|
سپاس و پێ‌زانین
ئازیزانی خۆشه‌ویست!
له ماته‌مینی دایکماندا که تووشی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی له‌راده
به‌ده‌ر قورس و گرانی کردین، ئێوه و خزم و که‌س وکار دۆستان و
ئاشنایانێکی یه‌کجار زۆر بوونه شه‌ریکی خه‌م و ناخۆشیمان وبه شێوه‌ی
جۆراوجۆر دڵداری و دڵخۆشییان داینه‌وه. بێگومان به‌بێ ئێوه، به
تایبه‌ت که‌سانێک له ئێمه که به‌ناچار له هه‌نده‌ران ده‌ژین و
ته‌نانه‌ت له کاتی له‌ده‌ستدانی ئازیزانیشمان له دیداری ئاخریشیان
بێبه‌ری و مه‌حروومین، قورسایی ئه‌و باره گه‌لێک پڕئازارتر و زۆر
له‌وه گرانتر ده‌بوو.
به‌مجۆره من له‌لایه‌ن خۆم و بنه‌ماله و که‌س و کارمانه‌وه، پڕبه‌دڵ
سپاسی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه و ئه‌و که‌سایه‌تی و حیزبه به‌ڕێزانه
ده‌که‌م که زه‌حمه‌تیان کێشاوه و له سه‌ره‌خۆشییه‌کانی مه‌هاباد،
کۆڵن و یه‌ته‌بۆری‌دا به‌شداریان کردوه یان به‌تلێفوون و ئیمایل
سه‌ره‌خۆشییان کردوه و دڵدارییان داوینه‌وه و خه‌میان له‌گه‌ل دابه‌ش
کردووین.
حه‌مه‌ی میسری
14/03/2009
|