|
وتوێژی هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر
له‌گه‌ڵ سالار پاشایی - ئه‌ندامی جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
سه‌باره‌ت به بارودۆخی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات
سازدانی؛ مادح ئه‌حمه‌دی
هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر - سلێمانی
پرسیار؛
هۆكاری ئه‌و لێكدابڕانانه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی؟مه‌به‌ست له‌و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌یه، دابڕانی
فیكری‌و گوتارییه؟
سالار پاشایی؛
به بڕوای من هۆكاره‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌توانێ فاكته‌ری جیابوونه‌وه‌و
دابڕان بێت له‌نێو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌وانه
ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند هۆكارێكیان بكه‌ین، هه‌رچه‌ند لام وایه
كه ئه‌م پرسه گرنگه ده‌بێت له ڕوانگه‌و خانه‌ی پاتۆلۆژی حیزبه
سیاسییه‌كان‌و له لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی زانستی وردبینانه،
ده‌رنجامه‌كانی به شێوازێكی كۆنكرێت بخرێته به‌رچاو. له هه‌رحاڵدا
یه‌ك له هۆكاری دابڕان له نێو حیزبه‌كاندا، وڵامدره‌وه نه‌بوونی
پڕاوپڕی پێكهاته‌ی حیزبی حیزبه‌كانه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له
هه‌ركاتێك پێویستی به پێداچوونه‌وه‌و چاكسازی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌روه‌كوو ئێمه زۆر جار له چه‌ند ساڵی رابردوودا(لانیكه‌م له
كۆنگره‌ی10وه) تیشكمان خستۆته سه‌ری، تیۆری ئه‌م پرسه وه‌كوو
پڕۆژه‌یه‌كی گه‌لاَڵه
كراوی چاكسازی حیزبی، له پێویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و هاوئاهه‌نگ بوون‌و توانایی زیاتر بۆ ولاَمدانه‌وه
به‌م پێویستییانه سه‌رچاوه ده‌گرێ، زۆر بواری وه‌ك ئۆرگانیزه كردنی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌شكیلاتی، راگه‌یاندنی به‌هێز، دیپلۆماسی جیهانی‌و
ره‌هبه‌ری یه‌كگرتوو و هتد، ده‌توانین وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی پێبده‌ین.
یه‌ك له هۆكاره‌كانی دیكه ده‌توانین رفرنس بده‌ین بۆ بێ پڕۆژه‌یی
ئۆپۆزیسیۆنه ناوخۆییه‌كانی حیزبه‌كان كه ئاكامێكی جگه له دابڕان
لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین چاكسازی و ریفۆرم له
هه‌ر شوێنێكی پچووكه‌وه بگره هه‌تا ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی مۆدێرن،
ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌یه‌كی دیاریكراو بێت.
پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها پێویسته هه‌ڵقولاَی
لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ‌و وردبینانه‌ی فكری بێت كه به شێوه‌یه‌كی
عه‌ینی، زه‌مینه مادییه‌كانی پێویستی گۆڕانكارییه‌كانی ته‌حلیل
كردبێ‌و ئاماده‌یی ته‌تبیق دان له‌گه‌ڵ ئه‌و میكانیزمه ئیجرائییه‌كانی
بۆ وێنه له نێو حیزبێكی سیاسیی‌و هه‌ڵێنجراو له پێڕه‌وی ناوخۆی
حیزبه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتبێت. بێگومان ئه‌و ریفۆرمه‌ی له بازنه‌ی
داخروی دروشمگه‌رایی، بێ پڕۆژه‌یی‌و گێره‌وكێشه‌ی ته‌شكیلاتی‌و
ئه‌خلاقی قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێ ئه‌و
ئامانجانه‌ی بۆخوی دیاریكردوه بیپێكێت‌و گۆڕانێكی پۆزێتیڤ كه ببێته
بنه‌مای پێكه‌وه گرێدانی خه‌ڵكه‌كه(ئه‌ندامان‌و رێبه‌ری‌و لایه‌نه
پێك هێنه‌ره‌كانی حیزب) بێنێته ئاراوه. به داخه‌وه زۆرجار
بینیومانه كه به‌شێكی زۆر له هۆكاری گرژ بوون‌و ئیختلاف‌و
هه‌ڵنه‌كردن، به جێگه‌ی ریفۆرمی راسته‌قینه‌ی حیزبی، هۆكارێكی
ئه‌خلاقی بووه‌و نه‌یتوانیوه به‌ر به‌كاریگه‌ریی خراپی سایكۆلۆژیكی
ئه‌م پرسه بگرێت‌و به‌كرده‌وه ئاراسته‌ی كێشه ته‌شكیلاتییه‌كانی به
ته‌واوی گۆڕیوه‌و ئامانجه‌كانی هه‌رچه‌شنه ریفۆرم له پێناو
هه‌ڵكردن‌و گۆڕانێكی پۆزێتیڤی له ناوه‌ڕۆك خاڵی‌و بێ ئاسۆی كردووه.
پڕِۆژه‌یه‌كی
دیاریكراوی چاكسازی ده‌بێ له ناخی خۆیدا هه‌ڵگری توخمێكی ئه‌قلاَنی
بێت كه توانایی پێشكه‌ش كردنی چه‌مكی نوێ‌و گوتاری تازه‌تر بۆ
پێناسه‌كردن‌و دیاریكردنی پێویستی گۆڕانكارییه‌كانی هه‌بیت. هه‌روه‌ك
به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ "دوژمنانی راسته‌قینه‌ی ریفۆرم ئه‌و ئۆپوزیسیۆنه
ئه‌خلاقییه‌یه كه ناتوانێ خۆی له بازنه‌ی داخراوی ئه‌خلاقییات رزگار
بكات‌و بێ پڕۆژه‌یی خۆی ده‌سه‌لمێنێت."
به‌گشتی من لام وانیه ناوه‌ڕۆكی هۆكاره‌كانی دابڕان له نێو حیزبه
سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵگری توخمێكی فكری‌و ئایدۆلۆژیك
بێت یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی وایش له زه‌ینی هه‌ندێك له
رێبه‌ڕاندا بووه، توانایی تیۆریزه‌كردن‌و راشكاوییه‌ك نه‌بینراوه‌و
نه‌نووسراوه. روانگه‌ی دیكه‌ش هه‌یه كه هۆكاره‌كانی دابڕانی
حیزبه‌كان، بۆ قه‌یرانی شكستی پڕۆژه‌ی شه‌ڕی ئامریكا‌و كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر ناسیونالیزمی كورد ده‌گه‌ڕێنیته‌وه، كه ئه‌ویش پێموایه
روانگه‌یه‌كی ده‌رهستاوی(انتزاعی)و دوگماتیستییه كه‌خۆیشی له
قه‌یرانی قووڵی فیكری‌و ئه‌گه‌ری لێكترازاندایه.
پرسیار؛ پێتان وانییه كه ئێوه له گوتارێكی چه‌پی رادیكاڵه‌وه پاش
جیابووننه‌وه‌تان له حیزبی كۆمۆنیست (ساڵی 2000) تووشی گوتارێكی
موحافیزه‌كارانه هاتوون و ته‌نانه‌ت له نێوان مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی و
نه‌ته‌وه‌یدا تووشی پارادۆكسێكی گوتاری هاتوون؟
سالار پاشایی؛
پێموانیه‌و له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ش نیم كۆمه‌ڵَه
ئه‌و جۆره‌ی جه‌نابت ده‌ره‌نجامت وه‌رگرتووه له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی
نالۆژیكی كه له‌سه‌ر جیاوازی عه‌رز تا ئاسمانی ئه‌م دوو چه‌مكه به
بێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و بێ فاكت، وه‌ك پێناسه فكری‌و
سیاسییه‌كه‌ی وه‌ها حوكمێكی له‌سه‌ر بدرێت. بۆ رووناكی خستنه سه‌ر
ئه‌م باسه ناچارین له فاكت هێنانه‌وه له لێكدانه‌وه تیۆرییكه‌كانی
بیرمه‌ندانێكی وه‌ك ماركس كه كاتی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه داوه‌و
ده‌ڵێ"هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كان واته ئه‌و هێزانه‌ی نه‌قدی بنچینه‌یی
كێشه كۆمه‌لاَیه‌تیی‌و
سوننه‌ته كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، له هه‌موو جێگه‌یه‌كی جیهان
وه‌ك یه‌ك نین‌و پارامێتره ئابووری‌و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان
له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و دۆخی سیاسی تایبه‌ت به‌و شوێنه، ده‌خوازێ كه
ئه‌و هێزانه لێكدانه‌وه‌ی دیاریكراویان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی
دیاریكراو"، واته ره‌نگه له‌هه‌ندێك ولاَتدا
له نێو بزووتنه‌وه‌كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی سته‌ملێكراو
له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو خه‌باته‌كان بێت‌و ره‌نگه له‌ولاَتێكی
دیكه خه‌باتی چینایه‌تی، پرسی سه‌ره‌كی بێت‌و كرێكاران كرده‌گه‌ری
رزگاری بن‌و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له ئارادا نه‌بێ، ره‌نگه له هه‌ندێ
ولاَتی
تریشدا گه‌لێك خه‌باتی دیكه وه‌ك خه‌بات بۆ رزگاری ژنان له ده‌ست
چه‌وساندنه‌وه‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و پیاوسالاری له ئارادا بێت. گرنگ
ئه‌وه‌یه به پێی تیگه‌یشتن له دیالێكتیكی كێشه‌كانی نێو كۆمهڵگاو
به تێگه‌یشتنێك كه تۆ له ده‌زگاو دنیابینی فیكری خۆت هه‌ته،
سه‌رجه‌م كێشه‌و سته‌مه‌كان ته‌حلیل بكه‌ێت‌و رێگه‌چاره‌ی گونجاو
بكه‌یته سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ت له پێناو خه‌بات بۆ رزگاری. له لایه‌كی
دیكه‌وه پێویسته پێگه‌ی ئینسانه‌كان وه‌ك سوژه‌ی ئه‌قلاَنی‌و
كرده‌گه‌ریی سیاسی نێو خه‌باته‌كه دروست بنرخێنیت‌و ده‌ركێكی زانستیت
له پێوه‌ندی نێوان ئه‌مری خه‌بات‌و كرده‌ی سیاسی سوژه‌ی خۆوشیاری
كۆمه‌ڵگا هه‌بێت له پێناو سیاسه‌تێكی رزگاریده‌رانه‌دا(لێره‌دا
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان). هه‌روه‌ك سلاڤۆی ژیژه‌كیش
ده‌ڵێ "تێگه‌یشتن‌و ئه‌خلاقی سپینۆزایی بۆ لێكدانه‌وه كه خاڵییه له
ناوه‌رۆكێكی شۆڕشگێڕانه، به شوێنیكمان ناگه‌یه‌نێت‌و ره‌نگه خۆی
هاوته‌ریب كات له‌گه‌ڵ روانگه‌و كولتوری دژه‌جوویی له جیهان كه
ئه‌مڕۆكه له ناخی زۆر موناسه‌باتی كۆمه‌لاَیه‌تییدا
خه‌وتووه". ئه‌گه‌ر له زۆر روانگه‌ی ئاوێته به پۆست مۆدێرنیزم
گه‌ڕێین كه دژی هه‌ر بنه‌مایه‌كی فكری دیاریكراوه بۆ لێكدانه‌وه‌ی
دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه هێشتا ده‌توانین بڕوامان به‌م وته‌ی
هوركهایمر ببێت كه له ساڵی 1930دا ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر
نه‌قد كردنه‌وه‌ی نیزامی كۆمه‌لاَیه‌تی
سه‌رمایه‌داریدا بێ ده‌نگ بێت ده‌بێ له به‌رانبه‌ر فاشیزمیشدا بێ
ده‌نگ بێت"
هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره ئه‌و باوه‌ڕه‌م تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كۆمهڵگاو ئه‌و جوگرافیایه‌ی له پێناو رزگاری له هه‌موو
سته‌مه‌كان خه‌باتی بۆ ده‌كه‌یت، خۆی له ناخی خۆیدا هه‌ڵگری
ئانتاگونیسم‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی پارادۆكسیكاڵه، تێگه‌یشتنێكی چه‌پ‌و
رادیكاڵ‌و مۆدێڕنه كه مه‌ودایه‌كی یه‌كجار زۆری له‌گه‌ڵ
موحافه‌زه‌كاری(به‌پارێز)و روانگه‌ی راست‌و نالۆژیكی هه‌یه.
په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆنگره‌وكونفرانسه‌كان، خه‌باتی به كرده‌وه له
پێناویدا‌و خیتابی سیاسی رێبه‌رانی له راگه‌یاندنه‌كانیه‌وه،
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه مێژوییه. خه‌بات بۆرزگاری
نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی‌و رزگاری ژنان‌و سه‌رجه‌م كێشه سیاسی‌وكۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان،
سالاَنێكه
سیاسه‌ته ره‌سمییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێك هێناوه وه‌ك گوتارێكی ئه‌قلاَنی‌و
لۆژیكی به پێچه‌وانه‌ی گوتاری بنه‌ڕه‌تخوازانه‌ی نائه‌قلاَنی‌وده‌مارگرژ(روانگه‌ی
به‌پارێز). له‌م نێوه‌دا كێشه‌یه‌ك نابینم مه‌گه‌ر روانگه‌یه‌ك كه خۆی
تووشی هه‌ڵه بێت له‌هه‌ڵسه‌نگاندن‌و لێكدانه‌وه‌دا.
پرسیار؛ بۆچی ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی رۆژانه
ده‌یانكاته سه‌ر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا ئێستا ئه‌و
گرنگایه‌تییه‌یان له لایه‌ن پارته‌كانه‌وه پێنه‌دراوه، به‌و مانایه
ئه‌مه بۆچی نه‌بۆته هانده‌رێك بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی پارته‌كان
له رووی گوتارییه‌وه؟
سالار پاشایی؛
هه‌رچه‌ند په‌لاماری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان شتێكی
تازه نییه‌و 29 ساڵه سه‌ركوتگه‌ری درێژه‌ی هه‌یه، هاوكات پێم وایه
له‌قاودانی ئه‌م كرده‌وانه‌ی رژیم له راگه‌یاندنه جیاوازه‌كانی
حیزبه‌كانه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی بووه‌و كاری چاكیان له
میدیاكانیانه‌وه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من دیتوومه له‌سه‌ر كردووه_
دیاره زۆرتری پێویسته_، به‌لاَم
بۆچی نه‌بۆته هانده‌رێك بۆلێك نزیك نه‌بوونه‌وه‌ی گوتارییان؟، پیم
وایه خۆبواردنێك هه‌یه لانیكه‌م له‌نێو ئه‌و هێزانه‌ی كه هه‌ر
ئێستاش هاتوچۆو هاوكارییان هه‌یه پێكه‌وه، به‌راستی ده‌كرێت له
سه‌ره‌تای لێك نزیبوونه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌لاَت
پاش ساڵ‌ونیوێك كه‌رت كه‌رت بوون‌و لێكترازان، راگه‌یاندنی هاوبه‌ش،
كه‌مپه‌ینی ته‌بلیغی هاوبه‌ش‌و ته‌نانه‌ت گوتاری هاوبه‌شیش به
كرده‌وه ده‌ربێت. لام وایه ئه‌مه شتێكی مسۆگه‌ره‌و ده‌كرێ به‌خێرایی
ببێته ئه‌مری واقیع، لانیكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له دیاریكراوه‌ی
جه‌نابت ئاماژه‌ت پێداوه. تا ئه‌و جێگه‌ی به كۆمه‌ڵه
ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌رجه‌م دانیشته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
دیكه‌دا، پێشنیاری راگه‌یاندنی هاوبه‌ش له‌دژی په‌لاماری بێ شه‌رمانه‌ی
كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان پێیان دراوه، به‌لام ئه‌گه‌ر
مه‌وافه‌قه‌تی شه‌فاهیش بیسترابێت ئه‌وه به‌كردوه ده‌رنه‌هاتووه.
پرسیار؛ ئێمه ده‌بینین خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژبه‌رۆژ لێك
نزیكتر ده‌بنه‌وه، به‌و مانایه هه‌نگاو بۆ پێكهێنانی گوتارێكی
هاوبه‌ش یان با بڵێین بۆ زاڵتر كردنی گوتارێكی "ناسیۆناڵ ـ
لیبڕاڵ"هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پارته‌كان له‌و
رووه‌وه رۆژ به رۆژ لێك دوور ده‌وكه‌ونه‌وه، لێره‌دا پرسیار
ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و چالاكییانه‌ی پارته كوردییه‌كان له چ پێناوێك
دایه؟
سالار پاشایی؛
منیش پیم وایه خه‌ڵكی كوردستان زیاتر له‌هه‌ر كاتێك به‌ره‌و
یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕۆن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی به‌ڕێزت، بڕوام وایه یه‌كگرتووییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی
رادیكاڵه به دژی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
روانگه‌ی"لیبراڵ"، دژی هه‌ر چه‌شنه خه‌باتێ‌كی بنه‌ڕه‌تییه ته‌نانه‌ت
له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، بۆ وێنه له‌باری سیاسییه‌وه روانگه‌ی
لیبراڵ دژی خه‌بات بۆ روخاندنی كۆماری ئیسلامییه، دژی خه‌باتی
چه‌كدارییه‌و خوازیاری ریفۆرمی نێوسیستمی به‌شێنه‌ییه‌و هتد. به
زانینی ئه‌و راستییه‌ی كه یه‌كگرتوویی هه‌رچی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی به
دژی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و بۆرزگاری یه‌كجاری، مافێكی بێ ئه‌م لاو لای
گه‌لی كورده له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، قه‌یرانی دابڕانی حیزبه
سیاسییه‌كانی كوردستان، خه‌سارێكی كوشنده‌و گه‌وره‌یه كه ده‌بێ به
خێرایی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌و مه‌جالێك به كۆنه‌په‌ره‌ستی و
هه‌لپه‌ره‌ستی نه‌درێت بۆ زه‌ربه لێدان له بزووتنه‌وه‌ی
حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌لاَت.
هاوكات به‌ڕاستی به پێویستی نازانم كه جیا جیا كه‌یسی چالاكی حیزبه
سیاسییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنم‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م سه‌رجه‌م له
به‌ره‌ی دژ‌و ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی دان، جا دیاره هه‌ڵه‌ی
ئایدۆلۆژیك، سیاسی، حیزبی‌و پراتیكی له نێو پێكهاته‌و سیاسه‌تی
پراكتیزه‌كراوی به‌شێكیان ده‌بیندرێت‌و پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی
جیددی‌و گۆڕانكاری هه‌یه، ده‌نا ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی خه‌سارو
سه‌رهه‌ڵدانی به‌ستێن بۆ لێكترازان‌و ئینفعال تێیاندا به‌رچاو
ده‌كه‌وێت.
پرسیار؛ نه‌بوونی دیسكۆرسی هاوبه‌ش له نێوان پارته‌كاندا، به‌پێی
ئه‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا،
ئه‌وه‌مان پێده‌سه‌لمێنێت كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه، خه‌ڵك له
پارته‌كان پێشكه‌وتووترن، واته به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دی له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پارته‌كان پاشكه‌وتوون و ئه‌مه‌ش دژ به‌و به‌ها
مۆدێڕنانه‌یه كه ئه‌وڕۆ باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا شۆڕ كردۆته‌وه،
ئایا ئه‌مه تراژیدیایه‌كی سیاسی نییه بۆ به‌ره‌و قه‌یران بردنی
دۆزی كورد؟
سالار پاشایی؛
له راستیدا من ئاوا له‌م پرسه ده‌ڕوانم كه ململانێیه‌كی ئاڵۆز‌و
سه‌خت له‌م نێوه‌دا بوونی هه‌یه كه له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا جاری
وابووه له رووداوێكی دیاریكراودا خه‌ڵك وه‌پێش كه‌وتوون‌و جاری واش
بووه حیزبه‌كان‌و ئه‌مه به شتێكی تاك ره‌هه‌ندی نابینم _ لام وایه
هه‌ردوولا ده‌بێ ته‌واوكه‌ری یه‌ك پڕۆسه بن(هه‌ڵبه‌ت ئاشكرایه كه
حیزبی سیاسی ده‌بێ له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باته‌كه‌دا بێت). دیاره
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش وه‌كوو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌ی مرۆیی له حاڵی
ئه‌زموون كردنی ره‌وتی مۆدێرنیتی خۆیه‌تی‌و به‌ره‌و گه‌شه‌و ته‌كامول
له‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات‌و بێگومان حیزبی سیاسی كه هه‌ڵینجراوی
كۆمه‌لگایه له‌م ساته‌وه‌خته مێژوییه هه‌ستیاره له چاره‌نووسی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، تووشی تراژیكترین دۆخی خۆیان هاتن له ساڵی
رابردوودا‌و قه‌یرانێكی واقیعی‌و تاڵ‌و خه‌مناك بوو. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه به حیزبێكی پێشكه‌وتنخواز و سوننه‌ت شكێن
ده‌زانم، پێموایه ئه‌م ململانێ‌یه‌ی له سه‌ره‌وه به كورتی ئاماژه‌م
پێدا، درێژه‌ی ده‌بێت‌و سه‌ركه‌وتن به‌لایه‌نێكه كه بتوانێ گوتاری
ئه‌قڵانی‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌ی خۆی به‌رێته پێش، جا یان خه‌ڵك بن یان
پارته‌كان كه كاریگه‌ری راسته‌خۆی هه‌یه له‌سه‌ر دۆزی كورد له
ئێران‌دا. له كۆتاییشدا پێم وایه لوژیكی دروست‌و هاوته‌ریب بوونی
حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و گه‌یشتن به‌و قۆناغه‌و
یه‌كگرتوویی هه‌رچی زیاتری به كرده‌وه ده‌رهاتوو، ره‌مزی
سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و ئه‌و حیزبانه‌یه
كه هێشتا توانایی‌و شانسی سه‌ركه‌وتنیان تێدا ماوه. |