|
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-12
ده‌ورێكی نۆیی گوشار بۆ سه‌ر ژنان له ئێران
فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه كه
به‌زوویی هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گرتن‌و قۆڵبه‌ست كردنی
ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌جۆرێك له سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌سوڕینه‌وه. ناوبراو
له‌درێژه‌دا ده‌ڵی: ئه‌م هه‌وڵه‌ی هێزه ئینتیزامییه‌كان بۆ گرتنی
ژنان، له پێناو چه‌سپاندنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
بردنه‌وه سه‌ره‌وه‌ی به‌ناو ئاسایشی شارۆمه‌ندانی ئێراندایه.
فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند: ئه‌م
هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ گرتنی ژنان له‌زوترین كاتدا له‌شاری تاران
جێبه‌جێ ده‌بێت‌و مه‌ئمورانی هێزه ئنیتیزامییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و
ژنانه‌ی كه له پاركه‌كان‌و شوێنه گشتی‌و مه‌یدانه‌كاندان، به‌جۆرێك
ببنه جێگه‌ی گومانی هێزه ئینیتزامییه‌كان به‌توندی هه‌ڵس‌و كه‌وت
ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا سه‌رهه‌نگ میهدی ئه‌حمه‌دی ره‌ئیسی
ناوه‌ندی زانیاری گه‌یاندنی ستادی فه‌رمانده‌ی هێزه ئنیتزامییه‌كان
رایگه‌یاندووه: ئه‌و ماشێنانه‌ی كه سه‌رنشینه‌كانیان حیجابیان
له‌سه‌ر دانه‌بێت‌و له ماشێنه‌كانیاندا گۆیی له موسیقی بگرن، بۆ
ماوه‌ی دوو مانگ ماشێنه‌كانیان راده‌گرن.
ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی هێزه ئینتیزامییه‌كان‌و
به‌تایبه‌تی شه‌خسی ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م به‌دژی ژنان، نیشانه‌ی
ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌یه له‌سه‌ركوتی ژنان. پێویست به
وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا حسێنی مورته‌زه‌ویی
دادسه‌رای تاران‌و یه‌ك له‌سیما هه‌ره جینایه‌تكاره‌كانی كۆماری
ئیسلامی كه گومانی كوشتنی زارا كازمی شارۆمه‌ندی عه‌كاسی ئێرانی-
كانه‌دایی له‌سه‌ره‌و ده‌ستی به‌خوێنی سه‌دان ژن‌و كچی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگای ئێران سوور بووه، رایگه‌یاندبوو كه پاش مانگی ره‌مه‌زان
جارێكی دیكه گه‌ڵاڵه‌كانی به‌ناو بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌توندترین شێوه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌م فه‌رمایشانه‌ی
ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م‌و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی روو له‌ژنانی ئێران ده‌یكات
سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆلی گوشاره‌یه به دژی ژنانی
ئازادیخوازی ئێران.
كۆماری ئیسلامی‌و بنه‌ما فكریه‌كانی به‌ته‌واوی دژی هه‌ر جۆر مافێكی
ژنانه‌و ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵ ده‌سه‌ڵاته‌ی حاكمانی ئێران
بینراوه جیا له به‌ربه‌ست دانان‌و بێڕێزی به كه‌رامه‌تی ژنانی ئێران
هیچی دیكه‌ی لێ نه‌بینراوه. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌دژی
ژنان هه‌ر له پژاندنی تێزاب به‌سه‌روچاوی ژنان له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی
57وه پاشان لێسه‌نده‌وه‌ی مافی داده‌وه‌ری‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌یان
گه‌ڵاڵه‌ی نادێمۆكراتیكی له‌جۆری گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو پشتیوانی
له‌خانه‌واده‌و هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی پاركه‌كان، ئۆتووبووسه‌كان‌و
ته‌نانه‌ت پیاده‌ڕه‌وكانیشدا خۆی ده‌رخستووه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دوژمنایه‌تیه‌ی رژیم له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ژنان،
گرتن‌و زیندانی كردن‌و دانی حوكمی شه‌لاق‌و سه‌پاندنی حوكمی
جینایه‌تكارانه‌ی ئیعدام‌و سه‌نگسارو قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕانی
چالاكانی بواره جیاجیاكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌لمێنه‌ری رق‌و
توڕه‌یی ده‌سه‌لاتدارانی بیرته‌سكی كۆماری ئیسلامییه دژی ژنان.
مه‌ئموران و هێزه‌كانی نیروی ئینتیزامی ژیانیان له ژنان تاڵ كردوه‌و
رۆژانه له شه‌قامه‌كان كه‌مین بۆ ژنان داده‌نێن و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
و تاوانێك بیانوویان پێده‌گرن و راپێچی زیندانیان ده‌كه‌ن. ئه‌و فیلم‌و
دێكۆمێنتانه‌ی كه راگه‌یاندنه‌كان له توندوتیژی مه‌ئمورانی هێزه
ئینتیزامییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه نموونه‌یه‌كی هه‌ره بچووكی
كرده‌وی نامرۆڤانه‌و دژه ژنیی ئه‌م رژیمه‌یه.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌داو سه‌رباری
گشت ئه‌و گوشار‌و رێگریانه‌ی كه هاتۆته به‌رده‌م ژنانی تێكۆشه‌ری
ئێران بۆ چالاكی‌و هه‌ڵسووڕان، به‌خۆشیه‌وه ژنانی تێكۆشه‌ر
له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا بێ وچان‌و بێ هیچ ترس‌و راڕاییه‌ك له‌خه‌بات بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان نه‌وه‌ستاون. بوونی كه‌مپه‌ینی یه‌ك
میلیۆن ئێمزا وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سڕینه‌وه‌ی یاسا دژه
ژنیه‌كان نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه له‌هه‌ڵسووڕانی ژنان. كچان‌و ژنانی
تێكۆشه‌ری كوردیش وه‌ك به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی ژنان به گشتی له ئێران
هه‌میشه له خه‌بات وململانیه‌دا بوون به‌رابه‌ر به رژیم و یاسا
دواكه‌وتووانه‌كانی. تێكۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانیش له كوردستان له
لایه‌ن رژیمه‌وه له گرتن و زیندان و حوكمی جۆراجۆری نائینسانی بێبه‌ش
نه‌كراون. به‌لام ئه‌وانیش وه‌ك باقی ژنانی ئێران نه‌ك سه‌ریان بۆ رژیم
دانه‌نواندووه به‌ڵكو له سه‌ر به ده‌سهێنانی مافه‌كانیان پێداگریان
كردوه‌و درێژه‌یان به خه‌بات داوه. ده‌وری به‌رچاوی ژنان له‌ئاسته
جیاوازه‌كانی ژیان وه‌ك فیلم‌و ئه‌ده‌ب‌و پارێزه‌ری‌و هه‌روه‌ها رۆشتنی
به‌لێشاوی كچان بۆ زانكۆكان‌و شیاوترین به‌ڵگه‌ن بۆ خۆڕاگری ژنانی
تێكۆشه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه كانی كۆماری ئیسلامی.
له‌كۆتاییدا پێویسته بڵێین كه ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م‌و حسین
مورته‌زه‌ویی‌و سه‌دان تیۆڕیداڕێژی كوشتن‌و له‌نێوبردنی ئازادی،
ناتوانن به‌ر به بنیادنانی بیری ئازادیخوازی‌و هه‌وڵ بۆ یه‌كسانی‌و
به‌رابه‌ری ژنانی تێكۆشه‌ری ئێران بگرن. |