|
په‌یامی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سۆئێد به بۆنه‌ی ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌وه
دۆستانی خۆشه‌ویست،
سه‌ره‌تا سپاسێکی زۆرتان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوه‌تتان کردووم بۆ
ئێره و ده‌مه‌وێ له لایه‌ن حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سۆئێده‌وه
پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان به بۆنه‌ی ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌وه لێ بکه‌م. دوێنێ
من به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌م هه‌بو که له گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی
سێکرێتێری گشتی کۆمه‌ڵه که هه‌ر ئێستا لێره بۆخۆشی ووتارێکی پێش
که‌ش کردن، چاوپێکه‌وتنێکمان هه‌بێ. ئێمه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی
ئاڵ‌و گۆڕی نێو کۆمه‌ڵه و وه‌زعی ئێستای ئێرانمان کرد.
من ده‌بێ لێره ڕاگه‌یه‌نم که ئه‌و ئاڵوگۆڕه پۆزیتیوه‌ی که له
چه‌ند ساڵی رابۆردودا به سه‌ر ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵه‌دا هاتوه،
کاریگه‌ریه‌کی زۆری له سه‌ر من کردوه و ته‌ئسیری زۆری له‌سه‌ر
داناوم. به بڕوای ئێمه ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه زۆره‌ی که کۆمه‌ڵه
بۆ دابین کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌کسانی، دێمۆکراسی، مافی
مرۆڤ و پاراستنی ژینگه داویه‌تی، جێی خۆیه‌تی و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه
که بڵێین کۆمه‌ڵه حیزبێکی مۆدێرن و سۆسیال دێمۆکراته.
ئه‌من خۆشحاڵم که کۆمه‌ڵه داوای ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نترناسیۆناڵی
سۆسیالیست کردوه و زۆرمان پێ باشه که به ئه‌ندام وه‌ر بگیرێ، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌وانێش بتوانن له پێش‌که‌وتن و گه‌شه‌کردنی ڕه‌وتی
سۆسیالدێمۆکراسی جیهانیدا به‌شدار بن.
به‌ڵام ڕه‌وتێکی دیکه که به داخه‌وه ناتوانین پیی بڵێین پۆزیتیڤ،
ئه‌و ئاڵوگۆڕه و وه‌زعیه‌ته سیاسیه‌یه که ووڵاتی ئێران ئێستا به
خۆیه‌وه ده‌ی‌بینێ که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زۆر له ساڵانی
ڕابۆردوش خراپتر بوه. سه‌رۆک کۆمار ئه‌حمه‌دی نیژاد که به ته‌مایه
هه‌موو ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست خۆی بگرێ، به بیروبۆچۆن و به کرده‌وه‌ش
ده‌یه‌وێ ووڵات به‌ره‌ودوا بۆ ساڵه‌کانی هه‌شتا بگه‌ڕێنێ‌ته‌وه.
ئه‌شکه‌نجه هه‌ر‌دێ و زیاتر ده‌بێ، ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین به‌ره‌و
که‌م بونه‌وه‌یه‌کی هه‌رچی زیاتر ده‌چێ و وه‌زعی مافی ژنان له جارانێش
خراپتر و ناله‌بارتره. هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابۆردودا دوو ژنیان به
قانونی شه‌ریعه‌ت به تاوانی”په‌یوه‌ندی
ناشه‌رعی”له
گه‌ڵ دوو پیاوی نامه‌حره‌م به نه‌وه‌د و دو زه‌ربه‌ی شێلاق مه‌حکوم
کردوه. مێردی یه‌کێک له ژنه‌کان پێی وابو که ئه‌و حوکمه که‌مه و
ئێستا له باتیان حوکمی به‌رده‌باران بۆ ئه‌و ژنه ده‌رچوه.
به‌شداری له ژیانی سیاسی به تایبه‌ت بۆ کورده‌کان زۆر پڕ مه‌ترسیه.
گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی زۆر زیاتر بوه و هه‌ر جۆره
کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ناچار ده‌بێ به نهێنی بکرێ، یان ده‌بی ئه‌و
چالاک و هه‌ڵسوڕاوه سیاسیانه ئاواره‌ی ئه‌ودیوی سنور بن و له
ناوچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نیشته‌جێ بن، چونکه له‌وێ ده‌توانن به
ئازادی کاری سیاسی و کۆبونه‌وه بکه‌ن.
نوسین و بیر و ڕا ده‌ربڕین له ئێران تێکه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی
مه‌ترسی بۆ گیان و ماڵی ئه‌و که‌سانه. به‌رچاوترین نمونه عه‌دنانی
حه‌سه‌ن پور و عه‌بدولواحیدی بوتیماره. ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه کورده
ماوه‌یه‌کی زۆره له زیندانی شاری سنه گیراون و ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێن.
دادگای باڵا هه‌ردوکیانی به ئیعدام مه‌حکوم کردوه و له‌وانه‌یه هه‌ر
به زویی حوکمه‌که‌یان به‌ڕێوه پچێ. هه‌ر له‌و زیندانه‌ی شاری سنه
چه‌ند حه‌وتو له‌وه پێش، خوێندکارێکی دیکه‌ی کورد به نێوی برایمی
لوتفوڵایی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژرا. کار به‌ده‌ستانی حکومه‌تی
ئیسلامی ده‌ڵێن خۆی کوشتوه. به‌ڵام هه‌مو نیشانه‌کان به پێچه‌وانه
واده‌ر‌ده‌خه‌ن که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژراوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
خوێندکاره ته‌نانه‌ت ئیجازه‌ی ئه‌وه‌شیان پێنه‌دراوه که بۆخۆێان
ته‌رمی کوڕه‌که‌یان بنێژن و تا ئێستاش نازانن برایم بۆ چی و له‌سه‌ر چی
گیرابو.
هه‌ر به‌و زوانه هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی پارلمان و دواتریش سه‌رۆک کۆمار
له ڕێدایه. ئه‌حمه‌دی‌نیژاد بڕیاری یه‌کجاری خۆی داوه و ئاماده
نیه ڕێگا بدا که هیچ که‌سێکی که ڕاسته‌وخۆ لایه‌نگری له‌و و له
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و نه‌کا به‌شداری بکا. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که
نزیکه‌ی زیاتر له نه‌وه‌د له سه‌دی کاندیداکان سه‌ڵاحیه‌تیان ڕه‌د
بکرێته‌وه و نه‌توانن به‌شداری بکه‌ن. ئه‌حمه‌دی‌نیژاد که‌مترین
ڕه‌خنه‌یه‌ک ناسه‌لمێنێ و مه‌لا گه‌وره‌کانێش پشتیوانی لێ ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن لێی گه‌ڕێ با سه‌رۆک کۆمار کار‌و باره‌کانی بتوانێ به چاکی
به‌ڕێوه به‌رێ. وای لێهاتوه که سه‌رۆک کۆماری پێش‌و محه‌مه‌دی
خاته‌میش مه‌جبور بووه هه‌ڵوێست بگرێ. ئه‌من بۆ خۆم ڕه‌خنه‌ی زۆرم له
خاته‌می هه‌یه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌ویش به‌وه گه‌یشتوه که
به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ سودێکی نیه چونکه زۆر نا
دێمۆکراتیکه.
ئه‌حمه‌دی‌نیژاد نه‌ک هه‌ر به ته‌مای ده‌ست هه‌ڵگرتن له ده‌سه‌ڵات
نیه به‌ڵکو ده‌یه‌وێ ئێران بکاته هێزێکی ئه‌تۆمێش. دیاه‌ر ئه‌و هه‌مو
هه‌وڵێک ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ پیتاندنی ئۆران‌یۆم بۆ مه‌به‌ستی کاری
ئاشتیخوازانه و به‌رهه‌م هێنانی به‌رقه. به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیه‌کی
حاشاهه‌ڵنه‌گره که پیتاندنی ئۆران‌یۆم هیچ هۆیه‌کی دیکه‌ی غه‌یری
خه‌ونی دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی نیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی‌نیژاد و هاوبیره‌کانی بتوانن خه‌ونی دروست کردنی
چه‌کی ئه‌تۆمی وه‌دیبێنن، ئه‌وکات ده‌بێ هه‌ست به مه‌ترسیه‌کی زۆر
گه‌وره بکه‌ین و به ڕاستی نیگه‌ران بین. ئێمه نابێ به هیچ
شیوه‌یه‌ک بچینه ژێر باری ئه‌وه‌وه!
خه‌ونێ ئێرانێکی ئاژاوه‌گێڕی، داگیرکه‌ری، خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی نابێ
بێته دی! له هه‌مان کاتدا نابێ جیهان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئێران ده‌ست
له خه‌ون و خه‌یاڵی چه‌کی ئه‌تۆمیش هه‌ڵگرێ، له سه‌ر مافی مرۆڤ چاوی
خۆی بقوچێنێ و له‌گه‌ڵی بسازێ.
زۆر به ڕونی دیاره که ئێران ووڵاتێکی دێمۆکراتیک نیه. به‌ڵام با
بزانین ده‌وڵه‌تی ئێستای سۆئێد له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێ چی. به‌ڵێ من
ده‌توانم پێتان بڵێم:
ده‌وڵه‌تی ئێستای سۆئێد، کار به‌ده‌ستانی حکوومه‌تی سه‌رکوتگه‌ری ئێران
بانگهێشتن ده‌که‌ن بۆ ئێره تا دژی نارکۆتیکا خه‌باتی هاوبه‌ش بکه‌ن.
له‌و شانده‌ی له ئێرانه‌وه له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی کاروباری
کۆمه‌ڵایه‌تیه هاتبون بۆ ئێره، ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕادانی تێدابوو که
ڕه‌ئیسی پۆلیسی شاری تارانه. هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و ڕه‌ئیسی
پۆلیسه ده‌یان و سه‌دان که‌س به تاوانی له ژێرپێنانی قانونه‌کانی
کۆماری ئیسلامی، به ئاشکرا و له سه‌ر جاده‌کان له به‌ر چاوی خه‌ڵک
لێدراو‌ن. کار به‌ده‌ستانی ده‌زگای پۆلیس خۆیان له‌و لیدان و
بریندار‌کردنانه فیلمی ڤیدێۆیی هه‌لده‌گرنه‌وه و له تێلێویزیۆنی
ده‌وڵه‌تی خۆیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه‌شی پێ
بترسێنن. دیاره خه‌باتی دژی نارکۆتیکا ده‌بێ به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و شانده ئێرانیه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌ک نه‌هێشتنی
نارکۆتیکا، به‌ڵکو شه‌رعیه‌ت دانه به شێوه‌کاری خۆیان و نیشاندانی
ئه‌وه‌یه که ئیران ووڵاتێکی دێمۆکراتیکه و په‌یوه‌ندی باشی له گه‌ڵ
ووڵاتێکی وه‌ک سۆئێد هه‌یه. جێی ئه‌و په‌ڕی داخه و زۆر نابه‌جی بو
که شاندێکی ئاوا بانگهێشتن کرا و ئه‌من هیوادارم که له داهاتودا
ئه‌و کاره قه‌ت دووپات نه‌بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای وه‌زعی زۆر ناله‌باری کۆماری ئیسلامی، به‌ڵام ده‌بێ خه‌بات
بۆ ئازادی و دێمۆکراسی له‌و ووڵاته به‌رده‌وام بێ. ئه‌من دڵنیام که
ڕۆژێک ئه‌و خه‌باته سه‌ر ده‌که‌وێ. ماندو نه‌بوون و به‌رز ڕاگرتنی
هیوا ده‌بێ ڕینوێنمان بێ. بڕاوننه عێراقی فیدراڵ، بۆتان ده‌ر ده‌که‌وێ
وه‌زعی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند به باشی چۆته پێشێ. له‌وێ، له
کوردستانی هه‌رێم هه‌م دێمۆکراسی هه‌یه، هه‌م ئازادی ده‌ربڕینی
بیروڕا.
ئه‌من دڵنیام که سه‌رئه‌نجام ڕۆژێک ده‌گا که ئێرانیش ببێته ووڵاتێکی
ئازاد و فێدرال. دیاره به داخه‌وه پێی ده‌چێ. له ڕه‌وتی ئازاد کردن
و دێمۆکراتیزه کردنی ئێران‌دا بێ گۆمان کۆمه‌ڵه ڕۆڵێکی زۆر قورس و
گرینگی هه‌یه. به‌ڵام له بیری مه‌که‌ن! ئێوه به ته‌نێ نین! ئێمه
وه‌ک حیزبی سۆسیالدێمۆکراتی سۆئێد یاریدرده‌ر و پشتیوانی
خه‌باته‌که‌تانین.
سپاس
2008-02-09
|