|
دیداری هاوبه‌شی رێبه‌ریی كۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
له ده‌سپێكی ره‌سمی دانیشتنه هاوبه‌شه‌كه‌دا، هه‌ردوو لایه‌ن هه‌لومه‌رجی جیهانی، ناوچه‌یی، ئێرانی و كوردستانییان دایه به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌و له‌م بوارانه‌دا، هه‌ر تك لا وێڕای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و تاووتوێكردنی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی لاوازیی و قه‌یرانی كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی، هاوهه‌ڵوێستی خۆیان دووپاتكرده‌وه. به‌ئه‌ندام بوونی وڵاتی فه‌له‌ستین له رێكخراوی یۆنێسكۆ، په‌روه‌نده‌ی تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی، له‌قاودرانی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانی، قه‌یرانی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت وڵاتی سوریه، پێگه و رۆڵی ئێستا و داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كورد و پێویستییه‌كانی، ئه‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییانه بوون كه به وردی درانه به‌ر باس و لێكدانه‌وه‌وە. له به‌شی كۆتایی دانیشتنه هاوبه‌شه‌كه‌دا، پێویستی هاوكاریی زیاتر و بنه‌مایی تری حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهەڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌زموونی هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆكرات له هه‌لومه‌رجی سیاسی باسكرا‌و، وه‌ك ته‌وه‌ره‌ێكی جێگه‌ی بایه‌خ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه تاووتوێ كران.
ئاسۆی ڕۆژهەڵات |
|