|
له
30هه‌مین
ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له ساڵی
57دا
سالارپاشایی
راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له رێبه‌ندانی ساڵی
57،
یه‌كێك له‌و رووداوه كۆمه‌لایه‌تی - سیاسییانه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی
ئێرانه كه له زۆر لایه‌نه‌وه پاش تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ، هێشتا جێگه‌ی
تێڕامان‌و لێوردبوونه‌وه‌یه. له شه‌پۆلی شۆڕشه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م،
ره‌نگه شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی
57ی
هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به
1979
زایینی، یه‌كێك له ئاخرین و گه‌وره‌ترین شۆڕشه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه
بووبێ كه تانوپۆی دیكتاتۆرییه‌تی پاشایه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی
هه‌ڵته‌كاند. سه‌ده‌ی بیستهمێك كه له مێژووی هاوچه‌رخی شۆڕشه‌كان،
وه‌ك خوێناویترینو پڕجهنگ ترین سه‌ده‌ی مرۆڤایه‌تی دێته ئهژمارو
خستنه‌گه‌ری چه‌كی كۆمه‌ڵكۆژی ترسناك به‌ده‌ستی زلهیزه جیهانییهكانو
له‌سه‌ر ده‌ستی پێشكه‌وتنه تێكنۆلۆژیكهكانی مرۆڤایه‌تی بۆ یه‌كه‌م
جار، به كۆمه‌ڵ سه‌دان هه‌زار قوربانی وه‌ك هیرۆشیماو ناكازاكی، كرده
شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرییه‌كانی
وه‌ك ستالین‌و مۆسۆلینیو هیتله‌ر، بوونه سه‌مبولی لوتكه‌ی سوكایه‌تی
به پێگه‌ی ئینسانییهتو كه‌رامه‌تی ئینسانی له سه‌ده‌ی بیسته‌م،
ئه‌وه شۆڕشهگهوره كۆمه‌لایه‌تی‌و خوێناوییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه،
یه‌ك له دوای یه‌ك، دیكتاتۆرییه سهرهڕۆكانییان له‌بن هێناو ئه‌و
به‌سته‌ڵه‌كانه‌ی كه مرۆڤی ئه‌م سه‌ده‌یه پێی وانه‌بوو هه‌رگیز
داڕمن، له ناخی هاواڕی شۆڕشگێڕاندا، توانه‌وه.
بزاڤ و شۆڕشه رزگاریخوازه‌كان به دژی كۆلۆنیالیزم‌و دیكتاتۆری،
لافاوێكی گه‌وره‌ی ئازادیخوازی هه‌ر له روسییه‌وه هه‌تا ئامریكای
لاتین‌و ئێران به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به هیوای رزگاری یه‌كجاری
وه‌گه‌ڕ خست. ئێران دوایین شۆڕشی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌ده دێته ئهژمارو
گه‌لانی بندهستو سته‌م دیتوو توانیان كۆشكی
53
ساڵه‌ی پاشایه‌تی بڕوخێنن.
له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا، شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی
57،
درێژه‌ی خه‌باتێكی سه‌د ساڵه‌یه بۆ دێمۆكراسی خوازی هه‌ر له
سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه هه‌تا ده‌یه‌ی بیستی هه‌تاوی‌و ده‌یه‌ی
په‌نجا. ئه‌گه‌رچی كولتوری رۆژههلاتیو ئیستبداد په‌روه‌ری ئێران،
میراتی سه‌دان ساڵه‌ی ئیمپڕاتۆریو شاهانی بێ كیفایه‌ت له‌م ولاته‌ن،
ئه‌گه‌رچی خوێندنه‌وه بۆ مۆدێرنیزم هه‌رگیز ره‌وتی عهینیوئهقلانی
خۆی ئه‌وجۆره‌ی كه پێویسته له ناخی كۆمهڵگاو چین‌و توێژه‌كانی
نه‌چووه پێش‌و به‌رده‌وام لاساییكردنهوهیهكو كالایه‌كی سه‌پاو و
وه‌رگرتوو له ئوروپا‌و رۆژئاوا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی زاڵ
له‌سه‌ره‌وه‌ڕا بووه‌و هه‌ر به‌كردوه له خزمه‌ت دیكتاتۆریدا بووه،
به‌لام ئه‌وه خه‌باتی ئازادیخوازانه دژی سه‌ره‌ڕۆیی‌و ئیستبداد،
هه‌رجاره‌و ته‌كانێكی كاریگه‌رتری له كاروانی ئه‌م خه‌باته داوه‌و
هه‌نگاوێكی دیكه بردویه‌ته پێش.
ئه‌م چه‌ند به‌هاری ئازادیه له‌م مێژووه هاوچه‌رخه‌دا، به‌ستێنێكی
له‌باریان بۆ دێمۆكراسیخوازی و عه‌داڵه‌تخوازی فه‌راهه‌م كردووه‌و
هه‌رجاره له ناو دڵی دیكتاتۆرییهتیشدا، نهسڵێكی نوێی خه‌باتكارانی
ئه‌م رێبازه‌ی په‌روه‌رده‌كرد. كڵپه‌ی ئاوات‌و ئاره‌زووه په‌نگخواردوو
سه‌ركوتكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی پچووكترین تروسكه‌ی رووناكایی
هیوا، گه‌شانه‌وه‌و مژده‌ده‌ری ژیله‌مۆی زیندوی ئازادیخوازی ژێر
خۆڵه‌مێشی سته‌مگه‌ریی بوون له كۆمه‌ڵگای ئێران. بیرۆكه‌ی چه‌پ له‌م
نێوه‌دا، گوڵی سه‌رتۆپی رێبازه پێشكه‌وتنخوازه‌كان بوون‌و ده‌یان
ئوستووره‌ی مۆدێڕنی پێشكه‌ش به‌م خه‌باته كرد.
ئیسلاحاتی ئه‌رزی یان شۆڕشی سپی، ئه‌گه‌ر به كردهگهریو فه‌رمانی
ده‌سه‌لاتی پاشایه‌تی له ئێران وه‌رێ كهوتو كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و
قۆناغی سه‌رمایه‌داری ترازان، هاوكات دینامیزم‌و فاكتۆری مادی
سه‌رهه‌ڵدانی شوناسی راسته‌قینه‌ی چینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای ئێران بوو
بۆ گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی داهاتووی خۆی. به‌رژه‌وه‌نده
لێكدژه‌كانی له‌شكری هه‌ژارانی كۆمهڵگاو ئهریستۆكراتییهتی لوكسی
ئێران، به خێرایی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگادا، دیارده دزیۆه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌یانده لووتكه‌ی هه‌ره
به‌رزی خۆی. سالانی ده‌یه‌ی چل‌و په‌نجای هه‌تاوی، سالانی خه‌مڵینی
چین‌و توێژهكانو وهخهبهرهاتنیان به‌ره‌و وشیاربوونهوهیهكی
زیاتر بوو. بزووتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، رێكخراو‌و بیرۆكه
سیاسییهكانو به گشتی خه‌بات له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌و له ناخی
كۆمه‌ڵگادا، كۆڵه‌كه‌كانی دیكتاتۆرییان له‌ق كرد‌و لهرزاندیان.
چه‌نده بنه‌ماڵه‌ی هه‌زار فامیلی حه‌مه‌ره‌زا شا به پچووك كردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی سیاسی له ئاستی ئێران‌و به ناسیاسی راگرتنی كۆمه‌ڵگا،
بنه‌ماكانی پاشایه‌تییان به‌درێژایی ده‌یان ساڵ به پشتیوانی هێزی
ده‌ره‌كیش قایم كردبوو، له به‌رانبه‌ریشدا، ئه‌م جموجۆڵو گۆڕانه
كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسییانه، هاوكاتی ئه‌م مێژووه، به‌شێنه‌یی
ده‌سه‌لاتی پاشایه‌تییان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین پاڵنا. وه‌سه‌ریه‌ك
كه‌وتنی رووباری ئه‌م هه‌مووه نالهباریو دیارده هاودژانه له
ئاكامداو له كاتێكد كه زیندانهكانو سیاچاڵه‌كان ئاخنرابوون له
رێبه‌رانی بزووتنه‌وه جیاوازه‌كان‌و له‌وانه‌ش بزووتنه‌وه‌ی كوردستان،
ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له هه‌یئه‌تی راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری
ده‌یان میلیۆن كه‌سی، شۆڕشی رێبه‌ندانی
57ی
كرد به حهقیقهتێكو سیاسه‌تێكی حه‌قیقه‌ت ته‌وه‌ر. كۆشكی ده‌یان
ساڵه‌ی پاشایه‌تی داڕماو قه‌لای زوڵم‌و سته‌م به‌یه‌كجاری هه‌ڵوه‌ری.
هه‌ناسه‌ی كپ كراوی شۆڕشگێڕانی كۆڵنه‌ده‌ر، بوو به هاواری ئازادی‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌رزاند.
سێهه‌م به‌هاری ئازادیش له‌م شۆرشه‌دا، له درێژه‌ی خه‌باتی سه‌د
ساڵه‌ی دێمۆكراسیخوازی خۆی، به داخه‌وه هه‌روه‌ك رابردووی ئه‌م
مێژووه نه‌هاته، له سه‌ره‌تای خهمڵینیو گه‌شه‌ی پڕهیوای خۆی، سه‌ر
له‌نوێ سه‌ره‌ڕۆییه‌كی دیكه‌و ئه‌مجا له قه‌واره‌یه‌كی ئایینی‌دا، خۆی
به‌سه‌ر ره‌وتی شۆڕشه‌كه‌دا سه‌پاندو هیوابڕی كرد. له كاتێكدا كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه ئازادیخوازه‌كان، ژنان،خوێندكاران،كرێكاران، لاوان‌و
كارمهندانو بازاڕیان، هه‌ر لایه‌و به دروشمی ئازادیخوازانه‌و هیوا
به رزگاری یه‌كجاری، خه‌ریك بوو بنه‌چه‌ی ئۆرگانیكی خۆیان رێكده‌خست،
له كاتێكدا مهیلو حیزبه جیاوازه سیاسییه‌كان، به‌كرده‌وه
ته‌مرینی هه‌لومه‌رجێكی دێمۆكراتیكیان ده‌كرد، له كاتێكدا كهف و
كوڵی ئازادیخوازی‌و عه‌داڵه‌تخوازی هه‌ر لهههڵچوونو پڕهه‌ست بوو و
هه‌روه‌ها، له كاتێكداو هێشتا گڵكۆی رێبهرانو خه‌باتگێڕانی
تیره‌باران كرا‌و به ده‌ست رژیمی پێشوو وشك نه‌بووه‌وه، "خومه‌ینی"
بوو به دێوه‌زمه‌ی مه‌رگی ئه‌م به‌هاری ئازادیه‌و ته‌مه‌نی كورتی روو
له خه‌زانی راپه‌ڕین.
له راستیدا گه‌رچی هێزه چهپو دێمۆكراته‌كان، هێزێكی گه‌وره‌ی
جه‌ماوه‌ری بوون‌و له بهشدرانو خه‌باتكارانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م
شۆڕشه بوون، به‌لام هێزی ئایینی و به‌تایبه‌ت ئیسلامی سیاسی
سالانێكی زۆر بوو كه له مزگه‌وته‌كان‌و حه‌وزه‌كانی عیلمییه،
ره‌وته‌كه‌ی بۆ خۆسه‌پاندنێكی ههلپهرهستانهو كۆنه‌په‌ره‌ستانه
ئاماده دهكردو خومه‌ینی كرد به كاریزمای ئه‌م سواربوونه
ئیرتجاعیه له‌سه‌ر شه‌پۆلی راپهڕینو خۆزاڵكردن. راسته كه پشتیوانی
ده‌ره‌كیش له‌م نێوه‌دا رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو، به‌لام به گشتی
زه‌مینه‌ی ئایینی شیعه‌ی كۆمهڵگاو وه‌همی ناسیاسی جه‌ماوه‌ر، نوتفه‌ی
ئه‌م شۆڕشه‌ی به خێرایی خنكاندو زه‌بری گورچوو بڕی له شۆڕشه‌كه‌دا.
گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئه‌م هه‌مووه ده‌سكه‌وته به نرخه‌ی خه‌باتی
گهلانو چین‌و توێژه‌كانی ئێران له شۆڕشی رێبه‌ندانی
57،
له ریفراندۆمی
12ی
خاكه‌لێوه‌ی
1358
هه‌ڵكه‌ندراو هه‌ر به ده‌ستی جامهوهری راپه‌ڕیو، ئه‌م
ده‌سكه‌وتانه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. تاقمی رووحانیه‌تی شیعه به
سه‌رۆكایه‌تی خومه‌ینی، وه‌ها كۆنه‌په‌ره‌ستانه ئاواته‌كانی خه‌ڵكیان
نایه ژێرپێ كه مه‌جالی بیركردنه‌وه‌شیان لی ئه‌ستاندنه‌وه. له‌م
نێوه‌دا ته‌نیا كوردستان بوو كه ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌ی لهقاوداو به
خێرایی ناوه‌رۆكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی رژیمی تازه وهسهركارهاتوی
خسته به‌رچاوی ههموانو بایكۆتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ریفراندۆمی كۆماری
ئیسلامی كرد به شانۆیه‌كی دیكه له خه‌باتكاری. ئه‌مه‌ش به‌رگێكی پڕ
له سهروهریتر له خه‌باتی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان بوو له
درێژه‌ی مێژووی پڕهه‌ورازو نشێوی خۆیدا.
ئێستا‌و پاش تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی
57،
له حاڵێكدا كۆماری ئیسلامی هه‌لپه‌ره‌ستانه هه‌موو ساڵێك مێژووی
راسته‌قینه‌ی ئه‌م روداوه مه‌زنه چه‌واشه دهكاتو هه‌وڵ ده‌دات
شه‌رعییه‌تێك ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ رژیمه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له حاڵێكدا
به‌شێك له تیۆریسینه لیبراڵه‌كانی به ناو ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌م
رووداوه به كاره‌ساتێك دهزاننو فرمێسك بۆ رژیمی پێشووی پاشایه‌تی
ههڵئهوهرێنن، ئه‌وه ئاواته‌كانی گه‌لانی سهركوتكراوو جه‌ماوه‌ری
راپه‌ڕیوی شۆڕشی رێبه‌ندانی
57
هه‌ر زیندوون. نزیك به سێ ده‌یه‌یه كۆماری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌ی
به‌هاكانی شۆڕشی
57،
خه‌ڵك سه‌ركوت‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدام ده‌كات، رێژه‌ی قوربانیانی ئه‌م
سهركوته خوێناوییه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا به شه‌ڕی
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران‌و عێراقیشه‌وه، له سه‌دان هه‌زاركه‌س
تێپه‌ڕیوه. له كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌رگیز ئاوا كه‌لێنی چینایه‌تی،
ههژاریو بێ ئاسۆیی لاوان‌و ژنان‌و خوێندكاران‌و نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كانی ئێران، نوقمی قه‌یران نه‌بووه‌و سه‌ركوتگه‌ری
سیستماتیكی به‌خۆوه نه‌بینیوه له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌م
پێشكه‌وتنه جیهانییانه‌دا.
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی
57
هه‌رگیز بۆ له ده‌ست چوونی ده‌سكه‌وته دێمۆكراتیكه‌كان‌و له
خشته‌بردنی خه‌باتی ئازادیخوازنه به دژی دیكتاتۆری رووینه‌دا،
هه‌رگیز ئامانجی ستهملێكراوانی كۆمه‌ڵگا دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی
ئایینی سه‌ره‌ڕۆ نه‌بوو و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ‌و سه‌ركوتی هه‌ر بیرێكی
جیاواز، مه‌به‌ستی هیچ ئازادیخوازێك نه‌بوو. ئه‌وڕۆ له حاڵێكدا
نهسڵێكی دیكه له لاوانی پاش شۆڕش بوونه‌ته قوربانی راسته‌قینه‌ی
ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی، بۆ كۆمه‌لانی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزیسیۆنی چهپو
ئازادیخواز، به‌هاكانی شۆڕش‌و ئه‌زموونه به نرخه‌كانی، هه‌ر
رووناكیبه‌خشی رێباز‌و درێژه‌ی ئه‌و خه‌باته ناكامهیه كه به هیوای
گه‌یاندنی به ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆی، واته رزگاری یهكجاریو
تێكشكانی ئیستبدادی ئایینی، به‌ره‌وپێش هه‌نگاو ده‌نێت. بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد، ئه‌مجاره‌ش پته‌وتر له رابردوو له
سه‌نگه‌ری خه‌بات به دژی دیكتاتۆرییه‌ت راوه‌ستاوه. وه‌فاداری ئه‌م
بزاڤه به بههاكانو ئامانجه‌كانی شۆڕشی
57،
هه‌تا گه‌یشتن به سهرمهنزلی راسته‌قینه‌ی ئازادی خۆی درێژه‌ی
هه‌یه‌و له هه‌وڵی گۆڕینی هه‌ر بێ ماناییهكه بۆ به‌خشینی مانا‌و
گه‌یشتن به هیوا مێژووییه مودێرنه وهدینههاتووهكان.
رێبه‌ندانی
87
|