|
ئێمه
پتر له 80% ی خه‌ڵکمان له گه‌ڵه! خالید سیادت سکرتێری گشتیی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران، مسته‌فای هیجری ڕۆژی 2005-02-28 له‌گه‌ڵ رادیۆی زایه‌ڵه که له سۆئێد بڵاو ده‌بێته‌وه
وتووێژێکی کردوه که جێگای سه‌رنجه. به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر جێگای سه‌رنجه
چونکه ئه‌وه تازه‌ترین هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی ئه‌و لایه‌نه‌یه له حیزبی دێمۆکرات که
له هاوینی ڕابۆردوودا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون. مسته‌فای هیجری باسی چه‌ند مه‌سه‌له،
له‌وانه کۆنفرانسی له‌نده‌ن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میلله‌تان، کێشه‌ی ناوخۆیی ڕیزه‌کانی
حیزبی دێموکرات و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له کوردستانی ئێران له
داهاتوودا دێنێته گۆرێ. له ڕاستیدا هه‌موو قسه‌کانی مسته‌فای هیجری جێی سه‌رنجن،
به‌ڵام من له‌م نووسراوه کورته‌دا ته‌نیا باسی هه‌ڵوێستی به‌ڕێز هیجری سه‌باره‌ت
به ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناخۆیی له داهاتوودا له کوردستان ده‌که‌م. سه‌رۆکی حیزبی
دێموکرات له پاڵ ئه‌وه‌دا که ده‌ڵێ له ڕابۆردو ته‌جروبه‌مان وه‌ر گرتوه هۆی سه‌ره‌کی
بۆ دووربوونی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناخۆیی به‌وه دێنێته‌وه که حیزبی دێمۆکرات له‌وه گه‌وره‌تره
که هێزێک ببێ بوێرێ به گژی‌دا پچێ. مسته‌فای هیجری ده‌ڵێ پترله 80%ی خه‌ڵکی
کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی25ساڵ له‌وه پێش ده‌نگیان به حیزبی دێمۆکرات
داوه! ئێستاش نفووزمان به نیسبه‌تی ئه‌وکات
زیادی کردوه! ئه‌وه‌ی که حیزبێکی
سیاسی بڵێ که له نێو خه‌ڵکدا نفوزی هه‌یه هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئاماری دا و باسی ده‌رسه‌دی کرد و ئه‌ویش ده‌رسه‌دی ئاوا گه‌وره! ئه‌وجار جێگای
بیر لێ کردنه‌وه و سه‌رنجه. ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی که
به‌ڕێز هیجری ئاماژه‌ی پێده‌کا نزیک به 25 ساڵ له‌وه پێش ڕوی داوه که: 1-به‌شێکی زۆر له باشووری کوردستان، یانی له کرماشانه‌وه
هه‌تا ئیلام، شاه‌ئاباد، سونقوڕی کولیایی و له باکوری کوردستان به‌شێکی به‌رچاو
له ده‌وروبه‌ری ورمێ به‌ره‌و سه‌ر و له ڕۆژ‌هه‌ڵاتی کوردستان شاره‌کانی ساین قه‌ڵا، تکاب، بیجاڕ و
گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریان که به‌شێکی به‌رچاویان کوردن هه‌ر له هه‌ڵبژاردندا وه‌ک
کورد به‌شدارییان نه‌بووه. 2-کۆماری
ئیسلامی نه‌یهێشت له شاره‌کانی سنه، کامیاران، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، پاوه و نه‌وسود
هه‌ڵبژاردن به سه‌رئه‌نجام بگا. هۆیه‌که‌شی ئاشکرا بوو، ئه‌ویش ترسی ئه‌و ڕژیمه بوو
له‌وه که کۆمه‌ڵه له‌و مه‌ڵبه‌ندانه ده‌نگی زۆرتر دێنێته‌وه که ئه‌وه بۆ کۆماری
ئیسلامی ته‌حه‌مول نه‌ده‌کرا. 3-
به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی ئه‌وکات ده‌نگیان داوه ئێستا زیندو نین، تاوه‌کوو وه‌ک هێز
حیسابیان له سه‌ر بکرێ. 4-
به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی کوردستان که ئێستا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن ئه‌وکات یان له
دایک نه‌ببوون یان ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ که‌متر بوو. 5-
به‌شێک له خه‌ڵک ده‌کرێ بیر وڕایان گۆڕابێ جا یان به قازانج یان به زه‌ره‌ری حیزبی
دێمۆکرات. 6-
ئه‌وکات ڕێکخراوی چریکه فیداییه‌کان له ده‌نگداندا به‌شدارییان کرد، ئێستا ئه‌وان
له کوردستاندا پێگه‌یه‌کی به‌رچاویان نه‌ماوه. 7- ..... لێره‌دا مه‌به‌ستی من
ئه‌وه نیه که سابیتی که‌م حیزبی دێمۆکرات 80% یان 90% یان له‌سه‌دا چه‌ندی خه‌ڵکی
به گشتی له‌گه‌ڵه. به‌ڵکوو د‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌و ئیدیعایه‌ی به‌ڕێز هیجری و
ئه‌و ئیتیکایه‌ی که به هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 ساڵ له‌وه پێش ده‌یکا چه‌نده هه‌ڵه‌یه.
له ڕوانگه‌ی به‌ڕێز هیجریه‌وه زه‌مان ڕاوه‌ستاوه، مرۆڤی زیندو ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا
نایه، مردووه‌کان و ئه‌وانه‌ش که له دایک نه‌بوون
به لایه‌نگر حیساب ده‌کرێن. به‌ڕێز هیجری له جوابی
رادیۆ زایه‌ڵه‌دا که ده‌پرسێ ئایا ئیمکانی شه‌رڕو پێکدادان له نێوان حیزبی
دێمۆکرات و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، ده‌ڵێ پێم وانییه شتێکی وا بێته‌وه
پێشێ چونکه حیزبی دێمۆکرات ڕه‌قیبێک له به‌رانبه‌ر خۆیدا نابینێ که پێویست بێ شه‌ڕی
له‌گه‌ڵ بکا. ئه‌ڵبه‌ته ده‌ڵێ ته‌جروبه‌شمان له ڕابۆردو وه‌ر گرتوه. هه‌ر ئه‌وه‌نده وه‌ڵام
دانه‌وه ده‌ری ده‌خا که به‌ڕێز هیجری هیچ ته‌جروبه‌یه‌کی له ڕابوردوو وه‌رنه‌گرتوه.
ئه‌و له هیچ جیگایه‌ک ناڵێ که دژ به شه‌ڕی ناوخۆییه، ناڵێ که له‌گه‌ڵ ناته‌بایی
سیاسی به شێوه‌ی دێمۆکراتیک و به دیالۆگ دانوستان ده‌کا، ده‌ڵێ هێزه‌کانی دیکه
ئه‌وه‌نده گه‌وره نین که پێویست بێ شه‌ڕیان له گه‌ڵ بکه‌ین!! داخوا ئه‌گه‌ر
حیزبێکی ره‌قیب په‌یدا بێ حیزبی به‌ڕێز هیجری چۆنی له‌گه‌ڵ ده‌جوڵێته‌وه، به پێی ئه‌و مێتۆده دیاره ده‌بێ شه‌ڕی له گه‌ڵ
بکا. حیزبه سیاسیه‌کانیش ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکرات تووشی شه‌ڕ نه‌بن
ده‌بێ حه‌ول بده‌ن گه‌وره نه‌بنه‌وه. به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر حیزبێک ببێ که بچێته ڕاده‌ی ڕه‌قابه‌ت له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکراته‌وه ئه‌وکات
دیاره که حیزبی دێمۆکرات 80% که‌ی نه‌ماوه، ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه چۆن ده‌بێ! هه‌ر به‌ڕێز
هیجری ده‌یزانێ. سه‌رۆکی حیزبی
دێمۆکرات له بیریشی چوو ئه‌وه بۆ بیسه‌رانی رادیۆ زایه‌ڵه ڕوون کاته‌وه که ئه‌وکات
که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه شه‌ڕ ساز بوو خۆ هه‌ر دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
تێپه‌ڕیبوو که به‌ڕێز هیجری ده‌ڵێ 80% ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به حیزبی دیموکرات
دابوو. ئه‌ی چۆن بوو ئه‌و شه‌ڕه ساز بوو؟ یان ده‌بێ حیزبی دێمۆکرات 80% که‌ی نه‌مابێ
یان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی مسته‌فای هیجری که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر 80% خه‌ڵک ده‌نگمان بده‌نێ شه‌ڕ
ناکه‌ین جێی متمانه نییه. باشتر وابو به‌ڕێز
مسته‌فای هیجری له جیاتی خه‌ت ونیشان کێشان بۆ خه‌ڵک و له خه‌ون و خه‌یاڵی 80% دا
ژیان، سه‌روسامانێک به وه‌زعی ناوخۆیی حیزبه‌که‌ی بدا، جا ئه‌وجار به گرتنه پێشی
سیاسه‌ت و تاکتیکی گونجاو له ئاست بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد تێ بکۆشێ بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی تا به‌ڵکوو ببێته
80%. ئه‌گه‌ریش ڕێز دابنێ بۆ ده‌سکه‌وته دێمۆکراتیکه‌کان هۆیه‌ک بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی
نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبی گه‌وره‌ش په‌یدا ببێ. 2005-03-05 |
|