|
دیمانه‌ی
رێنێسانس ده‌گه‌ڵ ره‌زا که‌عبی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
ره‌زا که‌عبی بۆ رێنێسانس:
28 ساڵه کۆمارى
ئیسلامى پیاوکوژان و تروریسته‌کانى خۆى به ناوى دیپلۆمات ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه
ده‌كات
به‌ره‌به‌یانی 11/1/2007 هێزێکی ئه‌مریکی هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر مه‌کته‌بی
په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و (5) که‌سی ده‌ستگیر کرد‌و
ده‌ستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه و ئامێری کۆمپیۆته‌ردا گرت، له‌مباره‌وه
رێنێسانس بۆچوونی ره‌زا که‌عبی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی وه‌رگرت..
رێنێسانس:
سه‌باره‌ت به‌و (5) که‌سه ئێرانیه‌ى که
له کونسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌ولێر گیراون،
ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه سه‌ر به سوپاى پاسدارانی ئێرانن
و ئێرانیش ئه‌مه ره‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ هه‌مویان دیپلۆماتن. بۆچونى ئێوه له‌م
باره‌وه چییه؟ ئایا کونسولخانه‌کانى ئێران ناوه‌ندێکن بۆ پشتگیرى له یاخییه‌کان،
وه‌ک هه‌ندێک لایه‌ن باسى ده‌که‌ن.
ره‌زا که‌عبی:
هوشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پاش ئه‌م روداوه رایگه‌یاند که ئه‌و
بنکه‌یه‌ى که له هه‌ولێر له لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه ده‌ستى به سه‌ردا
گیراوه
کونسوڵخانه نه‌بووه و ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌وێ گیراون دیپلۆمات نه‌بوون. به‌ڵام
زێبارى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که هه‌م مۆله‌تیان هه‌بووه و هه‌م داواى کردنه‌وه‌ى
کونسوڵخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌ى فه‌رمی به‌وه‌زراره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشتووه. راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که ئه‌م بنکه‌یه وه‌ک
هه‌موو جموجۆڵێکى کۆمارى ئیسلامى به‌شێکه له ته‌رخانکردنى هێز و ئیمکانیات و
کادیر له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامییه‌وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى
عێراق. پاش رووخاندنى سه‌دام له به‌هارى 2003دا ره‌فسه‌نجانى زۆر راشکاوانه
رایگه‌یاند که "ئێمه شه‌ڕى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌به‌ینه عیراق". مانگه‌کانى
دواى رووخاندنى سه‌دام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که کۆمارى ئیسلامى و رابه‌رانى له‌ژێر
گوشارێکى گه‌وره‌دابوون و له‌داهاتوى خویان ده‌ترسان، زۆر زوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو
بووه‌وه که له یۆنان و پاشان سویسرا جۆرێک وتووێژ له نێوان ئه‌مریکاو کۆمارى
ئیسلامى که‌وتۆته ئاراوه. له راستیدا کۆمارى ئیسلامى له بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌نگ و
باسى له‌و شێوه رۆڵى هه‌بوو، چونکه هه‌م ده‌یهه‌ویست نیگه‌رانى خه‌ڵکى ئێران له
هێرشى سه‌ربازى که‌م بکاته‌وه و رێگه له هه‌موو شێوه ناڕه‌زایه‌تیه‌کی
خه‌ڵک بگرێ و هه‌م له ئاستى جیهانیشدا وا نیشان بدات که ئاماده‌ى وتووێژه
وبه‌مجۆره ئه‌گه‌ر کاتیش بووبێ له قه‌یرانى پاش روخاندنى سه‌دام له دژى کۆمارى
ئیسلامى ده‌رباز ببێت.
رێنێسانس:
که‌واته رووخانی سه‌دام زه‌مینه‌یه‌کی خۆشتری له‌عێراق ئاماده کرد بۆ
ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری ئێران له‌کاروباری ئه‌م وڵاته‌دا؟
ره‌زا که‌عبی:
پاش رووخاندنى سه‌دام، کۆمارى ئیسلامى له هه‌لیکی له بارتر له عیراق ده‌ستى
دایه جموجۆڵێکى به‌ربڵاو. نه ته‌نیا سیخوڕ و
فه‌رمانده‌کانى سوپاى پاسدارانی نارده عێراق، به‌ڵکوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى
په‌رله‌مانى عێراقیشدا راسته‌وخۆ ده‌ستتێوه‌ردانیان کرد. ده‌ستتێوه‌ردان و
نزیکایه‌تی له عێراق بۆ کۆمارى ئیسلامى زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی‌تر
گرنگ بوو وئامانج له‌م سیاسه‌ته یانی نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له عیراق،
ئه‌وه‌بوو که ئاسایش و سه‌قامگیری نه‌بێته ئاسۆى هێزه سیاسییه‌کان و خه‌ڵک.
کۆمارى ئیسلامى هێز و سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى بۆ به‌رگرتن له سه‌قامگیری ئاسایش
له عێراق ته‌رخان کردوه. هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه که‌م که له کاتێکدا
گوشارى جیهانى له ئاست گه‌ڵاڵه ناوه‌کییه‌کانى ئێران زێده‌تر بووه، کۆمارى
ئیسلامى له ئاماده بوونى خۆى له عێراق و له هێزى خۆى له‌م وڵاته بۆ سات و
سه‌ودا و مامه‌ڵه که‌ڵکى وه‌رگرتووه و زۆرجار به نهێنى له‌هه‌مبه‌ر چوونه
ده‌ره‌وه له عیراق و ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له‌م وڵاته داواکاری درێژه‌دان به
چالاکیه ناوه‌کییه‌کانی به بێ گرفت و له‌مپه‌ر له لایه‌ن ولاتانی رۆژئاوا بووه.
رێنێسانس:
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بنکه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له هه‌ولێر
کونسوڵخانه نه‌بووه بۆچى ته‌نانه‌ت یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یان نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ناڕه‌زایه‌تى ده‌رنه‌بڕى؟
ره‌زا که‌عبی:
راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ى 28 ساڵى رابردوودا کۆمارى ئیسلامى هه‌موو
پیاوکوژان و تروریسته‌کانى خۆى به ناوى دیپلۆمات ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه کردووه‌و
ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌باڵوێزخانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى راسته‌وخۆ عه‌مه‌لیاته
ترۆریسته‌کانیان داڕشتووه و تا گه‌ڕانه‌وه‌ى پیاوکوژان و سیخوڕه‌کانى بۆ ئێران له
هه‌موو ئیمکانیاتى دیپلۆماتیکیش که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. قاتڵانى دوکتور قاسملو پاش
ئه‌و جه‌نایه‌ته گه‌وره‌یه به پاساپۆرتى دیپلۆماتیک و به بێ هیچ چه‌شنه
ئاسته‌نگێگ گه‌ڕانه‌وه تاران. به‌داخه‌وه له ساڵه‌کانى ده‌یه‌ى نه‌وه‌د ده‌یان
پلانی تیرۆریستى له لایه‌ن باڵوێزخانه‌کانى کۆمارى ئیسلامی له وڵاتانى سویسرا و
فه‌ره‌نسه و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانه‌وه ئه‌نجام دراو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپاییه‌کان له
ژێر سیاسه‌تى به ناو "دیالۆگى ره‌خنه‌گرانه" پاساویان بۆ هه‌موو جه‌نایه‌ته‌کانى
کۆمارى ئیسلامى ده‌هێنایه‌وه. وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ زیاتر له 15 ساڵ له خه‌ونى
ئه‌وه‌دا بوون که له کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ به‌هێز بوونى خۆیان له ناوچه‌که‌و
له ئاستى جیهانى و ململانێ و کێشه‌ى زلهێزه‌کانى جیهانى که به تایبه‌ت پاش
هه‌ره‌س هێنانى سۆڤییه‌ت ده‌ورانێکى نوێى ده‌ست پێ‌کرد بوو، که‌ڵک وه‌ربگرن. له
ساڵه‌کانى (90)دا بوو که زۆرێک له وڵاتانى ئه‌وروپا زۆر ئاشکرا تیرۆریسته‌کانى
کۆمارى ئیسلامی‌یان رزگار ده‌رکرد و له شوێن ئه‌م جینایه‌تانه نه‌ده‌گه‌ڕان که
کۆمارى ئیسلامى له ئه‌وروپا به‌رێوه‌ى ده‌بردن. به‌ڵام له چه‌ند جینایه‌ت و
ره‌شه‌کوژیدا دۆسیه‌ی
کۆمارى ئیسلامى که‌وته داوى دادگا سه‌ربه‌خۆکان، وه‌کوو دادگاى میکۆنۆس که
جینایه‌تى کوشتنى رابه‌رانى حیزبی دیموکراتى کوردستان له سپتامبری ساڵی 1992دا
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه وهه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش بوو
که دادگایه‌ک له ئارژانتین بۆ چه‌ند که‌س له گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی
له‌وانه: ره‌فسنجانی وعه‌لی فلاحییان وه‌زیری پێشووی ئیتلاعات و ولایه‌تی وه‌زیری
پێشووی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی و موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای
پاسداران و به‌رێوبه‌رانی کونسوڵخانه‌ی وڵاتی ئاماژه‌پێکراو مه‌حکووم کران و ناویان
راده‌ستی پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی کرا. له باشوری کوردستانیش هه‌ر له رۆژه‌کانی پاش
راپه‌ڕینی به‌هاری 1991وه کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگیری له سه‌قامگیری کوردستان له
باری ئابووری و سیاسی و ئاوه‌دانکرنه‌وه هه‌موو هێزی خۆی خسته گه‌ڕ و ته‌واوی
ژێرخانی ئابووری به‌تاڵان برد (کۆماری ئیسلامی ئه‌زموونی ئازه‌ربایجانی شۆره‌وی
هه‌بوو که پاش هه‌ره‌س هێنانیی سوڤیه‌ت، ژێرخانه ئابووریه‌که‌ی به‌تاڵان برا تا
وڵاتێکی وه‌ک ئازه‌ربایجان که ده‌توانێ زۆر مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر
ئازه‌ربایجانی ئێران بێت لاواز بکرێت)، له شه‌ڕی ره‌وته‌ئیسلامییه‌کان له دژی
یه‌کیه‌تی و پارتی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت، نزیک دووسه‌د که‌س له‌پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه و دیموکرات و هه‌ڵسووراوانی سیاسی کوردستانی ئێران ئێرانی له عێراق تیرۆر
کرد و زۆر جم و جۆڵی دیکه‌شی هێنایه ئاراوه.
پاش ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی بنکه‌ی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر، زۆر به گه‌رمی باس له‌و
ده‌کرێ که یه‌کێک له گیراوه‌کان جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی یه‌کێ له بکوژه
سه‌رکیه‌کانی
دوکتور قاسملو بووه. رۆژنامه‌یه‌کی ئوتریش ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو کردۆته‌وه و ئه‌م
هه‌واڵه ده‌ری ده‌خات که
ئه‌و بنکه‌یه تا چ راده‌یه‌ک کونسوڵخانه و دیپلۆمات بووه و بۆ جارێکی دیکه ئه‌و
راستییه ئاشکرا ده‌کات که له روانگه‌ی کۆماری ئیسلامیه‌وه دیپلۆمات و
کونسوڵخانه و قه‌رارگای ره‌مه‌زان و بنکه‌و باڵوێزخانه‌کانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان
یه‌ک ئه‌رکیان هه‌یه و ئه‌ویش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رژیمێکی تیرۆریست په‌روه‌ر و
ئه‌و شۆێنه دیپلوماتێکانه جێگای دارشتنی هه‌رچه‌شنه جینایه‌ت و سیخوڕییه‌کن.
رێنێسانس:
ئه‌م هێرشه رێک دوای راگه‌یاندنی ستراتیژی نوێی ئامریکا ده‌ستی پێ‌کرد، ده‌توانین
بڵێن ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ هێرشێکی گه‌وره‌تر دژبه ئێران و ته‌نانه‌ت بۆ
ناوخۆی ئێرانیش؟
ره‌زا که‌عبی:
هه‌رچه‌ند من شتێکی زۆر نوێ له "ستراتیژی نوێ" ئه‌مریکا نابینم جگه‌له
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له خۆیان پاش رووخاندنی سه‌دام و خۆ ته‌یار کردن بۆ داهاتوو،
به‌ڵام ئه‌مه راستییه‌که که پاش ئاخاوتنه‌کانی بوش هێرشێکی هه‌مه‌لایانه‌ی
راگه‌یاندن له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێکردووه. قسه‌کانی بوش و رایس و
جێگره‌که‌ی و هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئامریکا و پاشان سه‌فه‌ری رایس بۆ وڵاتانی
که‌نداو وێنای جموجۆڵێکی نۆیی ئامریکا له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن. من پێم
وایه گرتنی بنکه‌ی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر له مێژه کاری بۆ کراوه و به‌ڵام
ئامریکا له هه‌لی گونجاوتر چ له‌باری ناوچه‌یی وچ له باری جیهانییه‌و چ ئه‌وه‌ی
که بتوانێ به‌رپرسانی گه‌وره‌تری رژیم بخاته داوه‌وه، ده‌گه‌ڕا. له‌کۆتایی وڵامی
ئه‌م پرسیاره‌دا ئه‌وه‌یکه بڵێین سه‌ره‌تایه‌که بۆ هێرشێکی گه‌وره‌تر له دژی
ئێران، به بڕوای من ئه‌م سه‌ره‌تاییه ده‌مێکه ده‌ستی پێکردووه و ئه‌مریکا و
ئورووپا له سه‌ر کۆماری ئیسلامی به راده‌یه‌کی به‌رچاو لێک نزیک بوونه‌ته‌وه.
هه‌رله سه‌فه‌ره‌که‌ی بووش
له مانگی فوریه‌ی 2005دا ئامریکا‌و ئورووپا له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێست دژی کۆماری
ئیسلامی رێکه‌وتن. داهاتووه‌که‌ی به کوێ ده‌گا؟ ئه‌گه‌ر قسه‌کانی بوش به ستراتیژی
ئامریکا له‌ناوچه‌که به هه‌ند وه‌ربگرین زۆر جار باسی له‌وه کردووه که
پاشه‌کشه له عێراق و له ناوچه‌که شکستێکی جیهانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مریکا و
ته‌نانه‌ت بۆ رۆژئاوا لێده‌که‌وێته‌وه.
رێنێسانس:
کاردانه‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به گیراوه‌کان هێندێک نه‌رم بووه، به ڕای ئێوه
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێران له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
ره‌زا که‌عبی:
زۆریش نه‌رم بوو. بۆ خۆیان ده‌زانن که چی‌یان لێ قه‌وماوه و ده‌زانن له ناو
گیراوه‌کاندا نه‌ته‌نیا دیپلۆمات بوونی نییه، به‌ڵکوو هه‌مووان له‌که‌سانی ناسراون
که زۆر زوو مه‌به‌ستی دانانی ئه‌م بنکه‌ی ده‌رخست. کاربدستانی ئیران هه‌روه‌ها له
مه‌ترسی ئه‌وه‌دا بون که ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه و کارێکی وا بکه‌ن که ئه‌مریکایه‌کان
راستیه‌کانی ئه‌م بنکه بدرکێنن، پیلانه‌کانیان زیاتر بۆ کۆمه‌ڵگاى جیهانی روون
ده‌بێته‌وه و نه‌رم بونی ئیران باجێکه بۆ شاراوه هێشتنه‌وه‌ی راستیه‌کانی بنکێکی
سیخۆری.
رێنێسانس:
هه‌ر له پێوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌دا وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
خوازیار ده‌رکردنی لایه‌ن و رێکخراوه ئوپۆزسیونه ئێرانییه‌کان له عێراق، ئایا
ئه‌مه به بڕوای ئێوه گوشارێک بۆ سه‌ر حوکمه‌تی هه‌رێم نییه که چالاکییه‌کانی
ئوپۆزسیون به‌ر ته‌سک بکاته‌وه؟
ره‌زا که‌عبی:
کۆماری ئیسلامی له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکی هێزه
سیاسییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام به بڕوای من ئاماژه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
کۆماری ئیسلامی به‌وه‌یه‌که ئه‌گه‌ر بنکه‌ی ئێمه له هه‌ولێر دیپلوماتیکیش
نه‌بووبێ، له دژی نه‌یارانی ئێمه له عێراق هه‌ڵده‌سووڕێ و ناراسته‌وخۆ ئه‌وه
ده‌ڵێ که "ئێوه ئوپوزسیون ده‌ربکه‌ن با ئێمه‌ش
بنکه‌ی تیرۆریستی و سیخوڕی دانه‌مزرێنین". جیگای سه‌رنجه که کار به‌ده‌ستانی
کۆماری ئیسلامی رۆژه‌کانی ئه‌وه‌ڵ زۆرتر قسه‌یان له بواری دیپلوماتیک و ئه‌وه‌ی
که چالاکیه‌که‌ی سوپای ئامریکا به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی بواری دیپلوماتیکه.
به‌ڵام که بیریان که‌وته‌وه ئه‌م قسانه بۆ رژیمێک که بۆ خۆی به بێ له به‌رچاو
گرتنی یاساکانی بواری دیپلوماتیک له پایزی ساڵی 1979دا بالوێزخانه‌ی ئامریکای له
تاران گرت و دیپلوماته‌کانی بۆ ماوه‌ی 444 رۆژ له گرتووخانه هاویشت، ناتوانێ هیچ
چه‌شنه حه‌قانییه‌ت و هاوده‌ردیه‌ک به‌رپا بکات.
رێنێسانس:
پێتوایه کۆماری ئیسلامی له توند ترین هه‌ڵوێست وکاردانه‌وه‌ی دا بۆ به‌ردانی ئه‌و
پێنج که‌سه چی ده‌کات؟ به حوکمی ئه‌وه‌یکه ئه‌م که‌سانه له هه‌ولێر گیراون و
راگه‌یندراوه که لایه‌نه کوردوستانیه‌کان به‌رپرسی ئازاد کردنی ئه‌و پێنج
که‌سه‌ن، ئایا پێوه‌ندی له گه‌ڵ حوکمه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و گرژی ده‌ڕوات ؟
ره‌زا که‌عبی:
به بڕوای من کۆماری ئیسلامی وه‌ک هه‌میشه له سه‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌کات (که
به‌راستی له‌م رووداوه‌دا هه‌ڕه‌شه‌کانی زۆر که‌م بوون) وله ژێره‌وه سات و سه‌ودا
ده‌کات.
به عێراقه‌وه مامه‌ڵه ده‌کا یان له‌وانه‌ی
له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی گیراوه‌کانی ئیسرائیل له لای حیزبولڵا داوا بکات که
ئه‌م پێنج که‌سه ئازاد بکه‌ن و یان شتی له‌و چه‌شنه. گوشار له سه‌ر حوکمه‌تی
هه‌رێم راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌دا که به‌ر پرسانی هه‌رێم راشکاوانه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر پرسیار. به‌ڵام نه کۆماری
ئیسلامی توانایی پێشووی بۆ گوشار خستنه سه‌ر حوکمه‌تی هه‌رێم و هێزه‌سیاسییه‌کانی
هه‌یه و نه هه‌رێم و ئه‌م هێزانه‌ش له هه‌ل ومه‌رجی رابردوودا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. |