خوێنه‌ری
هێژا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توانیمان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی دیمانه‌وه
پێوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خوێنه‌رانی دیمانه و به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی،
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران دا گرێ
بده‌ین و له‌و میانه‌دا خوێنه‌رانی دیمانه توانیان پرسیاره‌كانی خۆیان له
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بكه‌ن. ئێمه وێڕای سپاس له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه
كه پرسیار و بۆچوونی خۆیان ناردووه و هه‌روه‌ها سپاس له به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه، ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان
لێره‌دا ده‌خه‌ینه به‌رچاوی گشت لا.
بۆچی كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڵ باڵه‌كه‌ی
تر تێكه‌ڵ نابێته‌وه تا ڕێگه بۆ به‌ره‌ی كوردستانی خۆش بێت؟
ڕه‌حیم
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ده‌بێ بڵێم
كه كۆمه‌ڵه هه‌میشه ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له
تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه كه هێشتا له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و له سازمانی
كوردستانی ئه‌و حیزبه‌دا ماونه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه بخاته به‌ر
باس و لێكۆڵینه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان خۆیان لێ بواردووه. به‌ڵام
مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌م به قه‌ولی جه‌نابت تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه
ده‌بێ له‌ژێر نێوی كۆمه‌ڵه‌دا بێت. ئاشكرایه كه ئێمه ناچینه‌وه ناو حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌و پرۆژه‌یه به شكست خواردوو و بێ‌ئاكام و زیانبار
ده‌زانین. ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ناو و قه‌واره. جگه له‌وه، ئه‌وان له سیاسه‌تی
ڕه‌سمیی خۆیاندا به‌داخه‌وه هه‌ر هاتووه و زۆرتر له ڕوانگه و بۆچوونه‌كانی
كۆمۆنیزمی كرێكاری نزیك بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو باوه‌ڕ و
به‌هاكانی له‌مێژینه‌ی كۆمه‌ڵه، بایه‌خێك به دیمۆكراسی و خه‌بات بۆ
دیمۆكراسی ناده‌ن، بایه‌خیك به كێشه‌ی كورد و خه‌باتی ئازادیبه‌خشی گه‌لی
كورد ناده‌ن، به‌ئاشكرا و له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا دژی فێدرالیزم و
هه‌رچه‌شنه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان
ته‌بلیغ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێين كرماشان و ئیلام كوردستانن، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندییان به گاڵته پێمان ده‌ڵێ به‌ته‌مان خه‌لیجی فارسیش بكه‌ن به كورد،
دژی به‌ره‌ی كوردستانین و له‌سه‌ریان نووسیوه، دژی ئه‌زموونی كوردستانی
باشوورن و حه‌ز به فه‌وتانی ده‌كه‌ن و به‌گشتی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان نامۆ ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و
یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌م ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئه‌وانی له‌ناو و قه‌واره‌ی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران تێدا بێت، هه‌م له زۆرێك له ڕوانگه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و
حیزبه.
به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا، بۆ چه‌واشه‌كاری مێژوو ده‌كه‌ن و له هه‌ر
هه‌لێكدا كه بۆتان ده‌ڕه‌خسێ وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئێو‌ه بوون یه‌كه‌م جار
دروشمی فیدرالی و به‌ره‌ی كوردستانی و... تان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
هه‌ڵگرتووه؟ له كاتێكدا كه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه ئه‌وه یه‌كێتی شۆڕشگێڕان
بوو كه به دامه‌زرانی خۆی له 1991 ئه‌م دروشمانه و زۆر شتی تازه‌یی دیكه‌یان
هێنایه ناو بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت، زاگرۆس كاوه‌یی
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: ئه‌مه
پرسیار نییه، قه‌زاوه‌تی خۆتانه.
تكایه سه‌باره‌ت به وتووێژی جه‌نابت
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆمان ڕوون بكه كه ئه‌م پرۆپاگه‌نده تا چ
ڕاده‌یه‌ك ڕاستن؟ ئاكامه‌كه‌ی بوو به چی؟ سوپاس، عه‌لی
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره ده‌بێ بڵێم به‌ڵێ، ڕاسته، ئێمه نزیك
دوو ساڵێك پێش ئێستا یه‌ك جار چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری
ئیسلامی بووه. ئێمه پێشتریش له‌م باره‌یه‌وه باسمان كردووه، بۆ نموونه كاك
ئه‌بووبه‌كری موده‌ریسی له وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ زرێبار له ستۆكهۆلم له‌م
باره‌یه‌وه به‌ڕاشكاوی دواوه. ئێستاش له وه‌ڵامدا بۆتان باس ده‌كه‌م، با هه‌م
ئێو‌ه وه‌ڵامتان وه‌رگرتبێته‌وه و هه‌میش ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ی ده‌كرێ
بڕه‌وێنه‌وه.
پێشه‌كی ئه‌وه بڵێم كه وتووێژی ڕه‌سمی كه كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی ئێران كردوویه‌تی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بو سه‌رده‌می دوای شۆڕشی
ئێران. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، چ له مه‌هاباد، چ له نه‌غه‌ده، چ له سنه به‌دوای
نه‌ورۆزی خوێناویدا و چ له چوارچێوه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورددا
باره‌ها ئێمه وتووێژمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی كردووه. له‌و
كاته‌وه تا ئێستا، ئه‌وه‌ی دوو ساڵ له‌وه پێشی لێبه‌ده‌ر، ئێمه هیچ
وتووێژێكمان نه‌بووه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی باره‌ها، به‌تایبه‌ت له چوار
پێنج ساڵی ڕابوردوودا ڕایسپاردوو بۆ وتووێژ كه ئێمه هه‌میشه داوامان كردووه:
ئه‌و گفتگۆیانه ده‌بێ ڕه‌سمی بن، ده‌بێ له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له كوردستانی
ئێران و داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد بن و ئێمه هیچ وتووێژكمان له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی حیزبیی خۆمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نییه.
ئێمه دوای
ماوه‌یه‌كی زیاتر له ساڵێك ڕاسپارده و داواكاری له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و باسه و دیاریكردنی سیاسه‌تێكی
ڕوون و په‌سندكراو، مه‌سه‌له‌كه‌مان خسته ده‌ستووری كاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و
ده‌قی بڕیارنامه‌یه‌كمان له‌م باره‌یه‌وه ئاماده كرد كه تێیدا وێڕای
ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی ئوسووڵ و پره‌نسیپه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باردۆخی
سیاسی و مه‌رجه‌كان و شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵه‌ی تێدا دیاری كرابوو. ئه‌م
بڕیارنامه ناوخۆییه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی
تێبینییه‌كان، به كۆی ده‌نگی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌سندكرا
و به‌م جۆره كارێكی وامان كرد كه چوارچێوه‌یه‌كی دروست و پته‌و دابمه‌زرێ كه
به‌و پێیه ناوه‌رۆكی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه و پرۆسه‌ی ئه‌م دانوستاندنه له هه‌ر
هه‌لومه‌رجێكدا بۆ هه‌مووان قابیلی دیفاع بێ و بتوانرێ به ئاشكرا به ڕای گشتی
ڕابگه‌یه‌ندرێ. ئێمه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاین و له‌ناو ڕیزه‌كانی ئه‌ندامان
له چه‌ندین جه‌له‌سه‌دا ناوه‌رۆكی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌مان دایه به‌ر باس و
لێكۆڵینه‌وه تا هه‌م نه‌زه‌ریان ببیستین و هه‌م له ئه‌گه‌ری هه‌ر
دانوستاندنێكدا هه‌موو ئه‌ندامان ئاگادار و ته‌یار بن. هه‌روه‌ها پرسمان به
به‌عزێك له كادره‌كانی خۆمان له ڕێكخستنی نهێنی ناو كوردستانیش كرد و
مه‌سه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵیان هێنایه گۆڕێ. بێجگه له‌وانه، ئێمه له چه‌ندین كۆڕ
و كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وانه به‌تایبه‌ت له دوو دانیشتنی ئاشكرا
له ستۆكهۆلم، كه یه‌كیان له لایه‌ن عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و یه‌كیان له لایه‌ن
عومه‌ری ئێلخانی زاده‌وه به‌ڕێوه چوو، له‌گه‌ڵ دۆستان و كه‌سایه‌تییه
سیاسییه‌كان باسه‌كه‌مان هێنایه گۆڕێ كه ته‌نانه‌ت رادیۆ زایه‌ڵه‌ش له‌م
باره‌یه‌وه وتووێژێكی له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ساز كرد. له‌گه‌ڵ
حیزبی دێمۆكراتیش مه‌سه‌له‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی باس كرد و وتمان كه له
لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه داوای چاوپێكه‌وتنمان لێكراوه و ئاماده‌یی خۆمان
بۆ پێكهێنانی هه‌یئه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تیی هاوبه‌ش ده‌ربڕی كه وه‌ڵامێكی
ئه‌وتۆمان وه‌رنه‌گرته‌وه و له ئه‌نجامدا نه‌مانتوانی له‌وه زیاتر له‌سه‌ری
بڕۆین. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هێندێك له ڕێكخراوه چه‌په‌كانی
ئێرانیش، له‌وانه راه كارگر، هێنایه گۆڕێ و له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵیان
دواین. دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش له سێمیناری ئه‌ندامان له
ئۆردووگای كۆمه‌ڵه راپۆرتی ئه‌و دانیشتنه‌مان پێشكه‌ش كرد. هه‌ر وه‌كو
پێشتریش ئاماژه‌م پێدا له وتووێژێكی رادیۆیی له‌گه‌ڵ رادیۆ زرێبار له سوید،
هاوڕێ ئه‌بووبه‌كری موده‌ریسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه، به ئاشكرا
مه‌سه‌له‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ڵكی دایه‌وه. ئه‌وانه بۆیه باس
ده‌كه‌م كه نیشانی بده‌م كه به‌پێچه‌وانه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌ی لایه‌نێكی
دۆڕاوی سیاسی، ئه‌و دانیشتنه بۆ ئێمه چ پرۆسه‌یه‌كی لێكدانه‌وه و باس و
لێكۆڵینه‌وه و پرس و ڕا و ده‌نگ بۆ وه‌رگرتن و راپۆرت دانی تێدا بووه و
ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندیی حیزبێكی مه‌سئوول، شه‌فاف و مۆدێرنن. ئه‌گه‌ر له‌وه
زیاتر شتمان له‌سه‌ر نه‌نووسیوه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه نرخی ئه‌و دانیشتنه
و ئاكامه‌كه‌ی له‌وه زیاتر هه‌ڵینه‌گرتووه، چونكه بێجگه له دانیشتنێكی
سه‌ره‌تایی بۆ بیستنی قسه‌ی یه‌كتر و تاقی كردنه‌وه‌ی یه‌كتر، هیچی تێدا
نه‌بووه. له باره‌ی ناوه‌رۆكی باسه‌كانی ئه‌و دانیشتنه‌ش به ڕاشكاوییه‌وه
ده‌ڵێم كه سه‌ری كۆمه‌ڵه و سه‌ری كوردمان به‌رز كردۆته‌وه و یه‌كه یه‌كه‌ی
قسه و باسه‌كانی ئێمه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان قابیلی دیفاع و جێگای
شانازین. له گوزارشه‌كه‌ی كریس كۆچێراش هه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ.
و
ئه‌مما دانیشتنه‌كه. ماوه‌یه‌ك بوو كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند
لایه‌كه‌وه له ئێمه‌یان ڕاده‌سپارد كه خوازیاری ئه‌وه‌ن تا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
وتووێژ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت حازرن ئه‌وان بێنه هه‌ر شوێنێك كۆمه‌ڵه دیاری بكات.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاسپاردانه‌دا ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن یه‌كێتیی
نیشتمانی و به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ئاگاداریان كردین كه ئه‌وان
خوازیارن تا دانیشتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ بیستنی پێشنیاری هه‌رتك لا پێك بێت و
گوتیان ئه‌وان له ئاستی شورای عالی ئه‌منیه‌تی میللی به‌شداری ده‌كه‌ن و
حازریشن ئه‌و مه‌رجه‌ی ئێمه قبووڵ بكه‌ن كه له دانیشتنه‌كه‌دا له‌سه‌ر
داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان قسه بكرێت. دوای هه‌موو ئه‌و پرس و ڕایانه‌ی
كه پێشتر باسم لێ‌كرد و دوای ئه‌م ئاخر ڕاسپارده‌ی كۆماری ئیسلامی، كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا كه ئه‌م دانیشتنه بكات و به
ڕاشكاوی هه‌موو قسه و نه‌زه‌ری خۆی تێدا باس بكات و ته‌سمیمیان گرت كه ئه‌م
دانیشتنه سه‌ره‌تاییه به میوانداری و پاراستنی لایه‌نێكی سێهه‌م و دۆست بێ و
داوامان له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه ئه‌م ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و
ئه‌وانیش قبووڵیان كرد و ماوه‌یه‌ك پێش هێرشی ئه‌مریكا بۆ عێراق ئه‌م دیداره
به میوانداریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهات. پێویسته بڵێم له
به‌پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یاران و ناحه‌زانی كۆمه‌ڵه، كاك سه‌لاحی
موهته‌دی له‌و دانیشتنه‌دا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت میوانداریی ئه‌و دانیشتنه‌شی
نه‌كردووه. مه‌لوومات و قسه‌ی كریس كۆچێراش له‌م باره‌یه‌وه ڕاست نین و ئه‌و
مه‌علووماته‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وه پێگه‌یشتووه و ده‌بوایه له خۆمان
پرسیاری كردبا كه به‌داخه‌وه نه‌یكرد.
له‌و دانیشتنه‌دا ئێمه به وردی
باسمان له سته‌مكارییه‌كان و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م بیست و چه‌ند
ساڵه‌دا ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان كرد، كۆماری ئیسلامیمان به پێشێلكردنی
هه‌موو مافه ئینسانییه‌كانی گه‌لی كورد تاوانبار كرد و ده‌رمانبڕی كه ده‌بێ
ئێستا ئه‌و حكومه‌ته بۆی ده‌ركه‌وتبێ كه نه‌یتوانیوه و ناشتوانێ به زۆر و به
زه‌بر و زه‌نگ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات؛ له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان و فێدراڵیزم دواین و ڕامانگه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی ئێمه خوازیاری
گۆڕانی نیزامی سیاسیی ئێران به حكومه‌تێكی دیمۆكرات و سێكولارین، به‌ڵام به
مه‌رجێك كه كۆماری ئیسلامی ئاماده بێت له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌نگاوی
جیددی هه‌ڵگرێ ئاماده‌ین گفتگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و به باشتریشی ده‌زانین كه
ئه‌و گفتگۆیانه له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تیی هاوبه‌شی كوردستانی پێك
بێت. هه‌ر وه‌ها مه‌رجه‌كانی خۆمان بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌ها وتووێژێك له
داهاتوودا هێنایه گۆڕێ و بۆ نموونه گوتمان ئه‌و گفتگۆیانه ده‌بێ ڕه‌سمی و به
به‌شداریی نوێنه‌رانی ناسراوی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بێت، ده‌بێ ئاشكرا و
ڕاگه‌یه‌ندراو بێت، ده‌بێ ئه‌و وتووێژانه له‌سه‌ر داخوازیییه‌كانی گه‌لی
كوردیش بێ و ئێمه هیچ وتووێژێكی تایبه‌ت به خۆمانمان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
نییه. لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ویستیان باس له موناسه‌باتی كۆمه‌ڵه و كۆماری
ئیسلامی بكه‌ن و قسه‌یان ئه‌وه بوو كه ده‌بێ زه‌مینه‌ی دانوستاندن خۆش بكرێ،
ئێمه ئه‌و داخوازییه‌مان ڕه‌ت كرده‌وه و گوتمان جیا له مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی
كوردستان هیچ شتێكی دیكه بۆ قسه‌كردن به پێویست نازانین و هه‌ر به عه‌مه‌لیش
هه‌رچی له دانیشتنه‌كه‌دا حازر نه‌بووین له‌م باره‌یه‌وه قسه‌یه‌ك
بكه‌ین.
به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، ئایا كاتی دروستكردنی به‌ره‌ی
دیمۆكرات و پێشكه‌وتوو نییه و هه‌ر كام له جێی خۆی مایه دانێ و له‌و
پاوانخوازیییه ده‌ست هه‌ڵگرن. هه‌مووتان له به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیداندا
به‌رپرسیارن. هه‌ر كام لایه‌نی دیكه تاوانبار ده‌كات. هیچ كام ڕه‌خنه له خۆی
ناگرێت. هیوادارم لێم تێگه‌شتبێتی. سوپاس، یوسف بۆكانی
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان به‌ره‌یه‌كی كوردستانییه، به‌ڵێ،
كاتیه‌تی و دره‌نگیش بووه و نابێ له‌وه دره‌نگتر بێت. ئێمه به‌دڵ و
به‌گیان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له كوردستانی ئێران ئاماده‌ین،
زۆرمان بیر لێكردۆته‌وه، زۆرمان كار له‌سه‌ر كردووه، گه‌ڵاڵه‌یه‌كمان
داڕشتووه و سه‌ره‌نجام له كۆنفرانسی هه‌شته‌می كۆمه‌ڵه به تێكڕای ده‌نگ
په‌سندمان كردووه، له‌گه‌ڵ ڕای گشتیی كورد هێناومانه‌ته ئاراوه، خه‌ڵكمان بۆ
دیوه، له كۆڕ و كۆمه‌ڵی په‌یوه‌ندیدار به‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شداریمان كردووه،
له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ئێران هێناومانه‌ته گۆڕێ و باس و
لێكۆڵینه‌وه‌مان پێشكه‌ش كردووه و زۆر شتی له‌و بابه‌ته. خۆشبه‌ختانه ئه‌و
بیرۆكه‌یه ته‌نیا به ئێمه‌وه نه‌وه‌ستاوه و زۆرێك له تێكۆشه‌ران و
كه‌سایه‌تییه‌كان و ڕۆشنبیرانی كورد پشتیوانیان لێكردووه. نازانم ئه‌وانه
كوێی جێی ڕ‌ه‌خنه‌یه و بۆچی ده‌بێ له‌م په‌یوه‌نده‌دا ڕه‌خنه له خۆمان
بگرین؟ له ڕاستیدا ئێمه تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆمان بووه به‌جێمان
گه‌یاندووه و له‌وه به‌م لاوه‌ش لێی نامۆ نین و هه‌وڵی زۆرتریشی بۆ
ده‌ده‌ین. زۆریش خۆشحاڵ ده‌بین هه‌ر كه‌س ڕێنوێنیمان بكات و پێشنیاری چاك
بخاته به‌رده‌م ئێمه و هه‌موو بزووتنه‌وه‌كه‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر
بزانین ڕێیه‌كمان بۆ ده‌كاته‌وه به‌قسه‌شی ده‌كه‌ین. به‌ڵام بێ‌وازی و
نه‌كردنی خه‌ڵكی دیكه بۆ ده‌بێ به حیسابی ئێمه بنووسرێت؟
به‌ڕێز كاك
عه‌بدوڵڵا، حه‌ز ده‌كه‌م ڕات بزانم له‌مه‌ڕ شوێن و ڕاده‌ی ته‌ئسیری میدیا
گشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت ته‌له‌ڤزیۆنی سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت له‌سه‌ر شۆڕشه
كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت. دووه‌م، ئه‌گه‌ر پێتان وایه كه ئه‌مانه گرینگن،
چه‌نده بایه‌ختان به ده‌كاركردنی ئه‌وانه داوه؟ چۆنه كه كاناڵێكی
ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌ڕێ ناخه‌ن؟
زۆر سپاس بۆ كات و سه‌رنجتان، ئاشتی
موكری
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی تی.ڤی. بۆ
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌موومان ده‌زانین كه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌م بواره‌دا
هه‌یه. ته‌له‌ڤزیۆنێكی ساته‌لایتی بۆ كوردستانی ئێران، بێگومان
كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له بواری سیاسی و ڕۆشنبیری ده‌بێ و خزمه‌تێكی
گه‌وره به گۆڕان و پێشڤه‌چوونی كوردستان و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كات
و له‌سه‌ر ئێرانیش ته‌ئسیری چاكی ده‌بێت. هه‌موو كه‌س تامه‌زرۆ و
ئاواته‌خوازى بيستنى ده‌نگ و ڕه‌نگى ئازادييه له كوردستان. ڕه‌نگه هیچ شتێك،
ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری لێبگه‌ڕێته‌وه، نه‌توانێ له سه‌رده‌می ئێستادا
به‌قه‌ده‌ر كاناڵێكی ئاسمانی كوردیی باش و پێشكه‌وتوو له دانی پێناسه و بڕوا
به‌خۆ به گه‌لی كورد له هه‌موو كوردستانی ئێران ده‌ور و نه‌خشی نه‌بێت.
كاناڵێكی كوردی بۆ كوردستانی ئێران هۆكارێكی گه‌وره‌ش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه
كرماشان و ئیلام و به‌شێكی زۆری دیكه به عه‌مه‌لی تێكه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی
كوردستان بنه‌وه و ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژوویی ده‌بێ بۆ
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران. به‌هه‌رحاڵ
هه‌رچه‌ندی له‌سه‌ڕ بڕۆین كه‌مه و ئێمه‌ش به‌ته‌واوی پێی ده‌زانین.
ئێمه
به ته‌واوی مانا خولیای ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان هه‌یه و ده‌مێكه لێكۆڵینه‌وه و
كاركردنمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له ئێوه‌ی ناشارمه‌وه كه
به بوودجه‌ی ئێستای خۆمان و به‌بێ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی توانای دامه‌زراندن
و به‌تایبه‌ت درێژه‌پێدانی كاناڵێكی ئاسمانیمان نییه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر هه‌موو شتێك به ته‌واوی ساغ بووینه‌وه، حه‌تمه‌ن ده‌ستده‌كه‌ین به
یارمه‌تی كۆكردنه‌وه له كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
ئه‌گه‌ریش تا
ئێستا زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆیشتووین هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌مانویستووه به‌ڵێن
بده‌ین و چاوه‌ڕوانی پێكبێنین به‌ڵام هیچ نه‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر
بوودجه‌كه‌يمان فه‌راهه‌م كرد، له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به كاری
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان بین. هه‌ر بۆیه له ئێستاوه بانگه‌وازی هه‌موو
دڵسۆزان ده‌كه‌م له ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه‌مان خسته گه‌ڕ، به ئه‌ركی
نیشتمانی خۆیانی بزانن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆی بكه‌ونه گه‌ڕ و
یارمه‌تیده‌ری بن. با ئه‌وه‌ش بڵێم كه میدیایه‌ک وه‌كو ته‌له‌ڤزیۆن ئه‌گه‌ریش
حیزبێك داینێ به‌ڵام نابێ به‌ته‌نها زمانحاڵی ئه‌و حیزبه بێت به‌ڵكو ده‌بێ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و بیر و بۆچوونه‌كانی و له خزمه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
من یه‌ك پرسیارم هه‌یه، وه‌ك
ده‌زانین كۆمه‌ڵه هه‌وڵی داوه بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ
ڕێكخراوه‌كانی تردا، به‌ڵام حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران نایهه‌وێ ئه‌م
به‌ره‌یه پێكبێت. به ڕای ئێو‌ه كاك عه‌بدوڵڵا بۆچی حدك ناخوازێ؟
له‌گه‌ڵ
سوپاسدا، سیروس
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له ڕاستیدا ئێمه له دوو ساڵی
ڕابردوودا زۆر له باره‌ی پێكهینانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دواوین، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وانمان داوه‌ته به‌ر
باس و لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی خۆمان پێشكه‌ش كردووه. سه‌ره‌نجام پتر له
ساڵێك پێش ئێستا گه‌یشتینه ئه‌و نه‌تیجه‌یه كه كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش له
هه‌ردووك لا بۆ تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌كان و داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك یان
پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش دابنێین. ئه‌و كۆمیسیۆنه پێكهات و له لایه‌ن حیزبی
دێمۆكراته‌وه به‌ڕێزان كاك بابا عه‌لی میهرپه‌روه‌ر و كاك حوسێنی مه‌ده‌نی و
له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌شه‌وه به‌ڕێزان كاك ئه‌بووبه‌كری موده‌ڕیسی و كاك
ئه‌نوه‌ری محه‌ممه‌دی به‌شدارییان تێدا كرد. ده‌بێ بڵێم كه ئێمه له كاری ئه‌و
كۆمیسیۆنه ڕازین، ئه‌وان به ماندووبوونی خۆیان و به ژیری ئه‌ركێكی دژواریان
به باشی برده پێشه‌وه و توانیان له‌سه‌ر نزیكه‌ی سه‌تی حه‌فتا تا هه‌شتای
خاڵه‌كان پێك بێن و له داڕشتنی بنه‌مای پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش ته‌واو نزیك
بنه‌وه. ئێمه له‌و بڕوایه‌دا بووین كه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی تا ئێستا
به‌ده‌ستهاتووه بیپارێزین و هه‌تا گه‌یشتنی یه‌كجاری به پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش
درێژه به كاری ئه‌و كۆمیسیۆنه هاوبه‌شه بده‌ین. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م
باره‌یه‌وه براده‌رانی حیزبی دێمۆكرات دڵگه‌رم كه‌ین ئاماده‌یی خۆمان بۆ
ئه‌وه ده‌ربڕی كه له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ حازرین زیاتر به‌لای ئه‌وانه‌وه بچین
بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه. به‌ڵام له‌سه‌ر پێشنیاری
سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دێمۆكرات كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردووك سه‌ركردایه‌تیمان
پێكهێنا. له‌وێدا سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دێمۆكرات ڕایانگه‌یاند (هه‌ر وه‌كوو
پێشتریش ئه‌وه‌یان وتبوو) كه ئه‌وان به‌ره به شتێكی گونجاو نازانن، به‌ڵكو
بڕوایان به جۆرێك ئیئتیلاف یان هاوكاری هه‌یه و ئه‌م شێوه‌یه به هه‌نگاوێكی
گونجاو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌زانن. ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی هاوكاری و ئیئتیلاف و
شتی واشمان ڕه‌ت نه‌ده‌كرده‌وه و بۆی ئاماده بووین، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا
بووین كه به‌ره له ئاستی ئه‌ركه‌كان و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێراندایه و به‌ره به
شێوه‌یه‌كی گونجاوتر ده‌زانین.
بێجگه له‌وه ئه‌وان له‌سه‌ر شتێك
پێداگرییان كرد و كردیان به پێش مه‌رج كه هه‌موو پرۆسه‌كه‌ی له‌و قۆناغه‌دا
به بنبه‌ست گه‌یاند. ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانگوت كه پێش پێكهێنانی
هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك، ته‌نانه‌ت پێش ئیمزا كردنی هه‌ر چه‌شنه
پلاتفۆرمێكیش، ده‌بێ ئێو‌ه ڕه‌هبه‌ریی حیزبی دێمۆكرات بسه‌لمێنن. دیاره
پێشمه‌رجی ئاوا‌ش نه بۆ ئێمه و نه بۆ كه‌س قابیلی قبووڵ نین. به بڕوای ئێمه
ده‌بێ خه‌ڵك له دواڕۆژدا هه‌ڵبژێرن كه كێ و چ به‌رنامه و سیاسه‌تێكیان لا
په‌سنده و ئه‌ویش به چ ڕێژه‌یه‌ك. به‌ڵام براده‌رانی سه‌ركردایه‌تیی حدكا
پێیان وابوو ئه‌م پێشمه‌رجه‌ی ڕه‌هبه‌ریی حیزبی دێمۆكرات له‌گه‌ڵ ویست و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دێته‌وه و ئه‌وان شتێكی نزیك به سه‌تی
نه‌وه‌دی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵه و باقییه‌كه‌ی ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تیی
ئه‌وان قبووڵ بكه‌ن. دیاره ئه‌مه‌ش نه له‌گه‌ڵ هیچ پێوانه‌یه‌كی دیمۆكراسی
دێته‌وه و نه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعییه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه و بێجگه
له‌وه‌ی پێش به سه‌رگرتنی هاوكاری و پێكهاتنی به‌ره بگرێ هیچ فایده‌یه‌كی
دیكه‌ی نییه.
سه‌رتان نایه‌شێنم، به‌دوای ئه‌وه‌دا ئێمه داوامان كرد
ئه‌گه‌ر ئێستا بۆ پێكهێنانی به‌ره ئاماده نین، با هیچ نه‌بێ له‌سه‌ر دانی
پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش پێكبێین، یانی ئه‌گه‌ر دروست كردنی قه‌واره‌ی
رێكخراوه‌یی به‌ره جارێ گیروگرفتی هه‌یه، با به‌بێ دروست كردنی هیچ
قه‌واره‌یه‌كی ته‌شكیلاتی له‌سه‌ر پلاتفۆرمێك ساغ بینه‌وه كه كێشه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی و ڕه‌هبه‌ری و زۆر و كه‌میشی تێدا نییه. ئه‌و به‌ڵگه هاوبه‌شه‌ش
ببه‌ینه نێو خه‌ڵك و كۆنفرانسی فراوانی كه‌سایه‌تی و تێكۆشه‌رانی كوردستانی
بۆ بگرین و دیالۆگێكی گشتی له‌سه‌ر ساز بكه‌ین و سه‌ره‌نجام وا بكه‌ین
داخوازییه‌كانی كوردی ئێران بكه‌ین به یه‌ك. براده‌رانی سه‌ركردایه‌تیی حیزبی
دێمۆكرات به‌داخه‌وه ئه‌و پێشمه‌رجه سه‌یره‌یان بۆ نووسینی پلاتفۆرمیش هێنایه
گۆڕێ و كردیان به كۆسپ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتن له حاڵێكدا به بڕوای ئێمه
له‌سه‌ر ئه‌و پلاتفۆرمه قابیلی پێكگه‌یشتن بووین و ئێستاش هه‌ین.
دیاره
ورده‌كاریی پرۆسه‌كه و باسه‌كان و وه‌ستانی له‌وه زیاتره، به‌ڵام ئه‌مه
كورته‌یه‌كی بوو. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، ئێمه به‌ڕاستی له‌و بڕوایه داین
كه دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی له ئێران هه‌م پێویسته و هه‌م مومكینه،
پێمان وایه بنبه‌ستێك كه ئێمه پاره‌كه له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكرات تووشی هاتین
پێویست نییه هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ، ده‌بێ كارێكی وا بكه‌ین ئه‌و گیروگرفتانه
له‌به‌ر پێی خۆمان و هه‌موو بزووتنه‌وه‌كه لابه‌رین، ده‌بێ درێژه به كاری
دیالۆگه‌كانمان بده‌ین و بیانخه‌ینه‌وه گه‌ڕ، ده‌بێ خه‌ڵكی دیكه و لایه‌نی
دیكه‌ش له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار كه‌ین، ده‌بێ دیالۆگێكی فراوان و
هه‌مه‌لایه‌نه بخه‌ینه رێ و نه‌زه‌ری هه‌مووان ببستین. ئێمه به به‌شی خۆمان
ئاماده‌ین كه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكرات ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه،
هیوادارم ئه‌وانیش زۆرتریان بیر لێكردبێته‌وه و ئاره‌زووی خه‌ڵكیان بۆ
پێكهینانی وه‌ها به‌ره‌یه‌ك بیستبێ و چیدی له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رجه
نادیمۆكراتیكانه كه نه شیاوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وڕون و نه له‌گه‌ڵ هیچ
پێوانه‌یه‌كی شارستانیانه دێنه‌وه و زۆریش له واقعیاتی كوردستان دوورن،
پێداگری نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشمه‌رجانه نه‌بن، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی
فراوان، كه ته‌نیا به كۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆكراتیش مه‌حدود نه‌بێته‌وه، شتێكی
عه‌مه‌لییه و ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو كارێكی بۆ بكه‌ین.
یه‌ك له‌و ڕێگایانه
كه ئێمه بۆ شكاندنی بنبه‌سته‌كه و فراوانكردنی بنگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی
پێشنیارمان كرد ئه‌وه‌یه كه كۆنفرانسێك بانگهێشت بكه‌ین كه تێیدا هه‌م
لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌م ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و تێكۆشه‌رانی سیاسی و
ڕۆشنبیری ده‌عوه‌ت بكه‌ین و له‌وێدا مه‌سه‌له‌ی به‌ره و پلاتفۆرم بخه‌ینه
به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌ش ڕه‌ت كرایه‌وه.
ئێمه ئێستاش بۆ بانگهێشت كردنی كۆنفراسێكی ئاوا كه تێیدا ئێمه‌ش و حیزبی
دێمۆكراتیش و خه‌ڵكی دیكه‌ش بۆچوونی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و پێشنیاره‌كانی
خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی، ئاماده‌ین و هه‌موو یارمه‌تی و هاوكارییه‌کی
ده‌كه‌ین.
ئێو‌ه خۆتان به ئێرانی داده‌نێن یان كوردستانی؟ كوردێك له
سنه‌وه
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: من كوردم، ئه‌ندامی حیزبێكی كوردستانیم كه
بۆ ئازادیی كوردستان و به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵكه‌كه‌ی تێده‌كۆشێ. له هه‌مان حاڵ‌دا
منیش و تۆش و باقی كوردی ئێرانیش شارۆمه‌ندانی وڵاتی ئێرانین. من هیچ
معمایه‌ك لێره‌دا نابینم. ئێمه ده‌بێ بزانین تا وه‌ختێك كه له ئێران‌دا
ده‌ژین، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌یه‌كی دیمۆكرتیك و به
له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد دیاری بكه‌ین، تا وه‌ختێك له ئێران‌دا
ده‌ژین چاره‌نووسی ئه‌م وڵاته و ماهییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ش
كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه و دووره‌په‌رێزی له بوواری سیاسه‌تی سه‌رتاسه‌ری
به هه‌ڵه و زیانمه‌ند ده‌زانم.
كۆمه‌ڵه چه‌نده باوه‌ڕی به كوردایه‌تی و
سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه؟ ڕێبوار
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: سه‌ربه‌خۆیی مافی
مسۆگه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورده وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. ئه‌و مافه
له‌به‌ر هۆكاری مێژوویی و سیاسی و به‌هۆی سیاسه‌تی ئیستیعمارییه‌وه له گه‌لی
كورد زه‌وت كراوه و كراوه به وڵاتێكی دابه‌شكراوی داگیرگراو. سه‌ره‌نجام و له
لێكدانه‌وه‌ی نیهاییشدا، چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌ی سته‌می میللی له
كوردستاندا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێت. ئێمه ئه‌مانه و
زۆر شتی تریشمان به ڕاشكاوییه‌وه له به‌رنامه‌ی خۆماندا ڕاگه‌یاندووه.
به‌رنامه‌ی سیاسی ئێمه دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر
سه‌رزه‌مینی خۆیاندایه كه بۆ ئێستا له ئێرانێكی فێدراتیڤ و كوردستانێكی
فێدراڵ‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
سه‌باره‌ت به "كوردایه‌تی" ده‌بێ بڵێم كه
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كوردایه‌تی نه‌ك ئایدۆلۆژییه‌كی سیاسی دیاریكراو، به‌ڵكو
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورد بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست جووڵانه‌وه‌ی
ڕه‌وای گه‌لی كورد بۆ هاتنه‌ده‌ر له ژێرده‌ستی و به‌ده‌ستهێنانی مافه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی بێت ئێمه خۆمان له ڕیزی پێشه‌وه‌یدا ده‌بینینه‌وه،
خۆمان به ڕێكخه‌ر و پێشبه‌ری ده‌زانین و سه‌ركه‌وتنیمان به ئامانجی خۆمان
داناوه. به‌ڵام كوردیش، دیسان وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان،
بیروباوه‌ڕ و ڕوانگه‌ی جیاواز، چینی كومه‌ڵایه‌تیی جیاواز، به‌رژه‌وه‌ندیی
جیاواز و سیاسه‌تی جیاوازی تێدایه. ئێمه خۆمان به نوێنه‌ری ڕوانگه و سیاسه‌تی
چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و له‌ناو بزووتنه‌و‌ه‌كه‌یدا
ده‌زانین، له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خۆمان به داكۆكیكار له به‌رژه‌وه‌ندی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، به‌رژه‌وه‌ندی چه‌وساوه‌كان و بێبه‌شانی كوردستان
و تێكۆشه‌ری شێلگیری عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانین. مه‌رج نییه ته‌فسیری
ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كورد و سیاسه‌ته‌كانمان له‌گه‌ڵ ه‌ی
هه‌موو لایه‌ن و سیاسه‌تێكی تر یه‌ك بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ش شتێكی
ئاساییه.
چۆن بوو كۆمه‌ڵه گرینگی زیاتری دا به مه‌سه‌له‌ی میللی؟
داهاتووی كۆمه‌ڵه له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا چۆن ده‌بینن؟
ڕێژان
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵه له چوارچێوه‌ی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا، وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه به
ئاڵاهه‌ڵگری ڕاسته‌قینه‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كوردستانی ئێران
ده‌بینم. بوونی كۆمه‌ڵه و ڕێبازی كۆمه‌ڵه له بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا به
خاڵێكی زۆر پۆزه‌تیڤ ده‌زانم و به قازانجی گه‌لی كوردیشی ده‌بینم كه ڕێبازی
كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان ده‌ستی باڵا په‌یدا
بكات و له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه په‌سند و ڕه‌چاو بكرێت، چونكه پێم
وایه له‌م ڕێگایه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌له و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ڕۆشنتر و
مسۆگه‌رتره.
بۆ گرینگی دان به مه‌سه‌له‌ی میللی، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه،
ساڵه‌ها پێش به‌شداریكردنی ئێمه له پرۆژه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا، كۆمه‌ڵه
هه‌ر وا بووه و ئه‌مه شتێكی تازه نییه. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه كه‌م
نییه. ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێبازه، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو
دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كی ڕابوردوو، چونكه ئه‌و كاره نه مومكینه و نه به‌كه‌ڵكه،
به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕێبازی مێژوویی كۆمه‌ڵه به‌ڵام له دنیایه‌كی نوێ و بارودۆخێكی
نوێ‌دا و به تێگه‌یشتنێكی تازه‌وه.
به‌ڕێز موهته‌دی، تا كه‌ی
دووبه‌ره‌كی ئایدۆلۆژیكی نێوان ئیسلام و چه‌پ له كوردستاندا درێژه‌ی ده‌بێ و
له ئامانجی سه‌ره‌كی دوور ده‌بنه‌وه؟ دیمۆكراسی، ڕێزنانه له بیروباوه‌ڕی
یه‌كتر. س. كورد له زانكۆی تاران
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له وه‌ڵامی
ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی
ئایینی كه‌سه‌كان نییه، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كردنی ئیسلامه به مۆدێلی حكومه‌ت،
له‌گه‌ڵ كردنی شه‌ریعه‌ته به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، له‌گه‌ڵ كردنی ئایینه
به ئایدۆلۆرییه‌كی سیاسی كه دژی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، دژی ئازادی، دژی ژن،
دژی پێشكه‌وتنخوازی و هه‌روه‌ها دژی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده.
به‌گشتی، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی كردنی ئایینه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی گشتی كه
كۆمه‌ڵگه‌دا. پێمان وایه كه بیروباوه‌ڕی ئایینی تاكه‌كان مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت
و شه‌خسی خۆیانه و دین و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به ته‌واوی له یه‌كتر جیاواز بن،
هیچ دینێك و هیچ مه‌زهه‌بێك نابێ به دین یان مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی كوردستان
بناسرێت و هه‌موو بیروباوه‌ڕێكیش، ئایینی و نائایینی، ده‌بێ ئازاد بێ. ئه‌وه
هه‌م له ڕوانگه‌ی به دیمۆكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌وه پێویسته و هه‌م له
كوردستانی داهاتوودا به له‌به‌رچاوگرتنی ئایین و مه‌زهه‌ب و باوه‌ڕه جیاكان
ته‌نیا ڕێگه‌ی پاراستنی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته‌یه.
ئایا كۆمه‌ڵه ئێستاش پێی وایه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
نوێنه‌ری سه‌رمایه‌داره له كوردستان؟ ئایا كۆمه‌ڵه بڕوای به شه‌ڕی چه‌كداری
هه‌یه؟ كامران
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له بابه‌ت پرسیاری یه‌كه‌مه‌وه
ده‌بێ بڵێم تكایه بۆ زانینی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان،
له‌وانه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بڕوانه به‌ڵگه ڕه‌سمییه‌كانی ئێمه.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی كه له بیروباوه‌ڕ و به‌رنامه و مێتۆدی سیاسی‌دا جیاوازیمان
له‌گه‌ڵیان هه‌یه و ئه‌وه‌شمان نه‌شاردۆته‌وه، له هه‌مان حاڵ‌دا حیزبی
دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به یه‌كێك له هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌زانین و هه‌ر به‌و پێیه‌ش
هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. ڕه‌ئی ئێمه له‌سه‌ر حدكا و ئاماده‌یی ئێمه بۆ
هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆكرات بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی و بۆ
پێكهێنانی به‌ره‌ی گه‌لانی ئێران و به‌ره‌ی دێمۆكراسی له ئێران‌دا، له زۆر
بۆنه‌دا باس كراون و هه‌موان لێی ئاگادران.
له‌سه‌ر پرسیاری دووهه‌م، ئێمه
باره‌ها له كۆنگره و كۆنفرانس و نووسراوه و گفتگوگۆكاندا ڕامانگه‌یاندووه كه
شكڵه‌كانی خه‌بات، له نهێنی تا چه‌كداری، له مان گرتن تا ڕاپه‌ڕین، له
قانوونی تا ناقانوونی، هیچ كامیان موقه‌ده‌س نین، هیچ كامیشیان تا سه‌ر و
ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی نین. بۆ ئێستا و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، ئێمه بڕوامان وایه
كه شكڵی سه‌ره‌كیی خه‌بات له كوردستانی ئێران خه‌باتی سیاسی، خه‌باتی ڕێكخستن
و ڕاگه‌یاندن، خه‌باتی بزووتنه جه‌ماوه‌رییه‌كان، خه‌باتی خۆپیشاندانه‌كان،
خه‌باتی ئێن.جی. ئۆكان، خه‌باتی ڕۆشنبیری و سه‌ره‌نجامیش خه‌باتی هه‌ستان و
ڕاپه‌ڕینه له كاتی پێویست و گونجاوی خۆیدا.
ئێمه هێزی پێشمه‌رگه ڕاده‌گرین
و په‌ره‌شی پێده‌ده‌ین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا عه‌مه‌لیاتی چه‌كدارانه‌ی پێ
بكرێ، به‌ڵكو بۆ ڕاگرتنی پارسه‌نگییه‌كی له‌بارتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان له
ململانێی نێوان ئه‌وان و حكومه‌تدا، بۆ به‌رزراگرتنی وره‌ی خه‌ڵك و
بزووتنه‌وه‌ی ئیعتیرازی و جه‌ماوه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به
پشتیوانییه‌ك بكه‌ن، بۆ كاری سیاسی و ته‌بلیغی له نێوخۆی كوردستانی ئێران، بۆ
پارێزگاری له كاره سیاسی و ڕێكخراوه‌ییه‌كانمان. ئێمه هه‌میشه پێمان وابووه
كه كاری چه‌كداری ده‌بێ خزمه‌ت به كاری سیاسی، به وشیاركردنه‌وه و هێنانه
مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكا نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و بواره ته‌سك كاته‌وه، خه‌ڵك
له هاتنه مه‌یدان بڕه‌وێنێته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌بار
به‌رێ. ئه‌مه محه‌كی ئێمه‌یه بۆ ته‌شخیسی گونجاو یان نه‌گونجاوبوونی خه‌باتی
چه‌كداری. هه‌ر وه‌كو باسم كرد ئێمه ئێستا كاری چه‌كداریمان نه‌خستۆته
ده‌ستووری كاری خۆمانه‌وه، به‌ڵام پێشمان وا نییه كه تازه ئه‌و شێوه له
خه‌بات له كوردستان به‌سه‌رچووه. ئه‌گه‌ر خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بگاته
قۆناغێكی دیاریكراو كه به‌كارهێنانی ئه‌م شكڵه له خه‌بات بخوازێ، یان ئه‌گه‌ر
حكومه‌ت هێرشێكی به‌رین بكاته سه‌ر خه‌ڵك و ده‌ست به كوشت و بڕ بكا، هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش ده‌زانێ ئه‌ركی خۆی چۆن به‌ڕێوه
به‌رێت.
ئه‌مانه پرسیاری منن:
1. ئایا هه‌ستتان به‌و لاوازییه
كردووه كه له دوای له‌تبوونی كۆمه‌ڵه‌وه داوێنگیری هه‌ردوو سێ باڵی كۆمه‌ڵه
بووه؟ به بڕوای تۆ و به‌و جۆره كه ئاگاداریت هیج ئومێدێك هه‌یه بۆ
یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له ڕێكخراوێكی سه‌داسه‌د كوردستانیدا؟
2. ئایا له
ڕه‌وشێكدا له ڕێژیمی ئێران تووشی چاره‌نووسی ڕێژیمی به‌عس بێت، كۆمه‌ڵه به‌م
چه‌ند باڵه‌یه‌وه ده‌توانێ چ ڕۆڵێك بگێڕێت؟
3. ئایا پێتان وا نییه به
هه‌ڵگرتنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، كۆمه‌ڵه له ده‌ورانی دوای ڕێژیمی ئیسلامی‌دا
بتوانێ پتر بچێته نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی گه‌نجان و
ڕووناكبیرانه‌وه؟ زۆر سپاس بۆ كاك عه‌بدوڵڵا و ماڵپه‌ڕی دیمانه.
عه‌بدولواحید له نیوزیلاند
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: پێم خۆشه كه
پێشه‌كی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕوون بكه‌مه‌وه كه كۆمه‌ڵه دوو باڵ و چه‌ند باڵ
نییه. هه‌ر یه‌ك حیزبی چه‌پ و سۆسیالیستی كوردستانی به ناوی كۆمه‌ڵه هه‌یه كه
ناوی ته‌واوه‌كه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران"ه،
دوو باڵیش نییه چ جای سێ باڵ كه هه‌ر نازانم مه‌به‌ست چییه؟
ئه‌وه‌ش
ده‌زانین و ئینكاری ناكه‌ین كه سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش
هه‌یه كه خۆی به ناوی كۆمه‌ڵه ده‌ناسێنێ. دیاره ئه‌ویش وه‌كو گروپێك ده‌توانێ
درێژه به ژیانی خۆی بدا و هه‌ر ناوێكیش پێی خۆشه له خۆی بنێ، به‌ڵام حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران نه‌ك له ڕووی قسه‌ی ئێمه‌وه به‌ڵكو به حوكمی قه‌زاوه‌تی
خه‌ڵك و تێكۆشه‌رانی سیاسیی كوردستان كه‌وتۆته په‌راوێزه‌وه و پێگه و
جێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی كوردستانی ئێران
بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه داوه. بۆیه تا وه‌ختێك ئه‌وان به‌و ناوه و به‌و
قه‌واره‌یه و هه‌روه‌ها به‌و سیاسه‌تانه‌شه‌وه بمێننه‌وه، ناتوانن وه‌كو
حیزبێك جێگه‌یه‌ك له‌ناو سوننه‌ت و ڕێبازی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، با
خۆشیان به تاك تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه بووبن. كه‌وابێ، به مانای سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ر یه‌ك كۆمه‌ڵه هه‌یه ئه‌ویش كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه.
بێجگه له‌وه، پرۆژه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه و هاتنه‌ده‌ری له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ڕاستیدا پرۆژه‌یه‌كه بۆ
یه‌كخستنه‌وه و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێز و توانا و كادر و
كه‌سایه‌تییانه‌ی كه ساڵه‌های ساڵ به ناوی كۆمه‌ڵه و له‌ژێر دروشم و
ڕێبازه‌كه‌یدا تێكۆشانێكی نموونه‌یی و پڕ له شانازییان به‌ڕێوه برد.
كوردستان و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی پێویستی به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كگرتووی
گورج و گۆڵی چالاك هه‌بوو، ئێمه به هه‌موو وجوودمانه‌وه هه‌ستمان به‌و
پێویستییه ده‌كرد و ده‌مانزانی ده‌بێ خۆمان بۆ گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو
ئاماده بكه‌ین به‌ڵام حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی سڕ كردبوو و
مراندبووی. كێ هه‌یه له كادر و تێكۆشه‌ره دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵه كه جه‌رگی به‌و
ڕكود و وه‌ستان و پاسیڤیته‌یه ژانی نه‌كردبێ كه داوێنمانی گرتبوو؟ ئه‌سڵه‌ن
یه‌كێك له هانده‌ره گه‌وره‌كانی ئێمه بۆ هێنانه ئارای پرۆژه‌ی ساغ كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه ڕێك زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و خاوی و سستی و كه‌وتنه په‌راوێزی كۆمه‌ڵه
و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه كۆن كه‌وتووانه بوو كه كۆمه‌ڵه له حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران‌دا تووشی هاتبوو.
ئێمه‌مانان، هه‌ڵسووڕاوانی خه‌تی
ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، پێشتر زۆریشمان بۆ زیندوو كردنه‌وه و گه‌شاندنه‌وه‌ی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌وڵ دابوو. له‌ڕاستیدا زۆرتر هه‌ر ئێمه‌مانان بووین
كه له ساڵانی پێش جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانمان
ڕاگرتبوو و كارمان بۆ ده‌كرد. به‌ڵام هه‌م به لێكدانه‌وه و ته‌حلیلی
نه‌زه‌ری و هه‌م به ئه‌زموونی عه‌مه‌لی به‌و ئاكامه گه‌یشتین كه
زیندووكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نه مومكینه و نه
به‌ڵكه‌كه و، پێداگری له‌سه‌ر به‌خێوكردن و به‌دوای خۆدا كێشكردنی ئه‌م
بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵه، سه‌رمایه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ش
ده‌فه‌وتێنێ.
ئێمه‌مانان ده‌مانگوت خۆدروستكردنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هه‌موو شتێكی كۆمه‌ڵه نه‌بوو، به‌ڵكو یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه بوو.
قه‌ید چی ئه‌كا، با به‌و سیاسه‌ته‌دا بچینه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه ڕاستی
كه‌ینه‌وه، با له‌جاجه‌ت و كورده‌نامووسی نه‌كه‌ینه پیشه. ئێمه دروست به‌و
نه‌تیجه‌یه گه‌یشتین كه به ڕاگرتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی،
ژیاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جاری جاران مومكین نییه، چ جای ئه‌وه‌ی بیكه‌ی به
حیزبی هه‌ره جه‌ماوه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه به بڕوای من هه‌قی خۆیه‌تی.
ئێمه هه‌م سه‌داقه‌ت و ڕاستگۆیی و هه‌م جورئه‌تی ئه‌وه‌مان له خۆ نیشاندا كه
به‌پانه‌وه ڕه‌خنه له‌و ئه‌زموونه بگرین و له دژوارترین هه‌لومه‌رجدا قۆڵ له
بووژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ڵماڵین. سه‌رده‌مێكی زۆر سه‌ختمان تێپه‌ڕ كرد، زۆر
به نه‌داری و له‌ژێر تیر و تانه‌ی نه‌یاران و بوختان و جنێوی ڕه‌هبه‌رانی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ڵمانكرد، به‌ڵام به دڵی خۆش و گه‌شبینی و هیوا به
سه‌ركه‌وتن و بڕوا به‌خۆ و ئیراده‌ی پته‌و ده‌ستمان به‌كار كرده‌وه و به
به‌رچاوی هه‌موانیشه‌وه دیاره كه توانیومانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست
بێنین و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵه و بۆ خه‌تی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازی
كوردستان تۆمار كه‌ین.
ئه‌گه‌ر ساغكردنه‌وه و گه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه،
وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستییه‌كی سیاسی له قووڵایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆشایی‌یه‌كی گه‌وره‌ی له
بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگێڕانه و ئازادیخوازانه‌ی كوردستان پر نه‌كردبایه‌ته‌وه،
بێگومان پێشوازیی ئاواشی لێنه‌ده‌كرا و ئه‌و گه‌شه و هه‌ڵدانه‌شی به‌خۆوه
نه‌ده‌بینی، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌ڵێین داهاتووی كوردستان ه‌ی ئه‌م خه‌ته‌یه و به
حوكمی واقعییه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كه،
ته‌نیا كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕه كه ده‌توانێ به‌ناوی كۆمه‌ڵه گه‌شه بكات و
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. حیزبی كۆمۆنیست و سازمانی كوردستای ئه‌و حیزبه،
ده‌توانن وه‌كو گرووپێك یان ڕێكخراوێك بمێننه‌وه، بڕێك پاره و ژماره‌یه‌ك
چه‌ك و چه‌ند ماشێنێكت هه‌بێ ئه‌وه كارێكی زۆر سه‌خت نییه، به‌ڵام تازه
هه‌رگیز ناتوانن وه‌كو ڕه‌وتێكی جه‌ماوه‌ری، وه‌كو خه‌ت و ڕێبازێكی مه‌قبوولی
ناو خه‌ڵك و ناو بزووتنه‌وه جێگه‌یه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه. جا ئه‌گه‌ر له
ڕابوردوودا به توانای تێكڕای هه‌موومانه‌وه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و سازمانی
كوردستانه‌كه‌ی زیندوو نه‌كرایه‌وه، كه‌ی ئێستا به ژماره‌یه‌كی كه‌م و
بێ‌توانا ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت؟ ڕه‌هبه‌ریی ئێستای حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و سازمانی كوردستانی ئه‌و حیزبه، نه سه‌رمایه‌ی سیاسی و نه توانای
ڕۆشنبیریی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان هه‌یه و له‌ڕاستیدا له هه‌ر دووك
دین بوون.
به‌م جۆره ده‌بینین كه سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ئیجتماعه‌ن ناتوانن جێی كۆمه‌ڵه بگرنه‌وه یان ئاڵتێرناتیڤێك له به‌رابه‌ر
كۆمه‌ڵه‌دا پێك بێنن. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌قیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌وه نییه
و له‌م ڕێبازه‌دا زه‌حمه‌تیان نه‌کێشاوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆیان
به‌ده‌ستی زۆر، له‌به‌ر خراپ تێگه‌یشتن، یان هۆكاری شه‌خسی و عاتفی، خۆیان
له‌و جووڵانه‌وه‌یه بێبه‌ری كرد. به‌ڵام ئێمه ئێستاش ئاواتمان ئه‌وه‌یه ئه‌و
كه‌سانه‌یان که بڕوایان به داهاتووی كۆمه‌ڵه هه‌یه و له ئه‌فكاری شێوه
كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا نوقم نه‌بوون، له‌جاجه‌ت و عه‌داوه‌تی شه‌خسی بنێنه
لاوه، با چیدیكه خۆ له چاوپێكه‌وتن و دیالۆگ نه‌بوێرن و لێی
نه‌ترسن.
هه‌روه‌ها زۆر ئه‌ندام و تێكۆشه‌ری دێرینی كۆمه‌ڵه‌ش هه‌ن كه
هێشتا بۆ چالاكیی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی به كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بوونه‌وه.
ڕووی قسه‌ی من له ئه‌وانیشه. با هه‌موو ئه‌وانه‌ش دیالۆگێكمان له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌موو تواناكان بخه‌ینه‌وه سه‌ر یه‌ك. به‌ڕاستی
ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ پێكهێنانی دووبه‌ره‌كایه‌تی نه‌بووه و نییه،
به‌ڵكو بۆ كۆتایی هێنان به دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی، بۆ فه‌راهه‌م كردنی
زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری سیاسی له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه، بۆ
ساڕێژكردنی برینی لێك دابڕاوه‌كان بووه. دڵنیام هه‌ر وایشی لێدێ و كۆمه‌ڵه
ده‌توانێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تێكۆشه‌رانی دێرینی له‌نێو خۆدا كۆكاته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ش موڵكی هیچ تاكه كه‌س و بنه‌ماڵه و تاقمێك نه‌بووه و نییه، كۆمه‌ڵه
موڵكی هاوبه‌شی هه‌موو تێكۆشه‌ران و دڵسۆزانیه‌تی و چه‌ترێكی فراوانه بۆ
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موومان له‌ژێریدا. كۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌ی هاوبه‌شی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه، سه‌رمایه‌ی هاوبه‌شی هه‌موو خه‌تی رادیكاڵ و چه‌پ
و عه‌داڵه‌تخواز و پێشكه‌وتنخوازی كوردستانه، سه‌رمایه‌ی هاوبه‌شی هه‌موو
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و میلله‌تی كورده.
كاك عه‌بدوڵڵا، پێت وا نییه دروشمی
كۆمه‌ڵه (ئێرانێكی فێدراتیو، كوردستانێكی فێدراڵ) كوپییه‌ك بێت له دروشمی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له ئاخرین كۆنگره‌یدا؟ به سپاسه‌وه ئازاد
له بۆكان
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: كاك ئازاد گیان ئه‌و قسه‌یه نا‌توانێ وا
بێت، چونكه كۆمه‌ڵه به چه‌ند ساڵ پێشتر دروشمی فێدراڵی به‌رزكرده‌وه و
له‌ڕاستیدا یه‌كه‌م حیزب بوو له كوردستانی ئێران كه ئه‌و دروشمه‌ی هه‌ڵگرت و
به فراوانی بردیه نێو خه‌ڵكه‌وه. ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی كه له كۆنگره‌ی نۆ
له ڕێكه‌وتی هاوینی 2001دا بیكا به سیاسه‌تی ڕه‌سمی، له نووسینه‌كانی
ئێمه‌مانان كه هه‌ڵسوڕاوانی خه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بووین، له چه‌ند ساڵ
پێش ئه‌وه‌ش فێدراڵی هاتۆته گوڕێ و داكۆكی لێكراوه. ئه‌و سه‌رده‌م زۆر كه‌س
پێی وابوو كه ئه‌و دروشمه بۆ كوردستانی ئێران نه‌گونجاوه و نا‌توانێ جێی
خودموختاری بگرێته‌وه. به‌ڵام ئێستا به‌خۆشییه‌وه ده‌بینین كه خه‌ریكه
ئیجماعێك له‌سه‌ر فێدراڵی وه‌كو شێوه‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران و هه‌روه‌ها گه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان به مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی پێك دێت.
به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، به ڕای ئێو‌ه
پێوه‌ندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پانئێرانیست به چ
مه‌به‌ستێك و بۆ چییه؟ ئازاد
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: هه‌ڵوێستی
كۆمه‌ڵه و ڕه‌خنه و تێبینییه‌کانی ئێمه له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه بۆ
ئاگاداریی ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و جه‌نابیشت ده‌توانی
له‌سه‌ر سایته ئینته‌رنێتییه‌كان بیخوێنیه‌وه، بۆیه به‌داوای لێبوردنه‌وه
حه‌واڵه‌ت ده‌ده‌م به ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆمه‌ڵه.
1. ئایا ئێو‌ه تاكو ئێستا
وتووێژتان كردووه له‌گه‌ڵ ئێران؟
2. بۆچی تاكو ئێستا مه‌سه‌له‌ی به‌ره
پراكتیزه نه‌كراوه؟
3. كۆمه‌ڵه ئه‌و ڕێكخراوه بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار ژنانی
له كوردستانی ئێران هێنایه نێو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، به‌ڵام
بۆ من وه‌كو دۆستێكی كۆمه‌ڵه، جێگای پرسیاره بۆچی له‌نێو كاردی ڕێبه‌ریی
كۆمه‌ڵه‌دا كورسی ژنه‌كان به‌تاڵه؟ حشمه‌ت خوسره‌وی
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: بۆ مه‌سه‌له‌ی وتوێژ تكایه بڕوانه وه‌ڵامه‌كه‌ی من به به‌ڕێز
عه‌لی هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا. بۆ وه‌ڵامی پرسیاری دووهه‌م بڕوانه وه‌ڵامی
من به پرسیاری به‌ڕێز سیروس هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا. له وه‌ڵامی پرسیاری
سێهه‌میشدا ده‌بێ بڵێم كه له ڕێبه‌ریی كۆمه‌ڵه‌دا كورسی ژنان به‌تاڵ نییه،
هه‌ر ئێستا دوو له ژنانی تێكۆشه‌ری ناسراوی كۆمه‌ڵه، خانمی جه‌میله‌ی
ره‌حیمی و خانمی ناهیدی به‌همه‌نی، ئه‌ندامی كۆمێته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ن.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوویش پێنج ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یه‌ك جێگری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ژن بوون كه پێم وایه له‌نێو هه‌موو حیزبه
كوردستانییه‌كاندا به‌رچاوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵتم که هێشتاش ژماره‌ی ژنان و
ڕێژه‌یان له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا که‌مه.
هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، به
ڕای جه‌نابتان بۆچی مافی چاره‌ی خۆنووسین ناتوانی جوابی داخوازییه‌كانی
خه‌ڵكی كورد بداته‌وه؟ ئه‌حمه‌د
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: كێ ده‌ڵێ
نا‌توانێ؟ له‌ڕاستیدا مافی چاره‌ی خۆنووسین كه له ناوه‌رۆكی خۆیدا مانای مافی
پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، رێگه‌چاره‌ی نیهایی كێشه‌ی كورده. به‌ڵام
له‌پاڵ داكۆكی كردن له‌و مافه و له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی ئه‌و
مافه له ئاستی ئێرانی و جیهانیدا، مادام كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له
ئێران‌دا پێكه‌وه ده‌ژین ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراویش بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی كورد و لابردنی ئاسه‌واری سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و بۆ پێكه‌وه ژیانی
یه‌كسان و دیمۆكراتیكانه‌ی گه‌لانی ئێران دیاری بكرێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه،
به‌بڕوای ئێمه، فیدراڵییه.
كاك عه‌بدوڵڵا، له ئێران‌دا چ شێوه
فیدراڵییه‌ك ده‌توانێ دابمه‌زرێت؟ شۆڕش
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: بۆ
کوردستان فێدرالی نه‌ته‌وه‌یی و جوغرافیایی ده‌خوازین. ئێمه داواده‌که‌ین
هه‌موو سه‌رزه‌مینه کوردنشینه‌کانی ڕۆژاوای ئێران که چه‌ند ئوستان
ده‌گرێته‌وه له یه‌که‌یه‌کی ئیداری و سیاسی‌دا به ناوی کوردستان بخرێنه‌وه
سه‌ر یه‌ک و ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی فێدرالی پێک بێنن. بۆ باقی شوێنه‌کانی ئێران
ئه‌و جێگه‌یانه‌ی که وڵاتی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه ده‌توانێ هه‌ر به‌م جۆره
بێت یان به‌پێی پێویست له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێوه‌ری دیکه دیاری بکرێ.
ئه‌ری
ڕاسته كه كۆمه‌ڵه به‌هۆی كاك سه‌لاحی موهته‌دییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران
دانیشتنی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ڕاست نییه بۆ وه‌درۆی ناخه‌نه‌وه؟ هه‌ر
سه‌ركه‌وتوو بن. پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵه
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی:
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م پێشتر داوه‌ته‌وه. تكایه بڕواننه ئه‌و وه‌ڵامه. هه‌ر
ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه هه‌وڵێكی به نه‌خشه‌وه هه‌یه كه سه‌رێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئیتیلاعاتی ئێران و سه‌رێكیشی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر نه‌یارانی سیاسی که
ده‌یانه‌وێ له‌لایه‌که‌وه كاك سه‌لاح و له‌لایه‌کی دیکه‌وه كۆمه‌ڵه
خه‌وشدار كه‌ن. بێجگه له‌وه، فه‌رقی چییه به‌هۆی کێوه بووبێت؟ بۆ
ئاگاداریتان، ته‌نانه‌ت به‌ڕێز مام جه‌لالیش که کۆبوونه‌وه‌که له باره‌گای
ئه‌و به‌ڕێوه‌چوو، دوای به‌خێرهێنان به‌جێی هێشتین و نه ئه‌و و نه هیچ
که‌سی دیکه له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدار نه‌بوون.
دیدگاه حزب كومله
در باره اینكه هدف وسیله را توجیه می‌كند را توضیح دهید. غریب
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: این دیدگاه را شما به کومه‌له نسبت میدهید و واقعیتی دربر
ندارد.
حدكا له‌م دواییه‌دا دروشمی خۆی گۆڕی بۆ فێدراڵی و ئه‌مه جێگای
خۆشحاڵییه. كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌م دروشمه‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه
به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی حدكا و حیزبی پان ئێرانیسته كه هیچ
باوه‌ڕیكیان به فێدراڵی و ته‌نانه‌ت خودموختاریش نییه. ئایا ئه‌مه كاریگه‌ری
نابێت له سه‌ر پێوه‌ندی ئێو‌ه و حدكا له‌سه‌ر خه‌بات بۆ چه‌سپاندنی
فێدراڵیزم؟ ئێو‌ه ئه‌م كاره‌ی حدكا چۆن لێك ئه‌ده‌نه‌وه؟
به سپاسه‌وه
سیاوه‌ش ئه‌حمه‌دی نیا
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: هیوادارم ئه‌م
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی حدكا و پان ئێرانیسته‌كان ته‌نیا ڕووداوێك بێ نه‌ك
سیاسه‌تێك. ئێمه پێمان وایه به قبووڵی دروشمی فێدراڵی له‌لایه‌ن حیزبی
دێمۆكراته‌وه، ڕێگه بۆ هاوكاری نێوانمان خۆشتر ده‌بێ و هه‌قه به پێكهێنانی
به‌ره‌یه‌كی كوردستانی به‌هاوكاری یه‌كتر بۆ چه‌سپاندن و به‌ڕه‌سمی ناساندنی
فێدراڵیزم هه‌وڵبده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه پێداگری بكه‌ین و بیكه‌ین به
مه‌رجیش بۆ چوونه ناو هه‌ر به‌ره و ئیئتیلافێكی ئێرانی و سه‌راسه‌ری بۆ
خۆمان.
چه‌ند پرسیارم له كاك عه‌بدوڵڵا هه‌یه:
1. بۆچی كۆمه‌ڵه كه
كۆنگره‌ی 10دا هیچ باسێكی سه‌باره‌ت به ئه‌موالی كۆمه‌ڵه كه له لایه‌ن حیزبی
كۆمۆنیسته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، نه‌برده به‌ر دید و ده‌نگی
به‌شداربووانی كۆنگره؟
2. هه‌روه‌ك هه‌موومان ئاگادارین، ئێستا باسێكی
چڕ‌وپڕ له‌ناو حیزبی كۆمۆنیست دا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی
كۆمۆنیست. ئایا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبی كۆمۆنیست كه ئێستا خوازیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن كه سازمانی كوردستانی
ئه‌و حیزبه جارێكی تر به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌ڵسووڕانی خۆی ده‌ستپێبكات، هیچ
تیشكێكی نه‌زه‌ریان به لای كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ‌دا نییه؟
3. بۆچی له كۆنگره‌ی
10دا ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێژه‌یان كه‌م بوو؟ به
سپاسه‌وه، پشتیوان له ئاتێن
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له وه‌ڵامی
پرسیاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه‌دا ده‌ڵێم:
یه‌كه‌م، له كاتی جیابوونه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له هاوینی ساڵی 2000دا، به‌ڕێز ئیبراهیمی
عه‌لیزاده سكرتێری یه‌كه‌می سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڵێنی
دا كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردنی عادڵانه‌ی ئه‌موال و ئه‌سناد و ئیمكاناتی
كۆمه‌ڵه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ش كه ده‌بوایه له نێوانماندا بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته حه‌كه‌م بێت، دیاری كرا. (ئه‌گه‌ر ئاغای ئیبراهیمی عه‌لیزاده ئه‌م
ئیدیعایه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، تا شوێن و كاتی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه و ئه‌وه‌ی كه به
حوزووری كێ ئه‌م قه‌وله‌یان دا بخه‌مه‌وه بیریان.) به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م
به‌ڵێنه‌شی نه‌برده سه‌ر و بێجگه له سێ سه‌یاره‌ی په‌ككه‌وته هیچ شتێكیان له
ئه‌موال و ئه‌سناد به كۆمه‌ڵه نه‌دا و ته‌نانه‌ت بۆ گوفتوگۆ له‌م باره‌یه‌ش
حازر نه‌بوون. ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بێ ئه‌گه‌ر بزانن ته‌نانه‌ت نوسخه‌یه‌ك له
شریتی ئه‌و سێمینارانه‌ی خۆم داومه یان نوسخه‌یه‌ك له نووسراوه‌كانی خۆشمیان
نه‌داومه‌ته‌وه. بۆ هاوڕێیانی تریشمان هه‌ر وه‌ها. ئێمه باره‌ها به
شێوه‌یه‌كی شارستانیانه و له ڕێگه‌ی نامه‌ی ڕه‌سمییه‌وه داوامان لێكردوون،
به‌ڵام تا ئێستا پشت گوێیان خستووه. له كۆنگره‌ی نۆهه‌مدا كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
كۆمه‌ڵه پێی سپێردرا كه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه له حیزبی کۆمۆنیستی
ئێران هه‌وڵبدا. له كۆنگره‌ی ده‌هه‌میشدا له راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به
كۆنگره باس كرا و جارێكی دیكه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و مافه كرایه‌وه. لێره‌دا
جارێكی دیكه‌ش داوایان لێده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ڕه‌سیده‌گی به‌م داواكارییه
له‌گه‌ڵمان دانیشن. ئه‌وانیش هه‌ر قسه‌یه‌كیان هه‌بێ ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆی
لێبكه‌ین. بۆ دانانی حه‌كه‌می جێی باوه‌ڕی هه‌ردووك لاش حازرین. له ڕووانگه‌ی
ئێمه‌وه ئه‌و قه‌رزه نه‌فه‌وتاوه و به‌دڵنیاییه‌وه ناشفه‌وتێ.
دووهه‌م،
ئه‌وه‌ی كه به‌قسه‌ی جه‌نابت باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
به چڕوپڕی له‌و حیزبه‌دا هه‌یه، خۆی نیشانه‌یه‌كه له قه‌یرانێكی چارهه‌ڵنه‌گر
له‌و حیزبه‌دا. ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك له ئه‌ندامان و كادره‌كانی ئه‌و حیزبه،
كه هه‌موویان تێكۆشه‌رانی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ن، سه‌ره‌نجام بیروبۆچوونی خۆیان
له‌سه‌ر بێكه‌ڵكبوونی ئه‌و حیزبه ده‌ربڕیوه، هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه. به‌ڵام
ئه‌و كه‌سانه به‌داخه‌وه پێنج ساڵ له‌وه پێش، ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵه
سا‌غده‌بووه‌وه و له حیزبی كۆمۆنیست ده‌هاته ده‌ر، به دیفاع له‌و حیزبه
هه‌ستان كه ئێستا به‌هه‌ق به بێكه‌ڵكی ناو ده‌به‌ن و به هۆگه‌لێكی ناسیاسی و
شه‌خسییه‌وه به‌دژی كۆمه‌ڵه وه‌ستانه‌وه و به به‌م جۆره زه‌ره‌ری زۆریان له
كۆمه‌ڵه و له خۆیشیاندا و ئه‌زموونێكی ناسه‌ركه‌وتوویان برده‌سه‌ر. ئێستاش
ئه‌گه‌ر شانسێكیان هه‌بێ ته‌نیا له‌وه دایه كه به جه‌ساره‌ته‌وه ڕاستییه‌كان
ببینن و ڕه‌چاوی بكه‌ن و به‌م جۆره قه‌ره‌بووی ئه‌م چه‌ند ساڵه سووتاو و
زه‌ره‌رمه‌نده بكه‌نه‌وه و جێگه‌ی جاری جارانی خۆیان له كۆمه‌ڵه‌دا
بدۆزنه‌وه. به‌ڵام ئایا ئێستا، به‌دوای تێپه‌ڕكردنی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵ و
زه‌ره‌رمه‌نده، جه‌ساره‌ت و دڵگه‌وره‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست له
كورده‌نامووسی و هه‌ڵوێستی شه‌خسی و بێ‌ئاكام هه‌ڵگرن و هه‌ڵه‌کانی خۆیان هیچ
نه‌بێ له نێوخۆدا باس بكه‌ن و دانی پێدا بنێن و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
هه‌نگاو هه‌ڵگرن؟ ئایا له باری سیاسییه‌وه به‌رنامه‌یان چییه و ده‌یانه‌وێ
چی بكه‌ن و بۆچی ئێستاش له حیزبێكدان كه باوه‌ڕیان پێی نییه؟ ئایا ئه‌وان
ته‌نیا ناو و قه‌واره‌ی حیزبی کۆمۆنیستیان قبووڵ نییه یان له‌سه‌ر به‌رنامه
و سیاسه‌ته‌کانیشی قسه‌یان هه‌یه؟ هێشتا وه‌ڵامی هیچكام له‌و پرسیارانه ڕوون
نییه. هه‌ر بۆیه جارێ ناكرێ هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر بگرین.
سێهه‌م،
منیش پێم وایه ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (17 ئه‌ندام و 2 جێگر)
كه‌مه و پێم وایه زۆر كه‌سی دیكه هه‌بوون و هه‌ن كه ده‌توانن به‌باشی ئه‌و
جێگه‌یه پڕ كه‌نه‌وه و ئه‌و گشته ئه‌ركه زۆره‌ی كۆمه‌ڵه به‌به‌شی خۆیان
به‌ڕێوه به‌رن. به‌ڵام كۆنگره ئاوا ساغ بووه‌وه. هیوادارم كۆنگره‌ی داهاتوو
قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
ئایا كاك عه‌بدوڵڵا و كۆمه‌ڵه پێویست ده‌كات
وه‌كیلایه‌تی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن؟ تا كه‌ی ته‌جروبه‌ی چه‌پی شكستخۆاردوی
ئێران وێڵ ناكه‌ن؟ سه‌باره‌ت به باسه‌كانی ئه‌و دوایی‌یانه‌ی نێو حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟ سه‌باره‌ی به ئیعتیادی له
ڕاده‌به‌ده‌ری شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك ێكخراوێكی به‌رپرس چ
ته‌رحێكتان بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه؟ ئاكام
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی:
نازانم مه‌به‌ستتان كام وه‌كیلایه‌تی و كام ته‌جروبه‌ی شكستخواردووی چه‌پی
ئێرانه كه گۆیا ئێمه وێڵی ناكه‌ین، كه له‌ڕاستیدا شتێكی وه‌ها نییه و
جه‌نابت به هه‌ڵه چووی. سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه، ڕێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
شتانه‌یه كه ئێو‌ه باسی ده‌كه‌ن. پرسیاری دووهه‌متان هه‌ر له‌سه‌ره‌وه وه‌ڵام
دراوه‌ته‌وه. بۆ وه‌ڵامی پرسیاری سێهه‌میش تكایه بڕوانه په‌سندكراوه‌كانی
كۆنگره‌ی نۆهه‌می كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به ئیعتیاد و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی
به‌رچاو وتار له رادیۆ و بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا.
به‌ڕێز كاك
عه‌بدوڵڵا، وه‌كوو ئاشكرایه به چاوی خۆمان ده‌یبینین له عێراق بێجگه له هێزه
كوردییه‌كان هیچ هێزێكی تر دان به فیدراڵیدا نانێت. ئێوه‌ش كه هه‌ڵگری ئه‌م
دروشمه‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به زۆری كورد بكه‌نه ئێرانی. هه‌مان
به‌رنامه له ڕۆژهه‌ڵات پیاده بكه‌ن كه كورد ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست
بێت. كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا
بهێننه‌وه چیتر لاوانی كورد به كوشت نه‌ده‌ن كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد
نییه. سوپاست ده‌كه‌م، فه‌رهاد كه‌ریمی - كانادا
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: به‌داخه‌وه پرسیاره‌كه پڕه له هه‌ڵه. جارێ فێدراڵی له ئێران
بۆ هێشتنه‌وه‌ی كورد له ژێرده‌ستیدا نییه، بۆ هێنانه ده‌ری كورد له بنده‌ستی
و سته‌م و بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌یه كه به وته‌ی
به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه "خه‌ڵكی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر وڵاتی خۆیاندا
به‌رقه‌رار بكه‌ن." به‌ڵام دیاره ئه‌وه هێشتا به مانای سه‌ربه‌خۆیی و
پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه و هه‌موو كه‌سیش ئه‌وه ده‌زانێ. دووهه‌م،
فێدراڵی بۆ ئه‌وه نییه كه كورد به‌زۆر بكا به ئێرانی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه بۆ
ئه‌وه‌یه كه كورد بتوانێ زمان و فه‌رهه‌نگ و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی
بپارێزێ و گه‌شه‌ی پێ‌بدا. پێم سه‌یره كه كه‌سێك وای له قه‌ڵه‌م بدا كه
ده‌سته‌به‌ركردنی حكومه‌تێكی فێدراڵی له‌م بارودۆخه مێژوویی و سیاسییه كه
كوردی ئێرانی تێدا ده‌ژی، به مانای توانه‌وه و ژێرده‌ستییه. پرسیار ده‌كه‌م:
نه‌ك له ئێران كه كورد هیچ مافێكی نییه، به‌ڵكو هه‌ر ئێستا له كوردستانی
عێراقیش، حكومه‌تی فێدراڵی كوردستان، به هه‌موو دووبه‌ره‌كایه‌تی و
كه‌موكووڕییه‌كیشه‌وه كه هه‌یه‌تی، ئایا هه‌نگاوێكه بۆ پێشه‌وه یان بۆ دواوه
و ئایا به مانای پاراستنی كورده یان فه‌وتانی؟ له كۆتاییشدا پێم خۆشه كه كاك
فه‌رهاد بزانێ كه ئێمه پێمان خۆش نییه خوێنی یه‌ك كه‌سیش بڕژێ، به‌ڵام
میلله‌تێك كه بیهه‌وێ بۆ ئازادی تێبكۆشێ ده‌بێ له كاتی پێویستدا قۆربانیشی بۆ
بدا. خۆزگه به له دووره‌وه دانیشتن و ئاره‌زووی گه‌وره كردن كار میسه‌ر
بووایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نابێ. هه‌ر كه‌سه‌ش ڕێگه‌یه‌كی بۆخۆی
هه‌ڵبژاردووه. كۆمه‌ڵه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه و
شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له ئه‌ستۆی خۆی ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه نا‌توانێ
ئامۆژگارییه‌كه‌ی كاك فه‌رهاد ڕه‌چاو بكا. كۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی بۆ
هه‌موو فیداكاری و گیانبازییه‌ك ئاماده كردووه و هه‌زاران كه‌س له باشترین
ڕۆڵه‌كانیشی له‌پێناو ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵكی كوردستاندا گیانیان
به‌خت كردووه. له داهاتووشدا ئه‌گه‌ر پێویست بێ سڵی لێناكا.
چۆنیه‌تی
وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی، كه گۆیا كاك سه‌لاحی موهته‌دی له
به‌یندا بووه. نه‌كه‌رۆز
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له‌م باره‌یه‌وه
پێشتر ڕوونم كرده‌وه. وتووێژه‌كه‌ش، كه ته‌نها یه‌ك چاوپێكه‌وتن له سه‌ره‌تای
ساڵی 2003دا بوو، له لای به‌ڕێز مام جه‌لال به‌ڕێوه چوو.
كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی سۆسیالیزم و دیمۆكراسی ده‌ڵێ چی؟ سمایل
ئـ.
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: به‌بێ دیمۆكراسی سۆسیالیزم به‌دی نایه،
سۆسیالیزمیش به‌بێ دیمۆكراسی ڕاسته‌قینه نییه. به‌بێ به‌رینترین خه‌بات بۆ
دیمۆكراسی، به‌بێ ده‌سته‌به‌ر كردنی فراوانترین مافه دیمۆكراتیكه‌كان،
سۆسیالیزم نایه‌ته بوون، سۆسیالیزمیش ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی دیمۆكرتیكی نه‌بێ،
حه‌تمه‌ن درۆینه‌یه و هه‌ر ده‌بێته ئه‌و ئه‌زموونه تێكشكاوه‌ی شووره‌وی و
بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات كه ته‌نیا خزمه‌تی به سووككردن و له‌به‌رچاوخستنی سۆسیالیزم
كرد. سۆسیالیزم و ئیستیبداد له ناوه‌رۆكدا ناكۆكن و ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت
پێكه‌وه هاتن، بزانه كه ئیستیبداده‌كه ڕاستییه و سۆسیالیزمه‌كه ڕووكه‌شه.
به‌كورتی، دیمۆكراسی هه‌م پێشمه‌رجی سۆسیالیزمه، هه‌م ناوه‌رۆكیه‌تی.
1.
ئایا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی چۆن كاتی خۆی بوو به ئێرانییه‌كی ته‌واو و
چۆن دواتر بوو به كوردستانی؟ ئایا باوه‌ڕی به هه‌ردوكیان هه‌بوو یان باوه‌ڕی
به هیچ كامیان نه‌بوو؟
2. ئایا كام ده‌وڵه‌ت یان لایه‌ن یارمه‌تی ماددی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ده‌دات جگه له ینك؟ یان به واتایه‌كی تر كۆمه‌ڵه ئیمكاناتی
ماددی له كوێ وه‌ده‌ست دێننێت؟
3. ئایا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا سكرتێری هه‌ر بۆ
یه‌ك كه‌سه؟ یان خه‌ڵكی تریش بۆیان هه‌یه ببن به سكرتێر؟
4. هه‌ڵوێستی
كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق چییه و چۆن ده‌بێت؟
5. ئایا
سكرتێری له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا چه‌ند ده‌ور‌ه‌یه؟ ئه‌حمه‌د
عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی: له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا، كاك ئه‌حمه‌د چۆنی پێخۆشه
قه‌زاوه‌ت بكا. من له‌مێژه كاری سیاسی ده‌كه‌م. له‌و سیاسییانه‌ش نیم كه هیچ
ناڵێن و هیچ نانووسن و له تارماییدا ژیانی سیاسی ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڵكو
هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كانم، چاك یا خراپ، هه‌ر له كاری نهێنی زه‌مانی شا و
زیندان چوونه‌كانمه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و به‌شداری له
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد هه‌تا ئێستا، ڕوون و له‌به‌ر ده‌ستانه.
زۆر كه‌س خۆی له قه‌زاوه‌ت شاردۆته‌وه، من خۆم بۆ قه‌زاوه‌ت به‌ده‌سته‌وه
داوه. چونكه بڕوام به‌وه هه‌یه كه ئه‌هلی سیاسه‌ت و مه‌سئولانی حیزبی له‌حاست
خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپرسیار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ش نه
كوردستان پێش ده‌كه‌وێ و نه كۆمه‌ڵه‌ش سه‌رده‌كه‌وێ. په‌ره‌سه‌ندنی
شه‌فافیه‌تی سیاسی به‌گشتی له به‌ژه‌وه‌ندی هه‌موو كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌ت و
ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه و خه‌تی پێشكه‌وتنخوازی ڕه‌سه‌ندا
ده‌بینم، بۆیه لێی ناترسم، به‌ڵكو پێشوازی لێده‌كه‌م. په‌روه‌نده‌ی خۆشم پێ
په‌ڵه‌دار نییه، خۆم به ڕووسوور ده‌زانم و له حیساب ناترسم. ڕێی ڕه‌خنه‌شم له
كه‌س نه‌گرتووه و شوكور زمانی جواب دانه‌وه‌شم هه‌یه. ناڵێم هه‌ڵه‌م نه‌بووه،
كه‌س به‌بێ هه‌ڵه نازانم، به‌ڵام ئێو‌ه له‌نێو سه‌ركردایه‌تیی حیزبه
كوردییه‌كان كه‌سێكی دیكه ببێننه‌وه وه‌كو من به‌ڕوونی و به قووڵی و
جه‌سوورانه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان دووابێ و ڕه‌خنه‌ی له خۆی و له حیزبه‌كه‌ی و
له كه‌موكووڕییه‌كان گرتبێ.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه ئیمكاناتی
ماددی له كوێ وه‌ده‌ستدێنێ، جارێ به ناشوكری ناڵێم یارمه‌تییه‌ك له گۆڕێ‌دا
نییه.
له وه‌ڵامی سه‌باره‌ت به سكرتێر، له كۆمه‌ڵه‌دا سكرتێری هه‌ر بۆ
یه‌ك كه‌س نییه، بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه كه خۆی له
پلێنۆمه‌كان كاندید بكا و ده‌نگ بێنێته‌وه. به‌ڵام سنوورێك بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند
ده‌وره هه‌ڵبژێردرێته‌وه دانه‌ندراوه.
بۆچی چه‌ند كه‌س له كۆنگره‌ی 10دا
كۆمه‌ڵه‌یان به‌جێ هێشت؟ سپاس، موحسێن
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له
كۆنگره‌ی ده‌هه‌می كۆمه‌ڵه‌دا چه‌ند كه‌س له هاوڕێیان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك
چوونه ده‌ره‌وه كه ئێستا بۆتان باس ده‌كه‌م. ئه‌و هاوڕێیانه له هه‌وه‌ڵی
كۆنگره‌وه تێدا بوون و له هه‌موو باسه سه‌ره‌كییه سیاسییه‌كانیش ئاماده بوون
و ئه‌و جۆره‌ی بۆخۆیشیان له نامه و وته‌كانیاندا باس ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو
په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆنگره هه‌ن و خۆیان به لایه‌نگر و هه‌ڵسووڕاوی خه‌تی
ڕه‌سمی كۆمه‌ڵه ده‌زانن. ئاخرین خاڵی كۆنگره پێش هه‌ڵبژاردن، خاڵێك بوو به
ناوی "قه‌رار و بڕیارنامه پێشنیار كراوه‌كان". له‌و خاڵه‌دا ئه‌ندامانی
به‌شدار له كۆنگره له چوارچێوه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌دا مافی ئه‌وه‌یان
هه‌بوو كه قه‌رار و بڕیار پێشینار بكه‌ن و بیخه‌نه به‌ر ده‌نگی كۆنگره.
یه‌كێك له‌و قه‌رارانه ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر چۆنیه‌تی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاڵای
كوردستان له بۆنه‌كاندا. ئه‌و هاوڕێیانه به‌دوای په‌سندكرانی ئه‌و قه‌راره‌دا
كۆنگره‌یان به‌جێهێشت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆنگره‌وه داوایشیان
لێكرا، نه‌هاتنه‌وه و به‌م جۆره له ڕۆژ و نیوه‌ی ئاخری كۆنگره‌دا به‌شدارییان
نه‌كرد. ئه‌وان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ كۆنگره‌یان نووسی گوتیان كه چوونه
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له كۆنگره نابێ به هیچ جۆر به ناكۆكی یان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
ئاڵای كوردستان له‌قه‌ڵه‌م بدرێ و ئه‌وان سیاسه‌تی ڕه‌سمی كۆمه‌ڵه‌یان له‌م
باره‌یه‌وه قبووڵه.
كاتێك سایتی دیمانه ئه‌و پرسیاره‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز
موحسینه‌وه لێكردم، به باشم ز‡نی كه ئه‌و هاوڕێیانه بانگ بكه‌م و مه‌سه‌له‌كه
له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنمه گۆڕێ. پێشم گوتن كه حه‌ز ده‌كه‌م خۆیان پێم بڵێن كه له
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا چی بڵێم، با هه‌قیان نه‌فه‌وتێ و نه‌زه‌ری ئه‌وان
وه‌كو خۆیان ده‌یانه‌وێ له لایه‌ن منه‌وه باس بكرێ. ئه‌و هاوڕێیانه، چ به قسه
و چ به نووسین، پێیان ڕاگه‌یاندم كه ئه‌وان "خۆیان به داكۆكیكار و
هه‌ڵسووڕاوی خه‌تی كۆمه‌ڵه و به‌تایبه‌تی كۆنگره‌ی ده‌هه‌م ده‌زانن، هیچ
ناكۆكییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان نییه و سیاسه‌تی ڕه‌سمی كۆمه‌ڵه‌یان
له‌م باره‌یه‌وه كه له گۆڤاری شۆڕش‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ته‌واوی قبووڵه،
به‌ڵام له‌سه‌ر شێوه‌ی هێنانه‌گۆڕی ئه‌و بڕیاره كه كۆنگره و شێوه‌ی
به‌كارهێنانی ئاڵا له بۆنه‌كاندا قسه‌یان بووه و چوونه‌ته ده‌ره‌وه و
هه‌روه‌ها هه‌ندێك مه‌سائیلی دیكه‌ی تریشیان بووه."
با له لایه‌ن خۆشمه‌وه
ئه‌وه زیاد بكه‌م كه سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به به‌ڕه‌سمی ناسینی ئاڵای
كوردستان له كۆنگره‌ی ده‌هه‌م نه‌خرایه به‌ر باس و ده‌نگدان، چونكه ئه‌و
سیاسه‌ته چه‌ند مانگ پێشتر له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه باس و
لێكۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی لێكرابوو و بڕیارنامه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه
به‌تێكڕای ده‌نگ په‌سندكرابوو. قه‌راره‌كه‌ی كۆنگره ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر
چۆنیه‌تی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی له بۆنه‌كاندا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی كه له‌و قۆناغه‌دا كۆنگره‌ی ده‌یان به‌جێ هێشت، ئێستا هه‌ر
كامه‌یان له شوێنی كار و مه‌سئوولییه‌تی خۆیدا خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌ركه‌كانیانن و هیچ گرفتێكیان نییه. دیاره من ڕه‌ئی خۆم به‌و هاوڕێیانه
ڕاگه‌یاندووه و پێم وتوون كه كاره‌كه‌یان هه‌ڵه و نیشانه‌ی كاڵی و بێ
ته‌جروبه‌یی سیاسی بووه.
كاك عه‌بدوڵڵا، پرسیارمان ئه‌وه‌یه كه ئایا
ئێو‌ه حیزبێكی كۆمۆنیستین و باوه‌ڕتان به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كۆمۆنیستی
هه‌یه و ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان هه‌یه ئایا تازه دێر نییه بۆ دامه‌زراندنی
نیزامێكی وا و ئایا نیزامی كۆمۆنیستی شكه‌ستی نه‌خواردووه و خه‌ڵك تازه
باوه‌ڕیان به نیزامێكی وا نییه به‌گشتی خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی
كوردستان به زۆری خه‌ڵكێكی مه‌زهه‌بین، و به‌رنامه‌تان چییه بۆ داهاتوو چییه؟
هه‌ڵۆ
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: به‌داخه‌وه وا دیاره نه‌مانتوانیوه
به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و سی. دی و وتاره‌كان به كاك هه‌ڵۆ
بگه‌یه‌نین. ئێمه خۆمان به حیزبێكی كۆمۆنیستی پێناسه ناكه‌ین، به‌ڵكو خۆمان
به حیزبێكی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازی كوردستان ده‌زانین. ئێمه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ
ئایین و مه‌زهه‌بی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو ئازادی بۆ په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌به‌كان
دابین ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه‌داین حكومه‌تی داهاتووی ئێران و حكومه‌تی
فێدراڵی كوردستان ده‌بێ ده‌وڵه‌تگه‌لێكی سێكۆلار بن، یانی تێیاندا دین و
ده‌وڵه‌ت لێك جیاواز بن و بڕوامه‌ند بوون یا نه‌بوونی كه‌سێك به ئایین
به‌ته‌واوی ئازاد بێت. بۆ ئاگاداربوون له ته‌فسیلاتی ڕوانگه و سیاسه‌ت و
به‌رنا£ه‌ی كۆمه‌ڵه تكایه بڕوانه سایته‌كان یان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمیته‌كان
یان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی بگره.
پرسیاری من ئه‌وه‌یه كه بۆچی
له كۆنگره‌ی 10ی خۆتاندا ئه‌وه‌تان ته‌ئید كرد كه ئاڵای كوردستان له هه‌موو
ئۆرگانه ته‌شكیلاتییه‌كاندا هه‌ڵكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌م كاره‌تان جێبه‌جێ
نه‌كردووه؟ هۆكاری چی بوو؟ مه‌گه‌ر ئێو‌ه ناڵێن كه ئێو‌ه هێزێكی كوردستانین و
ده‌بێت به ئه‌و په‌ڕی تواناتانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن كه مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌موو
جێگه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه‌دا به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه؟ په‌س كاتێك ئێو‌ه خۆتان
حازر نین له ئۆردوگایه‌كی چكۆله‌ی خۆتاندا ئه‌م ئاڵایه دابنێن ئیتر ئیدیعای
چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێرانچییه‌تی ده‌كه‌ن بۆ له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
جیا بوونه‌وه؟ به باوه‌ڕی من كاتی ئه‌وه هاتووه كه به لایه‌كدا خۆتان ڕوون
بكه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌ڵێن یان ئه‌ملا یان ئه‌ولا. یان كوردی ته‌واو یان ئێرانی.
هیوادارم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانم پێ بده‌نه‌وه. به سپاسی تایبه‌ت، سارا
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی خۆتان
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له وه‌ڵامی سارای
خۆشه‌ویستدا ده‌ڵێم كه له ڕۆژانی داهاتوودا ئاڵای كوردستان له‌پاڵ ئاڵای
كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی تازه كه خه‌ریكین دروستی كه‌ین هه‌ڵده‌كرێت و
هه‌موو كه‌سیش ده‌توانێ بیبینێ. ئاوا قووڵیشی مه‌كه‌وه، هیچی تێدا به‌سته
نییه.
به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا، من چه‌ند پرسیارم هه‌یه:
1. ده‌نگۆی
كێشه‌ی نێوخۆیی له‌نێو سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا
هه‌یه. به بۆچوونی ئێو‌ه سه‌رچاوه و هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه چییه؟
2. به ڕای
ئێو‌ه هۆكار چییه كه یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێك دێت؟ ئایا گه‌لی كورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا پێویستی به ڕێكخراوێكی له‌م چه‌شنه هه‌بوو؟
3.
چه‌ند ساڵێكه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به ناوی كردنه‌وه‌ی
ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئاسمانی یارمه‌تی ئابووری له‌نێو خه‌ڵك و ئه‌ندامانیدا
كۆده‌كاته‌وه. به ڕای ئێو‌ه حیزبی دێمۆكرات ده‌توانێ كارێكی وا بكات و
كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ڕێوه ببات؟ له‌گه‌ڵ رێز و سپاس بۆ ئێو‌ه،
ماشه‌ڵلا له سنه
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: له وه‌ڵام به پرسیاری یه‌كه‌م
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوخۆیی له نێو سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دێمۆكرات، ئه‌گه‌ر
شتێكی وا له ئارادا بێ، من هیچ وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن خۆمه‌وه به
پێویست و به گونجاو نازانم، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵه هیچ ده‌خاله‌تێك ناكه‌ین و
ناشبێ بیكه‌ین، به‌ڵكو ته‌نیا ئاره‌زوو ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتر به‌سه‌ر
گیروگرفته‌كانیاندا زاڵ بن. هه‌روه‌ها پرسیاری سێهه‌متان له‌سه‌ر حیزبی
دێمۆكرات و ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی كاناڵی فه‌زایی و هۆی دواكه‌وتنی و ئه‌و
جۆره شتانه، به‌ڕاستی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نه له ئه‌ستۆی من، نه ده‌یزانم و نه
قسه لێكردنی بۆ من جوانه. له‌باره‌ی پرسیاری دووهه‌میشتان، حه‌ز ناكه‌م هیچ
نه‌زه‌رێك ده‌رببڕم. به داوای لێبوردنه‌وه.