‌ره‌یهی
ميديای ئازادی کورد هه‌ڵسه‌نگێنین:
ماوه‌یه‌ک
له‌وه‌پێش
گرفتێک له
نێوان
ته‌شکیلاتی
کۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ
یه‌کێک له
ئه‌ندامه‌کانی
پێشهات.
گرفته‌که‌ش ئه‌وه‌یه
که
نزیکه‌ی
ساڵ و نیوێک له‌وه‌پێش
کۆمه‌ڵه
بۆ
پڕۆژه‌یه‌کی
که به ده‌ستیه‌وه‌بوو
له ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ندامان
و دۆستانی کۆمه‌ڵه
بڕێک پووڵی قه‌رز کرد. به داخه‌وه
به
هۆی ئه‌و
کێشه
نێوخۆییانه‌ی که
ساڵی ڕابردوو تووشی هاتین، له
باری ماڵیشه‌وه
زه‌ره‌ر
و زیانی گه‌وره
له
کۆمه‌ڵه
که‌وت و نه‌مانتوانی له
کاتی خۆیدا ئه‌و قه‌رزانه
بده‌ینه‌وه.
یه‌کێک
له‌وانه قه‌رزی ئه‌و
ئه‌ندامه‌یه.
ئه‌و
داوای قه‌رزه‌که‌ی
خۆی ده‌کاته‌وه،
به‌ڵام
هه‌رچیی حه‌ولی له‌گه‌ڵ
درا و قسه‌ی
له‌گه‌ڵ
کرا و دۆست و ئاشنا له‌گه‌ڵی دانیشتن که
تێیبگه‌یه‌نن
کۆمه‌ڵه
ئێستا
ئیمکانی ئه‌وه‌ی نیيه ئه‌و
قه‌رزه
له‌و
ماوه‌یه‌دا
و به‌و بڕه
پاره‌یه‌ی
که
ئه‌و
داوای ده‌کرد،
بداته‌وه، به
گوێیدا
نه‌چوو و هه‌موو
پێشنیاره‌کانی ئێمه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی
پووڵه‌که‌ی له
ماوه‌یه‌کی
درێژخایه‌نتردا
و به
"قسط"ی
که‌متر
بده‌ینه‌وه، ره‌د کرده‌وه. کوتی کێشه‌که
ده |