|
راشکاوانە لەگەڵ ئەنوەر محەممەدی سەبارەت بە کۆنگرەی ١٣ی کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران
دیمانە: سیامەک حەیدەری
ئەنوەر محەممەدی ساڵی ١٣٤٨ هەتاوی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە
پارێزگای کرماشان لە دایکبووە. کۆتای ساڵی ١٩٨٤ و سەرەتای سالی ١٩٨٥
پەیوەندی بە کۆمەڵە کردووە. ساڵی ١٩٩٦ بووەتە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
بەرپرسی کومیتەی لایەنگرانی کۆمەڵە بوو لە ئوردوگای رومادی. پاشان
مەسئولی ئوموری زیستی ئوردوگاکانی کۆمەڵی وەئەوستۆ گرتووە. لە درێژی
کاری سیاسی لە ناو کۆمەڵەدا وەک کادری راگەیاندن کاری کردووە. هەروەها
ناوبراو بەرپرسی مەقەڕی مێوانانی کۆمەڵەبوو لە شاری سلێمانی. لە بەغدا
جێگری پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە بووە. مەسئولی ئیجرای رادیو و پاشانیش
دەبیری رادیوی پێ سپێردراوە و لیپرسراوی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە بووە لە
هەولێرو سلێمانی. هەروەها ناوبراو جێگری کومیتەی ناوەندی و پاشانیش
ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بووە.
قەرار بوو کە کۆنگرەی ١٣ی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران لە ناو شاری
سلێمانی بگیرێ؛ بەڵام لە ناکاو ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە و کۆنگرە لە
ئۆردوگای ناوەندی ئەو حیزبە بەڕێوە چوو. بۆچی وای لێهات؟ ئەو جۆرەی کە
بیستوومە لە ژێر فشاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئێوە ناچآر بوون شوێنی کۆنگرە بگۆڕن. ئایا ئێوە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە؟
ئەنوەر محەممەدی:
ئێمە لە بەر دوو هۆکار یەکیان مەسایلی ئەمنییەتی و ئەویتریان جێگایەکی
گەورەتر و موناسبتر بێ بۆ ئەوەی بتوانین خەڵکی زیاتر لە حیزب و
کەسایەتی ودۆستانی کۆمەڵە بۆ کۆنگرە دەعوەت بکەین چەند جێگامان بۆ
گرتنی کۆنگرە لە بەر چاو گرتبوو، کۆماری ئیسلامی زۆر لە هەوڵدابوو
جێگاو مەکانی کۆنگرە بزانێ و ئەگەر بۆی بکرێ بۆ زەربەلێدان لە کۆنگرەو
کۆمەڵە ئیقدامێک بکا. لە نەزەر گرتنی ئەو جێگایانە وبەشێک لە
بڵاوبوونەوەی دەنگۆکەی کارێکی ئاگاهانە بوو لە لایەن خۆمانەوەو بە
مەبەست بڵاوکرایەوە. بەڵام پێمان باشبوو ئەگەر بۆمان بکرایە لە شوێنێکی
گەورەتروباشتر بمانگرتایەو خەڵکێکی زیاترمان بۆ کۆنگرە بانگهێشت
کردایە، ئەوەش راستە کۆنگرەی ١٣ی کۆمەڵە لە زڕگوێزەڵە بەڕێوە چوو بەڵام
سەبارەت بەوەی کە کۆماری ئیسلامی فشاری هێنابێ بۆ یەکێتی یا حکومەتی
هەرێم من لە وردەکاریەکانی هیچ ئاگادار نیم بەڵام گومانی تێیدا نیە کە
کۆماری ئیسلامی هەموو هەولێکی خۆی داوە بۆ پیشگرتن لەوەی کۆنگرە لە
شۆینێکیدا ببەسترێ دەنگدانەوەی زیاتری هەبێ فشارەکانیشی بە بێ تەئسیر
نازانم.
ئایا بەڕاستی ئەو ۆرەی کە باس دەکرێ عەبدوڵای موهتەدی لە کۆنگرەدا
دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا؟
ئەنوەر محەممەدی:
کۆمەڵێک سایتی نەیارو لەوانە سایتەکانی کۆماری ئیسلامی هەر وەک
چاوەڕوان دەکرا کەوتنە بڵاو کردنەوەی تەبلیغاتی ژەهراوی دژی کۆمەڵە و
سکرتێری گشتی و کۆنگرەی١٣ی کۆمەڵە. بە باوەڕی من سەرکەوتنی کۆنگرە بوو
چونکە ئەگەر کۆنگرە لە گەڵ گرفت وکێشە رووبەرووبوایە رەنگە ئەوان
دەستیان نەدەدایە تەبلیغات، سەرکەوتنی کۆنگرە ئەوانی بەم شێوە نائۆمێد
وسەر لێشیواو کردوە. سەبارەت بەوەی کە گوایە بەڕێز کاک عەبدوڵڵای
موهتەدی دەنگی نەهێناوەتەوە جیالەوە درۆیەکی شاخدارە، بەڵکو پێچەوانەی
ئیدیعاکانیان کە گوایە خەبەریان هەیە چی لە کۆنگرە کۆمەڵەدا گوزەراوە
ئەمە بۆ خۆی نیشان دەدا کە مەعلوماتێکیان لە سەر کۆنگرە نیە. کاک
عەبدوڵڵا سەرەڕای داوای خۆی و ئیسرارێکی زۆر کە هاوڕێیەکی دیکە ئەو
مەسئولیەتە بە ئەستۆ بگرێ، بەڵام کۆنگرە بە تێکرای دەنگ و بە دەنگە
مەشۆرەتیەکانیشەوە بە شانازیەوە بەڕێزیان بۆ سکرتێری گشتی کۆمەڵە
هەڵبژاردەوە. کاک عەبدوڵڵا ئیستا نەک لە کۆمەڵەدا بەڵکو لە سەتحی
کوردستان و ئێران بە گشتی وەک رێبەرێکی هەڵکەوتوو دیاری کوردستانی
رۆژهەڵات چاوی لێدەکرێ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان شانازی بە کەسایەتی و
تێگەیشتن و توانایەکەوە دەکەن ئەمەیە کۆماری ئیسلامی نیگەران کردوە
بۆیە درۆی وا بێ بناغە دەکەن.
بۆ چی تۆو کۆمەڵێکی تر لە کادرو ئەندامانی پێشووی کۆمەڵە خۆتان بۆ
کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە کاندید نەکردەوە؟ ئایا هۆکارەکەی ئەو جۆرەی
کە لە میدیا و سایتەکاندا باس دەکرێ دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی سیاسی و
تەشکیلاتی یا تەنیا بریارێکی شەخسی بوو؟
ئەنوەر محەممەدی:
لەو کۆنگرەیەدا بچووکترین کێشەی سیاسی و تەشکیلاتیم لەگەڵ حیزبەکەم نه
بووه، بە رەغبەت و رەزامەندی و ئارەزوی خۆم، بڕیارم داوە کە خۆم کاندید
نەکەمەوە و ئەوەشم پێ شتێکی تەبیعییە کە بۆ یەک دەورە کەس و یان کەسانێ
خۆیان بۆ کومیتە ناوەندی و رێبەری حیزب کاندید نەکەنەوە. سەیر لەوەدایە
کە هێندێ سایت و رۆژنامە ئەگەر بەشێ یا که سانى لە کومیتەی ناوەندی و
رێبەری حیزبەکان بۆ هەموو کۆنگرەکان خۆیان کاندید دەکەنەوە، دەیکەن بە
هەرا و ده لیین ئەوانه لە دەسەڵات لاناچن و رێگا بۆ خەڵکی تر خۆش ناکەن
و دەست لە پۆست و مقام هەڵناگرن؛ کەچی ئەگەر هەر ئەو کەسانە خۆیان
کاندید نەکەنەوە ئەمجار بەجۆرێکی تر هەرا ساز دەکەن کە گۆیا ئەوه
حەتمەن کێشەیەکی سیاسی و یا تەشکیلاتیان هەیە لەگەڵ حیزبەکەیان. هەتا
ئێستا کە ئێمە پێکەوە قسە دەکەین نە من و نە ئەندامانی پێشووی کومیتە
ناوەندی کۆمەڵە هیچ کێشەی سیاسی و تەشکیلاتی که ببیته هوی ئه وه خویان
کاندید نه که ن له ئارادا نه بووه. تەنانەت ئەو هاورییانه ش کە خۆیان
کاندید کرد و دەنگیان نەهێنایەوە، بە شاهیدی بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانی
کۆنگرە کە وجوودی هەیە چوونە پشت تریبوون و رایانگەیاند کە دەنگ
نەهێنانەوەی ئەوان بە مانای ئەوە نییە کە چیدی ئەوان لە ئۆرگانگەکانی
حیزبی کار ناکەن، یا دلساردیکیان تیدا به وجوود هاتووه بەپێچەوانەوە
هەر وەک جاران ئەرک و وەزایفی حیزبی خۆمان بەڕێوە دەبەین و هه موومان
سه رو دلخوشین به نه تیجه ی کونگره.
دەتوانم بڵێم کە کۆنگرەی ١٣ی ئێمە، چ لە رووی سیاسی، چ لە رووی
تەشکیلاتی و چ لە رووی سەراحەتی بەیان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هەروەها لە
بواری تەفاهوم و لێک گەیشتن و هەست بە موسئولییەت کردن لە بەرانبەر
کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان بەگشتی، زۆر جیاواز بوو لەو کۆنگرانەی کە
من خۆم تا ئێستا تێیدا بەشدار بووم.
من خۆم یەک لەو کەسانە بووم کە لەبەشی تەداروکی کۆنگرەدا کارم کردووە و
لە ناو کۆنگرەدا وەک یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری کۆنگرە
هەڵبژێردراوم. ئەگەر لە رووی سیاسی و تەشکیلاتییەوە ناڕەزایەتییەکم
هەبوایە، ئامادە نەدەبووم کە ئاوا هەڵسووڕاوانە بەشداری کارەکانی
کۆنگرە بکەم. هەر بۆیەش دیسان تەئکید دەکەمەوە کە هیچ کیشەیەکی سیاسی و
تەشکیلاتیم لەگەڵ کۆمەڵە نەبووە و نیە. هەر ئێستاش هەمان پۆست کە
پێشووتر لە کاتیکدا کومیتە ناوەندی کۆمەڵەدا بووم و له ئه ستوم بوو،
هەرمەمان پۆستم و مەسئوولیەتەم هەیە و ئەرک و وەزایفم بەڕێوە دەبەم. لە
هه موو کاتی زیاتر ئاماده م له پێناو کۆمەڵە و بزوتنه وه ی کوردستاندا
خزمەتی زیاتر بکەم و هەر ئەرکێ کە کومیتە ناوەندی و دەفتەری سیاسی
کۆمەڵە پێم بسپێرێ، بێ ڕاڕایی و دودڵی بەڕێوەی دەبەم.
ئایا
لە کۆنگرەی ١٣ی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دا باسێ
لەسەر یەکگرتنەوەی باڵەکانی کۆمەڵە، وەک رەوتی سۆسیالیستی کۆمەلە و یا
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، باڵی کاک عومەری ئیلخانی زادە هاتە
ئاراوە؟ ئایا شتێ لەوبارەوە تەسویب کرا؟
ئەنوەر محەممەدی:
لەسەر ئەو لایەنانەی کە بەناوی کۆمەڵەوە کار دەکەن، بەڵێ کۆمەڵە جەختی
لەسەر سیاسەتەکانی رابردووی کۆمەڵە کردەوە. و ئێمە وەک کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران مانعێ بۆ یه کگرتنەوە نابینین و
پێش مەرجێکمان بۆ ئەوە نییە. بو نمونه هەر له سه ره تای هاتنه ده ری
فراکسیۆن لەناو تەشکیلاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ئێمە راگەیاندمان
داوە و پشتیوانیمان لێکردوون ئه و هه نگاوه مان سه ره رای که موو کوریه
کانی به ته ئخیره وه ده ستیان دایه به موسبه ت زانیوه و هەوڵمان داوە
کە دۆستایەتییان لەگەڵ بکەین و لە یەک دوو کۆبوونە کە لەگەڵیان
دانیشتووین بەسەراحەتەوە رامانگه یاندووە کە ئیمە ئامادەین به یه که
وه دانیشین ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەین، کۆبوونەوەی جۆراوجۆر بگرین، کێشەی
فکری و نەزەریەکانمان باس بکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە پرۆسەی ئاڵوگۆری
بیروڕاکاندا کیشە فیکری و نەزەریەکانمان چارەسەر بکەین، به لام وەڵامی
ئەوان ئەوە بووە کە ئێمە ده بی لە ناوخۆماندا ساغ بینەوە بۆ ئەوەی
بزانین دەڵێین چی و چی دەکەین. چاوەرێین بزانین کە ئەوان چی دەکەن، کەی
ساغ دەبنەوە. دیارە ئەوە ئەمری ئەوانە کە چی دەکەن و کەی ئامادە دەبن
لەگەڵ ئێمەدا دانیشن بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆ و دیالۆگانە و ئێمە خوازیارین
ئەنجام بدرێ و بیبەینە پێشێ بۆ ئەوەی کە بە ئەنجامێ بگات.
بە نیسبەت ئەو لایەنەی تر کە پێشووتر بە ناوی کەمینەی ناو کۆمەڵە
دەناسران، ئێمە ئامادەین بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵیان دانیشین و ئێستاش
ئامادەین کە بۆ پرۆسەی یەکگرتنەوە ئەو پرۆسەیە بەرینە پێشێ به مه رجی
ئه وان جدی و راستگویانه له م باره وه هه نگاو هه لگرن.
ببورە قسەکەتان قەت دەکەم، بەڵام ئێوە چ شەرت و شروتێکتان هەیە بۆ
دانیشتن لەگەڵ ئەوان؟ بۆچی ئەو دانیشتنانە تا ئێستا بە ئاکام
نەگەیشتووە؟
ئەنوەر محەممەدی:
ئیمە پێمان وایە کە ئێمە و ئەوان جیاوازییەکی فیکری و سیاسیمان نییە.
رەنگە هێندی کێشەی تەشکیلاتی بووبێ کە ئینسان ناتوانێ ئینکاری ئەوانە
بکات. ئەوانیش لەسەر کێشەی سیاسی له کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ جیا نەبوونەتەوە.
لە روانگەی ئێمەوە مادامی کە ئێمە کیشەی سیاسیمان نییە، یەکگرتنەوە
ئاسانترە؛ بەڵام هەر جاڕی کە ئێمە پێکەوە دانیشتووین و شتی لە نێوانمان
دا هەبووبێ یا لێی پەشیمان بوونەتەوە و یان هاوکات لەگەڵ دانیشتن و
حەول و تەقەلاکان بۆ یەکگرتنەوە بە نووسینی وتارێکی پڕ لە قسەی ناخۆش و
ناشارستانیانه یان بڵآو کردوەتەوە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو دیالۆگەی
لە نێوانمان دا هەبووە بپچڕێ و بەسەرنجام نەگات. هۆکاری تر ئەوەیە کە
ئەوان لە ناوخۆیان دا یەکدەست نین و ئەو یەکدەست نەبوونە نەیهێشتووە کە
ئەوان پێکەوە لەسەر شتێ ساغ ببنەوە ئه لبه ته که سانیکیان ئاماده ییان
تیدایه و له م باره شه وه هه ولیان داوه ئیمه ئه وه ده بینن. ئێمە لە
کۆنگرەی ١٣ دا تەئکیدمان لەسەر یەکگرتنەوە کردووەتە، بە مەرجێ کە ئەوان
جیدی بن و کومیتە ناوەندی کۆمەڵە لە داهاتووش دا پەیگیری ئەو مەسەلەیە
دەکات بۆ بە ئاکام گەیشتنی.
پرسیاری
دواترم لەسەر قانونمەند کردنی تەشکیلاتی کۆمەڵەیە. زەرورەتی ئەنجامی
چاکسازی لە ناو تەشکیلاتی ئێوەدا چەند ساڵێکە کە باسی لێوە دەکرێ،
بەڵام تا ئێستا بەسەرئەنجام نەگەیشتووە. تەری جۆراوجۆر لە لایەن
ئەندامانی رێبەری و دەفتەر سیاسی ئەو حیزبەوە پێشنیاز کراوە، هەر جارێ
و بەجۆرێ و بەهۆکاری لەبیر کراوە و لە ئاکام دا تەشکیلاتی ئێوە لە
چاکسازییەکی بنەڕەتی بەبەش بووە. کەسانێ جیابوونەوە و لێکدابڕانەکانی
ئەم ساڵانەی دوایی لە ناو کۆمەڵەدا بە هۆکاری بەرەوپێش نەبردنی رێفۆرم
و چاکسازی لە ناو حیزبی کۆمەڵەدا دەزانن. ئێوە بۆ ئەوەی ئەو برینانە
ساڕێژ بکەنەوە و ئەو کەلێنانە پڕ بکەنەوە و هەروەها بۆ ئەوەی ببێتە
حیزبێکی مودێڕن و سەردەمیانە، لە دوایین کۆنگرەی خۆتان دا چ شت
گەلێکتان لەو بارەوە تەسویب کرد؟
ئەنوەر محەممەدی:
لە راپۆرتی سیاسی کومیتەی ناوەندی دا که باس له خاله به هیزه کانی
کراوه باس لە زەعفی مودیریەتی کۆمەڵە، ئیداره ی تەشکیلاتی ئێمە کرا.
دیارە ئێمە ئەوەندەی کە لە رووی سیاسی و نفوزی کۆمەڵایەتییەوە چووینەتە
پێشەوە رەنگە ئەوەندە لە بواری بەڕێوەبەری ئیدارەی حیزبی و
تەشکیلاتییەوە بەم رادەیە پێشڕەویمان نەکردبێ. ئەوەی ئێمە لە کۆنگرە
باسمان کرد ناوی نە ریفۆرمە و نە چاکسازی. ئەوەی کە بوو باسێ بوو لەسەر
پلە بەندی کادرەکان. لە حیزبی ئێمە دا تا کاتی بەستنی ئەو کۆنگرە تەنیا
لە رووی مەعنەوییەوە دەتوانرا بڵێی کێ کادرە و کێ کادر نییە. بە
واتایەکی تر پێوەرێ کە لەسەر کاغز پێناسە کرابێ وبه خالبه ندی
دیاریکراو نیشان بدا کی کادره ئێمە ئەو شتانەمان نەبوو. ئەوە تەنیا
رەبتی بە پلەبەندی تەشکیلاتییەکان هەیە. بۆ وینە ئەگەر لە کۆمەڵەدا
بوترایە کە کی بەرپرسی ئۆرگانە، دەتوانرا قامک لەسەر کەسانێکی
دیاریکراو دابنێی. دەزانرا کە کێ ئەندامی کۆمەڵەیە، بەڵام ئەگەر پرسیار
بکرابایە کە کی کادری کۆمەڵەیە ئەوە نادیار بوو. لە ئاکامدا ئێمە بەو
قەناعەتە گەیشتین کە ئەوەش دەبێ ئێمە تاریفێکی دیاریکراومان لە کادر
هەبێ و هەروەها پلەبەندی کادرەکانیش دەبێ روون و ئاشکرا بێ کە کی کادری
پلە یەکە و کێ کادری پلە دووە و .......
ببورە، بەڵام ئێوە بۆ ئەوەی روون بێ کە کادری پلە یەک و یان پلە دوو
کێیە، لە بواری عەمەلییەوە چ تەرح و پلانێکتان هەیە بۆ جێ بەجێ کردنی
ئەو پرۆژە؟
ئەنوەر محەمممەدی:
لە پێش دا بڵێم کە تەرحی پلەبەندی کادرەکان لە کۆنگرەی دوازدەی ئێمەدا
پەسەند کرا. بەڵام ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم کۆنگرە، ئەو مەسەلەیە لە
ناو تەشکیلاتی ئێمەدا ئاڵوگوڕی بیروڕای لەسەر کراوە، دواتر کۆمیسیۆنی
بۆ پێک هاتووە، ئەو کۆمیسیۆنە گەڵاڵەیەکی ئامادە کرد. ئەو گەڵآڵە درا
بە ئەندامانی کۆمەڵە و پاشان لە ناو ئەندامانی کۆنگرەدا قسەوباسی لەسەر
کرا کە چ گوڕانکاری گەڵێ پێویستە تێیدا بکرێ. ئەو گەڵاڵە بە روونی باس
لەوە دەکات کە کادری کۆمەڵە دەبێ کی بێت. چەند ساڵ ئەندام بێ. چ پلە
گەلێکی حیزبی بڕیوە. ئۆرگانێکی دیاریکراوی کۆمەڵە دەبێ داوای پلەی
کادری بۆ بکات. چەند دەورە مەدرەسەی حیزبی چووە و...هەموو ئەوانەی بە
وردی تێدایە کە دیارە باس کردنی لەم ماوەدا ئاسان نییە. کۆنگرە کۆمیتەی
ناوەندی کۆمەڵەی راسپارد کە ئەو ئیسلاحاتەی کە لە کۆنگرە و
کۆمیسنیۆنەکانی پێش کۆنگرە لەو گەڵاڵەدا دراوە وارد بکات و لە یەک دوو
مانگی داهاتوودا بیخاتە بواری پراتیکەوە. واتە ته عریفی کادر بە پێی
ئەو پێوەرانە دەبێ کە لەو گەڵاڵەدا باسیان لێوە کراوە.
یانی
ئەو جۆرەی کە من لێی تێگەیشتم لە یەک دوو مانگی داهاتوودا ئەو تە رحە
لە ناو تەشکیلاتی حیزبی کۆمەڵەدا ئیجرا دەکرێ و بەڕێوە دەچێ. لە یەکەم
هەنگاودا بۆ هەڵبژاردنی کادرەکان بۆ یەکەمین دەورە، پێوەری ئێوە چ دەبێ
بۆ دەستنیشان کردنی ئەو کەسانە؟
ئەنوەر محەممەدی:
بۆ یەکەم هەڵبژاردن، توانای سیاسی کەسەکان، رابردووی، ئەندام بوونی،
وەرگرتنی بەرپرسایەتی و بەڕێوەبردنی کاری ئیجرایی حیزب، پلەی حیزبی کە
بڕیویەتی، و ئۆرگانێکی دیاریکراو کە پێشنیاری دەکات و...هەموو ئەوانە
تەئسیری هەیە و دەتوانێ دەوری هەبێ.
باستان لە مەدرەسە حیزبییەکان کرد، ئەو مەدرەسە حیزبیانە چۆن بەڕێوە
دەچن؟ جێگا و شوێنیان لە کوێ دەبێت؟ ئەو ماموستایانەی کە بۆ ئەو
مەدرەسانە لەبەرچاو دەگیرێن چ کەسانێکن؟ چ وانە گەلێ لەو مەدرەسانەدا
دەوترێتەوە؟ ئایا ئەو وانانەی کە دەبێ لە مدەرەسە حیزبیەکان دا باس
بکرێ لە کۆنگرەدا باسی لێوەکرا؟
ئەنوەر محەممەدی:
رەنگە لە ئێستادا من بە وردی و خاڵ بە خاڵ نەتوانم ئەوەتان بۆ باس
بکەم. ئەوە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەیە کە باس لەو بابەتانە دەکات و
دیاری دەکات کە چ وانەگەلی لە مەدرەسە حیزبیەکان دا بوترێنەوە. بۆ وێنە
بنەماکانی فیکری و سیاسی کۆمەڵە، مێژووی خه باتی گه لی کورد، میژووی
کۆمەڵە و بزوتنه وه پیشکه وتنخوازه کانی دیکه و...دەتوانێ ئەو شتانە بێ
کە لە مەدرەسە حیزبییەکان دا بوترێنەوە. هەروەها کادرەکانیش دیاری
دەکات کە لە فڵان پلەی دیاریکراودا چ وانەگەلێ دەوترێتەوە.
زۆر
باشە کاک ئەنوەر، بەڵام ئەی ئە و مامۆستایانەی کە بۆ ئەو مەدرەسانە
دیاری دەکرێن چ کەسانێکن؟ ئەو خولانه دەقیقەن لە کوی دەکرێتەوە؟
ئەنوەر محەممەدی:
ئەو جۆرە خولانه لە ئۆردوگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە دەچێ و جیگای تایبه
تی خوی هەیه. بۆ ئەو دەورانەبو وێنە لە بواری راگەیاندن و مێژوو
ئیسلامی سیاسی دا پێشووتر ئیمە لە مامۆستای زانکۆ کەڵکمان وەرگرتووە.
بێجگە لەوانەش ئەندامانی دەفتەر سیاسی کۆمەڵە و کومیتەی ناوەندی و
کادره پیشکه وتووه کانی کەڵک وەردەگیرێ.
هێندێ کەس باس لەوە دەکەن کە گەلێ جار لە ناو کۆمەڵە دا، بۆ
بەڕێوەبردنی کاروباری تەشکیلاتی ئەو حیزبە شتی باش و ئیدەی چاک دێتە
ئاراوە، بەڵام موشکل لەوەدایە کە ئەو تەرح و بەرنامانە، قەت ناچێتە
بواری جێ بەجێ کردنەوە و بە جۆری هەمیشە لە دابەزاندن و پراکیتیک کردنی
تەرح و پلانەکانی دا دووچاری گیروگرفت بووە. بەسەرنجدان بەو رابردووە،
زەمانەتی ئەوەی کە ئەو تەرحانەی کە باستان کرد لە حیزبی ئێوە دا بچێتە
بواری جێ بە جێ کردنەوە چییە؟ چ گەرەنتییەک هەیە کە ئەو پەسەندکراوانەش
وەک پەسەندکراوەکانی پێشووتر لە بیر نەکرێن؟
ئەنوەر محەممەدی:
نەک لە کۆمەڵەدا، بەڵکوو رەنگە لە زۆر حیزب و تەنانەت دەوڵت و
کابینەیەکیش دا هێندێ بەرنامە و پرۆژەت هەبی کە ئەگەرجی بەرنامە و
پرۆژەی چاکیش بن، بەڵام نەتوانرێ هەمووی عەمەلی بکرێتەوە. پرسیار
ئەوەیە کە ئایا کۆمەڵی گیروگرفت وەک بێ ئیمکاناتی، رێگرگەلیکی
جۆراوجۆر، زروفی زمەنی و شوێن چەندە دەتوانێ پرژەیەک پەک بخات. من پێم
وابی هۆکاری جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکانمان هی ئەوە نەبووە کە کۆمەڵە و یا
رێبەری کۆمەڵە نەیویستبێ ئەو پرۆژانە بەرێتە پێشێ؛ زۆر جار رێگرگەل و
لەمپەرگەڵێکی راستەقینە هەبووە کە رەنگە نەمانتوانیبێ بەسەریان دا زاڵ
بین.
بەڵام من بەش بە حاڵی خۆم لەسەر ئەو پروژە و تەرحانەی کە لە کۆنگرەی
١٣ی ئیمە دا پەسەند کراوە، خۆشبینم بەوەی کە رێبەری، کومیتە ناوەندی و
کادرەکانی ئێمە هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی بیخەنە بواری پراکتیکەوە.
ئەوە مانگەکانی داهاتوو دیاری دەکات کە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە چەندە
جیدییە و تا چەند دەتوانێ ئەوانە بەئەنجام بگەیەنێ.
لە چەند سایت و رۆژنامە باس لەوە دەکری کە گۆیا دوای کۆنگرەی ئیوە،
کادر و ئەندامانی بەشی جنووبی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک شارەکانی سنە،
کامیاران، مەریوان و...هه ست دەکەن کە پشت گوێ خراون و کەوتوونەتە
پەراوێزەوە. گۆیا لەو بوارەوە ناڕەزایەتیش هەیە. مەسەلە چییە و ئەو
خەبەرە چەندە راستە؟ ئێوە ئەو خەبەرە تەئید دەکەن؟
ئەنوەر محەممەدی:
هەڵبژاردن لە کۆنگرەی ئیمەدا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک بوو. ئەو
کەسەی کە دەبێتە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، لەراستی دا ئەو کەسە کومیتەی
ناوەندی جنووب یا شمالی کوردستانی رۆژهەڵات نییە، ئەو کومیتەی ناوەندی
حیزبێکە کە بە پانتایی کوردستان و له پیناو کومه له و خەڵکی کوردستان
خۆی بە بەرپرس دەزانێ. ئەو لایەکی قەزیەکەیە، ئێمە گومانمان نییە کە
ئەو سایت و رۆژنامانەی کە ئەو جۆرە خەبەرانە بڵاو دەکەنەوە لە نەیاران
و ناحەزانی کۆمەڵەن و ئیمەش چاوەڕوانیمان نییە کە نەیارانی ئێمە قسەی
باش و چاکمان بۆ بکەن. بەڵام هەر ئەوەنده ی کە کۆنگرەی ١٣ی ئێمە
ئەوەنده ی دەنگدانەوە هەبووە کە نەیاران و دۆستانی ئێمە قسەی لەسەر
بکەن و باسی بکەن، نیشان دەدات کە کۆمەڵە هێزێکی زیندوو و کۆمەڵایەتییە
و هەر رووداوێ لە کۆمەڵه دا روو بدات دەتوانێ راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ
کاریگەری لەسەر کوردستان هەبێ و زەینی خەڵکیکی زور بە خۆیەوە مەشغووڵ
بکات. نەیارانی ئیمە هەوڵ دەدەن کە سەرکەوتنی کۆنگرەی ئیمە چکۆلە و یا
بە شکست نیشانی بدەن.
پێم وابێ کە ئەوان لەو کارانەیان دا سەرکەوتوو نه بوون و نابن. هەموو
کادر و پێشمەرگەکانی جنووب، کە من بۆخۆم جنووبی ترینیانم، و بەسەرو
دڵخۆشییەوە خەریکی کارو هەڵسووڕانی رۆژانەی خۆمانین. کادرو
پیشمەرگەکانی جنوب وریاتر و وشیارتر له وەن که نه یارانی کومەله بیریان
لیکردوه ته وه، ئەو سایت و میدیایانەی کە ئەوا ئیدیعا دەکەن که گوایه
کەسی نارازی هەیه با ناویان بینن و دواتریش وتوویژیان له گەل بکەن.
پرسیارێکم هەیە لەسەر راگەیاندنەکانی کۆمەڵەیە. راستییەکەی ئەوەیە کە
میدیا و پرێسی کۆمەڵە لە باری کوالیتە و کانتیتەوە لە ئاستێکی زۆر
خوارەوەدان. لە بەڕێوەبردنی شێوازی کاری راگەیاندنی تا دەگاتە چۆنییەتی
کەڵک وەرگرتن لەو کەرەسانە ئێوە زۆر زەعیف عەمەل دەکەن و عەمەلتان
کردووە. ئایا ئێوە لە کۆنگرەی خۆتان دا بەرنامەیەی و یا پەسەند
کراوێکتان هەبوو بۆ ئەوەی کوالیتەی بەرنامەکانتان و هەروەها
میدیاکانتان بەرنە سەرەوە؟ تەرح و پلانتان لەو بوارەدا چییە بۆ
داهاتوو؟
ئەنوەر محەممەدی:
گومان لەوەدا نییە کە راگەیاندنەکانی ئیمە لە ئاستی پێویست و له ئاستیى
حیزبیکی گەورەی وەک کومەله نیه. کەموکوڕی ئەو ئۆرگانانە لە راپۆرتی
کومیتەی ناوەندی بۆ کۆنگرە باس کراوە. ئەوەی کە دەتوانم لێرەدا بیڵێم
ئەوەیە کە کۆنگرە کومیتە ناوەندی کۆمەڵەی راسپاردووە کە لەو بوارە دا
حەتمەن ئاڵوگۆڕ درست بکات. بەتایبەتی لە زەمینەی کاری روژهه لات تی فی
دا کە راگەیاندنیکی بەهێزە و رۆژانە دەبێتە میوانی ماڵەکانی خەڵکی
کوردستان؛ ئێمە پێویستمان بەوە هەیە کە لەو بوارەدا گۆڕانکاری بکەین.
کۆنگرە و کومیتەی ناوەندی ئەو کەموکوڕیانەی هەست پێ کردووە و هەر ئێستا
لەو زەمینەدا خەریکی کارن کە هیوادارم لە مانگەکانی داهاتوودا ئیمە
هەموومان شاهیدی ئەو گۆڕانکاریانە بین
|