|
ره‌هبه‌ری
حیزبی كومونیست بۆچی خۆناكاته ساحیبی په‌یامی خۆی؟
رووداوی
عێراق و كوردستانی عێراق ئه‌وه‌نده گه‌وره هه‌ن كه هه‌موو رێكخراوێك، بوێریێت
دژایه‌تی یان لایه‌نگری به ئاشكرا قسه‌ی خۆی بكات. تاریه
شوڤینیسمه چه‌په‌كان زۆر له ناسویناڵیسمی تورك و عه‌ڕه‌ب و شوڤیێنیسمی فارس، دژی
ئاڵوگۆره‌كانی عێراق قسه‌یان كرد. ده‌راوی ده‌می ئه‌مانه دیاره و هه‌ر‌ده‌میش دژی
هه‌موو به‌ژه‌وه‌نیدیه‌كی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بوون. هه‌رچی بڵێن له دژی ئه‌م
ڕه‌وته به‌حه‌قی خۆیانی ده‌زانن. ئه‌گه‌ریش وانه‌كه‌ن؛ جه‌ره‌یانی سوڤێنیسمی
نه‌ته‌وه‌ی بان ده‌ست وه‌ریان ناگرێت. به‌ڵام
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران(كۆمه‌ڵه)، بۆچی پیرۆزبایه‌كانی خۆی له
خه‌لكی ده‌شارێته‌وه؟ بۆ ئه‌م رێكخراوه رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی
مینێك،یان خۆ سووتاندنی كه‌سێك گه‌وره‌تره له وه‌زعی كوردستانی‌عێراق!! وا
رێكخراوه‌ی ئه‌م حیزبه په‌یامی هاوڕی ئیبراهیمی عه‌لیزاده و ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م
رێكخراوه‌یه، ناخاته سه‌ر سایته‌كانی خۆیان. یان
ئه‌وه‌نده‌یان پێ كه‌مه كه بۆوه نابێ له
سه‌ر سایته‌كانیان ببی؟ من پێم وانیه كه پێیان كه‌م بێت. به‌ڵام له ترسی ئه‌وه كه
له لایه‌ن سوسیال‌چه‌په شوڤێنیسته‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌یان لێ‌نه‌گیرێت و به ناسویناڵیست
ناویان نه‌به‌ن و دڵیان لێیان نه‌هێشێت،خۆناكه‌نه ساحێبی قسه‌ی خۆیان. ئه‌و
كه‌سه‌ی ئاڵوكۆره‌كانی ناو كوردستانی عێراق،
به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری [1991] تا ئێستا ده‌ستی كه‌م ده‌گرێت، مه‌حاڵه خۆی له
قاڵبی ئه‌و بیره بێنێته ده‌رێ كه هه‌مووی ئه‌مه‌یان پێ هیچه. ئه‌ویش پاش ماوه‌ی
قاڵب گرتووی مه‌سمومكراوی كومونیسیمی كاریگه‌ریه. ئه‌گه‌ر پێشیان هیچ بێت بۆ
معامه‌له‌ی رێكخراوه‌یه و كه‌ڵكی دیپڵۆماتیكی لێ وه‌رده‌گرن. ئه‌م كاره‌ی
ڕه‌هبه‌ری رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران به غه‌یری معامه‌له‌ی سیاسی
زاهیری، چی تر ده‌تواندرێ ناوی بنێت؟ رووداوه‌كانی
ناو عێراق و مه‌تره‌ح بوونی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌شداری به‌هێزی خه‌لكی
كورده له‌م وڵاته له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و چاره نووسی داهاتووی خۆی، سه‌ر كه‌وتنی
یه‌ك هه‌نگاوی گه‌وره‌ی سیاسی دێموكراتیكی ئه‌و خه‌باته‌یه كه خه‌ڵكی كوردی
كوردستانی عێراق بۆی تێكۆشاون. ئه‌مه سه‌ر كه‌وتنی ته‌نیا مام جه‌لال نه‌بوو. ئه‌مه
سه‌ر كه‌وتنی ڕه‌وتێكی سیاسی و مافێكی پێشلكراوی نه‌ته‌وه‌ێك بوو كه سه‌ر كه‌وت.
ئه‌وه‌ی له كوردستانی عێراق روویدا، مام جه‌لال
تاڵه‌بانی وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر كوتكراو و به‌هیچ حه‌ساب نه‌هاتووی
ناو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق له هیچ ده‌وره‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات له‌م ولاته و له
وڵاتانی تریش بوو. له‌باری هاتنه پێشی خه‌باتی سیاسی خه‌ڵكی كورد یه‌ك ده‌ست
كه‌وته كه له مێژووی ئه‌م جوڵانه‌وه‌دا وێنه‌ی نه‌بووه. ئه‌وه‌ش ئاكامی خه‌باتێكه
كه خه‌ڵكی كورد بۆمافی دێموكراتیكی خۆی كردوویه. ئه‌مه ئاكامی دانی قوربانی و
خه‌باتی خه‌لكی كوردستان و ئه‌زمونی ساڵ‌ها شكان و سه‌ر كه‌وتن، شه‌ری ناو خۆ، تاقیكردنه‌وه‌ی ئیداری و
به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانه. هاتنه مه‌یدانی ده‌نگی ئازادی، كرانه‌وه‌ی
سه‌دان ڕۆژنامه‌و ده‌یان كۆروكۆمه‌لی سیاسی و رێكخراوه‌یی، گه‌وره‌تر له هه‌مووی
خه‌لكی كورد به نه‌ته‌وه‌ی ده‌ره‌جه دوو به حیساب هاتن. كه ده‌بنه ده‌ستكه‌وت و
مافه‌ڕه‌واكانی خه‌لكی سه‌ركوتكراوی كورد ده‌توانێت بواری بۆ ڕوخسێت تا به
ده‌سه‌لاتی زۆرتره‌وه واریدی كارزاری سیاسی كۆمه‌لاگای عێراق
بێت. كوردستانی
عێراق،له‌م [ 14 ] ساڵه‌دا بووه ئه‌زمون له هه‌موو روویه‌كه‌وه. سه‌ر هه‌ڵدانی
هه‌موو خه‌باتێكی دێموكراتك و به ده‌ست هێنانی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی له زۆر بواردا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دیفاع له‌م ده‌ست كه‌وتانه بكه‌ن. به‌داخه‌وه به ئه‌مریكای و
ته‌ئیدی غه‌رب و لایه‌نگری له شه‌ر ناو ده‌بردرێن. به‌بێ ئه‌وه چاو بكه‌نه‌وه‌و
ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌م وڵاته ببینن؟ قسه
ئه‌وه‌یه كه ئایا چ مولاحه‌زه‌یه‌ك، ڕێگره كه ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كومویستی
ئێران(كۆمه‌ڵه) په‌یامی خۆی ده‌شارێته‌وه؟ پیرۆزبای له سه‌ر كه‌وتنێك بۆ
نه‌ته‌وه‌ێك، خۆ بواردنی ده‌وێت؟ خۆ ئه‌مرۆكه نووسراوه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه. له
هه‌موو كوردستانی عێراقدا به ئازادی بلاو ده‌بێته‌وه. جیا له ڕادیوی ده‌نگی شۆڕشی
ئێران، ڕادیوێكی كه‌ی له شاری سلۆیمانی داناوه‌و قسه‌ی ئازادانه بۆ خه‌ڵك ده‌كات.
هه‌موو ساڵێك و له‌و كاته‌ی كوردستانی عێراق ڕزگار بووه، ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵه و ڕۆژی ژن
و ڕۆژی كرێكار، به ستنی كۆڕی شیعر‌و تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بۆ رێكخراوی
كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران(كۆمه‌ڵه) ئازاده. بڵاوبوونه‌وه جۆراو جۆره‌كانی
كۆمه‌له به دوای ڕاپه‌رینی كوردستانی عێراقدا ئازادانه و ئاشكرا له ناو جه‌ماوه‌ری
ئه‌م وڵاته بڵاو كرانه‌وه. ئه‌مه ده‌ستكه‌وتی گه‌و‌ره‌یه بۆ هه‌موو ئازادی خوازێك.
بۆیه ده‌بی كۆمه‌ڵه‌یه‌كان جورئه‌ت به خۆیان بده‌ن و ئاخرین په‌رده‌ی ته‌وه‌هومی
لایه‌نگریه‌ی دوژمنانی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد له سه‌ر ڵاپه‌ڕه‌ی تێكۆشانی
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران(كۆمه‌ڵه) بسڕنه‌وه. و له‌م ڕه‌وته
ئازادی خوازه لایه‌نگیری بكرێت. هه‌ر
له‌م ئازادیه‌دا ئه‌م خه‌لكه ژێر ده‌سته چاویان كراوه. ئازادی ناو كوردسانی عێراق
بووه هۆی هاتنه مه‌یدانی ده‌نگی ئازادی، حه‌ره‌كه‌تی روناكبیری و ڕادیكاڵی وه
خه‌باتی ژنان په‌ره‌ی گرت. سه‌ره ڕای هه‌موو ناهه‌مواریه‌ك و بوونی هه‌موو شه‌ڕو
شۆرێك له‌م وڵاته نه‌ته‌وه‌ی كورد ڕۆحی سكۆلاری تیا په‌روه‌رده بو، ده‌نگی دژی
ژن به‌ژن به‌رز بۆوه، چه‌كداری ژن و ڕێكخراوه‌ی ژنان، كرانه‌وه‌ی ده‌یان دانیژگا، و ئاوه‌دان
بونه‌وه‌ی هه‌موو كه‌لێنه وێرانه‌كانی كوردستان، ململانێی تویژ‌ی ڕووناكبیرو
دواكه‌وتووی ناو ئه‌م وڵاته، به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی به‌رابه‌ری ژن و پیاو، هاتنه
گۆڕی باسی جیای مه‌زهه‌ب و سیاسه‌ت، باسی فیدڕاڵیسم و ده‌نگی به‌رزی ڕیفڕاندۆم و
ململانێی دیاری كردنی هه‌موو مه‌ڕزه‌كانی كوردستان، بوونی زمانی به‌رابه‌ر له وڵاتی
عێراقدا و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ناسرا. سه‌ر له ده‌رگای ماشێنه‌كانتان
بێنه‌درێ ساڵه‌كانی پێش له [ 1987 ] ساڵی [ 88 ] و ئه‌م ساڵانه‌ی دوای ببینن. ئایا
نابی هه‌موو هێزێكی مه‌سئول و نه‌ترس و به ئاشكرا پیڕۆزبای لێ بكات و پشتیوانی خۆی
بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌ره‌تری ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌ربڕێت؟
هێزێكی
راوه‌ستاو له سه‌ر پێی خۆی چاوه‌ڕێ قسه‌ی كه‌سی كه نیه. ناترسێت له‌وه‌ی نه‌كات بیخه‌نه ڕیزی ناوسوناڵیسته‌وه و ده‌می
خۆی گرێدات. بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ر نه‌كات بۆ ته‌قوێتی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه. هێزێك كه
عومرێك بۆ به ده‌ست هێنانی مافه دێموكراتیكه‌كانی خه‌لكی كورد، خه‌باتی كردووه،
پێشمه‌ڕگه‌ی بووه، دیفاع و شه‌ڕی له‌م جوڵانه‌وه‌یه‌دا بۆ سوسیالیسم نه‌بووه
ته‌نیا. بۆ جوڵانه‌وه‌ی حه‌قخوازی ئه‌م خه‌ڵكه بووه. جا ئه‌گه‌ر له ترسی دوو قسه‌ی
پڕ‌و پوچی سوسیال چه‌په شوڤێنسته‌كان، له‌م كاته‌دا له گه‌ڵ خۆشیه‌كه‌ی نه‌بێت،
پشتیوانی لێ ناكه‌ی، ئه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووس له كام ڕێگه‌وه به‌ده‌ست دێنن؟ چۆنی
هه‌ول بوده‌ده‌ی و رێگه‌ی تاقیكراوه‌كانی كه كردوته كامه‌ن؟ ئاخر مه‌گه‌ر له وه‌ها
كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازادا، ناكرێت ئازادی و ده‌ستكه‌وتی زۆرتر بۆ ئامانجی گه‌وڕه‌تر
به‌دست بێنیت؟ بۆچی
رێكزراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران، خۆی له دیفاعی ئاشكرا له ده‌ستكه‌وتی كوردستانی عێراق
ده‌پارێزێت؟ ئایا بێ ده‌ستكه‌وت بووه؟
ئایا ڕادیكاڵیسمی تیا نه‌بووڕاوه؟ ئایا
له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كه‌ی كوردستان ته‌ئسیری نه‌بووه؟ ئه‌ی دوو سبه‌ی كه
كوردستانی ئێران، نه‌ك به شه‌ڕ، به‌ڵكوو به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كه‌وته ئه‌م
حاڵه‌ته چی ده‌كات؟ به ته‌نیا ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات؟ خۆی له جه‌ماوه‌ری كوردستان
جیاده‌كاته‌وه؟ یان وه‌ك هێزێكی نورماڵ،بۆ به‌ته‌ریك نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و له‌م ئاڵوگۆڕانه ژیرانه و نه‌ترسانه كه‌ڵكی
خۆی لێ وه‌ر ده‌گێر؟ كۆمه‌له
و ڕه‌وتی كۆمه‌ڵه ئیدی نابی چاوه‌ڕیێ ئه‌و به ناو چه‌په بن: كه وا له گه‌لی بووین
و نۆكه‌ری بووین؟ به‌ڵام هه‌میشه وه‌ك دوژمن هه‌ڵوێستان بووه له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كوردا. ده‌بێی هه‌وڵ بدرێت كه جوڵانه‌وه‌ی ڕادیكاڵی كوردستان به‌دروستی له
هه‌موو بواری سیاسی رووداوه‌كانی كه‌لكی خۆیای وه‌ر گرن. كۆمه‌ڵه ده‌بێ به‌ره‌ی
ڕادیكاڵی و كۆمه‌لایه‌تی خۆی بۆ هه‌میشه له ده‌ست ئه‌م ته‌وه‌هومه به ناو چه‌په‌ی
دوور له كۆمه‌ڵگایه دوورخاته‌وه‌و پشت به ئه‌و هێزه راستی و واقعیتانه ببه‌ستێ كه
ڕاستی ناو جوڵانه‌وی ڕادیكاڵی كۆمه‌لن. ده‌ستكه‌وتی
خه‌لكی كوردی كوردستانی عێراق، ده‌ستكه‌وتی ئێمه‌شه. ده‌بی هه‌وڵ بدری ته‌قویه‌ت
بكرێت، نه‌ك خۆی لێ لاده‌ی.
24/4 05 |
|