|
راگه‌یاندنی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌وه به بۆنه‌ی
٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
٣١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ
٣٢ ساڵ به سه‌ر ئه‌و رۆژه تاڵه تێپه‌ڕ ده‌بێت كه كاك سه‌عیدی
موعینی ناسراو به كاك خانه، یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی كۆمه‌ڵه
له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا وێڕای پۆلێك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له نزیك ئاوای "دڕێ" گیانی به‌خت كرد و
دواتر ئه‌م رۆژه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه بۆ رێز لێنان
له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه وه‌ك "رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه" ناودێر كرا.
بێ‌گومان پێشمه‌رگه له
مێژووی خه‌باتی ره‌وای چه‌ندین ده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر
چوارپارچه‌ی كوردستان و به تایبه‌ت له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، سیمبولێك
بووه له خۆنه‌ویستی و فیداكاری و كۆڵنه‌دان و گیانبازی و ئاشتیخوازی.
به دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌ركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی،
كۆمه‌ڵه وه‌ك حیزبێكی سیاسی كه داهێنه‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی و
لایه‌نگری چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و به تایبه‌تی تر
ئاڵاهه‌ڵگری یه‌كسانی نیوان ژن و پیاو، به‌بێ هیچ چه‌شنه راراییه‌ك
به‌رامبه‌ر به ناوه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كۆماری ئیسلامی ئێران
هه‌وڵی دا بۆ پێكهێنانی هێزی پێشمه‌رگه.
به‌دوای ئه‌و رێكه‌وته،
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵگری بیری ئازادیخوازی و یه‌كسانی
خۆازی، بووبه
پشت‌وپه‌نا و پاڵپشتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوه‌ی كوردستان و
پرنسیپه ئینسانییه‌كانی ئه‌وی كرده سیمبولی ئاشتی و ئاوه‌دانی و
فیداكاری و كۆڵنه‌دان و خۆشه‌ویستی.
مێژووی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه كه ئه‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بوو كه
به‌باوه‌ڕمه‌ندی به هێزی ژنان، ئه‌م توێژه به‌رینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی له
ناوڕیزه‌كانی خۆیدا رێكخست و سازمانی دان و كه‌م نه‌بوون و كه‌م نین
ئه‌و ژنانه‌ی كه له رێباز و داوێنی كۆمه‌ڵه پێگه‌یشتن و پێده‌گه‌ن.
كۆمه‌ڵه به‌م كاره
ره‌چه‌شكێنانه‌ی سه‌ره‌ڕای كۆسپ و ته‌گه‌ره و ناووناتۆره له لایه‌ن
دوژمنانی ژن و یه‌كسانی، هه‌م له كوردستان و هه‌م له لایه‌ن رژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، كۆڵنه‌ده‌رانه پێداگری له‌م باوه‌ڕی خۆی
كرد و ئێستا یه‌كێك له خاڵه هه‌ره دره‌وشاوه‌كانی مێژووی ئه‌م
حیزبه، باوه‌ڕمه‌ندی به‌هێزی ژنان و رێكخستنی ژنان له ناوڕیزه‌كانی
خۆیدایه. "پێشمه‌رگه‌ی ژن" و "ژنه پێشمه‌رگه" یه‌كێك له پێناسه
سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن. كۆمه‌ڵه به‌م كاره، فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانیخوازی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتووی ئه‌و كاتی كوردستان جێ
خست و ئێستا به‌رووبوومه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی
ژنانی رۆژهه‌ڵات، به نۆبه‌ی خۆی ئه‌م رۆژه، كه رۆژێكی خۆشه‌ویست و
رێزدار له لای خه‌ڵكی كوردستانه، له هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
و به تایبه‌تی ژنانی پێشمه‌رگه و ژنه پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه،
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، بنه‌ماڵه
سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه و كه‌مئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی و به گشتی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژێك له ناو
ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌باتیان كردووه، پیرۆزبایی
ده‌ڵێت و ئاواته خوازین كه ساڵی داهاتوو ئه‌م رۆژه مه‌زنه له
باوه‌شی خاك و خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات جه‌ژن بگیرن و له به‌هاری
سه‌ركه‌وتندا جێی هه‌موو شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه سوور راگرین.
رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
٣١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٠ی هه‌تاوی
|