|
خوینه‌رانی به‌ریزی
ماڵپه‌ری
ئــاستافــی؛ هه‌ر وه‌ک خویندوتانه‌وه
و ده‌زانن به‌دوای کونگره‌ی
12ى
کۆمه‌ڵه ئالوگوریک له ریکخستنی ئه‌و حیزبه هاتووته
ئاراوه من وه‌ک یه‌کیک له هاوکارانی مالپه‌ری
ئاستافی سه‌باره‌ت به ئاگادارى ده‌ست به کار کردنى
کۆمیته‌ى ریکخستنی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی ولات،
چه‌ند پرسیاریک ئاراسته‌ی
کاک جه‌عفه‌ر
ئیلخانی‌زاده ده‌که‌ین ه‌وک
به‌رپرسی ئه‌و کومیته‌یه.
مسته‌فا موکریانی
tarawga@hotmil.com
***

مسته‌فا موکریانی؛
سه‌ره‌تا کاک جه‌عفه‌ر سپاست ده‌که‌م که ئاماده‌گی
خووتان ده‌ربری بو ولام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان.
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
منیش سپاستان ده‌که‌م که ئه‌وده‌رفه‌ته‌تان بۆمن
ڕه‌خساندوه تابه‌هۆی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه‌بتوانم
له‌گه‌ڵ میوانانی سایته‌که‌تان بدوێم.
مسته‌فا موکریانی؛
کاک جه‌عفه‌ر ده‌کری به کورتی پیمان بلیی دوای کونگره
12ئه‌رکه‌کانی داهاتووتان چوون ده‌بێ و داتانناوه چى
بکه‌ن؟
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
له‌وڵامی ئه‌م پرسیاره‌تاندا ده‌بێ بڵێم ک دوای
کۆنگره‌ی12ه
به‌داخه‌وه زۆری پێ نه‌چو که
ڕه‌وتی که‌مینه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌ڕێگای جیابونه و
ئێنشیعابیان له‌کۆمه‌ڵه هه‌ڵبژارد و بێگومان ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته نامه‌سئولانه‌یه‌ی ئه‌وان ئاسه‌واری خراپ
له‌سه‌رکۆمه‌ڵه و بزۆتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی کوردستاندا
داده‌نێ که قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان کاری چڕ وپڕی
له‌هه‌مو بواره‌کاندا پێویسته.
سڕینه‌وه و ساڕێژکردنه‌وه‌ی ئاوابرینێک که که‌مینه‌ی
پێشوی ناوکۆمه‌ڵه له جه‌سته‌ی تازه‌ساڕێژبۆوه‌ی
کۆمه‌ڵه‌یان دائه‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردویی وماندوبونی
له‌هه‌موهاورێیانی کۆمه‌ڵه له هه‌موشوێنه‌کانی
هه‌ڵسوران،گه‌ره‌که، بۆیه ئه‌گه‌ربێمه‌وه سه‌ر
پرسیاره‌که ده‌بێ عه‌رزتان بکه‌م که یه‌کێک له
کاره هه‌ره گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵه به‌گشتی و ئێمه
وه‌ک ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌مو
کادر و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی کۆمه‌ڵه‌وه
ئه‌وه‌یه که،ده‌بێ
به‌چڕی کار بۆ ساڕێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م برینه بکه‌ین.
هه‌ڵس و که‌وتی نامه‌سئولانه و دژ به هه‌موئوسوڵ و
پرینسیپه‌کانی تا ئیستای کۆمه‌ڵه له لایه‌ن
که‌مینه‌ی پێشوی ناوکۆمه‌ڵه‌وه،بێ حورمه‌تی کردن به
که‌سایه‌تیه‌کانی ناوکۆمه‌ڵه و درۆوبوختان
هه‌ڵبه‌ستنی ڕۆژانه‌یان بۆهه‌رکه‌سێک که‌لایان وابوه
به‌ربه‌ستێکه‌له‌ڕێگه‌یاندا،هێنان و باوکردنی
فه‌رهه‌نگی جنێو وبوختان و درۆ و ده‌له‌سه، تێکۆشان
بۆ دڵ‌سارد کردنه‌وه و په‌شیمانکردنه‌وه‌ی که‌سانی ناو
کۆمه‌ڵه له ڕابوردویان و له کۆمه‌ڵه‌بونیان و
لیسته‌یه‌کی درێژی تر له‌م چه‌شنه که‌ناوی چاکسازیان
لێناوه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه
بۆقه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سارانه‌ی که
وه‌جه‌سته‌ی که‌وتوه، کارێکی سه‌خت و دژواری
له‌به‌ره،و هه‌ربه‌م پێیه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی
کۆمه‌ڵه له ده‌روه‌ی وڵات، ئه‌رکه‌کانی داهاتومان
داڕشتۆ‌ته‌وه.
هه‌روه‌ک هه‌موان ئاگادارن له ماوه‌ی یه‌ک دو ساڵی
ڕابوردو دا هه‌ڵس و که‌وتی که‌مینه‌ی ناو کۆمه‌ڵه
هه‌رچی ده‌هات ئاسه‌واری حیزبیه‌ت وکار به شێوه‌ی
حیزبی زۆرکه‌مڕه‌نگ کردبۆوه، یه‌کێک له ئه‌رکه
هه‌ره‌سه‌ره‌کیه‌کانمان ده‌بێته دامه‌زراندنه‌وه‌ی
سیسته می کاری حیزبی و چونه‌وه سه‌ر
بنه‌ماشۆڕشگێڕانه‌وهه‌میشه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵه.
دیارده‌یه‌کی تر که ڕاسته‌وخۆله‌م وه‌زعه‌وه که
که‌مینه‌ی پێشوی ناوکۆمه‌ڵه پێکیان هێنابو،
سه‌رچاوه‌ی گرتبو، شل بونه‌وه‌ی کاری ڕوتینی
ڕوبه‌ده‌ره‌وه‌مان بو له هه‌موبواره‌کان دا،(
هه‌رچه‌ند که هه‌رله‌هه‌وه‌ڵیشه‌وه، سه‌ره‌ڕای
ته‌لاشی زۆری که‌مینه بۆ ڕاگرتنی کاره‌کان، به هه‌وڵ
و هیممه‌تی هاوڕێیان و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ئه‌م
کارانه که‌م تاکورتێک به‌ڕێوه ده‌چون)، ده‌وری
داهاتو ده‌بێ شاهیدی زیندوبونه‌وه‌ی کارمان له
عه‌رسه‌کانی دیپڵۆماسی نێونه‌ته‌وه‌یی، بوژانه‌وه‌ی
پێوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵه و حیزبه‌کردستانیه‌کانی
هه‌موپارچه‌کانی کوردستان، وه‌ئه‌ستوگرتنی
ده‌ورونه‌قشێکی زۆرتر له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆنی دیمۆکرات وچه‌پ و ئازادیخوازی ئێرانی
له‌پێناو ته‌ئسیردانانی هه‌رچی زیاتر له‌سه‌ر ره‌وتی
ڕوداوه‌کانی داهاتوی ئێران به مه‌به‌ستی دابینکردنی
ڕێگاچاره‌یه‌کی دێمۆکراتیک و عادڵانه بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی ناو ئێران و له‌وانه
وله‌سه‌روه‌ی هه‌موان کێشه‌ی کورد و هه‌روه‌هاهه‌و‌ڵ
بۆ دابینکردنی ئێرانێکی ئازاد و فیدڕاڵ ودابینکردنی
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، و هتد.
ئه‌م کارانه و ده‌یان و بگره سه‌دان کاری تری له‌م
چه‌شنانه که‌که‌وتونه‌سه‌رعه‌رز،هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان
و‌گه‌یاندنیان به مه‌قسه‌د، به‌شێکن له‌م
ئه‌رکه‌قورسه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له هه‌ڵسوڕانی سیاسی
و حیزبیمان.
مسته‌فا موکریانی؛
تا پیش کونگره‌ی
12،
کۆمه‌ڵه یک که‌سی دیاری کردبو وه‌ک بر پرسی
ده‌ره‌وه‌ی ولات، به‌لام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
دوای کونگره
12
له یه‌که‌مین پلونومی خووی دا بڕیار ده‌دات که
کۆمیته‌یه‌ک ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌ڕێوه به‌رێت،ده‌کری هۆی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌مان بۆباس
بکه‌ی؟
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
هه‌روه‌ک ئیشاره‌م پێ‌کرد کاری ئه‌م ده‌وره‌یه‌مان
کارێکی چڕ وپڕو سه‌خته و کاری تاکه که‌س یان خۆ
کۆمیته‌یه‌کیش به‌ته‌نیا نیه، تاحیزب ڕه‌والی عادی خۆی
هه‌بێت ئه‌رکه‌کانیش ڕوتینترن و به‌ڕیوه‌بردنیان کاری
که‌متری ده‌وی ، به‌ڵام که ئه‌رک و وه‌زایف زۆربۆن
ئیتر تاکه‌که‌س باشاری ناکا، بۆیه ڕیبه‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئه‌رکه زۆر و
مێژوییانه پێی باش بو ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه
له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات به شێوه‌ی کۆمیته سازمان بدات،
له لایه‌کی تره‌وه کار به‌شێوه‌ی کۆمیته
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات شتێکی تازه نیه وهه‌م له په‌یره‌وی
ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌دا هاتوه و هه‌م هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵین
کۆنفرانسی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات له مانگی
12
سالی
2005
دا، ئاییننامه‌یه‌ک په‌سندکرا که تێییدا جه‌خت
له‌سه‌ر کاربه‌شیوه‌ی کۆمیته کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام
ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌هۆی
تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه و به پێی په‌یڕه‌وه‌ی
ناوخۆ،ڕاسته‌وخۆ له ژێرچاوه‌دێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه دایه، بۆیه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م وه‌زعه وای به‌باش زانی که
کۆمیته‌یه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات پێک بهێنێ.
پێویسته لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێم که کاری حیزبیمان
هه‌روه‌ک باسم کرد زه‌ربه‌ی دیوه به‌ڵام نه‌خه‌وتوه،
ته‌واوی کۆمیته‌ی ڕیکخراوی مه‌ڵبه‌ند و شار و
وڵاته‌کان هه‌روه‌ک خۆیان ماون و جیا له‌وه‌ی که له
یه‌ک دو شوێن ڕێژه‌یه‌کی زۆرکه‌م له ئه‌ندامانی
کۆمیته‌کان، کۆمه‌ڵه‌یان به‌جێ هێشتوه، له‌باقی
شوێنه‌کان کۆمیته‌کان ده‌ستیان به کاری ڕوتین و
ئاسایی خۆیان کردۆته‌وه وبه‌گه‌رمه خه‌ریکی
سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌م زامانه‌ن که‌به‌ناحه‌ق
له‌لایه‌ن که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه‌وه‌له‌جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵه دران.
مسته‌فا موکریانی؛
چ چاوه‌روانیکتان هه‌یه له کومه‌لانی خه‌ڵک به‌گشتی و
لاینگران کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی؟
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
له‌وڵامی پرسیاره‌که‌ت دا ده‌بێ بڵێم که چاوه‌روانیم
له دۆستان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه و به گشتی
خه‌ڵکانی ئازادیخواز وعه‌داڵه‌ت په‌روه‌ر ئه‌وه‌یه
که وه‌ک هه‌میشه کۆمه‌ڵه‌ی خۆیان بگرنه‌وه‌باوه‌ش و
ئه‌م بێ ئوسوڵی وبێ پرینسیپی و لادانانه له
بنه‌ماشۆڕشگێڕانه‌کانی کۆمه‌ڵه، که که‌مینه‌ی پێشوی
ناوکۆمه‌ڵه به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه ئه‌نجامیان دا، نابێ
که‌مترین کاریان تێدابکات و ده‌بێ شانبه‌شانی
هاوڕێیانی سالیانی درێژی ڕیی خه‌بات و تێکۆشانیان، بۆ
دامه‌زراندنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خسڵه‌ته
شۆڕشگێڕانه‌کانی ناو کۆمه‌له هه‌وڵ بده‌ن، داواشم
له‌هه‌موکادر و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له‌ده‌روه‌ی وڵات
ئه‌وه‌یه که له‌م ڕێگایه دا ئؤلگو ونمونه‌یه‌کی باش
بن له سه‌داقه‌ت و سه‌راحه‌ت وڕێزدانان بۆ به‌ها
وپرینسیپه‌ئینسانیه له‌میژینه‌کانی کۆمه‌له که
ده‌ستکردی زه‌حمه‌ت وکوێره‌وه‌ری هه‌زاران کادر
وئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختکردوی کۆمه‌ڵه،
بنه‌ماله‌ی گیانبه‌ختکردوان و هه‌موبنه‌ماڵه‌ی
کۆمه‌ڵه و و به‌گشتی هه‌مۆخه‌ڵکی خه‌باتگێڕی
کوردستانه.
هه‌روه‌هاچاوه‌ڕوانیم له‌هه‌مو دۆستان ولایه‌نگران
وکادر وئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ئه‌وه‌یه که له‌وڵام دانه‌وه به ته‌وهین و
بێحورمه‌تی ودرۆوبوختان وشایعه و قسه‌وقسه‌ڵۆکی بێ
بنه‌ما، خۆ بپارێزن و وه‌ک هه‌میشه فه‌رهه‌نگ و
کولتوریکی ڕوناکبیرانه وکۆمه‌ڵه‌یانه و ئینسانی له
خۆیان نیشان بده‌ن و نه‌که‌ونه‌داوی ئه‌م بێ ئوسوڵی و
بێپرینسیپیانه‌وه که ته‌نیا زه‌ره‌ری کۆمه‌ڵه و
بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی پێشکه‌وتنخوازی
کوردستانی لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها داواشم له‌سایته ئینته‌رنێتیه‌کان و
به‌تایبه‌ت ئه‌وسایتانه‌ی که مه‌به‌ستیان
بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕای دیمۆاکرتیک وئازادیخوازانه
وپه‌ره‌پێدان به‌ڕۆژنامه‌گه‌ری مۆدێڕن و ئه‌مڕۆییه،
ئه‌وه‌یه که له بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسراوه‌ی له‌باری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نزم و بێ ناوه‌رۆک له‌دژ
یان خۆ به‌قازانجی هه‌ر حیزب یان که‌سایه‌تیه‌ک بێت،
خۆ بپارێزن .
مسته‌فا موکریانی؛
تکایه پیمان بلین خه‌لکانیک که خوازیار پیوه‌ندی له
گه‌ل کۆمه‌ڵه‌ن له چ ریگایکه‌وه ده‌تووانن پیوه‌ندی
بگرن؟
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
بۆپێوه‌ندی کردن به‌کۆمه‌ڵه‌وه ڕێگازۆرن وله‌وانه:
بۆپێوه‌ندی کردن به ڕیبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌وه
هه‌رکه‌س ده‌توانێ له ڕێگای ئادرێسی ئی مایلی ئه‌م
هاوڕێیانه‌وه که له سه‌رسایتی
www.komala.org
ده‌توانن بیدۆزنه‌وه، پێوه‌ندیان پێوه‌بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ڕیکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌توانن به‌م ئادرێسی ئی مایله‌وه
komala.xarij@komala.org
پێوه‌ندی بکه‌ن و هه‌روه‌ها ژوماره‌ته‌له‌فون و فاکسیش
ده‌توانن له‌سه‌رسایتی کۆمه‌ڵه بدۆزنه‌وه.
بۆپێوه‌ندی کردن به کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کان و
کۆمیته‌ی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه له وڵاته‌کانیشه‌وه
ده‌توانن هه‌ر له سایتی کۆمه‌ڵه که‌ڵک وه‌رگرن. و
داواشم له هه‌مو کۆمیته‌ی ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵه
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌یه که له زۆترین کات‌دا
ریگای پێوه‌ندی کردن به‌خۆیانه‌وه ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی
تێداپێکهاتوه، به ئاگاداری هه‌موان ڕابگه‌ێنن.
هه‌روه‌ها پێویسته عه‌رزتان بکه‌م که له ڕێگای
سایتی کۆمه‌ڵه‌وه و به‌هۆی به‌رپرسی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه‌وه ده‌توانن له‌گه‌ڵ شوێنه‌جۆراوجۆره‌کانی
کۆمه‌ڵه پێوه‌ندی بگرن.
مسته‌فا موکریانی؛
جاریکی‌تر سپاستان ده‌که‌م و ئاره‌زوی سه‌رکه‌وتنتان
بو ده‌که‌م.
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده؛
منیش به به‌شی خۆم سوپاسی ماندو بۆون و
زه‌حمه‌ته‌کانتان ده‌که‌م و هه‌روه‌ها پێزانینی خۆم
بۆئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێتان دام ڕاده‌گه‌ێنم و ئاواتی
سه‌رکه‌وتنتان له پێشچونی ئه‌رکه‌کانتان دا
بۆده‌خوازم. |