|
پێشکه‌ش به چاوه ڕه‌شه‌کانی دیار
ئامانج عه‌زیزکه‌ندی
مه‌خابن
ئێمه چه‌نده ژیان سه‌خت و
مه‌رگمان چه‌نده سانایه
هێنده هه‌ڵقوڵاین تا ویشکایی نوقمی کردین
له ناو چه‌قی بۆره‌تاری زه‌ریایه
سه‌فه‌رێک به‌رۆکی گرتین
هه‌موو ڕووداوه‌کانی هاتمان، نه‌هاتیی ئه‌یخوارده‌وه
ڕێگای (دیار)مان نادیاریی جێپێکانی ئه‌شارده‌وه
سه‌د مه‌خابن
واخۆش بوو
تۆ کا‌یه به تۆپه‌که‌ت بکه‌ی
نه‌ک به ژیان
وا باش بوو
تۆ دارا و دار و دایک و دیتن بخوێنی
نه‌ک ده‌واری ده‌ردی دنیا دا‌تپۆشێ
باوه‌ڕ بکه دیار
دنیا تۆپێکی زۆر گه‌وره‌یه
تۆ هێشتا مرواری ده‌ریا ناناسی
هێشتا ماسی خه‌یاڵه‌کانت تۆڕی ژیان نه‌یگرتووه
سه‌د مه‌خابن
وادیاره، نادیاره پێشمه‌رگه بچووکه‌که
بۆیه ئه‌م ئێواره
(به‌کره‌جۆی چاوم شێوه‌ی سه‌رچناری گرتووه)
ئامانج عه‌زیزکه‌ندی
سوئیس
2008-12-06
|