|
په‌یامیکی ئاشنــــا
به بۆنه‌ی
27ی
ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی گیان‌بخت‌کراوانی کۆمه‌ڵه
لیمو بایه‌زیدزاده
25ی
ڕه‌شه‌ممه
له سنه‌وه،
پڕ
به سینگی شاهۆ ته‌زووی سرودی سه‌ركه‌شیو یادی شه‌هید سه‌ركه‌وتم
بۆهیناون.
له سابڵاغه‌وه چه‌پكێك مێلاقه‌ی سووری ئه‌م به‌هاره‌ی منداڵی
شه‌هیدان.
بروسكه‌ی سڵاوی ته‌شكیڵات نه‌هێنی كامیارانم پێیه بۆتان و جه‌دوه‌ل
ره‌مزێكی مۆری نه‌كراوه‌ی بۆكان.
باوه‌شێك گوڵه گه‌نمی دیوانده‌ره و له سه‌قزه‌وه یادی وره‌ی هه‌ڵۆم
بۆ هێناون.
له بانه شه‌وه بزه‌ی لێوی چیا و ده‌فته‌رێك شێعری ئاگرینی زیندان.
دایكی شه‌هیدم بینی،كوتی، كردومن به ملوانكه‌یه‌ك له ئه‌ستێره و گوڵ
له گه‌ردنه به‌رزه‌كه‌ی كوردستان‌م داون.
خوشكی شه‌هیدم دی،ده‌یكوت بوونه‌ته كۆتری سپی به‌یانیان له سه‌ر
تابلۆی مه‌درسه‌كان ده‌نیشنه‌وه.
باوكی شه‌هیدم بینی، كوتی ریشه‌دارن،له شاخ و شه‌قام و كۆڵان و
حه‌وشه‌ی زانكۆكان شین ده‌بنه‌وه.
پۆلێك مناڵم بینی، وانه‌كانی ئێوه‌یان ده‌ور ئه‌كرده‌وه!!
رۆڵه‌ی ئه‌رك
و كار و كۆشش،
رزگاری هه‌ژاران ،دڵخۆشی ره‌نجده‌ران، خۆشه‌ویستی مرۆڤ و ئازادی ژنان و
ئاوه‌دانی نیشتمان.
مه‌ریوانم دی، مستی له به‌رۆكی جه‌لاد گرێ دابوو، پر نه‌عرته ئه‌یكوت:
نان . ژیان . ئازادی
په‌لێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌م دی ده‌یانكوت:
ئیستاش بێ سیمه‌كه‌ی گوردانی شوان ده‌قریشكێنێ.
كاك شۆكێیه قسه‌ده‌كا، په‌یامێكی ئاشنا ده‌نێرێ
كاك شۆكێی فه‌رمانده‌یه په‌یام ده‌نێرێ له سیروانه‌وه هه‌موو
بێسیمه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌یگرێ وهه‌مووكوردستان ده‌یبیسێ، نا بۆ ته‌سلیم
نا بۆ ته‌عزیم
به‌ڵێ به‌ڵی بۆ به‌ره‌نگاری، به‌ڵی بۆ وه‌ستانه‌وه
هێرش و هه‌ڵمه‌ت و نه‌كشانه‌وه.............
|